.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











سڵاو هاوڕێیان و ئەندامانی خۆشەویست،
وەک دەزانین گۆڕستان بۆ ناشتنی مرۆڤەکانە،
بەڵام لەم بابەتە دا گۆڕستانی جیاوازم بۆ ئامادەکردوون،
ئەویش گۆڕستانی کەل و پەل یاخود ئامێر! فەرموون لەگەڵ ناوەڕۆکی بابەت ...
---------------------------------------
* گۆڕستانی فڕۆکە – لە (ئەریزونا / ئەمریکا)
لە ساڵی 1946 دروستکراوە لە توکسون، ئەریزونا
گەورەترین گۆڕستانی فرۆکەکانە لە جیهان و زیاتر لە 4000 فڕۆکەی تێدایە،
پێکهاتووە لە فڕۆکە بۆبمهاوێژ و جەنگیەکان لە جۆری (F15 Eagle) و (F14 Tomcat)
هەروەها فڕۆکە گەورەکانی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری (C5a Galaxy)
هەلیکوپتەر و فڕۆکە بەرزە فڕەکان و چەندان جۆری تر.


---------------------------------------
* گۆڕستانی شەمەندەفەر – لە (بۆلیڤیا)
ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە ناوچەی ئویونی کە بیابانی شارێکی بچووکە لە ووڵاتی بۆلیڤیا،
ئەم شوێنە نزیکەی 3670 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریا،
پارچەی زۆر گەورەی شەمەندەفەرە کۆنەکانی تێدایە،
کە لە جۆری شەمەندەفەرە هەڵمیەکانن.


---------------------------------------
* گۆڕستانی کەشتی – لە (موریتانیا)
ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە شاری نوازیبو کە دووەم گەورەترین شارە لە ووڵاتی موریتانیا،
بە گەورەترین گۆڕستانی کەشتی دادەنرێت لە جیهان،
سەدان کەشتی ژەنگاوی بوو لە ناو دەریا و کەناری دەریاکە ئەبینرێن.
ئەمەش دوای ساڵی هەشتاکان دێت، کە موریتانیا هەستا بە خۆماڵی کردنی پیشەسازی ماسی.


---------------------------------------
* گۆڕستانی دەبابەکانی (تانک) سۆڤیەت – لە (ئەفغانستان)
ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە دەوروبەری شاری کابول لە ووڵاتی ئەفغانستان،
ژمارەیەکی زۆر لە دەبابە ماوەتەوە و بەجێ هێڵراوە لە ساڵانی 1970 و 1980،
ئەمەش پاش شکست هێنانی سەربازی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵات.
تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆری ئەم تانکانە لەم ووڵاتە دا ماونەتەوە

.
---------------------------------------
* گۆڕستانی قولاپ – لە (پۆرتوگال)
ئەم گوڕستانە دەکەوێتە دوورگەی تاڤیرا لە ووڵاتی پۆرتوگال،
ژمارەیەکی زۆر لە قولاپی ژەنگاوی بوو کۆبووتەوە لە گردێکی بچووکی لمین لەم دوورگەیە دا،
مەبەست لێرە دا قولاپی کەشتی ڕاگرتنە،
بەڵام ماسیگرەکان بۆ ڕاگرتنی تۆڕە گەورەکانیان بەکار دەهێنا لە کاتی ڕاو کردنی ماسی تونا.


---------------------------------------
* گۆڕستانی جەنگ – لە (ئەریتریا)
ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە شاری ئەسمەرە کە گرنگترین شارە لە ووڵاتی ئەریتریا،
ژمارەیەکی زۆر لە پاشماوەکانی جەنگ و دەبابە و زرێپۆشی تێکشکاو کوبووتەوە،
ئەمەش لە کاتی جەنگە درێژخایەنەکانی ئەفریقا بووە لە سەدەی بیستەم،
(ئەریتریا) ئەم پاشماوە جەنگیانە بە هێمای شانازی و سەرکەوتن بەسەر (ئەسیوپیا) دا ئەبینن.


---------------------------------------
ئامادەکردن: ساد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین
* سوود لە چەند سەرچاوەیەکی ئینگلیزی وەرگیراوە،
ماڵپەری [گووگڵ] و ماڵپەری [یۆتیوب]
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Sad Clown (2011-11-17 12:41:39)


لهسهر هێڵ نییه
دەستت خۆشبێ بەڕێز Sad Clown .....ڕاستیەکەی بابەتەکانت هەموویان جوانن و سودێکی زۆریان هەیە
و ماندووبونێکی زۆری دەوێ هەم لە وەرگێران و هەم لە دانانی لێرەیا و شایەنی هەموو ڕێزێکە
هیوادارم لەش ساغ بی و بێ بەشمان نەکەی لە بابەتی نوێ و جوانتریش
...........بەڵام پێشنیارێك ئەزیزەکەم بۆچی ئەم بابەتە جوانانە لە بەشی جیهانی هەمەڕەنگ دانانێ ی جونکە ڕاستیەکەی من وای دەبینم تۆ لە حەقی بابەتەکەت کەم کردۆتەوە بە دانانی لە بەشی وێنە جونکە بابەتەکەت زانیاری گرنگ و جوانی تێدایە لەگەڵ ڤیدیۆیا و + وێنە....واتە تەنها وێنە نیە و تەنها پێشنیارێکە لەوانەیە ڕاست بێ و یانیش هەڵە
دووبارە دەست خۆش


لهسهر هێڵ نییه
تەواوی بابەتەکانت جوانن و شایستە دەست خۆشین
ھەربژیت و بەھیوای بەردەوامیت برای بەڕێزمان کاک ساد کلاون
خوازیارم بەردەوامبیت لە کارە جوانەکانت و جوانتر و جوانترینمان پێشکەش بکەیت
ھەربژیت و بمێنیت بۆمان
باوەشێک ئاسودەی بۆتۆی گوڵ

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆشبێت کاک سادکڵاون بۆ ئهم بابهته جوان و پر زانیاریانهی بڵاوی دهکهیتهوه
بهراستی ماندوو بوونێکی زۆری پێوهدیاره دووباره دهستهکانت خۆشبیت به هیـوای ئهوهی
که بــێ بهشــمان نهکهیــت له بابهته جــوانهکانت هـهر تهمـهن درێژو ســهرکهووتـوبــیت
کاتت شاد..


لهسهر هێڵ نییه






دهستهکانت خۆشبێت کاک سادکڵاون بۆ ئهم بابهته جوان و پر زانیاریانهی بڵاوی دهکهیتهوه
بهراستی ماندوو بوونێکی زۆری پێوهدیاره دووباره دهستهکانت خۆشبیت به هیـوای ئهوهی
که بــێ بهشــمان نهکهیــت له بابهته جــوانهکانت هـهر تهمـهن درێژو ســهرکهووتـوبــیت
کاتت شاد..


لهسهر هێڵ نییه
ئەگەر بێت و پۆلین بابەتەکان بکەین لە نێو یانەی کوردژین
ئەم بابەتەتی تۆش کاکە ساد کڵاون گیان دەبێتە بە یەکیک لە بابەتە سەرەنج راکێشەکان......
ئافەرم و دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئامادە کردنی بابەتێکی وەها جوان و سەرەنج راکێش و پر لە زانیاری
بەراستی بە بابەتە جوانەکانت توانیت کوردژین پر بکەیت لە زانیاری بەسود و جوان
ئەخوازم بەردەوام بیت لە کارەکانتدا و ماندوو نەبیت لە ئامادە کردنی وەها بابەتەکانتدا
کوردژین شانازی دەکات بە تۆ و سەرجەم ئەندامەکانیەوە کە توانیوتانە کوردژین بگەیەنە ئاستێکی وەها بەرز..
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان
کاتێکی خۆش ژیانێکی ئاسودە بۆت چاوەکەم...

لهسهر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز کاک _Araz_ بۆ بەژدار بوونت ... هەر بژیت،
سوپاسی بەڕێزتان دەکەم کە بابەتەکان جێگای ڕەزامەندییە و هیوادارم توانیبێتم سوودێکم گەیاندبێت،
سەبارەت بە پێشنیارەکەشت ... دەست خوشییەکی تایبەتم هەیە بۆ تۆی ئازیز کە یەک پێشنیارە ئەبینم لە بابەتەکانم دا،
زۆر خۆشحاڵ ئەبم بە سەرنج و پێشنیار و تێبینیەکان کە ئەمەش هەر لە پێناو باشتر کردن و پیشخستنی بابەتەکان دایە بە گشتی و یانە بە تایبەتی،
من لەگەڵ پێشنیارەکەی بەڕێزتام و دوو بابەتی سەرەتام هەر لە بەشی جیهانی هەمەڕەنگ دانا ... بەڵام تێبینیم کرد خوێنەرانی ئەم یانەیە و زۆرێک لە ئەندامانیش بۆ بابەتە هەمەڕەنگەکان زیاتر متابعەی بەشی وێنەی ڕەنگاوڕەنگ دەکەن بۆیە بڕیارم دا ئیتر بابەتەکان لە بەشی وێنەی ڕەنگاوڕەنگ دابنێم و ئێستاش هەر لەگەڵ پێشنیارەکەی بەڕێزتام بەڵام ئیتر تەرکیزی زۆرینە ئاراستەکەی بەم ڕووە دا بردووە.
بێگومان مەبەستیش گەیاندنی زۆرترین زانیارییە لە یەک کاتدا بە جورێک بخوێنرێتەوە سوودی هەبێت.
ڕێز و خۆشەویستیم بو هەماوو لایەک ... هەر بەڕێزێکیش پێشنیار و سەرنج و تێبینی هەبێت لە بارەی بابەتەکان ... پێم خوشە بە ڕاشکاوانە بیڵێن لە پێناو پێشخستن و باشتر کردنیان ... هەر بژین
دەست خۆش بەڕێز :: سەنگین :: خان بۆ بەژدار بوونت ... هەر بژیت،
سوپاس بو ووتە جوانەکانت خوشکی ئازیزم، ووتەکانتان جێگای ڕێزە ...
هەر ئاسوودە بیت و سەرکەوتوو بیت
دەست خۆش بەڕێز پــــــرژه خان بۆ بەژدار بوونت ... هەر بژیت،
سوپاس بو ووتە جوانەکانت، و هیوادارم سوودمەند بن لە ناوەڕۆکی بابەتەکە،
بەژداربوونتان جێگای ڕێزە ... تەمەن درێژی بۆ تۆی ئازیز.
دەست خۆش بەڕێز کاک paiwand11 بۆ بەژدار بوونت ... هەر بژیت،
سووپاس بۆ تۆش ئازیزم ،،، سەرکەوتوو بیت برا گیان،
کاتت شاد
دەست خۆش بەڕێز کاک ☀Yadgar☀ بۆ بەژدار بوونت ... هەر بژیت،
سوپاس بۆ ووتە جوانەکانت برای بەڕێز و خۆشەویستم،
هیوادارم توانیبێتم لە ئاست ووشەکانی بەڕێزتان و ئەندامە خۆشەویستەکانی ئەم یانە جوانە دابم،
پەنا بە خوا و بە هەوڵ و ماندوو بوونی ئێوەی بەڕێز کوردژین سەکۆیەک ئەبێت بۆ خۆشەویستی و تەبایی نێوان ئەندامە بەڕێزەکان،
بەو هیوایەی سوودمەند بووبن لە ناوەڕۆکی بابەت،
سەرکەوتوو بیت و تەمەن درێژ بیت برای ئازیزم ... کاتت شاد
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆشبێت کاک سادکڵاون بۆ ئهم بابهته جوان و پر زانیاریانهی بڵاوی دهکهیتهوه
بهراستی ماندوو بوونێکی زۆری پێوهدیاره دووباره دهستهکانت خۆشبیت


لهسهر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز kalea-z خان بۆ بەژدار بوونت ... هەر بژیت،
سووپاس بۆ تۆش ئازیزم ،،، سەرکەوتوو بیت و کاتت شاد
لهسهر هێڵ نییه