❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌نووس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-12 19:32:02

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چاره‌نووس

له‌ قوتابخانه‌ی ژيانی كه‌سێك بوو زۆر دڵپاك و به‌ به‌زه‌يی بوو هه‌وڵی ئه‌دا تا به‌خته‌وه‌رترين ژيان بژی و به‌و هۆيه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌و قوتابخانه‌یش له‌ گه‌ڵی بوون به‌خته‌وه‌ر بن ، زۆر له‌ هاوڕێكانی دلشاد بوون به‌ هاوڕێيه‌تی ئه‌و هه‌ر كاتێ به‌ گوته‌ی خۆيان كه‌ سه‌يری ئه‌ويان ئه‌كرد ژيان زۆر لايان خۆش ئه‌بوو ئه‌يانبينی چه‌ند به‌ گه‌شبينی له‌ دونيا ئه‌ڕوانێ بۆ ئه‌وانيش وه‌ك وانه‌يه‌ك وابوو تا له‌ قوتابخانه‌ی ژيانيان ئاوا گه‌شبين بن و بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و كۆشپ و ته‌گه‌رانه‌يان دا زاڵ بن كه‌ ديته‌ به‌ر ڕێگای قوتابخانه‌ی ژيانيان ، به‌ڵێ تا وای لێهاتبوو ناويان نابوو ( گه‌شبين ) ٠

گه‌شبين به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌شبين بوو ، گه‌شبين بوو بۆ ده‌وروبه‌ری ، گه‌شبين بوو بۆ ئه‌وانه‌ی هيوا بڕاو بوون له‌ ژيان ٠ به‌و شێوه‌يه‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته‌ی ژيانی كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ به‌خته‌وه‌ريه‌وه‌ بوو ، تا ئه‌وه‌ بوو ڕۆژێكيان هه‌ر له‌ قوتابخانه‌ی ژيانی به‌ كه‌سێك ئاشنا بوو ئيدی زۆر دڵخۆش بوو به‌ ئاشنايه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ زۆر شتی له‌ خه‌ياڵ و هزری خۆی دانا به‌ڵكو بتوانن به‌يه‌كه‌وه‌ زياتر و باشتر خزمه‌ت به‌ خۆيان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ژيان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌ژيان بكه‌ن ، خۆشحال بوو به‌وه‌ی كه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ زياتر ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ خۆيان و كه‌سانی دی فه‌راهه‌م بكه‌ن ، ڕۆژ دوای ڕۆژئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بوو بوو به‌ هاوڕێی له‌به‌ر چاوی گه‌وره‌تر و ئازيزتر ئه‌بوو نه‌ك هه‌ر له‌ چاوانی به‌ڵكو له‌ناو دڵيشی جێگه‌ی بۆ كرده‌وه‌ و به‌ هيچ جۆرێك نه‌يده‌هيشت هيچ شتيك ئازاری ئه‌و دڵه‌ی بدات چونكه‌ شوێنی هاوڕێ تازه‌كه‌ی بوو زۆر دڵسۆز بووبۆی هه‌ميشه‌ ئاواتی ئه‌وه‌ی ئه‌خواست ئه‌و هاوڕێ تازه‌ی كه‌ له‌ دڵيه‌تی هه‌موو كات به‌ خۆشی و ئاسوده‌يی بژيت ، به‌ ئاواته‌وه‌ بوو هه‌رده‌م له‌به‌ر چاوانی بێ هه‌روه‌كو چۆن به‌ هه‌ميشه‌يی له‌ دڵيه‌تی ٠

ڕۆژگار هات و چوو خۆشه‌ويستی هاوڕێ تازه‌كه‌ی له‌ دڵیدا زياتر و پته‌وتر ئه‌بوو ، بڕياری دابوو بۆ ته‌نها چركه‌يه‌كيش ئازاری نه‌دا و هه‌رده‌م دڵسۆز بێ بۆی ، به‌و شێوه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هيوايه‌ی به‌رده‌وام بوو تا ڕۆژێكيان له‌ناكاو هه‌ستی به‌ شتێكی نامۆ كرد له‌ هاوڕێ تازه‌كه‌ی نه‌يده‌زانی بۆ وا هه‌ست ئه‌كات ئه‌و هاوڕێ تازه‌ی كه‌ هه‌موو دڵی گرتووه‌ خه‌ريكه‌ لێی دوور ئه‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئايا قه‌ت هه‌ستی به‌وه‌ نه‌كرد بوو كه‌ ئه‌و تازه‌ چۆته‌ دڵی و چۆن دڵی دێ دڵی ئه‌و به‌ جێ بهێڵێ ، خۆ زۆر يادگاری خۆش له‌ نێوانيان هه‌بوو ياردگاريه‌ك پڕ بوو له‌ دڵسۆزيی و ئومێد بۆ ژيانێكی كامه‌ران ، قه‌ت ئه‌وه‌ی به‌ بيرنه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر بێتو دڵی ئه‌و جێ بهێڵێ حاڵی ئه‌و دڵه‌ چۆن ئه‌بێ ؟! ، به‌ڵێ ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر هاوڕێكه‌ی هه‌يبوو خه‌ريك بوو راست ده‌رئه‌چوو ، ئيدی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانی به‌ چاو تروكانێك لێی دووركه‌وته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ هۆكاری دووركه‌و‌تنه‌وه‌ی چی بوو خۆ ئه‌و هه‌ر له‌گه‌ل ناسينی ئه‌و هاوڕێيه‌ی بڕياری دا بوو كه‌ ئه‌و ببێت سه‌رچاوه‌ی ناسينی كه‌سانی چاك و باش بێ ، ئه‌و خۆشه‌ويستي يه‌ی بۆ ئه‌و هه‌يبوو زۆر جياواز بوو له‌ خۆشه‌ويستی بۆ هاوڕێكانی تری ٠ ئيتر هاوڕێكه‌ی ڕۆيشت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ژيان ناونرا بوو ( گه‌شبين) له‌ ته‌نهايیی به‌جێ هێشت ، گه‌شبين له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌نها مايه‌وه‌ ئه‌و بڕياره‌ی له‌گه‌ڵ ناسينی ئه‌و هاوڕێيه‌ی كه‌ دايبوو جارێكی تر هيچ كه‌سێك شوێن ئه‌و هاوڕێيه‌ی ناگرێته‌وه‌ ته‌نها هيوايه‌كيش كه‌ ئه‌م هه‌يبوو بيزانيبا هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و چی بوو ، ئاخۆ هاوڕێكه‌ی گه‌شبينی له‌ دڵ ماوه‌ يان تا هه‌تايه‌ له‌ دڵی خۆی ده‌ركردووه‌ ، ناشزانێ ئاخۆ قه‌ده‌ر چ چاره‌نوسێكی بۆ دياری كردووه‌ ٠


نه‌رمين / هه‌ولێر ٢٠١١/١٢/١٢

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-12-12 20:55:18

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: چاره‌نووس

ده‌ستت خۆش بێت نه‌رمین خان بۆ چیرۆکه‌که‌ت به‌راستی وێنایه‌کی جوانی دیمه‌نه‌کانت کردووه‌
له‌سه‌ره‌تا ژیانێکی وا ته‌نهای یو گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی که‌ هه‌یبووه‌ ئیتر ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا چاره‌نوسه‌ هاورێیه‌تی یه‌کێکه‌ له‌و شته‌ پیرۆزه‌ پڕ به‌هایانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ له‌ دڵی مرۆڤدا جێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ و ئاقارێکی زۆر جوانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ مانا راستیه‌که‌ی به‌کاریبهێنین چونکه‌ مرۆڤ ئه‌و کات هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی و گه‌شبینی ده‌ه‌کات وه‌ک " گه‌شبین " ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌بێت به‌دوای ئه‌وه‌ بگه‌رێن که‌ کێ ئه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی خۆشی و ئاسوده‌یی له‌ هاورێیه‌تی به‌لام ون بوون و ده‌رچوون له‌م بازنه‌یه‌ کارێکی ئه‌سته‌مه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆکارێکی هه‌بێت ئیتر ئه‌وه‌ش چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ به‌م شیوه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی بزانێت هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی چیه‌ له‌ به‌رچاو ون ئه‌بن و له‌ ئاقارێکی تر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن که‌ جیاوازه‌ له‌ ئاقاری پێشووتر

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێ تو ماندوو نه‌بیت یاخوا
هیوادارم که‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌ته‌ جوان و پڕ ماناکانت و هه‌میشه‌ ئاسوده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت
ته‌مه‌ن درێژ بیت یاخوا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-12-14 07:27:39

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چاره‌نووس


ده‌سته‌کانت خۆش بێت نه‌رمین خان بۆ داڕشتنی ئه‌و چیرۆکه‌ جوانه‌،،
به‌شێوه‌یه‌ک نوسیوته‌ له‌ خه‌یاڵ ده‌رچووه‌ و چووه‌ته‌ قاڵبی واقعه‌وه‌،،لای من گه‌وره‌ترین خه‌م ئه‌وکه‌سه‌ پێت ئه‌به‌خشێت که‌ کاتێک ڕۆیشت و وون بوو له‌چاوانت هۆکاری ڕۆیشتنه‌که‌ت پێ نه‌ڵێت،،
سه‌رکه‌وتوو ته‌مه‌ن درێژ بیت گوله‌که‌م...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-12-16 17:20:29

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چاره‌نووس

برای زۆر به‌ڕێز مامۆستا سيروان و خوشكی ئازيز سۆزی خان زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ئه‌كه‌م كه‌ هانده‌رێكی  چاكه‌ بۆ به‌رده‌وام بوونم له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ دووباره‌ سوپاستان ئه‌كه‌م هه‌ر بژين به‌ خۆشی و كامه‌رانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net