❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرنگترین ئەندامى جەستەى مرۆڤ چى یە؟ ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-15 07:37:00

lezy
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-27
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 50
WindowsXPSafari

گرنگترین ئەندامى جەستەى مرۆڤ چى یە؟ ‌

منداڵ بووم رۆژێکیان دایکم لێی پرسیم دەزانى گرنگترین ئەندامى جەستەى مرۆڤ چی یە؟ بە درێژایی رۆژ و مانگ و ساڵ وەڵامێکی زۆرم دایەوە بەڵام هیچ لەم وەڵامانەى من وەڵامی راستى پرسیارەکەى دایکم نەبوو، جارێکیان بیرم کردەوە کە (دەنگ) کاریگەرى گرنگی هەیە لە ژیانی مرۆڤدا ..

بۆیە بەدایکم وت (گوێ)یە واتە گرنگترین ئەندامە، بەڵام لە وەڵامدا وتى: نەخێر، لەبەر ئەوەى زۆرێک لەخەڵکی کەڕن کەچی ماون و درێژە بەژیانیان دەدەن. وتى: باشتر بیربکەوە بە زوویى وەڵامی ئەم پرسیارەتم لێت دەوێ.

دیسان ماوەیەکی زۆر تێپەڕى دووبارە دایکم داواى وەڵامی لێ دەکردم، بۆیە ئەمجارە پێموت (چاو) لەبەر ئەوە ئەندامێکە هەموو کەس پێویستى پێیەتى، بۆیە گرنگترین ئەندامى جەستەى ئادەمیزادە سەیرێکی کردم و وتى: نەخێر ئەم وەڵامەشت هەڵەیە، چونکە کەسانی کوێریش لە دەوروبەرمانن و دەژین گرفتێکى ئەوتۆشیان نى یە.

بۆیە ئەمجارە بە تەواوى سەرم لێ تێکچوو و وازم نەهێنا بەردەوام بە دواى وەڵامی ئەم پرسیارەدا بووم و نەمدەتوانى بێ وەڵام بەجێی بهێڵم حەزم دەکرد بیزانم، بۆیە هەرجار دەمپرسى دایکم  دەیوت (وەک هەموو جارێ) نەخێر!

پاش ماوەیەک باوکم کۆچی دوایی کرد بە جارێک هەموومانی خەمبار کرد و کەلێنێکی گەورەى لەژیانمان بەجێهێشتن، ڕووداوى نەمانى باوکم لەناوماندا پرسیارەکەى دایکمی لەبیر بردمەوە، بۆیە رۆژێک سەرى خستە سەر شانم بە هێمنی فرمێسکی دەڕشت، لەم کاتەدا پرسیارەکەى بەبیرهێنامەوە منیش بێ وەڵام بووم وتم : ئێستا گرنگترین ئەندامی لاشەى مرۆڤ چی یە؟ وتی ئێستا کاتى ئەوە هاتوە وەڵامی ئەو پرسیارەت دەسکەوێت ئەویش گرنگترین ئەندام (شانە)کانە.

بە سەرسوڕمانەوە وتم: چۆن؟ شانەى مرۆڤ! ئەى چ گرنگی یەکی هەیە، ئایا لەبەر ئەوەیە سەرى مرۆڤیان هەڵگرتووە. وتى: (نەخێر بەڵکو کاتێک دۆستێک یان خۆشەویستێک دەگرى سەرى دەخاتە سەر شانى کەسێکى تر و پێى دەحەوێتەوە)، هیوادارم کەسێک هەبێت شانەکانى دانەوێنێ بۆت تاسوکناییت بۆ بێت.. ئێستا تێگەیشتم کە گرنگترین ئەندامى جەستەى مرۆڤ چی یە، چونکە سودێکی بۆ کەسەکەیە و سودێکیشی بۆ بەرامبەرەکەى دەبێت .

وەرگیراوە لە گۆڤارى (خانوادەسبز).

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-82145ea4e6.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net