.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










تاک و بۆ هه‌تا هه‌تایه خۆت و ژیانی نه‌بڕاوه‌ت نهدۆڕینیت
نوسینی تینــــــا جمال
کاتێک که‌سێک شتێکی بچوکت پیئهبهخشێت که له‌وانه‌یه گرنگیه‌کی زۆری نه‌بێت له ژیانتا به‌لام زۆر سوپاسی ئەکەیت
ئه‌ی چۆن ئه‌توانیت سوپاس خوا نه‌که‌یت کاتێک ئه‌م هه‌مو نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی پێبه‌خشیویت که زۆر گرنگن له ژیانتا و هۆکاری مانه‌وه‌ی تۆن له‌م ژیانه‌یا
کاتێک وته‌ی ناودارێکت بۆ ئه‌خوێننه‌وه زۆر به وردی گوێی بۆ ئه‌گریت و کاری پێئه‌که‌یت و ئه‌ڵێی زۆر ڕاسته
ئه‌ی بۆ کاتێک وته‌کانی خوای گه‌وره‌ت پێئه‌گات گرنگی پێناده‌یت و کاری پێناکه‌یت کاتێک خوای گه‌وره جوانترین یاساکانی ژیانی بۆ داناویت
کاتێک هه‌له به‌رامبه‌ر که‌سێک ئه‌که‌یت به په‌رۆشی بۆ ئه‌وه‌ی لێتببورێت و به‌زوترین کات داوای لیبوردنی لێئه‌که‌یت
به‌لام ڕۆاژانه هه‌له ئه‌که‌یت به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌و هیچ گرنگی به داوای لیبوردن و داوای لیخۆشبون ناکه‌یت
ڕۆژانه چه‌ند کاتژمێرێکی زۆر کار بۆ که‌سێک ئه‌که‌یت له پیناو بڕه پاره‌یه‌کدا
ئه‌ی بۆ ناتوانی چه‌ند سانیه‌یه‌ک کارکه‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به‌رابه‌ر ئه‌و هه‌مو نیعمه‌ته‌ی پییبهخشیوت که هه‌موو مرۆڤایه‌تی ناتوانێت پێتببه‌خشێت
بۆچی سوپاسی دکتۆرێک ئه‌که‌یت کاتێک ده‌رمانێکت بۆ ئه‌نوسێت تاکو ئه‌و نه‌خۆشیه که‌مه‌ی گرتوته باش بێت
به‌لام سوپاسی خوا ناکه‌یت که هه‌میشه ته‌ندروستی باشت پێ ئه‌به‌خشێت
بۆچی بیری هاوڕی و کهسو کاره‌که‌ت ئه‌که‌یت و ڕۆژی چه‌ند جارێک قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌یت
به‌لام بیری خوای گه‌وره ناکه‌یت و ڕۆژانه چه‌ند جارێک یادی ناکه‌یت
بۆ ڕیز له یاسای حوکمه‌ت وولاتهکهت ئه‌گریت و جیبهجییان ئه‌که‌یت
بۆچی ڕیز له یاساکانی خوای گه‌وره ناگریت
بۆچی له سزای ده‌وروبه‌ره‌که‌ت ئه‌ترسیت
به‌لام له سزای خوای گه‌وره ناترسیت
بۆچی هه‌ول بۆ به‌ده‌ستهێنانی خان‌و سه‌یاره سه‌روه‌ت و سامانی کاتی دنیایی ئه‌ده‌یت
به‌لام هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهینانی به‌هه‌شتی نه‌براوه‌ی خوای گه‌وره ناده‌یت
بۆچی حهئهکهیت خانوه‌که‌ت له خۆشترین جێگای شاردا بێت
به‌ڵام ئاواتت نیه خانوه‌که‌ت له خۆسترین جیگای به‌هه‌شتدا بێت
بۆچی کاتێک کارێک ئه‌که‌یت زۆر ئاگاداری خۆتی که بجوکترین ئازارت پینه‌گات
ئه‌ی بۆ ئاگاداری هه‌لسوکه‌وت و دینه‌که‌ت نیت تا له ئاگری دۆزه‌خا نه‌سوتێیت
بۆچی هه‌ول ئه‌ده‌یت زۆرترین سه‌رمایه‌ت هه‌بێت و له داهاتودا سودت پێبگه‌یه‌نێت
به‌لام هه‌وڵناده‌یت زۆرترین عیباده‌تت هه‌بێت تا له‌و دنیا بهکهلکت بێت
بۆچی شه‌رم ئه‌که‌یت کاتێک که‌سێک هه‌له‌کانت ببینێت
به‌لام شه‌رم ناکه‌یت که خوای گه‌وره هه‌میشه هه‌مو هه‌له‌کانت ئه‌بینێت
بۆچی له‌به‌رده‌م ئینسانێکا به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ئه‌وه‌ستیت
به‌لام له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا لار‌و له‌نجه ئه‌که‌یت
بۆچی سوپاسی دایکت ئه‌که‌یت که تۆی هێانوهته دنیاوه
به‌لام سوپاسی خوا ناکه‌یت که تۆس و دایکیشت و هه‌مو مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ته دنیاوه
بۆچی بۆ سه‌فه‌رکردن بۆ ولاتێک و بۆجه‌ند ماوه‌یه‌کی که‌م زۆۆۆر به جوانی خۆت ئامادهئهکیت
به‌لام بۆ سه‌فه‌ری کۆتایت هیج خۆت ئامادهناکهیت
بۆچی هۆگری هه‌مو شت ئه‌بیت به‌لام هۆگری خوای خۆت نابیت
بۆچی هه‌مو که‌ست خۆشئه‌وێت
به‌لام خوای گه‌وره‌ت خۆشناوێت
ئه‌زانی بۆ ؟؟!!!!
چونکه تۆ به‌نده‌یه‌کی بێ سفهتیت به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره
چونکه تۆ به‌نده‌یه‌کی بێ شه‌رم و بێ ڕیزی به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره
گه‌ر به‌نده‌یه‌کی به‌م جۆره‌یت به‌خۆتدا بچۆره‌وه‌و خۆت چاک بکه
تاک و بۆ هه‌تا هه‌تایه خۆت و ژیانی نه‌بڕاوه‌ت نهدۆڕینیت
تاک و له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی خوای گه‌وره‌دا که‌م نه‌هێنیت
تاک و ئه‌م ژیانه‌ت به‌سه‌ربه‌رزی کۆتایی پێبێنیت
تاک و ژیانی نهبراوهت له‌به‌هه‌شتدا پێکبێنیت
تاک و سه‌ربه‌زری دنیا و قیامه‌تت بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و بةنجةكانت خؤش بيت تينا خان
بةراستى بابةتةكةت هينده جوانه حةز ئةكةم وشه به وشةى لةبةر كةم هةتا هةركيز لةياديان نةكةم
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه
سةركةوتوو و تةمةن دريز بيت انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆشبێت خۆشحاڵم بهدڵتبوه گیانه هه‌ر له خۆشیا بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هه‌ربژیت خاتوو تینا بابه‌تێکی زۆر جوانه
بێگومان خوای گه‌ووره به‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی پێی به‌خشیوین
شایه‌نی ئه‌وه‌یه ڕۆژانه هه‌زاران جار سوپاس و ستایشیبکهین
داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ین له‌و هه‌ڵانه‌ی که ده‌یکه‌ین
خوای گه‌ووره له گوناهی هه‌موو لایه‌کمان خۆش بێت
ده‌ستی تۆی گوڵیش خۆشبیت باوانم بۆ بابه‌ته زۆر بهسوودهکهت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس گوله جوان خۆشحاڵبوم به په‌یامه‌که‌ت هه‌ر بژیت ئازیزی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh tina gyan babatakat zor baswda sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه






جزاك الله خیرا

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس ده‌ستی ئیوهس خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
