.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ھەمیشە دایکم پێمئەڵێ
کە مناڵ بوی
لە شەوانی مانگەشەودا ورکت ئەگرت
ھەتا مانگت بۆ داگرم
ھەرچیم ئەکرد نەمئەتوانی فرمێسکەکانت راگرم
... بە ھەنسکی گریانەوە پاڵەکەوتی
تا ئەخەوتی....
کە تۆم ناسی بە رادەیەک ھۆگرت بووم
زیاتر لەو مانگەی مناڵی لە ناو چاوەکانتا ونبووم
یەکەمین چرکەی بینینتم ھێشتا لەبیرنەچۆتەوە
ھەر وامزانی ، مانگیت و پێت خلیسکاوەو
لەم شارە خۆت گرتۆتەوە.
خۆشەویستم
ئاوێنەیەک وەکو دیاری ئەنێرم بۆت
کتومت ھێندەی باڵای خۆت
ھەر بۆ ئەوەی
بەیانیان لەخەو ھەڵئەسیت
یەکەمین کەس ئەو چاوی بە تۆ بکەوێت
لە بری چاوەکانی خۆم
روخسارت لەوا دەرکەوێت
ئەو کاتەی بۆتی ئەنێرم
زۆر ئەترسم بیشکێنن
ئاخر پۆستەو گەیاندنی ئەم وڵاتە
نازانن چەند دڵم لاتە
من ئەترسم بیدەنە دەست پۆستەچییەک
وەھابزانێ من شێتم
ئەو تێناگا لەو رستەیەی
کەوا لە خوار ئاوێنەکە بۆم نوسیویت
بەیانیان لەم چوارچێوەدا چاوەرێتم.
ھەق نیە ھێندە بیرتکەم
بەڵام لە کوێدا ھەق ماوە
خوێنەر چوزانێ شیعری من
چەند جارە جەرگی سوتاوە
ئەم دڵەی من لە پیرێکی تەنیا ئەچێ
ھەمو شار جێیانھێشتوەو
لە گۆشەی کەلاوەیەکدا بەجێماوە
ھەق نیە ھێندە بیرتکەم
بەڵام دڵ کەی ھەق ئەزانێ ؟
ھەز ئەکەم لە ترپە کەوێت
لەگەڵ ھەنسکی گریانێ
من زەلیلی دەستی دڵمم
ئەو نەبێ من بۆ وا شێتم
کە دڵنیام نایەیتەوە
نازانم بۆ چاوەرێتم؟؟؟؟
سهرجاوه / فهیسبوک

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh zor zor jwan bw
bataebate yakam zorm has lashe3rakane kaka ranja
sarkawtw betroshna gyan
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ پهیامه جوانهکهت چۆله که گیان
لهسهر هێڵ نییه



dastt xosh bet

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس
لهسهر هێڵ نییه