❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-07 12:24:35

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

مۆمێکی بچوک داگیرسێنی له‌وه‌ باشتره‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نت باسی تاریکی بکه‌یت،،
*****************************
خه‌فه‌ت مه‌خۆ که‌ ڕوخاویت چونکه‌ ئێستا له‌سه‌ر قاچی خۆت وه‌ستاویت،،،،،
***************************
هه‌رخانویه‌ک په‌رتوکی تیا نه‌بێت ڕۆحی مردوی تێدایه‌،،،،
************************
هاوڕێ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ هه‌ڵه‌کانت ڕاسته‌وخۆ ئه‌خاته‌ ڕو نه‌ک ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت دڵت به‌نه‌وه،،،،
*********************
جوانی ژن له‌ ڕه‌وشتیدایه‌ پیاویش به‌ شه‌هامه‌تی،،،
*********************
هاوڕێیه‌تی بیرێکه‌ هه‌تا لێی ده‌ربێنیت قوڵییت بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت،،،،،،،
*************
پاره‌ خزمه‌ت کارێکی چاکه‌ به‌ڵام گه‌وره‌یه‌کی بێئابڕوه‌،،،،،،،،
**************
یه‌ک چرکه‌ له‌ ئازار سه‌عاتێکه‌  یه‌ک سه‌عاتیش له‌خۆشی چرکه‌یه‌که‌
****************
ژن هێنان وه‌ک دڵۆپێک مره‌که‌ب وایه‌ نازانی که‌ی ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر کراسه‌که‌ت،،،،،،،
************
منداڵ یاری به‌ ژیان ئه‌کات به‌ڵام که‌ پیر بو ژیان یاری پێئه‌کات،،،،،،
**************
حه‌زه‌کانمان وه‌ک منداڵن هه‌تا به‌ قسه‌ی بکه‌ی ئه‌و زیاتری ئه‌وێت،،،،،،،،
**********************
زمان زبری مه‌که‌ له‌گه‌ڵ زمانزان و نه‌زاندا  ئه‌میان کۆتت ئه‌کات و ئه‌ویان ئازارت ئه‌دات،،،،،،،،
********************
مرۆڤ نه‌ گۆشتی ئه‌خورێت نه‌ پێستی به‌کاردێت ته‌نها زمانی ئه‌ویش ئه‌گه‌ر شیرین بێت،،،،،،،
******************
هه‌رساتێک ته‌ندروستیت باش بو خۆشترین ساتی ژیانته‌،،،،،،،
********************
ده‌ستکراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ نیا که‌ که‌ ئه‌و شته‌ی ئه‌مداتێ پێویستمه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێویستی خۆیه‌تی و ئه‌یدا به‌ من،،،،،،
*********************
زمان و چاوت مه‌خه‌ره‌ کار بۆ ناشرین کردنی خه‌ڵکی بیرت نه‌چێ ئه‌وانیش زمان و چاویان له‌ جوڵه‌دایه‌،،،،،،،،
***********************
خه‌نجه‌رێک بده‌ی به‌ بێئه‌قڵێک به‌دیاری!! که‌واته‌ تۆ زاڵمی!!،،،،،،،
************
خۆشه‌ویستی ئه‌بێ زۆر وریاو زانا بیت بزانی کێت خۆشئه‌وێ،،،،،،،،
****************
ته‌مه‌نت که‌ به‌سه‌رچو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای عه‌قڵت  مه‌له‌یه‌ له‌ هه‌وادا،،،،،،،،
*********************
سه‌رفرازی له‌وه‌دایه‌ دو جار پرسیار بکه‌یت نه‌ک یه‌ک جار هه‌ڵه‌ بکه‌یت،،،،،،،،،،
***********************
وێنه‌ کێشان به‌ ڕه‌نگه‌کان جوان نابێت !به‌ڵکو به‌ خوێندنه‌وه‌ی مانای وێنه‌که‌،،،،،،،،،
***********
ئه‌وه‌ی ئازاری نه‌چێژتبێت!هاوار زۆر ئه‌کات،،،،،،،
*****************
پاره‌ سوێره‌ وه‌ک ئاوی ده‌ریا!چه‌ندی لێبخۆیته‌وه‌ تونیه‌تی ناشکێنێت،،،،،،
***************
ژیان دو فرمێسکه‌ یه‌که‌م که‌ پێی ئه‌گه‌یت و دووم که‌ به‌جێی ئه‌هێڵیت ناخۆشترین فرمێسکیش له‌ده‌ست دانی خۆشه‌ویستانه‌،،،،،،،
************
کام شت گه‌وره‌یه‌ له‌ دنیادا له‌ بۆچونێکی بچوکه‌وه‌ هاتوه‌،،،،،،،،
****************
پێکه‌نین زۆر هه‌رزانه‌ به‌ڵام مانای گه‌وره‌ی تێدایه‌،،،،،،
***********
هه‌یه‌ به‌ره‌و پاپۆڕه‌که‌ مه‌له‌ ئه‌کات و هه‌یه‌ چاوه‌ڕوان و هه‌یه‌ سه‌یرکه‌ره‌ ،،،،،،،
***************
ساتێک له‌گه‌ڵ که‌سێکی دانادا به‌رامبه‌ر چه‌ند رۆژێکی خوێندنه‌،،،،،،،،
************
ڕابردوی مرۆڤ ناشاردرێته‌وه‌،،،،،،،،
****************
پیاوی به‌ساڵاچو به‌ڕێزه‌ له‌لام به‌لام نه‌ک ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی تا ئێستا بیریان له‌ته‌مه‌نیان نه‌کردوه‌ته‌وه‌،،،،،
***************
ڕێزگرتن له‌دایک و باوک پێویستی سه‌رشانی هه‌مو که‌سێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆش ببی به‌ دایک و باوکێکی به‌ڕێز،،،،،
***********
تۆ ڕاست به‌ ڕاستیش به‌رچاو ئه‌که‌وێ،،،،
*************
ئه‌و خاکه‌ی که‌له‌سه‌ری له‌دایک بویت زۆر پیرۆزه‌،،،،،
************
که‌ تۆ به‌نده‌یه‌ک بیت یه‌زدان دروستی کردبیت  یه‌ک جار ئاوڕی بۆ به‌ره‌وه‌ تا یه‌زدانیش دو جار ئاوڕت لێباته‌وه‌،،،،،،،
