❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیرێژنه‌که‌ زۆر سه‌یر موسڵمان بوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-02 10:12:03

Husain.Milano
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-04
په‌یامه‌كان: 649
ویبگه‌
WindowsSafari

پیرێژنه‌که‌ زۆر سه‌یر موسڵمان بوو

پێش ئەوەی خۆی لەسێدارە بدات، تەقەی دەرگا هات‏!!!
لە ئەمستردام پایتەختی هۆڵەنداوە
ئیمام به كوڕەكەیی ووت: ‏
‏-‏ با ئەمرۆ نەڕۆین باران زۆر دەبارێت.‏
‏-‏ بابە گیان بەڵام لەم بارانە زۆرەدا مرۆڤی زۆرهەیە کە بۆ دۆزەخ دەڕۆن، ‏‏‏دەبێت بڕۆین، بابە کتێبەکان بدە بە من خۆم دابەشیان دەكەم.‏
باوکی کتیبەکانی پێدا و مناڵەکە رۆشته دەرەوە بڵاوی دەکردنەوە دوای دوو ‏‏‏کاتژمێر تەنها یەک کتێبی مابوو، چووه بەردەم ماڵێک و تەقەی دا لە دەرگا ‏‏‏چەند جارێك بەڵام وەڵام نەبوو، زەنگی لێدا وەڵام نەبوو، ویستی بڕوات بینی ‏‏‏دەرگاکە کرایەوە و پیرەژنێک بوو زۆر دڵتەنگ دیار بوو وتی چیت دەوێت ‏‏‏ڕۆڵە؟
‏-‏ پوورێ هاتووم تا دوا کتێبت بدەمئ کە باسی خوای گەورە و بەندایەتی و ‏‏‏بەختەوەری راستەقینە دەکات.‏
پیرەژنەکە کتێبەکەی وەرگرت و زۆر سوپاسی منداڵەکەی کرد و منداڵەکە ‏‏‏رۆشت. دوای یەک هەفتە کاتێ وتاری رۆژی هەینی تەواو بوو ئیمام ووتی: ‏
‏-‏ کێ پرسیاری هەیە؟
پیرەژنێک لە ریزی دواوەی ژنانەوە ووتی:‏
‏-‏ یەکەم جاره دێمە مزگەوت و هەینی پێشوو من موسڵمان نەبووم، ‏ماوەیەکی ‏‏زۆرە مێردەکەم مردووە و کەس نە دەهات بۆلام زۆر ‏بیزاربوبوم هیوام نەما ‏‏بوو، بۆیە ویستم خۆم بکوژم، بۆیە پەتێکم ‏هەڵواسی بە پانکەی ژوورەکەمان لە ‏‏قاتی سەرەوەی ماڵەکەمان و ویستم ‏خۆم بخنکێنم، بەڵام لەو کاتەدا گوێم لە ‏‏تەقەی دەرگا، بۆیە چووم ‏دەرگاکە بکەمەوە، بینیم منداڵیکی ڕووخۆشی جوان ‏‏بوو كتێبێکی پئدام ‏بە ناوی (رێگایەک بەرەو بەهەشت) کاتێک خوێندمەوە ‏‏هەموو دڵ ‏تەنگیەکەم گۆڕا بە فرمێسکی خۆشی, خودامناسی زۆر هەستێکی ‏‏خۆش ‏بوو به راستی, ئێستا من بەختەوەرم. ‏
لەو کاتەدا مزگەوتەکە پر بوو لە دەنگی گریان و تەکبیرکردن، ئیمامەکەش به ‏‏‏چاوی پڕ فرمێسکەوە بەرەو لای منداڵەکەی هات و ناو چاوانی ماچكرد





له‌ فه‌یسبووك لاپه‌ره‌ی عادل شاسواری..

Kurdzhin

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-02 10:46:18

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: پیرێژنه‌که‌ زۆر سه‌یر موسڵمان بوو

وه‌ڵا منیشی گریاند !
ده‌ست خۆش هیوای به‌رده‌ومیت بۆ ئه‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-02 10:54:44

Husain.Milano
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-04
په‌یامه‌كان: 649
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: پیرێژنه‌که‌ زۆر سه‌یر موسڵمان بوو

سوپاس ئیشالله‌ سودی هه‌بوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net