.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەم دێڕانە دەڵێن:نەماندەزانى دەبینە دوا شعر
مزگەوتێک بەگوێما ئەچپێنێ
فنجانى قاوە گرەوەکانى وەهم بگەڕێم
دەستى تاشە بەردێکى غەریب بگرم
کۆڵان بە کۆڵان هاواربکەم
ناوچەوان گرژ بکەم لە بێدەنگى
باوەش بکەم بە شەقامێکدا
بەڵێ مزگەوتێک ئەمەى پێوتم
دۆزەخ پاکى بە ئاسمان لەبارئەبا
قەبرسانەکان هێڵنج ئەدەن
ئایەتێک دەستەیاتە ئێخەى قورئان
زمانى ڕیگەکان لەگۆ ئەکەون
ڕووى تەنیایى ڕەش ئەبێت بە مردن
بێ ئومێدى پرچى وەرزەکان سپی دەکات
پێکەنین پێش ئەوەى چلەى بچێ دەمرێ
لەخەونى مناڵیدا ترس
لە خەونى گەورەبونیشدا ونبوون
فرمێسکى خەزان دەسڕم
هزرم خاڵیەکەم لەچپە چپى مزگەوتێک
کەهێشتا نازانێ بۆ پێى دەڵێن ماڵى خودا
پشت لە نیشتمانى بێهیوایى دەکەم
لە زمانى پەپولەیەکەوە ژیان دەنوسمەوە
ڕوبارێکى قەیرە ژیردەکەمەوە
تارماییەک هەڵوێستەیەکى کرد
جارێکى تر کفر یەکسانەبێتەوە بە باوک
تەمەنناکانم چاویان کوێرەبێ
هزریان پڕەبێ لە مەرگ
زمانیان لەوتن ئەکەوێ
خوداش دیسان بێدەنگى هەڵدەبژێرێ
هەموو گۆڕهەڵکەنەکانى خودا هاتن
گومان کچێنى پاکى بردم
عەسرێک مەرگێکى شپرزەى هێناوە
نا،مەغریبێک بۆى ناردبووم
لە دێرە شعرێکى بێکەسم بۆى ئەگەڕێ
هەردەبوو لێرەبوون فڕەم بداتە باوەشى بێمانایى
ئێستە قەبرسان من ئەنوسێتەوە
منیش تۆ.....
ئەو دەبەخشم،
بەڵام دایکیم ئیتر ڕوناکاتەوە خودا....
کاردینا

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه




aw dastanat har xhosh bet baraste shereke gwan u pr manaya

لهسهر هێڵ نییه