***************
که‌ یارمه‌تی هه‌ژاران ناده‌یت هه‌ستیشیان بریندار مه‌که‌،،،،،،،
******************
په‌یمان و وه‌فاداری پیاوه‌تی مرۆڤ ده‌رئه‌خات،،،،،
**********
لوت به‌رزی و له‌خۆبایی بون نه‌فامی مرۆڤ ده‌رئه‌خات،،،،،،،
************
سه‌رکه‌وتن له‌ ژیاندا شتێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ویش گه‌وره‌تر پاراستنیه‌تی،،،،،،
************
یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی که‌له‌دوایدا باست کرده‌وه‌ له‌ نرخه‌که‌ی که‌م ئه‌کاته‌وه‌،،،،،
************
لاوانی قوتابیان حه‌ز ئه‌که‌ن له‌ پاشه‌ڕۆژدا ببن به‌ پزیشک بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌ژاران بکه‌ن ..که‌ بون به‌ پزیشک له‌ پاشه‌ڕۆژدا پێویسته‌ بیر له‌ ئاواتی ڕابردویان بکه‌نه‌وه‌،،،،،
**************
دودڵی کردن له‌هه‌ر کارێکدا بێت نه‌کردنی چاکتره‌،،،،،،،،،
***************
گه‌رجێی متمانه‌ی خه‌ڵکی بویت گه‌وره‌ترین سامانت پێکه‌وه‌ ناوه‌،،،،،
***************
دڵناسکترین پیاوان ئه‌و پیاوانه‌ن که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست رۆیشتو بون و ئێستا لێکه‌وته‌ بون،،،،،،،
****************
قێز له‌و پیاوانه‌ ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ شه‌و ماڵ و مناڵیان به‌جێ ئه‌هێڵن له‌پێناو شتی پڕوپوچدا،،،،،،،،
**************
په‌ند وه‌رگرتن له‌ ڕابردو ئه‌تگه‌یه‌نێته‌ داهاتوو،،،،،،
****************
ئه‌و که‌سانه‌م به‌ دڵ نیه‌ که‌له‌سه‌ر مافی میلله‌ته‌که‌یان ڕائه‌بوێرن،،،،،،
***********
ئه‌گه‌ر دینارێکت به‌ ئازار په‌یدا کردبێت هه‌رگیز نیو دینار ناده‌یت به‌ تاڵان،،،،،،
**********
سه‌یری باخێک بکه‌ که‌ چۆن ڕازابێته‌وه‌ به‌وه‌ باخه‌وانه‌که‌یت بۆ ده‌رئه‌که‌وێت،،،،،،،
******************
بۆ سامان و دارایی سه‌یری خوار خۆت بکه‌ بۆ زانیاری و زانستیش سه‌ر و خۆت بڕوانه‌،،،،،،
***********
ئه‌گه‌ر دایک و باوک به‌ ئه‌ندازه‌ی مناڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بونایه‌ لامان هه‌رگیز به‌جێمان نه‌ئه‌هێڵان،،،،،
****************
پیسترین تاڵاوی ده‌رونی  بۆ کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ ولاته‌که‌ی  پڕبێت له‌ هه‌مو جۆره‌ سامانێکی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤه‌کانی بێ ده‌رامه‌ت بژین،،،،،
**************
له‌ ژێر سێبه‌ری دارێکی زڕ و وشکدا دانیشی چاکتره‌ وه‌ک له‌وه‌ی له‌ سایه‌ و سێبه‌ری که‌سێکی  تاوانباردا بژیت،،،،،
***********
کاتێک پیاوێکی پیری به‌ساڵاچو  سه‌رگوزشته‌یه‌کی کۆنی به‌سودم بۆ ئه‌گێڕیته‌وه‌ به‌ چاکترین دیاری ئه‌زانم،،،،،
**********
ڕاستی له‌ جه‌ماوه‌ر ناشاردرێته‌وه‌ ،،،،،،،
***********
به‌ لێبوردنه‌وه‌ باسی مردوو بکه‌  تا به‌ لێبوردنه‌وه‌ باسی تۆش بکه‌ن،،،،
**********
شارستانیه‌ت مانای ئه‌وه‌ نیه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ شاردا ئه‌ژیت  به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه‌ تا  چه‌ند توانیوته‌ ملکه‌چی یاسا بیت ئه‌وه‌نده‌ ژیری و پێشکه‌وتن خوازی،،،،،
*************
هه‌موو دیاریه‌ک نرخی خۆی هه‌یه‌ ته‌نها خۆشه‌ویستی نه‌بێت له‌ دنیادا نرخی نیه‌،،،،
***********
ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ کاتێک که‌سێک وڵاتی خۆی جێبهێڵێت له‌ نه‌ته‌وایه‌تی دور بکه‌وێته‌وه‌،،،،
**************
نان و ئاوو سه‌ربه‌ستی نه‌ک پشتێنی زێر و دیلی کۆیله‌تی،،،،
************
به‌دبه‌خترین هه‌ژار  ئه‌و که‌سه‌یه‌ هه‌میشه‌ بیر له‌و ڕۆژه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێ  چونکه‌ وائه‌زانێ به‌خته‌وه‌ری له‌ پاره‌دایه‌،،،،،
***************
سیر هه‌رچه‌ند بۆنی ناخۆشه‌ به‌لام سودی بۆ مرۆڤ زۆره‌ گوڵی واش هه‌یه‌ خۆشترین بۆنی هه‌یه‌ به‌ڵام خواردنی زیانی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ که‌واته‌ چاکی به‌ ناخه‌ نه‌ک به‌ ڕه‌نگ و بۆن ،،،،
**************
دوری و نزیکی ڕۆژگار  خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی کۆن ناکات،،،،
******************
سۆز و خۆشه‌ویستی له‌ پیاوێکی دڵڕه‌قه‌وه‌ فێر بوم،،،،
***********
قێز له‌و پیاوانه‌ ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ به‌ناو نیشتمان په‌روه‌رن  و ساڵی جارێ مه‌بده‌ئیان ده‌گۆڕن به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان،،،،
******************
نرخی وته‌ به‌ کرداره‌وه‌یه‌،،،،،
*************



ئاماده‌کردنی یوجین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن یوجین (2011-10-07 12:25:58)

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-07 13:45:00

Dina korey
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღ سلێمانی ღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-22
په‌یامه‌كان: 445
WindowsSafari

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

[size=16]دةستةكانت خوش بيت يوجينى كول بو ئةو وتة جوانانة
سةركةوتووبيت
[/size]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-07 15:42:47

abdulla mahmud
خونچەی نوێ
شوێن: qaladze
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-27
په‌یامه‌كان: 51
WindowsMSIE7

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

dast xosh zor basuda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-07 15:59:09

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

منداڵ یاری به‌ ژیان ئه‌کات به‌ڵام که‌ پیر بو ژیان یاری پێئه‌کات،،،،،،

به‌دبه‌خترین هه‌ژار  ئه‌و که‌سه‌یه‌ هه‌میشه‌ بیر له‌و ڕۆژه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێ  چونکه‌ وائه‌زانێ به‌خته‌وه‌ری له‌ پاره‌دایه‌،،،،،


ده‌ست خۆش به‌راستی وته‌کان جوانو سه‌رنج راکێشن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن cholaka_kurd (2011-10-07 16:00:40)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-10-07 16:17:53

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

سوپاس بۆ ئێوه‌ ئه‌زیزانم
ده‌ست و چاوتان خۆش
مه‌منون بۆ په‌یامتان
ژیانێکی ئاسوده‌و ئارام بۆ ئێوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-10-07 16:37:05

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-11-21
په‌یامه‌كان: 759
WindowsXPFirefox

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

AW DASTANAT HAR XOSH BN  YOJEEN XAN

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-10-08 16:08:44

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsFirefox

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

dastt xoshbe sarkawtu be

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         بـــيكه نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-10-08 18:33:29

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ وته‌ی کوردی

سوپاس بۆ ئێوه‌ برا شیرینه‌کانم
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net