❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 14 سوودی زه‌واج

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-24 20:49:19

ئه‌ندازیار
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-06-28
په‌یامه‌كان: 450
WindowsSafari

14 سوودی زه‌واج

14 سوودی زه‌واج له‌ ئیسلامدا

چوارده‌ سوودی زه‌اوج:
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌:
1. باوه‌ڕ: ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌ ژن و مێردی موسڵمان بۆ یه‌كتر هه‌یانه‌ له‌ به‌ر خاتری خوایه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌هه‌شت, وه‌ له‌به‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ مافی خێزان به‌سه‌ر یه‌كتریدا جێبه‌جێده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ بیروباوه‌ڕه‌وه‌ هه‌یه‌.
... 2. ژیانی هاوسه‌رێتی ده‌بێته‌ هۆی ته‌مه‌ن درێژیی: خوای گه‌وره‌ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مرۆڤ ده‌رده‌بڕێت له‌ ڕێگه‌ی به‌خشینی نازو نیعمه‌ته‌كانیه‌وه‌, ئێمه‌ش ده‌بێت خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ هاوسه‌ره‌كانمان ده‌رببڕین به‌ جه‌سته‌و ده‌روونیش كه‌ مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژییه‌.
3. زه‌واج، واته‌ ڕازیبون به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ر. خۆپه‌رستیه‌ كه‌سێكت خۆش بوێت ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ به‌پێی حه‌زو ئاره‌زووی تۆ ڕه‌فتار بكات. خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ كۆنترۆڵی جیاوازییه‌ شه‌خصیه‌كان ناكات به‌ڵكۆ گرنگیده‌دات به‌ جیاوازییه‌كانی یه‌كتر.
4. زه‌واج هانمان ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ باشانه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین. هانمان ده‌دات تواناو به‌هره‌ی خۆمان بخه‌ینه‌ كار و شانازی به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانمان و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بكه‌ین له‌ زه‌واجدا.
5. میهره‌بانی: میهره‌بانیی هانمان ده‌دات بۆ خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستیش میهره‌بانیمان بۆ به‌دی ده‌هێنێت. یه‌كێك له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانی خوای مه‌زن میهره‌بانیه‌, (170) جار له‌ قورئانی پیرۆز باسكراوه‌. ئه‌وه‌ش یادمان ده‌خاته‌وه‌ كه‌ میهره‌بان بین به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
6.لێبورده‌یی: خۆشه‌ویستی هه‌رگیز خۆی به‌ گه‌وره‌ نازانێت له‌ ئاست ده‌ربڕینی لێبورده‌ییدا. لێبورده‌یی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كه‌ خۆمان باشتر بكه‌ین له‌ ڕووی كرده‌وه‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانمان.
7.ڕێز: خۆشه‌ویستی واته‌ ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی. ڕێزگرتن ڕێگه‌مان پێنادات به‌ فه‌رامۆش كردنی بیروڕای به‌رامبه‌ر. چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان كاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ چ ڕێزیان بگرین یان نا.
8.متمانه‌: ئه‌مه‌ش به‌شێكی سه‌ره‌كی خۆشه‌ویستیه‌, كاتێك متمانه‌ نامێنێت ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیش ڕۆحیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
9.گرنگیدان: خۆشه‌ویستی هانمان ده‌دات به‌ ده‌ربڕینی شه‌یداییه‌كی قووڵ و به‌هێز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین. پێداویستیه‌كانی خۆشه‌ویستی مافی تایبه‌تی خۆیانه‌ به‌سه‌ر مانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ واته‌گرنگیدانه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كانمان.
10. به‌زه‌یی: ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نموونه‌ی به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر مرۆڤ به‌تایبه‌تی خێزانه‌كانی, ته‌نانه‌ت كاتێك خوای گه‌وره‌ تاقیكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئارامگرتن هه‌رگیز بێبه‌زه‌یی نه‌بووه‌ له‌ قسه‌و كرده‌وه‌كردندا. كه‌واته‌ خۆشه‌ویستی واته‌ به‌زه‌یی.
11. زه‌واج به‌ره‌و گۆڕانكاری باشترت ده‌بات: خۆشه‌ویستی له‌ زه‌واجدا نه‌گۆڕ نیه‌, به‌ڵكۆ له‌گه‌ڵ هه‌ ڕۆژێكی ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر ده‌بێت, ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانه‌.
12. خۆشه‌ویستی زه‌واج ژیانمان جوانتر ده‌كات و باشتری ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاسایشی جه‌سته‌و ده‌روونیش به‌دی دێنێت بۆمان.
13.خۆشه‌ویستی: خۆشه‌ویستی ڕاست له‌ زه‌واجدا ده‌بێته‌ هۆی لابردنی مه‌رجی تاكه‌كه‌سی و پاراستنی ئه‌ركه‌كانی خێزان.
14.ڕاستگۆیی: خۆشه‌ویستی ڕاستگۆییه‌ به‌بێتوندوتیژی و هه‌روه‌ها وه‌فاییه‌ به‌بێله‌ناوبردنی.



سةرجاوة (فيسبوك)

Kurdzhin
A lie is a lie, even if everyone believes it to be true, . And the truth

is the truth, Even if everyone thinks its a lie

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net