.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان
به‌یانی ئه‌و ڕۆژه هه‌ر وه‌ک به‌یانیه‌کانی تر خۆم ئاماده کرد به‌ره‌و ده‌وامی فه‌رمانگه‌که‌م به‌ڕێ که‌وتم،، به‌ڵام خوشکه‌که‌م دوای لێ کردم که بچم بۆ دادگا،،
دادگا ئه‌و شوێنه‌ی که هه‌موو که‌س به‌پێی یاساکان تیای یه‌کسانه و هه‌موو خه‌لک بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه خوراوه‌کانی خۆی هه‌رده‌م په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا بۆ یه‌کلای کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ،، ئه‌و رۆژه که واده‌ی دانیشتنی دادگامان هه‌بوو به هۆی بوونی کێشه‌یه‌کی خێزانی زۆر ئاراسته‌ی جیاوازم به‌رچاو که‌وت که هه‌رگیز جێگه‌ی قبول کردن نه‌بوو به‌لام ئه‌مه کۆمه‌لگایه و ئه‌بێت هه‌موو کیشه‌یه‌کی تیا رووبدات ،دوای ئه‌وه‌یئ به‌ره‌و ژووره‌وه رۆیشتم وا دیار بوو چه‌ندین کیشه‌ی تری خێزانی هاوشێوه‌ی ئێمه و جیاوازتر له ئێمه که‌یسه‌که‌یان له دادگا بوو بۆیه زۆرێک له‌و که‌سانه له‌وێ چاوه‌رێیان ده‌کرد منیش وه‌ک هه‌ر یه‌ک له‌و که‌سانه چاوه‌رێی ئه‌وه‌م ده‌کرد که به‌روه ژووری دادوه‌ر به‌رێ بکه‌وم ،،به‌لام وادیار بوو هێشتا واده‌ی که‌یسه‌که‌ی ئێمه نه‌هاتبوو بۆیه له شوێنێک دانیشتم له‌م لاوه‌م دوو ئافره‌تی جوان دانیشتوون پێش ئه‌وه‌ی که پرسیاریان ئاراسته بکه‌م وا دیاربوو ئه‌وانیش به هۆی کێشه‌وه له‌وێ ئاماده‌بوون چونکه دادگا شوێنێکی وا خۆش نیه ئه‌گه‌ر به سه‌ردانیش بچیت بۆ ئه‌وێ بۆیه دوای که‌مێک دانیشتن که‌وتینه پرسیار له‌گه‌ل یه‌کتری وا دیار بوو ئه‌وانیش کێشه‌ی جێزانیان هه‌بوو یه‌کێک له ئافره‌ته‌کان که به رووخساردا بچوک دیار بوو له قسه‌کردندا ئافره‌تێکی له‌سه‌ر خۆ و هێمن و جوان بالایه‌کی رێک و پێکی هه‌بوو وکه‌مێک کورت به‌لام جوان و خوێن شیرین دیاربوو هه‌ستم ئه‌کرد که که‌سێک بێت ترس دایگرتبێت و به‌رده‌وام له‌وه بترسێت که هه‌رگیز به ئاواتی خۆی نه‌گات که له دنیا تاکه ئاواتی جیابوونه‌وه‌بوو له هاوسه‌ره‌که‌ی دوای قسه‌کردن و پرسیار گۆڕینه‌وه دیار بوو به هۆی بوونی چه‌ند کیشه‌یه‌ک له نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی سکاڵای دژی هاوسه‌ره‌که‌ی له دادگا تۆمارکردبوو که داوای جیابوونه‌وه‌ی ده‌کرد ئیتر قسه به قسه لێم پرسی که ئاخۆ کێشه‌ی ئه‌و چیه و بۆ داوای جیابوونه‌وه ده‌کات لێم پرسی کێشه‌ت چیه ؟
ئافره‌ته‌که زۆر به‌هێمی و به ترس و دڵه‌راوکێیه‌کی زۆره‌وه وه‌لامی دامه‌وه وتی هاوسه‌ره‌که‌م له‌و په‌ری خراپی دایه له‌گه‌لم من کچێکی بچکۆلانه بووم ته‌مه‌نم ته‌نها 12 ساڵ و 8 مانگ بوو شوم کردووه و سێ مناڵم هه‌یه دوو کچ و یه‌ک کوڕ زۆرم خۆش ئه‌وێن هاوسه‌ره‌که‌م به ته‌مه‌نێکی زۆر بچوک به شوودراوم به هۆی ئه‌وه‌ی که باوکم شه‌هید بووه و دوای ئه‌وه‌ش دایکم مردووه لای داپیره و نه‌نکم به خێو کراوم له‌گه‌ل 2خوشکم به‌لام پاپیره‌و داپیره‌م زۆر بێ به‌زه‌یانه هه‌ر له ته‌مه‌نێکی بچوکدا منیان به شووداوه به پیاوێک 18 سال له خۆم گه‌وره‌تر بوو و دوو خوشکه‌که‌ی ترم ره‌وانه‌ی هه‌تیوخانه کراون بۆیه له‌و رۆژه‌وه‌ی پێم ناوه‌ته نێو مالی هاوسه‌که‌م هه‌میشه کێشه‌کان به دوامه‌وه بووه و رۆژ به رۆژ پیاوه‌که‌م مامه‌له‌ی خراپی له‌گه‌ل ده‌کردم ئافره‌ته‌که زۆر به دڵێکی پڕ خه‌ماوی و دڵێکی پڕ حسره‌ت باسی خۆی بۆ کردم و وتی :
ئێستا من به‌ته‌نها ئه‌ژیم ماڵمان له که‌رکوک بوو به‌لام هاتومه‌ته ئێره و لێره خانوێکم گرتووه و دوو خوشکه‌که‌م له هه‌تیو خانه ده‌رهێناوه و له‌گه‌ل سێ مناله‌که‌ی خۆم له‌م خانوه ئه‌ژین و خۆشم وه‌ک به‌رده‌ست له فرۆکه خانه‌ی ئه‌م شاره ده‌وام ده‌که‌م دوای ئه‌وه پیاوه‌که‌م ئه‌وه‌ی خراپه ده‌یکات زۆر جار له‌گه‌ل ئافره‌تی تری بێگانه ده‌خه‌وێت و کاری سێکسیان له‌گه‌ل ده‌کات به‌رده‌وام په‌نا ده‌باته به‌ر خواردنه‌وه‌ی ماده کهولیه‌کان بۆیه ناتوانم به ئازادی پێشی بلێم که واز له‌م کاره نه‌شیاوانه بهێنه چونکه به‌رده‌وام لێم ئه‌دات و ئازاری گیانی و جه‌سته‌م ده‌دات یه‌کێک له‌و رۆژانه‌ی که هه‌رگیز له یادم ناچێت ئه‌وه‌بوو که بۆ جه‌ژن جلم کڕیبوو به‌لام له جه‌ژنا ماله‌که‌م پڕ بوو له دۆزه‌خ کاتێک پیاوه‌که‌م جله‌کانی بینیم ده‌ستی دایه جله‌کانم و له نێو حه‌وشه‌ی ماله‌که‌م هه‌مووی سوتاند ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌وه به‌م جه‌ژنه ته‌نها ئه‌و جله بوو که بۆماله‌وه له‌به‌رم ئه‌کرد ئیتر ئه‌و جه‌ژنه‌م له نێو گڕی ئاگری جله‌کانمه‌وه کردمه‌وه و هه‌موو ساتێکی ئه‌م جه‌ژه‌ن بۆ من پڕ بوو له نه‌هامه‌تی و ناخۆشی و گریان و فرمێشک رشتن بۆیه ئه‌مه هه‌رگیز له یاد ناچێت ئیتر ئه‌مه ژیانی من هه‌مووی به‌م شیوه‌یه بووه بۆیه ئێستاکه ناتوانم به ئاسوده‌یی ئاویش بخۆمه‌وه چونکه پیاوه‌که‌م هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێ ئه‌کات لێره له نیو دادگا ئه‌ترسم چونکه ئه‌زانم پیاوه‌که‌م چه‌ند خراپه و له ده‌ستی دێت دوای ده‌رچوونم له دادگا بمکوژێت یاخود شتێکم لێ بکات
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا بوو واده‌ی دادگایه‌که‌ی هات زۆر تکای کرد که له‌گه‌لیا بمێنمه‌وه توند ده‌سته‌کانمی گرت وه‌ک منالێکی ساوا خۆی کرد به شانم و زۆر پارایه‌وه که نه‌رۆم و به‌جێی نه‌هێلم ئیتر له‌و کاته‌دا هه‌موو گیانم موچرکێکی پیا هات من له‌به‌ر به‌سه‌رهاته‌که‌ی و کێشه‌کانی ئه‌و کێشه خێزانیه‌که‌ی خۆمم بیرچووبه‌وه چونکه کیشه‌که‌ی ئه‌و ئاراسته‌کانی هه‌ستی مرۆڤی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌جولاند و مرۆڤ نای ئه‌توانی له‌گه‌ل به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و هه‌نگاو بنێت بۆیه زۆر پارایه‌وه که له‌گه‌لی بمێنمه‌وه هه‌رچه‌نده من له یه‌کێک له ده‌زگاکانی حکومه‌ت فه‌رمانبه‌ر بووم و ته‌نها بۆ چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م مۆله‌تم وه‌رگرتبوو به‌لام له دوایدا بریارم دا که له‌گه‌لی بمێنمه‌وه و له ژووری دادگادا دابنیشم گوێ له به‌سه‌رهاته‌کانی بگرم و چاوه‌رێی دواین بریاری دادوه‌ر بم دوای گوێ گرتن له سکالای ئافره‌ته‌که سه‌باره‌ت به کێشه‌و داواکانی دادوه‌ر داوای لێکرد که به‌رده‌وام بێت لسه‌ر قسه‌کردن وتی :
به‌رێز جه‌نابی دادوه‌ر من له‌وه‌ته‌ی له‌گه‌ل ئه‌م پیاوه‌دام هه‌مو وکات کێشه‌مان هه‌بووه و نه‌متوانیوه ته‌نها بۆ ساتێکیش له‌گه‌لیا به خۆشی به‌سه‌ربه‌رم چه‌ند جار به توندی لێی داوم و ده‌ستی شکاندووم و دوای پێداچوونه‌وی سکالاکه‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه داوای لێکرد که شایه‌ده‌کانی ئاماده بکات پێش ئه‌وه‌ی بچینه ژووری دادگا من ئه‌وه‌م پێ وت ئه‌گه‌ر بێت و باس له گرفته‌کانی خۆی بکات له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌که‌ی دادوه‌ر یه‌کسه‌ر داوای شاهید ده‌کات به‌لام ئه‌و وتی من هیچ که‌س ناناسم و که‌سم شاهید نیه
دوای ئه‌وه‌ی که دادوه‌ر داوای لێکرد شاهیده‌کانی بانگ بکات به‌لام ئافره‌ته داماوه‌که وتی جه‌نابی دادوه‌ر من هیچ شاهیدێکم نیه دادوه‌ر داوای لێکرد که سوێند بخوات ئافره‌ته‌که ئاماده‌بوو سوێند بخوات له‌هه‌مان کاتتدا پیاوه‌که به‌رگری له خۆی ده‌کرد و ئه‌ویش وتی ئه‌و قسانه‌ی که ده‌یکات هه‌مووی درۆیه و هیچ راستی نین منیش سوێند ده‌خۆم که هیچ توند وتیژیه‌کم به‌رامبه‌ر به خێزانه‌که‌م ئه‌نجام نه‌داوه دوای ئه‌وه‌ی که پیاوه‌که ئاماده‌بوو سوێند بخوات له‌به‌رده‌م دادوه‌ر کۆتایی به کێشه‌که هات به‌لام وه‌ک مه‌رگێک وابوو بۆ ئافره‌ته‌که چونکه دوای بریاره‌کانی دادگا ئافره‌ته‌که له دادگاکه دۆڕاو پیاوه‌که دوای ئه‌و هه‌موو زولم و توندوتیژیه به‌رامبه‌ر به‌م ئافره‌ته که خێزانی بوو سه‌رکه‌وت بۆیه ئافره‌ته‌که به ترسه‌وه به دادوه‌ره‌که‌ی وت پیاوه‌که‌م هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێ ئه‌کات ئه‌گه‌ر بچه ده‌ره‌وه ئه‌مکوژێت دادوه‌ر بریاریدا به گرتنی پیاوه‌که تا ئافره‌ته‌که دادگا جێ ده‌هێلێت دوای ئه‌وه‌ی دادگامان جێ هێشت له‌سه‌ر شه‌قام چاوه‌رێی ته‌کسیه‌کمان کرد وه‌ستام تا ئه‌و رۆیشت
به‌لام ئێستاش دڵم لایه‌تی نازانم ئاخۆ ئه‌م ئافره‌ته چۆن ژیان به‌سه‌ر به‌رێت که تاکه ئاواته‌که‌ی هه‌یبوو که جیابوونه‌وه بوو له پیاوه‌که‌ی له ده‌ستی دا..
نــــــــــوسینی:ســـــــــیروان واحد
تـــایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh kaka serwan zor jwan bw baraste kare gar bw agar am rwdawa
raste bet wak xot alet mnesh alem
axo abet esta aw pewa aw zhnae dozebetawa axo aw zhna esta che akat
esta zheane chona ..........ama yakeka laaw hazaraha zhnanae la kurdstan badast dwakawtwe komalgaw bazor bashwdanw xrape peawa danalenn
dwbara dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasta kan xosh bet kaka serwan mnesh esta aelm to ble aw zhna esta zhyan ta kwe gaeshtbe
chon zhyane bata sar lagl payweke awa xrapa ka twane swene dro bxwat
dast xosh bo am basar hata 


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش كاكه سیروان
دادگا ئه‌و شوێنه‌ی که هه‌موو که‌س به‌پێی یاساکان تیای یه‌کسانه و هه‌موو خه‌لک بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه خوراوه‌کانی خۆی هه‌رده‌م په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا بۆ یه‌کلای کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی
لیره‌دا دادگا نه‌یتوانی كیشه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌و ئافره‌ته رزگار بكات و منیش ده‌لیم ئاخۆ ئه‌و ئافره‌ته چی به‌سه‌ر هاتبیت
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس هاورێیان و ئه‌زیزانی من بۆ په‌یامه‌کانتان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که
ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێت و ماندوونه‌بن له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که
هاورێیان به دڵنیایه‌وه چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ییه و هیچ گومانی تیا نیه چونکه له سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراوه‌وه گوێم لێ بووه
به‌دڵنیایه‌وه ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه ئه‌لێین ئاخۆ " ئیستا ئه‌م ئافره‌ته چۆن ژیانێک به‌سه‌ربه‌رێت له‌کاتێکدا پیاوه‌که‌ی زۆر خراپ بووه له‌گه‌لی و هه‌موو کات ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی داوه خوا په‌نای بدات و بیپارێزێت "
دووباره ده‌ستتان خۆش بیت و زۆر خۆشحال بووم به بینینی په‌یامه‌کانتان
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان،،
چیرۆکه‌که‌ت به شێوه‌یه‌ک داڕشتووه هه‌رکات ئه‌یخوێنمه‌وه سات به‌ساتی ژیانی ئه‌و کیژه دێته پێش چاوم..
چیرۆکێکی زۆر کاریگه‌ره،،،له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیان..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh biyt baastyy chokiki zr garigar bu sarkautu bi barezakam 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه