❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قەناعەت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-23 17:22:06

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

قەناعەت

قەناعەت

و: د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین

لەژورێكی بچوك لەسەربانی ماڵێكدا بێوەژنێك لە گەڵ مناڵە بچوكەكەی ژیانێكی هەژارانە دەژیان ، كەچی

ئەم خێزانە بچوكە لەلایەن خوای گەورەوە نیعمەتی رازیبوون بەبەش و قەناعەتیان پێ‌ بەخشرابوو ،

تەنننها ئەوەی زۆر ئەم دایكە رەزامەندەی نیگەران كردبوو ، باران بارینی وەرزی زستان بوو ، چونكە

ژوورەكە لە چواردیواروو دەرگایەكی تەختە پێكهاتبوو ، بەڵام بنمیچی نەبوو ! چوار ساڵیش بەسەر تەمەنی

مناڵەكە تێپەڕیبوو ، تەنها هەندێك نەرمەباران لێرەو لەوێ‌ لەشاردا باریبوو ، كەچی رۆژێك هەر لە ئاسمان

كۆبویەوەو سەراپای ئاسماتی شار رەش بوو … لەگەڵا ساتە زووەكانی شەویش بارانێكی زۆر باری ،

خەڵاك هەموو چوونەوە ماڵەوە ، بەڵام ئەم دایك و مناڵە لەژێر رەحمەتی ئەم بارانە بوون ، منداڵەكە

بەسەرسامیەكی پڕ لە ترس سەیری دایكی كردوو خۆی خستە باوەشیەوە ، بەڵام دایكەكە هەموو

جەستەی بەباران تەڕببوو ، دایكەكە بەرەو رووی دەرگاكە رۆیشت و لێیكردەوەو خستیەسەر لێوی یەكێك

لە دیوارەكان ، تلكو كەپرێك بۆخۆیان دروست بكەن و بیانپارێزێ‌ لە باران ، لەم ساتەشدا مناڵەكە بە

دڵخۆشیەكی پڕ لە بەرائەتەوە سەیری دایكی كردوو لە روخساری نیشانەی رەزامەندی و شادومانی بە

دیدەكرا …

پاشان بە دایكی گووت : دایەگیان دەبێ‌ ئێستا هەژارەكان چی بكەن ؟ كاتێك لەم شەوە باراناویەدا

دەرگایەكیان نییە خۆیان لەژێریدا بپارێزن !! مناڵەكە لەو ساتەدا وای هەست دەكرد ، ئەو لەچینی

دەوڵەمەندانە چونكە دەرگایەكیان هەیە..!!

قەناعەت چەند جوانە .. چونكە سەرچاوەی بەختەوەری و ئارامی دەروونە ٠


وتەی ناوداران

_هەموو خەڵك بیر لەگۆڕینی جیهان دەكەنەوە بەڵام كەس بیر لەگۆڕینی خودی خۆی ناكاتەوە .

(تۆلستۆی )


_سێ‌ رستە بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن :زانیاری زیاتر لەوانی تر ، ئیشی زیاتر لەوانی تر چاوەڕوانی

كەمتر لەوانی تر ( ولیام شكسپیر )

_ بڕوابكە ، هەموو كەسێك مەترسیدارە بەڵام باوەڕیش بكە هیچ كەسێك زۆر مەترسیدار نییە (

ئەبرەهام لنكۆڵن )

- ئەگەر سەركوتیت پێویست ناكات روونی بكەیتەوە ، ئەگەر دۆراشیت پێویست ناكات لێرەبیتتاروونی

بكەیتەوە (هیتلەر )

كەمێك زانیاری مەترسیدارە (جۆن دراید)



سه‌رچاوه‌ // ماڵپه‌ری ده‌روونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-04 07:22:06

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: قەناعەت

dastet xosh be ba sud bu

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net