.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هه‌میشه ئاوڕێک له خۆت خراپتر بده‌ره‌وه..!
ئافره‌تێک که ته‌نها خۆی و کچه شه‌ش ساڵه‌که‌ی به‌یه‌که‌وه ده‌ژیان، له ڕه‌وشێکی هه‌ژاری و نه‌داریدا گوزه‌رانیان ده‌کرد، ته‌نها له‌یه‌ک ژووردا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، ژووره‌که‌ش گڵ بوو، ده‌رگایه‌کی ته‌خته و سه‌قفی ژووره‌که‌ش به پارچه‌یه‌ک چینکۆی کون کون داپۆشرابوو، ترسی ئه‌م ئافره‌ته له هاتنی وه‌رزی زستان و باران و به‌فر بارین بوو، چونکه ژووره‌که‌یان پڕ ده‌بوو له ئاو.
وه‌رزی پاییز هات و له‌ئێواره‌یه‌کدا په‌ڵه هه‌وری ڕه‌ش ئاسمانی ناوچه‌که‌یانی داگرت، هێنده‌ی نه‌برد بارانێکی به‌خوڕ دایکرد به‌سه‌ریاندا، هێدی هێدی ژووره ته‌نهاکه و که‌لوپه‌له‌کانیان ته‌ڕ ده‌بوو، ته‌نها شوێنێک له ژووره‌که‌دا که‌مێک به وشکی مایه‌وه پشتی ده‌رگا ته‌خته‌که‌ی ژووره‌که بوو، بۆیه دایکه‌که به‌په‌له ده‌ستی منداڵه شه‌ش ساڵه‌که‌ی گرت و له‌پشت ده‌رگاکه‌وه ڕایوه‌ستاند تاکو ته‌ڕ نه‌بێت، دایکه له‌و کاته‌دا به‌په‌له خۆی گه‌یانده حه‌وشه بچووکه‌که‌ی ته‌نیشتیان تاکو سه‌تڵ و ته‌شت بهێنێته ژووره‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و باراناوه بگرێت له ژووره‌که‌دا ئه‌گه‌رچی که‌میش بێت، له‌و کاته‌دا که دایکه‌که له‌به‌ر لێزمه‌ی بارانه‌که‌دا سه‌رقاڵی هێنانی ته‌شت و سه‌تڵ بوو، منداڵه شه‌ش ساڵه‌که به‌ده‌نگی به‌رز بانگی دایکی کرد، دایکیشی هه‌نگاوه‌کانی خێراتر کرد و گه‌یشته‌وه ژووره‌وه بۆ لای کچه‌که‌ی:
- ها کچم؟ چی بوو؟
- دایه گیان، ئه‌بێت ئێستا ئه‌و هه‌ژارانه‌ی که وه‌کو ئێمه ژووریان نی‌یه و له شوێنه کراوه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن حاڵیان چۆن بێت به‌م بارانه؟
به‌س نی‌یه ئێمه ئه‌م ژووره‌مان هه‌یه، ئه‌ها دایه گیان من ته‌ڕ نه‌بووم له پشت ئه‌م ده‌رگایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژووره‌مان نه‌بوایه ئێستا ده‌بوایه چیمان لێبهاتایه.
به‌ڵێ، مرۆڤ هه‌رچه‌نده له گرفت و کێشه‌دا بناڵێنێت، چه‌نده له به‌ش و هه‌ڵکه‌وتی ژیانی خۆی ناڕازی بێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت خه‌ڵکانێک هه‌ن ژیانیان زۆر له‌و خراپتره، کێشه و گرفته‌کانیان له‌و زۆر زیاتره، به‌مه زیاتر ده‌توانین به‌رگه‌گرتن و پشوودرێژیمان زیاتر بکه‌ین و خۆمان له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ تاڵییه‌کانی ژیان بپارێزین.
razakan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ست خۆش بابه‌ته‌کانت زۆر سه‌رنج ڕاکێشن
هیوادارم به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس هاورێیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش
راسته هه‌ر جه‌ند ژیانت خراپ بیت له تۆ خرابتر هه‌یه و هه‌رده‌م ده‌بی له ژیانی خۆت رازی بیت
سه‌ركه‌وتوو بیت به راستی زۆر كاریگه‌ره


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه