.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














منداڵێك هەموو سامانەكەی بۆ كڕینی تابلۆیەك دەدات!!

منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان چاوەكانی بە دیقەتەوە بەناو پێشانگای وێنەكەدا دەگێڕا، یەكێك لە وێنەكان زۆر سەرنجی ڕ‌اكێشا بۆ ماوەیەك چووە بەردەمی وەستاو تەماشای كرد، پاشان چووە لای خاوەنی پێشانگاكەو پێی وت: كە دەیەوێت ئەو وێنەیەی پێ بفرۆشێت.
دەغیلەكەی دەستی نیشان دا‌و وتی: هەموو پارەكانی ناو دەغیل...ەكەم ئەدەم بەس ئەو وێنەیەم پێ بفرۆشە!
سەرەتا خاوەنی پێشانگاكە لەبەر پێكەنین بە زۆر خۆی ڕاگرتبوو، تا پێنەكەنێو منداڵەكە زویز نەكات، بەڵام بۆی دەركەوت كە منداڵەكە بەڕاستی قسە دەكات، هەر بۆیە ئەویش ویستی كە بەڕاستی مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
بە خۆ بەزلزانییەكەوە وتی: پیاوە بچكۆلە تۆ نازانی كە ئەم وێنە هی یەكێكە لە وێنەكێشە بەناوبانگەكانی شارەكەمان؟
منداڵەكە وتی: من وێنەكێشەكە ناناسم، بەڵام وێنەكەم زۆر بە دڵە، هەفتەی ئایندە یادی لە دایكبوونی براكەمە دەمەوێت بە دیاری بۆی ببەم!
خاوەن پێشانگا هەروەك ئەوەی كە لەگەڵ بازرگانێكدا قسە بكات وتی: گەر ئیزن بدەیت من پەیوەندی دەكەم بە وێنەكێشەكەوەو داواكارییەكەی تۆی پێ دەگەیەنم.
خاوەن پێشانگا پاش تۆزێك پەیوەندی كرد بە وێنەكێشەكەوەو باسەكەی پێگەیاند، وێنەكێشەكە بێ وەستان وتی: ئەو پارەیەی كە منداڵەكە دەیدات بە وێنەكە لێی وەربگرن‌و وێنەكەشی بۆ بكەنە ناو پاكەتێكو پێی بدەن!
خاوەن پێشانگاكە تەواو سەری سوڕما بوو، هەستیكرد كە ئەمە یارییەكە یانی وێنەكێشێكی بەناو بانگ دەیەوێت وێنەیەكی خۆی بە چەند فرانكێ بفرۆشێت! هەر بۆیە بە نیگاركێشەكەی وت: مامۆستا لەوانەیە من باش ئێوەم تێنەگەیاندبێت، ئەو پارەیەی كە لە نێو دەغیلەی منداڵەكەدایە لەوانەیە نەگاتە 10 فرانكیش، ڕەنگە هەڵە لەیەك تێگەشتنێك ڕوویدابێت، من ئەم بەرپرسیارییە ناگرمە ئەستۆ.
وێنەكێشی بەناوبانگ بە دەنگێكی دڵنیایی‌و هێمنییەوە وتی:
نا هیچ شتێكی بە هەڵە لێكگەیشتن نییە، هەموو پارەی دەغیلەی منداڵەكە وەربگرن‌و وێنەكەشی بۆ بخەنە پاكەتێكو بۆی حازربكەنو بیدەنێ، پاشان قسەكانی بەم شێوەیە تەواو كرد: دەتوانم سەدەها كەس بدۆزمەوە كە هەزارەها دۆلار بە وێنەكەم بدەن،
بەڵام
ناتوانم كەسێكی تر بدۆزمەوە كە تەواوی سامانەكەی خۆی پێ بدات....
razakan

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش به هیوای سه‌ركه‌وتن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سخۆش هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت گیانه

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









واااو بابه‌تێکی جوان بوو بهسهرهاێکی زۆۆۆر سه‌رنجڕاکێش بوو
بێگومان هیچ کات پاره‌ی زۆر یاخود به‌رامبه‌رێکی زۆر که ناخی له‌گه‌ڵ نه‌بوو هیچ مانایه‌کی نیه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سانکۆ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەستەکانت خۆش بێت برای بەڕێزم ... زوووور سەرنجڕاکێش بوو بەلامەوە!!!
پێم وابێت هەموو مرۆڤێکی ژیر ئەتوانێ لە ناخ و هەستی ئەم نووسراوە تێ بگات، بەڕاستی ئەم نووسراوە لە باشترینەکانە!
هەر بژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه
بەڵام
ناتوانم كەسێكی تر بدۆزمەوە كە تەواوی سامانەكەی خۆی پێ بدات....
مرۆڤی تێگه‌یشتوو به‌و شێوه بیر ده‌کاته‌وه پاره‌ی لا گرنگ نییه،،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له هه‌ستی تێبگه‌یت،،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کوڕه هه‌ژار گیان،،بابه‌تێکی زۆر پر واتا و جوانه،،
سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاورێیانی خۆشه‌ویست ، به‌رێز ئه‌ندازیار به‌رێز لیوزه خاتوو تینا به‌رێز sad clown خاتوو سۆزی سوپاس بۆ ئێوه هیوادارم به‌ڵی به‌رێزتان بووبێ ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر جوانه بابه‌ته‌که‌ت ده‌ست خۆش.
.................................
حوبی دونیا عیلله‌تێکی قاتیل و زگ ماکییه
یا خودا تووشی نه‌بێ چی نه‌سلی ئاده‌م خاکییه

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سۆزی نووسی
مرۆڤی تێگه‌یشتوو به‌و شێوه بیر ده‌کاته‌وه پاره‌ی لا گرنگ نییه،،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له هه‌ستی تێبگه‌یت،،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کوڕه هه‌ژار گیان،،بابه‌تێکی زۆر پر واتا و جوانه،،
سه‌رکه‌وتوو بیت..


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاورێیان ، به‌رێز ئارینگ ، خاتوو پرژه هیوادارم به‌دلی به‌رێزتان بووبێ و سودی هه‌بووبێت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سةركةتووبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه