.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ! دایکم وتی بۆچی؟! باپیرم وتی؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست بڕۆمه قوتابخانه ، هه‌مان قوتابخانه‌ی کۆڵانی خۆمان ، دایکم وتی ؛ ته‌نها قوتابخانه‌ی نمونه‌یی(تایبه‌ت) !باوکم وتی :بۆچی؟.. دایکم وتی : ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
حه‌زم له به‌شی کیمیا بوو . باوکم وتی؛ ته‌نها بیرکاری ! وتم ؛بۆچی؟ باوکم وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست هاوسه‌رگیری بکه‌م له‌گه‌ڵ کچێکی لادێیدا . خوشکه‌که‌م وتی ؛ مه‌گه‌ر من بمرم . وتم بۆچی ؟! خوشکه‌که‌م وتی؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست پاره‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌که‌م بکه‌مه سه‌رمایه‌ی ژیانم . دایک و باوکم وتیان ؛ مه‌گه‌ر له‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه تێپه‌ریت ئه‌وا بکه‌یت.. وتم بۆچی؟!! وتیان ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست به پێی گیرفانی خۆم ماڵێک به کرێ بگرم له جێگایه‌کی ئاسایدا . دایکم وتی ؛ ئای له من . وتم بۆچی ؟! وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
یه‌که‌م میوانداریمان بوو له‌دوای هاوسه‌رگیریمان ، ئه‌مویست ساده بم و خواردنێکی خۆمانه ئاماده بکه‌ین ، هاوسه‌ره‌که‌م وتی ؛ هه‌ر له ئێسته‌وه بشكێین ؟ وتیم بۆچی ؟ وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست ئوتومبێلیکی ئاسایی بکڕم که له توانای خۆم ده‌رنه‌چێت ، بۆ ئه‌وه‌ی کاروبارهکانمی پێ ئه‌نجام بده‌م . هاوسه‌ره‌که‌م وتی؛خوا من بکوژێت باشه. وتم بۆچی؟! ...هاوسه‌ره‌که‌م وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
منداڵه‌که‌م ئه‌یویست له‌دایک ببێت . له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ؛ باوکم وتی ؛ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی !! وتم بۆچی؟! باوکم وتی: ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
منداڵه‌که‌م ئه‌یویست بڕواته قوتابخانه. ئه‌و به‌شه‌ی خۆی حه‌زی پێیه‌تی هه‌ڵیبژێرێت ، هاوسه‌رگیری بکات ... ئه‌مویست بمرم ، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌م بوو به قسه‌و باس، کوڕه‌که‌م وتی له خوار قهبرسانهکهوه جێگا هه‌یه .. هاوسه‌ره‌که‌م قیژاندی ، کچه‌که‌م وتی ، چی بووه ؟! هاوسه‌ره‌که‌م وتی : ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
مردم . براکه‌م بۆ مه‌راسیمی پرسه‌که‌م ، مزگه‌وتێکی ئاسایی گرتبوو . خوشکه‌که‌م فرمێسکی ئه‌رشت و وتی : ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
له قه‌برستان به‌ردی سه‌ر قهبرهکهمیان هه‌ڵبژارد و بۆیان دانام ، به‌ڵام براکه‌م وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
براکه‌م خۆی داوای به‌ردێکی بۆ کردم که وێنه‌ی خۆمی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندرابوو . ئێستا من له‌ناو چاڵێکی تهنگدام و هه‌موو سه‌رمایه‌م بۆ ژیانم له ڕسته‌یه‌ک زیاتر نه‌بوو ئه‌ویش (ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!) .. خه‌ڵکانێک که ماوایه‌کی زۆر خه‌می قسهکانیانمان بوو ، ئێستا ته‌نانه‌ت خهمێکیشم بۆ ناخۆن که له ناو ئه‌م گۆڕهدام !!!
*****************
خه‌مه
س/ ماڵپه‌ری کوردژین

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش زۆر به واتایه
ئه‌م وشه‌یه هه‌موو گویمان لیدهبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆشبن بەڕاستی بابەتەکەت لەوپەڕی جوانیدایە و یەکێکە لەو بابەتەجوانانەی کەخوێندوومەتەوە ،
منیش لەم ماوەیەدا ئەم وتەیەم خوێندەوە خوازیارم وەڵامێک بێت بۆ بابەتە جوانەکەت
ئەگه‌ر له‌به‌ر خاتری قسه‌ی خه‌ڵکی پاشه کشێ له ئه‌مانجی خۆت بکه‌یت،،،وه‌ک ئه‌وه وایه
که به‌وان بڵێی: به‌لای منه‌وه بۆچوونی ئێوه له بۆچونی خۆم گرنگتره.
بەڕاستی ئەگەر ئێمە بە پێی بۆ چونی خەڵکی کار بکەین ھەر گیز سەرکەوتوونابین ،
چوونکە خەڵکی لە بۆ چون دەر بڕین بێزار نابن جا باشترە باشەکانیان بەگوێبکەین و خراپەکان پشت گووێ بخەین
یان باشترە بەدڵی خۆمان بکەین
ھەربژیت براکەم بەھیوای پێشکەش کردنی جوانترین ، بابەتەکانت نموونەین

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastxosh baraste zor rastn emae kurd bas boxalk azhen qat boxoman nazhen


له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی هه‌تا بڵێی جوان‌و جێی بایه‌خه ده‌ستت خۆش بێت شتێکی زۆر جوانت بلاوکردۆته‌وه ده‌مێک بوو بابه‌تی وام نه‌دیبوو هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت......
له‌سه‌ر هێڵ نییه