.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا دوێنێ شای سعوودیه (شا عه‌بدوڵڵا) بڕیاریدا كه مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی شاره‌وانی و شوورای ئه‌و وڵاته‌دا به ئافره‌تان ببه‌خشێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له میانه‌ی گهوتهیهكیدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی شوورای وڵاته‌كه‌یدا شا (عه‌بدوڵڵا) ئه‌و بریاره‌ی ڕاگه‌یاند. و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ناكرێت به شێوه‌ی ڕابردوو ئافره‌تان له كایه‌ی سیاسیی وڵات په‌راوێز بخرێن.
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی شا (عه‌بدوڵڵا) ئه‌م بڕیاره‌ی پاش پرس و ڕاوێژێكی زۆریش بووه له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینیی و بیرمهندانیشدا كه سه‌رجه‌میان ئه‌م بریاره‌یان پێ باش بووه.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی شا (عه‌بدوڵڵا) ئافره‌تان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كاندا هه‌ردوو مافه‌كه پیاده ده‌كه‌ن، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شوورایشدا ئه‌وا له خوولی داهاتوودا به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌ر به پیی بڕیاره‌كه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا یاسا و ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریاره ده‌ربچێت و مه‌رج و شوێنكاره‌كانی به‌شداریكردنی ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا دیاری بكرێت، به مه‌رجێك له پێوه‌ره شه‌رعییه‌كان ده‌رنه‌چێـت
س/هه‌ولیر

له‌سه‌ر هێڵ نییه