.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کات و خۆشه‌ویستی
ڕۆژێک له‌ڕۆژان سه‌ر جه‌م هه‌سته‌کانی مرۆڤ له‌بۆنه‌یه‌کدا ڕۆیشتن بۆ یه‌کێک له دوورگه‌که ناریه‌کان .به‌پێی سروشتی خۆیان ،هه‌ریه‌کێکیان کاتێکی خۆشی به‌سه‌ر برد.به‌ڵام له‌ناکاو هه‌واڵی زریانێکی چاوه‌ڕوان کراو ڕاگه‌یه‌نرا له‌دورگه‌که‌دا هه‌ریه‌که له هه‌سته‌کان ئامۆژگاری کرا به‌زوترین کات دورگه‌که چۆڵ بکات.
ڕاگه‌یاندنه‌که ببوه هۆی هه‌ستێکی تۆقێنه‌ر ،ئه‌وه‌بوو هه‌موو هه‌سته‌کان به په‌له‌و به راکردن ڕۆیشتن بۆ لای به‌له‌مه‌کانیان ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌له‌مانه‌ش که زیانیان لێکه‌وتبوو زۆر به‌خێرای
چاک کرایه‌وه و ئاماده‌ی ڕۆیشتن کران.
یه‌کێک له هه‌سته‌کان که هه‌ستی (خۆشه‌ویستی) بوو حه‌زی نه‌ده‌کرد به‌و په‌له په‌له دورگه‌که به جێ بهێڵێت ،چونکه کاری زۆری مابوو .به‌لام کاتی هه‌وره‌کان تاریک وڕه‌ش داهاتن هه‌ستی به‌وه‌کـــرد کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌ویش دوورگه‌که به جێبهێڵێت . به‌داخه‌وه که هیچ به له‌مێک بۆ ئه‌و نه‌مابوو خۆشه‌یستی خۆی پێ ده‌رباز بــــکات به‌لام هه‌ر به ئومێده‌وه له ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ڕوانی .
ئه‌وه‌بوو پاش که‌مێک هه‌ستی خۆش گوزه‌رانی به‌جوانترین وڕازاوه‌ترین به‌له‌مه‌وه به‌لای خۆشه‌ویستیدا تێپه‌ڕی .خۆشه‌ویستی هاواری لێکردو بانگی کــــرد هۆ خۆش گوزه‌رانی ئه‌توانیت له گه‌ڵ خۆتم به‌ریت ،،،؟؟؟؟
ئه‌ویش وه‌لامی دایه‌وه نه‌خێر به‌له‌مه‌که‌م پڕه له‌شتی به‌نرخ .ئاڵـــتون ،زیو.......جێگه‌ی تۆی تێدا نابێته‌وه .
دواتر هاستی شانازی کردن به‌به‌له‌مێکی زۆر جوان هات به‌لای خۆشه‌ویستیداتێبه‌ڕی دوباره ئه‌ویشی بانگکردوو ،،ئــــۆهـــۆ ....شانازی ئه‌توانیت یارمه‌تم بده‌یت و له‌گه‌ڵ خۆتم به‌ریت ؟؟؟؟
ئه‌ویش زۆر به‌شانازی کردنه‌وه وه‌لامی دایه‌وه ،،نه‌خێر ،ناتوانم هه‌ڵت بگرم چونکه به‌له‌مه‌که‌م قوڕاوی و پیس ده‌که‌یت به‌قاچه پیس وقوراویه‌کانت .
ئه‌نجا هه‌ستی ئاخ و خه‌فه‌ت هات تیپه‌ڕی خۆشه‌ویستی داوای یارمه‌تی لێکرد ،به‌لام بێ سود بوو چونکه وتی ناتوانم له‌گه‌ڵ خۆمت به‌رم .زۆر دڵ ته‌نگ وخه‌فه‌ت بارم ئه‌مه‌وێت هه‌ر خۆم به ته‌نیابم .
جه‌ند خوله‌کێک دوای ئه‌و وت‌و وێژه هه‌ستی دڵ خۆشی هات به‌لایدا تێپه‌ڕی .دووباره خۆشه‌ویستی بانگی کرد و داوای لێکرد .به‌لام
دڵ خۆشی به‌جۆرێک دڵخۆش و سه‌رمه‌ست بوو هه‌ر گوێشی له بانگی خۆشه‌ویستی نه‌بوو به‌ده‌وری خۆیدا نه‌یده‌ڕوانی !!!ئـــیتر
خۆشه‌ویستی ورده‌ورده خه‌ریک بوو نائومێدوبێ ئارام ده‌بوو .
له‌ناکاو ده‌نگێک هات و بانگی کرد ،،، وه‌ره وه‌ره خۆشه‌ویستی من له‌گه‌ڵ خۆمت ئه‌به‌م ،،خۆشه‌ویستی نه‌وه‌ستا بزانێت ئه‌وه کێ بوو کێ بوو ئه‌وه‌نده جوامێر بوو. یه‌کــــسه‌ر خۆی هه‌ڵدایه ناو به‌له‌مه‌که‌وه .پاش گه‌یشتنه شوێنی سه‌لامه‌ت خۆشه‌ویستی پشوویه‌کی باشی وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی له به‌له‌مه‌که .خۆشه‌ویستی گه‌یشت به زانین و پرسیاری لێکـــرد:
ئه‌زانی ئه‌وه کێ بوو هه‌ڵی گرتم وڕزگاری کردمله‌کاتێکدا ئه‌وانی تر حه‌زیان نه‌ده‌کردو هه‌ڵم بگرن و یارمه‌تم بده‌ن؟؟؟
زانین به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ڕوی تێکردوو اتی ئه‌وه کات بوو کات!
خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه پرسی: بۆچی کات وه‌ستاو هه‌ڵی گرتم ،بۆچی یارمه‌تی دام؟؟
زانین پێکه‌نی و به ژیریه‌کی قوڵه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها کات گه‌وره‌ی وگرنگی تۆ ده‌زانێت .ده‌زانێت که تۆ ده‌توانیت ئاشتی وخۆش به‌ختی بۆ جیهان بهێنیت .
په‌یامی گرنگی ئه‌م چیرۆکه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که کاتێک ده‌وڵه‌مه‌ندو خۆش گوزه‌ران ده‌بین .خۆشه‌ویست فه‌رامۆش ده‌که‌ین کاتێ هه‌ست به‌گرنگی خۆمان ده‌که‌ین دووباره خۆشه‌ویستی له بیر ده‌که‌ین ، ته‌نانه‌ت له کاتی دڵخۆشی ودڵته‌نگیشدا خۆشه‌ویست له‌یاد ده‌که‌ین .
ته‌نها به پێی تێپه‌ڕ بوونی کات هه‌ست به گرنگی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین .............
ئاماده‌کـــردنی به‌رهه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ئه‌ی ئافه‌رین کاک به‌رهه‌م،،،به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه،،
ده‌ست و چاوت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه،،زۆر راسته هه‌ندێ جار شتی بێ نرخ خۆشه‌ویستیمان بر ئه‌باته‌وه
جا هه‌ر جۆره خۆشه‌ویستیه‌ک بێت،،،
سه‌رکه‌وتوو بیت و ده‌ستت خۆش بێت،،،ئومێدم به‌رده‌وامیته لا کاره‌کات..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastakant xosh kaka barham
barasty babateki zor jwana .. mandu buni pewa dyara
ballam kaka barham .. awa har emayn dabe awar la xoshawisty bday nawa
chunka agar wa nakain awa la katekta kat xoshawisty lagal xoy brdwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سوزى نووسى
ئه‌ی ئافه‌رین کاک به‌رهه‌م،،،به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه،،
ده‌ست و چاوت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه،،زۆر راسته هه‌ندێ جار شتی بێ نرخ خۆشه‌ویستیمان بر ئه‌باته‌وه
جا هه‌ر جۆره خۆشه‌ویستیه‌ک بێت،،،
سه‌رکه‌وتوو بیت و ده‌ستت خۆش بێت،،،ئومێدم به‌رده‌وامیته لا کاره‌کات..له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه











له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان هاوڕێیانی ئازیر خۆش حاڵم که به‌دڵتان بوو
ده‌ستی ئێوه‌یش خۆش به‌هیوای ته‌مه‌ندرێژیتان .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه