.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




سلاو هاوريان بيويستم بة رابورتيك هةية لة سةر كومبيتةر تكاية هاوكاريم بكةن
كةر بكريت زور بيويستمة
كةر لةيانة هةية يان سةرجاوةيةكى تر ئةوا كةر ئةزيةت نةبى لينكةكةيم بو دانين زور مةمنونم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
فه‌رموو به‌و هیوایه‌ی سودی لێوه‌ربگریت ..
NetWork یان ڕایەڵە چیه؟
ڕایەڵە: واته پێکه‌وه‌به‌ستنی دوو ئامێری وه‌ک (دوو کۆمپیوته‌ر، دوو مۆبایل، دوو پرێنته‌ر.....هتد).
جا ئه‌و پێکه‌وه‌به‌ستنه له ڕێگه‌ی وایه‌ر، یان بێته‌ل، یان بلوتوس، یان هه‌ر ئامرازێکی تره‌وه بێت.
ساده‌ترین جۆری ڕایەڵە بریتیه له پێکەوەبهستنی دوو کۆمپوته‌ر به‌بێ به‌کارهێنانی هیچ ئامێرێکی تر، که ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێتpeer-to-peer ، که لەدوایدا فێری ده‌بین چۆن ئه‌م کاره ده‌که‌ین؟
سوودی ڕایەڵە له چیدایه؟
پێش ئه‌وه‌ی به ساده‌یی باسی سووده‌کانی بکه‌ین پێویسته بزانیت که (ئینته‌رنێت بریتیه له ڕایەڵەیەکی گه‌وره) سه‌ره‌تای دروست بوونی ئینتەرنێت بریتی بووه له پێکه‌وه به‌ستنی ته‌نها دوو کۆمپیوته‌ر پاشان کۆمه‌ڵێک کۆمپوته‌ر له یه‌ک جێگادا، پاشان پێکه‌وه به‌ستنی چه‌ند کۆمپیوته‌رێک له‌چه‌ند بینایه‌کی نزیک به‌یه‌کدا، پاشان پێکه‌وه به‌ستنی هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کان له شارێکدا، پاشان پێکه‌وه به‌ستنی کۆمپیوته‌ری چه‌ند شارێک پاشان چه‌ند ووڵاتێک، هه‌تا گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانی جیهان پێکه‌وه ببه‌ستین و ناوی بنێین (ئینته‌رنێت).
گرنگترین دوو سوودی ڕایەڵە بریتیه له:
1. پاشەکەوتکردنی کات.
2. بڕی پاره ی تێچوو Coast
3. ئاسانکاری کاروباری هاوڵاتی له دام و ده‌زگاکاندا
بۆ نموونه:
گه‌ر له کۆندا بتویستبایه نامه‌یه‌ک بنێریت بۆ ئه‌وروپا، ده‌بوایه پۆستت بکردایه و پاره‌یه‌کی زۆرت بدایه و ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێت بکردایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسی فه‌وتانی هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ تۆ ده‌توانیت به خۆڕایی و به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌م کاره بکه‌یت.
وه چه‌ندین کاری تری وه‌ک (بازرگانی و نێوه‌نده‌کانی ئاڵوگۆڕی پاره، نێوه‌نده‌کانی کڕین و فرۆشتن.....هتد)
که‌واته ده‌بێت ئێستاکه بزانیت که ڕایەڵه بۆ ژیانی تۆ چه‌ند گرنگه و چه‌ند ئاسانکاریت بۆده‌کات!
ده‌بێت بزانیت که له ڕێگه‌ی ڕایەڵەوە ده‌توانیت:
1. بازرگانی بکه‌یت.
2. نوێترین هه‌واڵت ده‌ست که‌وێت.
3. له دامه‌زراوه‌یه‌کدا به‌چه‌ند که‌سێک ته‌نها یه‌ک (پرێنته‌ر) به‌کاربهێنیت.
4. له کار‌و باری هاوڵاتیاندا له دام و ده‌زگاکاندا، پێویست ناکات ژوور به‌ژوور مامه‌ڵه‌که‌ت بگێڕیت و کاتی زۆر به‌فیڕۆ بده‌یت. به‌مه‌ش کاتێکی زۆرت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
5. په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌کار بهێنیت.
6.چات و دەمەتەقێ به‌کار بهێنیت.
وه‌رگیراوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه



بةريزم من رابورتم ئةويت براكةم لةسةر ميزو كومبيتةر نةوةك ئةوةى تو دات ناوة ببورة ئةزيةتيشم داى
له‌سه‌ر هێڵ نییه



له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌ڕێزم تۆ ئه‌ڵێیت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر ئیتر کۆمپیوته‌ر بابه‌تی زۆره بۆ ڕاپۆرت ، له‌سه‌ر چی بابه‌تێکی کۆمپوته‌ر ده‌ته‌وێت له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ت پێنهیاوه بۆیه ئه‌و بابه‌ته‌م دانا ..
فه‌رموو بزانهئهمه چۆنه ؟؟
مێژووی كۆمپیوته‌ری كه‌سی له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه كه‌سێك توانیویه‌تی كۆمپیته‌رێك بكرێت.
ئه‌ی كه‌ی كۆمپیوتهریكهسی دروستكراوه؟
تائێسته له‌نێوان شاره‌زایاندا له مشت و مڕدایه.
خاڵی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتنی PC مایكرۆپرۆسێسۆره، كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1968 له لایه‌ن ئه‌ندازیارێكه‌وه كه له Texas Instroments كاریده‌كرد دۆزرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به لێپرسراوه‌كانی بهێنێت له سوده‌كانی هه‌روامایه‌وه و دوای 3 ساڵ بۆ جارێكی تر دۆزرایه‌وه.
مایكرۆپرۆسیسۆر بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن Intel –ه‌وه كه‌وته بواری بازرگانییه‌وه و شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه دۆزه‌ره‌وه‌ین.
1971-
ئینتل Intel یه‌كه‌م مایكرۆپرۆسێسۆر 4004 (4 بیت)ی ده‌رده‌خات.
IBM یه‌كه‌مین دیسكێته(Floppz Disk)ی نیشاندا، فۆرماتی8 .
یه‌كه‌مین PROM و EPROM له‌گه‌ڵ 256بایت (2كیلۆبایت) توانای پاشه‌كه‌وتكردن ده‌ركه‌وت.
1972-
ئینتل 8008، یه‌كه‌مین مایكرۆپرۆسێسۆری 8 بیت ی ده‌ركه‌وت.
Texas Instuments هه‌ستا به دروستكردنی 1000T كه 32 بایت ڕام ی هه‌بوو، كه له ئامێری ژمێریاری دا به‌كارده‌هات.
یه‌كه‌مین دیسكی 5.25 ده‌ركه‌وت.
ئه‌تاری دروستكرا و یه‌كه‌مین یاری ڤیدیۆ كه‌وته بازاڕه‌وه.
1973-
گاری كیلداڵ Gary Kildall یه‌كه‌م ڤێرژنی M/CP خسته سه‌ر 8008 .
ئای بی ئێم په‌پكه‌ی جێگیر(fixed disk- festplatte)ی مۆدێرنی دروستكرد.
1974-
ئینتل 8080، مۆتۆرۆلا Motorola 6800 , 1802 RCA به ته‌كنه‌لۆجی 6 مایكرۆن Mikron ده‌ركه‌وتن.
گاری كیلداڵ M/CP و M/PLی گه‌شه‌پێدا بۆ8080 و یه‌كه‌م كۆپی فرۆشته ئینتل.
C وه‌ك زمانی پرۆگرامكردن دۆزرایه‌وه.
یه‌كه‌مین 4 كیلۆبایت ڕام RAM ده‌ركه‌وت.
1975-
8800 Altair وه‌ك یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ری بچوك ده‌رده‌كه‌وێت.
دوابه‌دوای مۆدێلێكی تری IMSAI هات.
Bill Gates و Paul Allen زمانی پرۆگرامكردنی BASIC یان بۆ 8800 Altair دانا.
پرۆسیسۆری 6502 له‌لایه‌ن ته‌كنه‌لۆژی MOS لهكێبڕكێیهكی نرخدا به 25 دۆلاری ئه‌مریكی كهوتهبهردهست.
1976-
پرۆسێسۆری Z80 ،یه‌كه‌مین چیپی گونجێنراو بۆ 8080 ده‌ركه‌وت.
Intel 8085 ی ده‌ركرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوو.
یه‌كه‌مین پرۆسیسۆری Bit 16 ی 9900 TMS ده‌ركه‌وت.
كۆمپیوته‌ری سێ‌و Apple له لایه‌ن Steve Wozniak و Steven Jobs بنیاتنرا.
1Apple ده‌ركه‌وت.
توێژینهرهوهی دیجیتال بنیاتده‌نرێت.
له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا Bill Gates باس له چه‌ته‌گه‌ری كاڵانهرمهكان ده‌كات.
1977-
II Apple, 80-Tandy TRS و Commodore PET ده‌رده‌كه‌ون.
ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ر كه مرۆڤ به ئاسانی دایبگرسێنێت و بتوانێت پرۆگرامی بكات،
مایكرۆسۆفت دامه‌زرا.
یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین ڕێپێدانیM /CP بۆ IMSAI به 25000 دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا.
ئه‌تاری سیستێمی كۆمپیوته‌ری ڤیدیۆ نیشان ده‌دات، پاشان ناونرا 2600 VCS.
یه‌كه‌مین RAMی 16كیلۆبایت ی ده‌ركه‌وت.
1978-
یه‌كه‌مین پرۆسیسۆری 32 بیت له‌لایه‌ن ئینتل، له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌شدا ئینتلی8086 گه‌شه‌یپێدرا.
Apple بنكه‌یه‌كی فلۆپیدیسكی(دیسكێته)5.25 ئینجی بۆ ئێپڵی2 دامه‌زراند
Epsen چاپكه‌ریMatrix 80-MX ده‌خاته بازاڕه‌وه.
1979-
ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین پرۆگرامی به‌كارهێنان WordStar(كارتیاكردنیتێكست) و VisiCalc (نهخشهوژمێریاری).
ده‌ركه‌وتنی پرۆسیسۆری 16بیت 80000Z و 68000 MC.
Computer 4/99 Ti له‌گه‌ڵ پرۆسیسۆری 9900 TMS وه‌ك یه‌كه‌مین كۆمپیوتهریماڵ به 16 بیت خرایه بازاره‌وه.
كێبڕكێ له بازاڕی كۆمپیتهریماڵ ئه‌تاری 400 و ئه‌تاری 800 .
یه‌كه‌مین مۆدم بۆ ئێپڵ ده‌رده‌كه‌وێت. به باودی(Baud) 100 و 300 كاریده‌كرد.
1980-
پاش گڤتوگۆیهكی ژیرانه له‌گه‌ڵ توێژهرهوهیدیجیتاڵ IBM هه‌ستا به‌ڕاسپاردنی Microsoft بۆ گه‌شه‌پێدانی سیستهمێكیكارگێری بۆ IBM PC.
Microsoft له دوومانگدا كۆپییه‌كی پرۆگرامكراوی M/CP به‌ناوی DOS-Q ده‌كڕێت، وه له‌ژێرناوی DOS-MS/DOS-PC ده‌یفرۆشێته‌وه.
Seagate یه‌كه‌مین هارددیسكی 5.25 ده‌رده‌كات.
Apple III و 432 Intel شكست ده‌خۆن.
80-ZX یه‌كه‌مین كۆمپیته‌ر به ڕامی64 كیلۆبایت كه نرخی له ژێر 500 ماركه‌وه بوبێت.
1981-
IBM PC ده‌رده‌كه‌وێت به‌نرخی 3000 دۆلار.
له‌گه‌ڵ DBASE II یه‌كه‌مین بانكیزانیاری ته‌واو ده‌رده‌كه‌وێت.
یه‌كه‌مین پهپكهیجێگیری 5میگابایت بۆ ئێپڵ ده‌رده‌كه‌وێت.
81-ZX دوابه‌دوای80-ZX دێت كه ته‌نها 5 چیپ ی هه‌یه.
20-VC ی Commodore ده‌ده‌كه‌وێت.
1 Osborne یه‌كه‌مین كۆمپیته‌ری هه‌ڵگیراوه كه به پاتری ئۆتۆمبیلیش كاری پێبكرێت، به كێشی 11،5 كغم.
1982-
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی 64-C له لایه‌ن Commodore جه‌نگی نرخشكاندن ده‌ستپێده‌كات.
ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ری Notebook له لایه‌ن Epson به ناو 20-HX.
پرۆسیسۆری 80286 ته‌واوده‌بێت.
1983-
ئێپڵ LISA ده‌خاته‌ڕوو، یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ری كه‌سی به ڕووپه‌لی گرافیكه‌وه، به‌ڵام به نرخێكی زۆر گران 15 تا 20 هه‌زار مارك.
له‌گه‌ڵ Lotus ی 1-2-3 یه‌كه‌مین نهخشهوژماره ی به‌كارهێنراو بۆ DOS-MS ده‌رده‌كه‌وێت.
Turbo Pascalده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته به‌ربڵاوترین زمانیپرۆگرامكردن له پاڵ BASIC.
له مانگی 11 مایكرۆسۆفت 1.0 Windows خسته‌ڕوو، وه له مانگی 4 یشدا MS Word.
++C گه‌شه‌یسه‌ند و Sonyسۆنی دیسكێتهی 3.5 ی خسته‌ڕوو.
XT-PC به پهپكهیجێگیری 10 میگابایت ی ده‌رده‌كه‌وێت.
ڕام ی 256 كیلۆبایت ده‌رده‌كه‌وێت.
1984-
ئێپڵ Macintosh ماكینتۆش پێشكه‌ش ده‌كات.
Apple IIc هه‌ڵده‌سێت به دانانی Linie 8 بیت.
IBM AT به پرۆسیسۆری 80286 ده‌رده‌كه‌وێت.
له مانگی 9 MS Word ده‌ركه‌وت – 17 مانگ پاش خستنه‌ڕووی.
به 464 Amstrad CPC دواین كۆمپیوتهریماڵ ی 8 بیت ی ده‌رده‌كه‌وێت.
MSX ی ستانداردی مایكرۆسۆفت بۆ یه‌كه‌م جار له یابان شكست ده‌خوات و پاشان له ساڵی 1985 له ئه‌وروپادا. ئامێره‌كان دره‌نگ ده‌گه‌ن و گرانیشن.
Philipps سیدی ڕۆم ROM-CD ده‌خاته‌ڕوو.
به 68020 یه‌كه‌مین پرۆسیسۆری 32 بیت ی بۆ كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌رده‌كه‌وێت.
1985-
ئه‌تاری Atari ST پیشانده‌دات، یه‌كه‌مین كۆمپیته‌ری ماڵ به پرۆسیسۆری 68000.
پاش ماوه‌یه‌ك Amiga له لایه‌ن Commodore به هه‌مان پرۆسیسۆر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێپڵ یه‌كه‌مین چاپكهریلێیزهر laser printer ده‌رده‌كات.
پاش دووساڵ له ده‌رخستنی 1.0 Windows ده‌رده‌كه‌وێت.
Stebe Jobs ئێپڵ به‌جێده‌هێڵێت و كارگه‌ی NeXT داده‌مه‌زرێنێت.
1986-
پرۆسیسۆری 80386 نیشانده‌درێت. له مانگی10 یه‌كه‌مین پیسی به‌م پرۆسیسۆره له لایه‌ن Compaq ده‌رده‌كه‌وێت.
ده‌ركه‌وتنی CEM وه‌ك یه‌كه‌مین ڕوپه‌لی گرافیكی به‌كارهێنراو بۆ پیسی.
2000MIPS ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك پرۆسیسۆری RISC.
دوا ئێپڵی دوو Apple II GS ده‌رده‌كه‌وێت.
1987-
دانانیLinie 2/PS له‌لایه‌ن IBM, هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ IBM PC نه‌ده‌گونجا.
2.0 Windows ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین بنكه‌ی كاری Sun SPARC.
68030 ده‌رده‌كه‌وێت و IBM PC Linie داده‌نرێت.
VGA و XGA ستاندارد داده‌نرێت.
HP یه‌كه‌مین چاپكه‌ری مه‌ره‌كه‌ب په‌خشی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌خاته‌ڕوو.
درایڤ دیسك ی 3.5 به‌گونجاوی ده‌خرێته پیسی ه‌وه.
ڕام ی 1میگابایت ده‌رده‌كه‌وێت.
1988-
2/OS له لایه‌ن مایكرۆسۆفت و ئای‌بی‌ئێمIBM نیشانده‌درێت.
ویندۆزی 2.1Windows نیشانده‌درێت.
4.5 Turbo Pascal وه‌ك ته‌واوكه‌رێكی زمانی پرۆگرامكردن بۆ پیسی ده‌رده‌كه‌وێت.
1989-
486 Intel نیشانده‌درێت.
كارتی ده‌نگ Soundblaster ده‌رده‌كه‌وێت.
باس له68040 MC ده‌كرێت.
1990-
3.0 Windows نیشانده‌درێت و وه‌ك باشترین ڤێرژنی بهكارنێنراو ده‌فرۆشرێت.
ئای‌بی‌ئێم یه‌كه‌م چیپ ی POWER PC ده‌خاته كۆمپیوته‌ری گه‌وره‌وه.
ڕام ی 4میگابایت ده‌رده‌كه‌وێت.
1991-
پاش دووساڵ 68040 ده‌رده‌كه‌وێت.
Apple Powerbook ده‌رده‌كه‌وێت و زۆربه‌باشی ده‌فرۆشرێت.
ڤێرژنی یه‌كی لینۆكس Linox له ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
HTML له CERN (سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه بۆ پارچۆكه‌ی فیزیاوی له جنێف)دا گه‌شه‌ده‌كات.
1992-
3.1 Windows ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ OLE و True Type Fonts, ئه‌مه ڕێكۆرد له فرۆشتندا ده‌شكێنێت.
Clons 486 و VESA Local Bus ده‌رده‌كه‌وێت
چاپكه‌ری فیچقهمرهكهب ی500 Deskjet له‌چاو Matrix له‌فرۆشتندا باڵده‌گرێت.
نرخی چاپكه‌ری لێزه‌ر داده‌به‌زێته ژێر 2000 مارك.
ڤێرژنی2 ی 2/OS ده‌رده‌كه‌وێت.
Alpha Chip ده‌رده‌كه‌وێت.
1993-
مایكرۆسۆفت خۆی له ئای‌بی‌ئێم ده‌كێشێته‌وه سه‌باره‌ت به كاركردنی له 2/OS دا.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی سندوق دروستكردن نرخ 4 به‌رامبه‌ر به‌رزده‌بێته‌وه.
پێنتیوم Pentium پێشكه‌ش ده‌كرێت.
1994-
Microsoft له مانگی5 باس له 4.0Windows .
3.0 Warp 2/OS ده‌رده‌كه‌وێت.
دوایین 7.0 DOS Clones PC و 7.0 Novell DOS ده‌رده‌كه‌ون.
په‌پكه‌ی‌جێگیر ده‌گه‌نه 1گیگابایت.
Delphi وه‌ك ته‌واوكه‌ری Pascal بۆ ویندۆز.
Commodore تیاده‌چێت(ئیفلاس ده‌كات).
PCI Bus داده‌نرێت.
1995-
پاش 17مانگ له باسكردنی 95 Windows ده‌رده‌كه‌وێت.
Intel پرۆسیسۆری Pentium pro نیشانده‌دات كه بۆ فه‌رمی 32بیت گونجاوه.
Internet ده‌ته‌قێته‌وه.
مایكرۆسۆفت واز له پرۆژه‌ی MSN ده‌هێنێت و Mosic Browser ده‌كرێت و وه‌ك Internet Explorer بڵاویده‌كاته‌وه.
Java ده‌رده‌كه‌وێت.
1996-
Intel پێنتیۆم Pentium MMX نیشانده‌دات.
4Windows NT ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م فێرژنه پشتگیری بۆ پرۆسیسۆره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی 86x و كۆنه‌كانی وه‌ك MIPS, Aopha, Power PC و ROSC-PA داده‌نرێت.
1997-
Intel پرۆسیسۆری Pentium II نیشانده‌دات.
دوا فێرژنی 2/OS له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی به ناسینه‌وه‌ی ده‌نگیشه‌وه نیشانده‌دات.
Pentium Clones له لایه‌ن AMD و Cyrix وه ده‌رده‌كه‌ون.
Steve Jobs جارێكی تر Apple به‌ره‌وپێش ده‌بات.
1998-
به‌هۆی نه‌بونی داهاتی باش له سیستێمی Pentium II به‌رامبه‌ر به 6K ی AMD ئینتل Celeron وه‌ك Low End Produkt نیشاندا.
98 Windows توشی بێهیوای ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه كه‌م و ڕووكهشییهوهی كه تیایدا كرابوو.
1999-
Pentiun III نیشانده‌درێت.
Athlon Prozessor ده‌رده‌كه‌وێت.
2000-
پرۆسیسۆری AMD له‌پێش Intel سنوری 1گیگاهێرتزی ده‌بڕێت.
4 Pentium وه‌ك بهدواداهاتوی Pentium pro كه له ساڵی 1995ه‌وه ئه‌ندازیاران كاری تیاده‌كه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت.
گرافیك چیپ ی وه‌ك GeForce ی NVida توانای پرۆسیسۆری پیسی به‌ته‌واوی ده‌رده‌خه‌ن و نرخیشی زیاد ده‌كه‌ن.
2000 Windows و Windows ME ده‌رده‌كه‌ون.
2001-
AMD پرۆسیسۆری Athlon XP Barton به‌توانای 533- 400 مێگاهێرتس ده‌رده‌كات.
Intel له كۆتایی ئه‌مساڵه‌دا Northwood 4Pentium ی 3،2 – 1،6 به‌توانای 800- 533 خسته‌ڕوو.
سه‌ركه‌وتوترین سیستێمیكارگێری ویندۆزی ئێكس‌پی XP ده‌ركه‌وت كه(زیاتر له 17ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراون).
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌رێزت بۆت ده‌رده‌که‌وێ که سێ دێ وه کۆمپیوته‌ر گرافیک له یێکه‌م رۆژی به‌دیهاتنی کۆمپیوته‌ر دا تا ئه‌ورۆ، رۆژ به رۆژ به‌ره‌وه پێشکه‌وتن هاتۆت وه هێستێش هه‌ر له‌و پێشکه‌وتنه‌دا به‌رده‌وامه تا راده‌یێک که ده‌توانین بڵێن که‌م شت هه‌یه مرۆڤ نه‌توانێ له رێگای ئه‌و زانسته‌وه به‌دی بێنێت. که‌وابوو لێره‌دا حه‌ول ده‌ده‌ین ده‌گه‌ڵ ئه‌و زانسته ناسینێکمان هه‌بێت، ئینجا له یانه‌کانی داهاتوو دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنینه‌وه به‌ره‌و فێربوونی ئه‌و زانسته. ئه‌و یانه‌یه پێک هاتۆت له
1. مێژوو
2. شوێنه‌کانی به‌کار هێنانی سێ دێ
3. باشێکان وه لاوازێکانی سێ دێ
4. سیسته‌مه‌کانی دیکه‌ی سێ دێ
5. توانایێکان
6. هێزی ته‌کنیکی
7.زمانی هاوچه‌رخ
مێژوو: چۆن له بنه‌ره‌ته‌وه ده‌ستی پێ کرد؟ کێ ده‌ستی پێ کرد؟ له نێو ئه‌و به‌شه‌دا سه‌باره‌ت به داتا گرافیک چاوپێخشاندنێکمان ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و که‌سانه که ههنگاوههڵێنهری ئه‌و زانسته بوون. ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه له لایان سه‌رچاوی بڕوا پێکراو قه‌بوڵ ده‌کرێت.
مێژووی داتا گرافیک: سی جی کوورتکراوی کۆمپیوته‌ر گرافیکه که به واته‌ی گرافیک له ناو داتا دایه. سی جی بۆ یێکه‌م جار بناخه‌که‌ی له پهنجاکانو شه‌سته‌کاندا داڕێژرا وه له‌و شوێنانه دا ده‌ستی پێکرا: بێڵ لابس، زانکۆی ئۆهایۆ، زانکۆی ئۆتاه وه کۆرنێل. له دوایه دا لێکۆڵینه‌وه‌کان که‌وته ده‌ست کۆمپانیا تایبهتێکانیش وه ورده ورده گۆڕه‌پانی لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ربڵاوتر بو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه بوو به هۆکاری پێکهاتنی زۆرها کۆمپانیای گرافیک له وڵاته جۆراوجۆره‌کان دا. ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که به‌رچاو وه به‌ناو بانگن ده‌توانین ناو له جۆرج لوکاس ئیندوستریال لایت وه ماجیک به‌رین که له هه‌شتاکانه‌وه ده‌ستیان به چالاکی خۆیان کرد.
1885
له‌م ساڵه‌دا cathode ray tube دۆزرایه‌وه ک به‌شێکی زۆر گرینگ له ناو مۆنیتۆر دایه.
1940
یێکه‌م جار هاوکاری گرافیک له لایان زۆرها شاخه‌ی جیاواز وه كۆمپانیای جیاوازه‌وه هاتنه کایه.

یێکه‌م وێنه که به داتاگرافیک به‌دی هات
له ئه‌نیستیتۆی ماساچوسێت ته‌کنۆلۆجی (MIT) دو پرۆفیسۆری بیرکاری تایبه‌ت به ناوی موون وه سپێنسێر داندران بۆ حیساب کردنی گه‌رانه‌وه وه رێفلێکت. له راستیدا وێنه‌که به‌و شێوه ساز کرا که به‌ش به‌ش پێکه‌وه‌یان نا وه به یێکهوهیان نووساندن به‌ڵام به‌و قه‌بارانه‌ی که داتا پێناسه‌ی کردبوو. ئه‌و وێنه‌یه بۆ یێکه‌م جار له 1946 دا ئاراسته کرا بۆ دیتن له کۆنفرانسێکی ئه‌ندازیاری رووناکایی له وڵاتی آ‌مریکا وه دو ساڵ دوایه له ناو خه‌ڵک دا بڵاو کراوه له ناو کتێبێک دا که موون وه سپێنسێر له سه‌ر دیزاینی رووناکایی نوسیبویان. ئه‌م کتێبه وه‌ک کتێبی فێربوون له بواری تێئۆری رووناکایی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌کار هێندرا.
1950
گرافیککاری بێن لا کۆمپیوته‌ری ئانالۆگ که‌ڵکی وه‌رگرت بۆ ساز کردنی ئۆسکیلۆسکوپ دیزاین.
1951
شه‌رمی داتا به ناوی ڤێکترۆسکۆپ له سه‌ر کۆمپیوته‌رێکی وایرلوایند لا ئێم ئای تی ساز کرا. ئه‌م شه‌رمه رووناکایی راست کرده‌وه بۆ دیتنی جوانی وێنه‌ی دیزاین کراو.
1955
سه‌یج سیسته‌م له لینکۆڵن لابراتۆوار له لایان بێرت سوتێرلاند بۆ یێکه‌م جار قه‌ڵه‌می ئه‌له‌کتریکی له سه‌ر شه‌رم به‌کار هێنا.
1956
لاورێنس لایڤ مۆڕ ناشیۆناڵ لابرواتۆر بۆ یێکه‌م جار کۆمپیوته‌ری به ئای بی ئێم 704 پێوه‌ندی دا.
1957
یێکه‌م وێنه‌ی سازکراو به کۆمپیوته‌ر له لای ناشیۆناڵ بێوریاو له حاڵه‌تی ستاندارد.
ئای بی ئێم 740-480 زنجیره‌یێک خاڵی ساز کرد که له په‌نای یێک دا خه‌تێکیان پێک هێنا وه فۆرمی هه‌بوو. له‌و رێگایه‌وه توانیان کاتی فرهمسهکانی فیلم به‌کار ببه‌ن بۆ به‌دیل کردنی وێنه‌کان یێک به دوای یێک دا که له ئه‌فلام کارتۆن دا به‌کار ده‌بردرا وه له سه‌ر شه‌رم دهکێشراوه.
1958
ئێم ئای تی لینکۆڵن له پرۆژه‌ی فرۆکه‌ی ئامریکا که‌سانێک به ناوی ستێڤێن کوونز، ئیڤان سووتێرلاند وه تیمۆتی جانسۆن به‌کار هێنا بۆپێشکهواندنی سیسته‌می داتا به‌ناوی TX-2 که بۆ حاڵه‌ت دان به وێنه به‌کار بردرا. ئیڤان له دوایی دا ئه‌م بیرۆکهیێی جوانتر وه راستتر کرده‌وه له کاتێک دا که خوێنده‌کاری زانکۆی ئێم ئای تی بوو.
1959
DAC-1 (Design Augmented by Computers) یێکه‌م کۆمپیوته‌ر که له لایان جێنێراڵمۆتۆرز وه ئای بی ئێم دیزاین کرا. به‌م کۆمپیوتێره تواندرا وێنه‌ک سێ دێ له ئه‌تۆم ساز بکرێت وه بیسووڕیننهوه له حاڵه‌تی جیاوازه‌وه. یێکه‌م پرۆگرامی وێنه کێشانه‌وه له لایان جێنێراڵ مۆتۆرز وه ئای بی ئێمه‌وه ساز کرا. به‌و پرۆگرامه توانیان وێنه‌ی سێ دێ له ئۆتۆمبیل ساز کرا که ته‌واوی لایه‌کانی پێشان ده‌دا وه توانیان وێنه‌که به هه‌موو لایێک دا بسووڕێننه‌وه.
1960
هاوکاری داتا گرافیک وه‌ک یێک فۆرمی نوێی دیزاین له لایان چارلز کسوری وه کێن کنۆولتۆن وه جان ڤیتڵی ساز کرد. یێکه‌م کۆمپانیای دارا گرافیک له 1968 دا ده‌ستی به ئیش کرد له لایان ئێڤانس وه سوتێرلاند که سیسته‌مێکیان ئاراسته کرد که پرۆگرامی تایبه‌تی تێدا بو بۆ کاروباری بودجه‌ی سوپای ئامریکا. هێرب فریمان فێرگه‌یێکی هه‌بو سه‌باره‌ت ب پێشکه‌وتنی سی جی واته کۆمپیوته‌ر گرافیک که له‌گه‌ڵ قوتابێکان توانیان کێشه‌ی خه‌تی شاراوه‌یان که زۆر کێشێکی گه‌ره بوو چاره‌سه‌ر کرد. وشه‌ی کۆمپیوته‌ر گرافیک له ساڵی 1960 دا ساز کرا له لایان ویلیا‌م فهتتهر که له کۆمپانیای فرۆکه‌ی بۆئینگ ئیشی ده‌کرد.
1961-1962
سپه‌یس وار یێکه‌م گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ر ساز کرا له لایان قوتابێکانی ئێم ئای تی که ناویان ستێڤ رۆسێل وه سلاگ رۆسێل وه شاگ گرهیتز وه ئالان کۆتوک بوو.
1963
ئیوان سوتێرلاند توانی بۆ یێکه‌م جار به قه‌ڵه‌می ئه‌له‌کتریکی خه‌ت وه خاڵ بکێشێته‌وه له سه‌ر شه‌رم وه رامی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی 320 کیلۆبایت بوو.
1965
بۆ یێکه‌مجار پێشانگای داتا گرافیک له کۆلێجی ته‌کنیکی شتۆتگاردی ئالمان پێک هات. یێکه‌م پله‌ی ئه‌و پێشانگایه درا به گرافیکی ماشێنی IBM 2250.
1966
راڵف بایر بۆ یێکه‌م جار گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ری ساز کرد بۆ فرۆش له بازار.

1967
ته‌کنیکی 2 دی مۆرفینگ له لایان لێس مهزێری له زانکۆی تۆرێنتۆ ساز کرا.
1968
شه‌ریکه‌ی ئه‌پڵ رهیترهیسینگی دۆزێوه که به دوای ئه‌م دا به هاوکاری بیل فهتتهر له کاتێک دا که له کۆمپانیای فرۆکه‌ی بۆئینگ ئیشی ده‌کرد.
1969
جان وارنۆک له زانکۆی ئۆتاه پێشکه‌وتنێکی دیکه‌ی به ده‌ست هێنا له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هێڵه نادیاره‌کان له داتا گرافیک دا.
1970
له بواری گرافیک له ناو داتا دا کێشه‌ی زۆر چاره‌سه‌ر کرا به‌ڵام بۆ خستنه ده‌ره‌وه‌ی دیزاینێکی که له ناو کۆمپوته‌ر دا ده‌کرا بواری ئه‌مه نه‌بوو که بیخه‌نه ده‌رێ هه‌ر بۆیه له وێنه‌گرتن له سه‌ر شه‌رم وه فیلم گرتن له شه‌رم ئیشه‌کانیان ده‌خسته ده‌رێ.
1971
له‌م ساڵه‌دا هێنری جۆرج وه بوی تۆی فۆنگ به یێکه‌وه توانیان کێشه‌ی نیسێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن که له 8 به‌شی یه‌که‌می درام ده‌ست پێکرا. ئه‌مانه له کۆمپانیای مۆستێک له تێگزاز ئیشیان ده‌کرد.
1972
پۆنگ وه ئاتاری ساز کرا.
1973
یێکه‌م کۆنفرانسی سی جی پێکهات. ئێدوین کاتمول له‌م ساڵه دا توانی پێشکه‌ونێکی له زێد/بافێر ئه‌لگۆریتم وه تهکسچیر ماپینگ به ده‌ست بێنێت که له دوایی دا ئێن وای ئای تی که‌م و کۆڕێکانی چاره‌سه‌ر کرد.
گه‌ر هه‌زتان زۆرتر له به‌شی مێژووی کۆمپیوته‌ر گرافیکه ده‌توانن کتێبی میأووی کۆمپیوته‌ر گرافیک بخێننه‌وه. ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بوو هه‌ر له‌م به‌شه دا وتار به زمانی ئینگلیسی داده‌نێم که خۆتان بیخێننه‌وه. ته‌نیا له کۆتایی دا ئه‌وه‌نده بڵێم که ئه‌م کۆمپیوته‌رانه‌ی که ئه‌مرۆ ئێمه که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرین بۆ دیزاین له هه‌شتاکان دا ساز کرا.
له 1994 ژوراسیک پارک خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئهفهکتی ئۆسکاری وه‌رگرت. هه‌ر له‌م ساڵه دا مایکرۆسافت سۆفت ئیمه‌یجی به 130 میلیۆن دۆڵار کرێوه. له 1999 ستار وارز ساز کرا که 2000 ئهفهکتی دیجیتالی به 66 کاراکتێری جووڵاوه‌وه تێدا به‌کار هێندرا که تێکه‌ڵاوی فیلمی راستی کرابو. له 2000 دا پله‌ی سته‌یشن 2 هاته بازار.
بۆ ئه‌م که‌سانه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن زیاتر له سه‌ر مێژوی گرافیک بخێننه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ئادرێسانه بکه‌ن بۆ زانیاری زیاتر.
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



وةلا زور زور ئةزيةتم دان بةريزان ببورة براكةم نةم زانى ئةم جارة سةرديرى بابةتةكة جاكتر رون دةكةمةوة برايةكةم
زور مةمنون
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
