❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-01 22:47:28

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

بە بچوك ڕوانین بۆ تاوانەكان وامان لێدەكات هێندەى تر هەنگاو بەرەو تاوان بنێین و تاوانە گەورەكانیش بە بچوك تەماشا بكەین. یەكێك لەتاوانە گەورەكانیش گۆرانى و مۆسیقایە، تەنانەت گەشتوەتە ڕادەیەك موسڵمانان لە خۆشى و ناخۆشى و لەتەنهایى و قەرەباڵەغى وەك هۆكارێك بەكارى ئەهێنن بۆ چارەسەرى بێتاقەتى و لەدڵ دەركردنى خەم و خەفەت وەك زۆرێكیان ئەڵێن !!! ئەمــــــەش ووتەیەكى زۆرترسنــــاكـــــە و مرۆڤ بەرەو گومڕابوون ئەبات چونكـــــە خــــواى پەروەردگار ئەفەرمــــوێ: [ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] (الرعد: 28). بەتایبەت ئێستا پێشكەوتنى تەكنەلۆجیا واى كردوە كە تەنها لە تەلەفزیۆنى ماڵەكان نەبێت، بەڵكو هەڵگرتنى لەگیرفانیش زۆر ئاسان بووە، لە مۆبایل و (mp3 وmp4) یش بەردەوام ئەم تاوانە لەگەڵماندایە.
بەڵام پرسیارى گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئایە گۆرانى و مۆسیقا تاوانێكى گەورەیە یان بچوكە یان هیچ تاوان نیە ؟ باشترین هەنگاویش ئەوەیە لەڕێگاى ئەم بەڵگانەى خوارەوە وەڵامى ئەو پرسیارە بدەینەوە:
خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ] (لقمان: 6) (ابن مسعود) رضي الله عنه ئەفەرموێت:((والله الذي لا إله غيره، هو الغناء))، واتە: سوێند بێت بەو خوایەى كە پەرستراوێك نیە جگە لەو شایستەى پەرستن بێت، مەبەست بە ئایەتەكە گۆرانیە.
پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: ((ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحـر والحرير والخمر والمعازف)) (الصحيحة: 41)، واتە: كەسانێك دەبن لە ئوممەتەكەم: داوێن پیسى و ئاورێشم و مەی و بەكارهێنانى ئامێرەكانى موسیقا بە حەڵاڵ دەزانن.
(ابن تیمیە ڕەحمەتى خواى لێ بێ) ئەفەرموێت: ((لفظ الاستحلال إنما يستعمل في الأصل فيمن اعتقد الشيء حلالا والواقع ليست كذلك))، واتە: گۆى (بە حەڵاڵ دانان) لە بنەوادا تەنها بۆ كەسێك بەكار دەهێنرێت كە بیروباوەڕى وابێت شتێك حەڵاڵە كەچى پێچەوانەى واقعە، تەنانەت گەورەیى تاوانى گۆرانى و مۆسیقا گەشتوەتە ڕادەیەك هاوشانى زیناكردن و مەى خواردنەوە ناوى هاتووە. ئاشكرایشە گوێ گرتن لە گۆرانى و مۆسیقاى ئەم سەردەمە جۆرێكە لە جۆرەكانى زینا وە ئەگەر تەماشا كردنیشى لەگەڵ بێ ئەوە تاوانەكە گەورەترە هەروەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: " العينان تزنيان وزناهما النظر " بەتایبەت گۆراینیەكانى ئەم سەردەمە كە زۆربەى وشەكانى یان كوفرە یان وشەى ناشەرعیە بەدەر لەو تەێویرە خراپانەى ئەكرێ بۆ گۆرانى بێژ بۆ ڕەواج دان بە گۆرانیەكانى. (الفضيل بن العياض) لەو بارەیەوە ئەفەرموێت: ((الغناء رقية الزنا))، واتە: گۆرانى پێشەكى داوێنپیسی كردنە.
(أبــو بكـر الصديق) یش رضي الله عنه ئـــەفــــەرمــــوێت: ((الغناء والعزف مزمار الشيطان))، گۆرانى و مۆسیقا دوزەلەى شەیتانە.
(ابن مسعود) یش رضي الله عنه ئەفەرموێت: ((الغنــاء ينبت النفاق في القـلب))، گــــۆرانى دووڕووى لــــــە دڵــــدا دەڕوێنێت.
هەروەها پێشەوا (أبو حنيفة ڕەحمەتى خواى لێ بێ‌) لەو كەسانە بوە بەتوندى گۆرانى حەرام كردوە و بیستنى بە تاوان زانیوە، پێشەوا شافعیش ڕەحمەتى خواى لێ بێ ئەڵێت: ((الغناء لهو مكروه يشبه الباطل و المحال ومن استكثر منه فهو سفيه ترد شهادته))، واتە: گۆرانى لەهوێكى خراپە و هاوشێوەى ناڕەواییە، ئەو كەسەش زۆر گوێبیستى بێت بە كەسێكى گەمژە دادەنرێت و گەواهیشى ڕەتدەكرێتەوە، مەكروهیش لاى پێشەوا شافعی واتە حرام بەبەڵگەى ئــەم ئـــایەتە [ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ] (الحجرات: 7). (ابن القاسم) یش ئەفەرموێت پرسیارم كرد لە (مالك ڕەحمەتى خواى لێ بێ) سەبارەت بە گۆرانى فەرموى: خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الضَّلاَلُ ] (یونس: 32) هەروەها پرسیارى لێكرا سەبارەت بە گۆرانى و مۆسیقا فەرمووى: ((إنما يفعله عندنا الفساق))، واتە: تەنها كەسانى فاسق لەلاى ئێمە ئەنجامى دەدەن.
ئیمامى ئەحمەدیش (ڕەحمەتى خواى لێ بێ) ئەفەرموێ:((الزمر و الناى و السرنا و الطنبور و المعزفة و الرباب وما ماثلعا حرام)) واتە: هەموو ئەم ئامێرانە حەرامن. بۆیە سەر بە هەر مەزهەبێك بیت ڕێگەت نادەن بە تەماشاكردنى ڤیدیۆ كلیپ و بیستنى گۆرانى و مۆسیقا.
پێشەوا (القرطبي ڕەحمەتى خواى لێ بێ) ئەفەرموێت: ((الغناء ممنوع بالكتاب و السنة))، واتە: گۆرانى قەدەغە و حەرامە بە پێى قورئان و سوننەت.
باشە لەم هەموو بەڵگەیەى خستمانە ڕو چى ترت ئەوێ دڵنیام كەسێك بەدواى حەق بگەڕێ ـ هەروەك شیخ ئەلبانی لە زۆرێك لە ووتەكانیدا ئەیفەرمو ـ تەنها بەڵگەیەكى بەسە باوەڕ بهێنێ.
ئێستا دڵنیا بوى كە بە بەڵگەى قورئان و سوننەت و وتەى هاوەڵان و زانایان گۆرانى و مۆسیقا حەرامە و تاوانێكى گەورەیە، ئاخۆ ئەم بەڵگانە ئەبێتە هۆى ئەوەى گۆرانیەكانى ناو مۆبایلەكەت و فلاشەكەت بسریتەوە و قورئان خەزن بكەیت یان هەر بەردەوام ئەبى لەسەر ئەم تاوانە گەورەیە ؟ كەسى ژیر ئەو كەسەیە بڕیارى دروست بدا و ڕێگاى ڕاست هەڵبژێرێ.



سه رچاوه ".ba8
کاتژمیر' 1:46 شه و 
به روار بلاوکردنه وه :2011.7.1

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-02 06:25:20

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

ده ست خوش

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-02 08:35:48

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

هیوادارم سودی هه بێ بۆ ئه ندا مانی خۆ شه ویست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-06 09:58:39

abdulla mahmud
خونچەی نوێ
شوێن: qaladze
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-27
په‌یامه‌كان: 51
WindowsMSIE7

Re: نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

harbjet dastxosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-10-06 19:11:44

DiLsHaD KuRdIsTaNi
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Oostende*Belgium
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 293
WindowsSafari

Re: نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

کاک پیشه‌ن ئایا تو کوردی برای ئازیز تو خوا ئالای عێراق لا به‌ره‌   ئالای کوردساتانی ره‌نگین دابنێ بێزه‌همه‌ت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر چاڤ ته‌ نه‌ بینن دل ته‌ ژبیر ناکه‌ت *کوردستان*                                                                                                                                                                                                     http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-65788c4ea6.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-10-06 19:45:55

..hogr..
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-26
دواترین سه‌ردان: 2011-11-01
په‌یامه‌كان: 47
WindowsMSIE7

Re: نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

dastakant xosh mandu nabi

Kurdzhin
hawreyatit guleka la dllma halm grtwa 
dlnya ba nayalm sis be baxawanm bo grtwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-10-06 21:23:54

_Araz_
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥Kurdistan♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-11
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 191
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا

سوپاس بۆ تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ
بـــــه‌س
ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك :

*مۆبایل
*کۆمپیوته‌ر
*تی ڤی
گۆرانی + مۆسیقا

ده‌توانی بۆ چاكه‌ به‌کاری بهێنی وه‌ یاخود بۆ خه‌راپه‌
به‌ده‌ست خۆته‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Araz_ (2011-10-09 12:29:53)

Kurdzhin
♥ گــــەورەیی بە عــــەقڵــه‌ بە ســاڵ نیـه‌ ♥ جـــوانی بـــە نـــاخە بە روخسـار نیـە ♥ دەوڵەمـەندی بە دڵـــە بە مـــاڵ نــیە ♥
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ba2cf6fd93.gif
http://cc.amazingcounters.com/counter.php?i=3006348&c=9019357

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net