❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / غوربەت //////

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-07 21:16:32

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

غوربەت //////

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e826e9f7bb.jpg


لەتاریکیەکانی ڕابوردومەوە ..

لەنادیارەکانی داهاتومەوە،

لەپاشاگەردانی بیرەوەریەکانمەوە..

دەست بەستراو ڕاوەستاوم لەجاوەڕوانی ،،

هیوایەکی تازەدا ...

ئاواتەکانم .... مردن ، بەدەم ئازارەوە ...

          ئەمڕۆ ...

من پیرۆزبایم لەژیان کرد ،،،،

       ئەمڕۆ ...

لەنێوان ئەوانەی خۆشم دەوێن ....


                 دایکم ................  جاوپڕ لەگریانم دایکە گیان !!!

هاوڕێکانم..............

عەشق و خۆشەویستم .....

یادی باوکی گۆڕ غەریبم......... زەمەنێکە !!!

          بەیانی ....

نازانم، لە ج خاکێکی ئەم دونیایە باشتر ئەبینم ،،

کاتێک بەویستگەی یادگاریەکانی ڕابوردوم ، ڕائەبورم...

ئەوەستم ... جارێکی تر

بیر ئەکەمەوە کێ عاشقم بووە !!

کێم خۆشویستوە ...

ڕقم لەکێ بۆتەوە ؟

      نەخێر ...

    نەخێر ...

بۆ مرۆفێک ژیام .. ڕێزم لەبۆجونەکانی ئەگرت ،

سەرسام بوم بەوشەکانو ماناکانی ...

          من ئەڵێم :

لەڕوانگەی جێژ لێوەرگرتن لەخۆشیەکانی  خۆشەویستی ،

ڕقم لێ ی نیە ، هەرجەندە ڕوبەڕوی زەحمەت ببمەوە ..

حەز ئەکەم ، ماڵئاوایی لەدنیا بکەم  !!

حەز ئەکەم ماڵئاوایی لەخۆشەویستانم بکەم ..

هەتا هەستیان بریندار نەکەم ..

هیج ون نەکەم لەو سۆزەی کەتیایاندا ئەدۆزمەوە ..........

لەوێ ... لەژێر زەوی گۆڕستانی مردوانە ،،،

ووڵاتی دابڕانە .. بۆ هەر یەک لە خۆشەویستان و عاشقانە ...

                 بەڵێ من ڕازیم ..

لەژێر زەوی بمشارنەوە .. بەبێ گۆڕ ،،،

گۆڕەکەم تەنها سینەت بێت ....

ووڵاتی سەفەرت نەبێت   .... بێجگە لەدڵم...

                                                                                        ((  تایبەت بەیانەی کوردژینم ))


نوسینی داوین

بەهیوای جوانتر

کاتتان شاد

لەگەڵ ڕێزی Dawin.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-08 07:27:39

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: غوربەت //////

دەستەکانت خۆش بێت خاڵە داوین گیان بۆ نوسینی ئەم هۆنراوە پر لە هەست و جوانەت
بەراستی وشەکانت هەڵقوڵاوی ناخێکی پاکە بۆ ژیان..
هیوام هەردەم خۆش بەختی تۆیە لە ژیاندا خاڵە داوین گیان
ئەخوازم هیچ کات دڵە گەورەکەی تۆ هەست بە بێ تاقەتی نەکات لە ژیاندا.
تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت سەرکەوتوو سەرفراز بیت لەسەرجەم کارەکانی ژیانتدا..
دووبارە دەستەکانت خۆس بێت هیوام وایە لە تواناکانی خۆت بێ بەشمان نەکەیت
بە نوسینە جوانەکانت یانەی کوردژین رازوەتر بکەیت،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-08 08:30:46

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: غوربەت //////

دةستةكانت خؤش بيت كاك داوين
بةراستى هؤنراوةيةكه بر له وشةى جوان و بر واتا
بةهيواى بةردةواميت له نووسين
سةركةوتوو بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-08 14:28:03

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: غوربەت //////

کاتێک بەویستگەی یادگاریەکانی ڕابوردوم ، ڕائەبورم...

ئەوەستم ... جارێکی تر

بیر ئەکەمەوە کێ عاشقم بووە !!

کێم خۆشویستوە ...

ڕقم لەکێ بۆتەوە ؟

      نەخێر ...

    نەخێر ...

بۆ مرۆفێک ژیام .. ڕێزم لەبۆجونەکانی ئەگرت ،

سەرسام بوم بەوشەکانو ماناکانی ...
**
حەز ئەکەم ، ماڵئاوایی لەدنیا بکەم  !!

حەز ئەکەم ماڵئاوایی لەخۆشەویستانم بکەم ..

هەتا هەستیان بریندار نەکەم ..


به‌ڕاستی هه‌موو کات په‌نجه‌کانم له‌کاتی نوسینی په‌یامێک بۆ بابه‌ته‌کانی تۆ بێهێز ئه‌بن و پێم ئه‌ڵێم ناتوانین وشه‌یه‌کی وه‌ها گه‌وره‌ بنوسین که‌ له‌ ئاست و گه‌وره‌یی به‌ نرخی نوسینه‌کانی خاڵه‌ داوین بێت
ده‌ستت هه‌میشه‌ خۆش ،،چاوت هه‌رده‌م گه‌ش،،،دڵت هه‌میشه‌ خۆش،،،خامه‌ و نوسینت هه‌ر ڕازاوه‌ بێت،،
به‌ڕاستی هۆنراوه‌یه‌کت نوسیوه‌ پڕه‌ له‌ ئیحساس و جوانی و پاکی
هیوادارم هه‌میشه‌ به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت یانه‌ی کوردژین ،ماڵی دووه‌ممان بڕازێنیه‌وه‌
داواکارم له‌ خوا که‌ ته‌مه‌نت درێژ بکات و بۆ ئێمه‌ت بهێڵیت
دوباره‌ ده‌ست و چاوت خۆش و هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ر بیت خاڵی به‌ڕێز و ئه‌زیزم
هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی و ژیانێکی ئارام بۆ تۆ

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-10-12 20:55:01

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: غوربەت //////

سوپاس بۆ ئەو ووشە جوانانەتان هاوڕێ و ئازیزەکانم ،

بەبینینی پەیامەکانتان و ووشەکانتان شاد بووم

بەهیوای جوانتر بۆ بەڕێزتان و بۆ کوردژینەکەم ،

دوبارە جێگای ڕێزی داوینن ، بەڕێزن ،

کاتتان شاد و کامەران .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-10-13 06:53:27

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: غوربەت //////

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ داوین گیان
هۆنراوه‌یه‌کی جوان و پڕ له‌ هه‌سته‌
هیوای هه‌میشه‌ به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-10-18 17:45:39

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: غوربەت //////

زۆر سوپاس soz  ی بەڕێزم ،

دەستو پێنوسی بەڕێزیشت ڕەنگین تر بێت ،

کاتت شاد ، بەڕێزی لای داوین .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net