.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











\توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای کردووە پیاوان بە تایبەت مەترسی تووشبوون بە جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجەی پرۆستاتیان لەسەرە ئەگەر لەو کەسانە بن کە گۆشتی سوور زۆر دەخۆن جا ئەو گۆشتە سوورکراوەبێت یان کرابێتە کەباب یان برژابێت.
پزیشکانی پسپۆری بواری نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێن گۆشتی سوور سەرچاوەی زۆر نەخۆشییە، چونکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گیرانی خوێنبەرەکان، بەڵام ئێستا ئەو پزیشکانە سەرچاوەیەکی تری مەترسییان لە گۆشتی سوور بۆ پەیدا بووە.
توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو پیاوانەی هەفتانە لانی کەم دوو ژەم گۆشتی سوور دەخۆن لە هەمبەرگر و کەباب، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات دوو ئەوەندەیە لە چاو ئەو پیاوانەدا کە ئەوەندە ژەمە گۆشتی سوور ناخۆن، بەڵام زۆرینەی مەترسییەکە پەیوەندی بە شێوازی ئامادەکردنی ئەو گۆشتەوە هەیە.
کاتێک توێژەران ویستیان لە وردەکارییەکانی ئەنجامەکە وردببنەوە لەلای ئەو کەسانەی کە توێژینەوەکە ناوی ناون گۆشت خۆرەکان، کە گۆشتی سوور بە برژاوی دەخۆن، بۆیان دەرکەوت ئەنجامەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت.
توێژینەوەکە دەریخست ئەو کەسانەی گۆشتەکە بە کوڵاوی دەخۆن بە مەرجێک باش کوڵابێت مەترسییە لەسەریان دوو قاتە و ئەو کەسانەشی بە شێوەی تر دەیخۆن کەمتر مەترسییان لەسەرە بە رێژەی 12 لە سەد.
توێژینەوەکە کە لەوانەیە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا پاڵ پێوەبنێت بۆ خۆ پاراستن لە خواردنی گۆشتی سوور، دەڵێ ئەنجامەکان بە شێوەیەکی گەورە لەسەر ئەو کەسانە دووبارە دەبێتەوە کە گۆشتی برژاو دەخۆن.
رۆناڵد ئینیسی بەڕێوەبەری بەشی لووە تیشکییەکان لە نەخۆشخانەی رۆزفێڵت لە شاری نیویۆرک دەڵێ ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەی گۆشتی سوور بە برژاوی یان سورەوکراوی یان کوڵاوی مادەی شێرپەنجەیی تێدایە و دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پرۆستات.
بەوتەی زاناکان کاتێک گۆشت پێدەگات یان دەبرژێت لەسەر ئاگرێکی بەرز دەبێتە هۆی دروستبوونی دوو مادەی کیمیایی کە بریتین لە ئێچ سی ئەی ئێس و پی ئەی ئێچ ئێس.
توێژینەوەکانی پێشوو گوتویانە ئەو دوو مادەیە دەبێتە هۆی زۆر جۆری شێرپەنجە لە نێویاندا شێرپەنجەی پرۆستات
س.پە یامنیر
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن RekaN rawanduzy (2011-12-06 11:37:56)
لهسهر هێڵ نییه