❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دەگێڕنەوە بازرگانێك كوڕەكەی خۆی ناردە لای حەكیمێك،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-26 14:26:56

MUHAMAD.LUS .RAW
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-05
دواترین سه‌ردان: 2012-10-25
په‌یامه‌كان: 46
WindowsXPFirefox

دەگێڕنەوە بازرگانێك كوڕەكەی خۆی ناردە لای حەكیمێك،

دەگێڕنەوە بازرگانێك كوڕەكەی خۆی ناردە لای حەكیمێك، تا نهێنی بەختەوەری فێربێت! كوڕە لاوەكە چل ڕۆژ بە ڕێدا ڕۆیشت تا گەیشتە كۆشكێكی جوان لەسەر لوتكەی چیایەكی بەرز.
كاتێك گەیشتە كۆشكی حەكیم، بینی ئەوا خەڵكێكی زۆر لە دەوری حەكیم كۆبوونەتەوەو هەر جارەی یەكێكیان دەدوێنێ،
لەبەرئەوە ناچار بوو، دوو كاتژمێر چاوەڕوانیی بكات، تا نۆرەی دێت. دواتر ح...ەكیم زۆر بە جوانی گوێی بۆ لاوەكە شلكردو پاشان
پێی گوت: ئێستا كات مەودا نادات، نهێنی بەختەوەری‌و سەرفرزایت بۆ باس بكەم، بەڵام ئێستا بچۆ بە نێو كۆشكەكەدا تۆزێك بگەڕێ‌و ئەم كەوچكە بچكۆلەیەش كە دوو دڵۆپ زەیتی تێدایە هەڵگرە،
با بەدرێژایی گەشتەكەت بە دەستەوە بێت، وریابە نەیەڵیت دڵۆپە زەیتەكان بڕژێت.
لاوەكە بە پلیكانەی كۆشكەكەدا سەردەكەوت‌و دەهاتە خوارێ، بەڵام چاوی هەر لای كەوچكەكە بوو، پاشان گەڕایەوە لای حەكیم.
ئەویش لێی پرسی: چاوت بە مافورە كاشانییەكەی چێشتخانه‌كه‌ كەوت؟ باخچە بچكۆلانەكەت بینی؟ كتێبە جوانەكانی نێو كتێبخانەكە سەرنجی ڕاكێشایت؟
لاوەكە پەشۆكاو دانی بەوەدانا، كە هیچی نەبینیوەو تەنها خەیاڵی لای دوو دڵۆپە زەیتەكەی نێو كەوچكەكە بووه‌ تا نەڕژێت.
حەكیم پێی گوت: بگەڕێوەو شارەزای نێو كۆشكەكە ببە، چونكە ناتوانیت متمانە بە كەسێك بكەیت كە شارەزای ئەو خانووە نییە كە تیایدا دەژی.
لاوەكە گەڕایەوە نێو كۆشكەكە‌و ئەمجارە تەماشای شاكارەكانی نێو كۆشكەكەی دەكردو لە تابلۆ جوانەكان‌و گوڵزارو باخچەكان ڕادەما. كاتێكیش گەڕایەوە لای حەكیم، بە درێژی هەموو شتێكی بۆ گێڕایەوە.
بەڵام حەكیم لێی پرسی: ئەی كوا دوودڵۆپە زەیتەكەی نێو كەوچكەكە، که‌ بڕیاربوو پارێزگاری لێ بكەیت؟ لاوەكە تەماشای كەوچكەكەی دەستی كردو بینی زەیتەكە ڕژاوە! لە وێدا
حەكیم گوتی: ئەمە ئەو ئامۆژگارییەیە كە دەمەوێت پێشكەشتی بكەم، (نهێنی بەختەوەری ئەوەیە كە شاكارەكانی دونیا ببینی بێ ئەوەی بهێڵیت، هەرگیز دوو دڵۆپە زەیتەكە بڕژێت).
له‌م چیرۆکه‌وه‌ فێرده‌بین:
1-هاوسەنگی لە نێوان خۆشییەكان‌و دونیاو بەها بەرزەكاندا وەكو هاوسەنگی نێوان تەمەشاكردنی جوانی كۆشكەكەو پارزێگاریكردن لە دوو دڵۆپە زەیتەكە وایە.
2-گرنگە بتوانیت چێژ لە خۆشییەكانی دونیا وەربگریت‌و هاوكات بەها به‌رزه‌كانی ئیمان و ژیان و كه‌سایه‌تیت لە دەست نەدەیت.
3- بۆ خۆشییەكی كاتی خودی خۆت‌و داهاتووت لە دەست نەدەیت.
4-وریابە خەریكبوون بە شتە جوانەكانەوە وەهات لێ نەكات دڵۆپە زەیتەكان بڕێژی‌و بە دەستی خاڵییەوە جارێكی تر وێڵی بەختەوەری ببیت..
5- ئه‌گه‌ر دڵۆپه‌كان ڕژان مانایه‌ك بۆ ئاسووده‌یی و ژیان و سه‌ركه‌وتوویی نامێنیت ..گه‌ر سه‌ریش بكه‌ویت وه‌ك گوڵێكه‌ كه‌ له‌ به‌ر تیشكی گه‌رمادا زیندوێتی نه‌ماوه‌و سوتاوه‌ به‌ڵام پێی وایه‌ هه‌ر گوڵه‌..!
6- به‌ها به‌ره‌زه‌كان ئاسووده‌یی ڕاسته‌ قینه‌ت پێ نۆش ئه‌كه‌ن هه‌رگیز نه‌كه‌یت له‌ بۆ ڕوانینێكی حه‌رام و كاتی ئاسووده‌یی سه‌دان چركه‌ت پڕ له‌ خه‌م بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ش له‌ خۆت زویر بكه‌یت ..!!!.



س=xandan

Kurdzhin
زه‌رده‌ خه‌نه‌ی لیوی تۆ شه‌مالی عشقی منه‌
شو عله‌ی چاوی ئه‌فسونت نوری شه‌وانی منه‌
زولفت هه‌میشه‌ تالتال ویله‌ به‌ده‌ستی باوه‌
ده‌ست و به‌نجه‌ی ناسكت گولن له‌ خه‌نه‌ت ناوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-11-26 22:58:54

RekaN rawanduzy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-03
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 311
WindowsMSIE7

Re: دەگێڕنەوە بازرگانێك كوڕەكەی خۆی ناردە لای حەكیمێك،

dast  xosh  z  sud  baxsha

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RekaN rawanduzy (2011-11-26 22:59:53)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net