❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی كه‌ڵه‌شێر مه‌لائیكه‌ت ده‌بینێت وگوێدرێژیش شه‌یتان؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-04 09:51:52

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

بۆچی كه‌ڵه‌شێر مه‌لائیكه‌ت ده‌بینێت وگوێدرێژیش شه‌یتان؟؟؟

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5e11809c88.jpg

ئیسلام بۆهه‌مووان-سه‌ره‌تا وه‌بیرهینانه‌وه‌یك بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د(دروودی خوای لێبێت)كه‌له‌پێش 14 سه‌ده‌ ئه‌و ووته‌یه‌ی گوتووه‌:-(إذا سمعتم أصوات الديكة فسئلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا سمعتم نهيق الحمير فتعوذو بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا).

واته‌:-ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی كه‌ڵه‌شێربوو ئه‌وا داوای به‌خشش وفه‌زلی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ مه‌لائیكه‌تێكی بینیوه‌(سروش)،وه‌ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی گوێدرێژبوو ئه‌وا په‌نابه‌خوای گه‌وره‌ بگرن له‌شه‌یتانی له‌عنه‌تی چونكه‌ شه‌یتانێكی بینیوه‌.



ئایا چه‌ندجار گوێمان له‌وفه‌رمووده‌یه‌ بووه‌ به‌ڵام گویمان پێ نه‌داوه‌؟؟نه‌مانزانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ داهێنان ودۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌دواوه‌یه‌!



توانای بینین لای مرۆڤ سنورداره‌و ناتوانێت ئه‌وتیشكانه‌ ببینێت كه‌ده‌كه‌ونه‌ سه‌رووی تیشكی بنه‌وشه‌یی وخوارووی تیشكی سوور به‌ڵام توانای گیانه‌وه‌رانی وه‌كو(كه‌ڵه‌شێر،گوێدرێژ)له‌هی ئێمه‌ زیاتره‌



پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌:چۆن كه‌ڵه‌شێرو گوێدرێژ مه‌لائیكه‌ت وجن ئه‌بینن؟



گوێدرێژ ده‌توانێت تیشكی سوور ببینیت وشه‌یتانیش(كه‌له‌ جنه‌كانه‌)له‌ئاگر دروستبووه‌-واته‌ له‌تیشكی ژێرسوور،،،بۆیه‌ گویدرێژ ده‌توانێت شه‌یتان ببینێت وناتوانێت مه‌لائیكه‌ت ببینێت



به‌لام كه‌ڵه‌شێر ده‌توانێت تیشكه‌ بنه‌وشه‌ییه‌كان ببینێت،،،وه‌مه‌لائیكه‌ته‌كانیش له‌نوور وڕووناكی دروستكراون-واته‌ له‌تیشكی بنه‌وشه‌یی،،،هه‌ربۆیه‌ كه‌ڵه‌شێر ده‌توانێت مه‌لائیكه‌ت ببینێت



ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی پرسیاری(بۆچی شه‌یتان له‌مه‌لائیكه‌ت ڕاده‌كات؟)داداته‌وه‌! چۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌:-مه‌لائیكه‌تان ده‌ڕۆنه‌ ئه‌ومه‌جلیسانه‌ی كه‌یادی خوای گه‌وره‌و باسی خیری لێده‌كرێت وبه‌مه‌ش شه‌یتان ڕاده‌كات!(((بۆچی شه‌یتان له‌مه‌لائیكه‌ت ڕاده‌كات؟)))

چونكه‌ شه‌یتان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت وزیانی لێ ده‌كه‌وێت به‌هۆی نوور وڕووناكی مه‌لائیكه‌ته‌كان،،،به‌مانایه‌كی تر: ئه‌گه‌ر تیشكی سوور وتیشكی بنه‌وشه‌یی كۆبكرێنه‌وه‌ له‌شوێنێكدا،ئه‌وا تیشكی سوور بزرده‌بێت!



ئایا كی به‌ر له‌14 سه‌ده‌ ئه‌و زانسته‌ی فێری پێغه‌مبه‌ر كرد(د.خ)؟؟؟؟



ناتوانین له‌وه‌ زیاتر هیچی تر بڵێین(صدق الله ورسوله!)


س:ئیسلام بۆ هەمووان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-11-04 11:24:29

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: بۆچی كه‌ڵه‌شێر مه‌لائیكه‌ت ده‌بینێت وگوێدرێژیش شه‌یتان؟؟؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ په‌یوه‌ند گیان بژیت

بابه‌تێکی جوان و ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی زانستیه‌

هیوام وایه‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت

سه‌ربه‌رز بیتا

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-11-04 11:27:38

ئه‌ندازیار
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-06-28
په‌یامه‌كان: 450
WindowsMSIE7

Re: بۆچی كه‌ڵه‌شێر مه‌لائیكه‌ت ده‌بینێت وگوێدرێژیش شه‌یتان؟؟؟

ده‌ستت خۆش بیت
زانیاریه‌كی نوی بوو و كاری خوای گه‌وره‌ چه‌ند حوانه‌
بیگومان دینی ئیسلام له‌ هه‌موو لایه‌ك باشترینه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌قورئان و فه‌رمووده‌كانی پیغه‌مبه‌ره‌وه‌ بگرین ئه‌وا زۆر زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی ئیستا ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ زانا تر ده‌بین

Kurdzhin
A lie is a lie, even if everyone believes it to be true, . And the truth

is the truth, Even if everyone thinks its a lie

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-11-05 05:46:20

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

Re: بۆچی كه‌ڵه‌شێر مه‌لائیكه‌ت ده‌بینێت وگوێدرێژیش شه‌یتان؟؟؟

زۆر   سوپاس

خەمە گیان

ئەندازیار گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net