.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











قەرەنی قادری: زۆر وڵات گەڕاوم و پەیوەندیم بە خەڵکەکەیانەوە هەبووە و لە ناویاندا ژیاوم، لە ڕووی جنێودان و زمانشڕییەوە، کورد زۆر لە نەتەوەی ڕووس دەچێت.
جنێو و جنێودان لە کۆمەڵگەی فیوداڵیدا
لەمێژە سەرقاڵی خوێندنەوە و توێژینەوە دەربارەی کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی، ئاسەوارەکانی لەم سەردەمەدا، هەروەها تێڕوانین و تێگەییشتنی چەوت سەبارەت بەو سیستەمە لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆدام. ئایا بە نەمانی کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی، کولتوور، فکر، هزر، توندوتیژی سەبارەت بە ژنان و دەوروبەر، هەروەها سەرخانی کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی لەم سەردەمەدا بوونی ماوە؟ ئەگەر ماوە، کام چین و توێژ هەڵگری ئەم ئاسەوارەن؟ ئایا هەست پێدەکرێت کە لەم سەردەمەشدا پەیوەندیی نێوان بەشێک لە کۆمەڵگە لەگەڵ بەشەکەی تردا، هەڵگری پاشخانی دەرەبەگایەتییە؟
لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆکەی کوردستاندا، کاتێک دەرەبەگێک ڕەفتارێکی نالەبەر لە خۆ نیشان دەدات، خێرا دەڵێن: "ئەوە دەرەبەگە، بۆیە وادەکات و چاوەڕوانیی لەوە زیاتر لەو ناکرێت". بەڵام کاتێک هەر ئەو ڕەفتارە لە لایەن مارکسیست، چەپ، لیبراڵ، فێمێنیست یان شۆڕشگێڕێک ڕوودەدات، بێدەنگەی لێدەکەن یان هۆکارێکی تری بۆ دەدۆزنەوە و باسی پاشخانی چینایەتیی ئەم بەڕێزە ناکرێت!؟
بە لەبەرچاوەگرتنی ئەو هەموو کتێبخوێندنەوەیە و تەنانەت ژیان لە ئەورووپاش، ئێستاکەش بەشێکی بەرچاو، هەڵگری کولتوور و رەفتاری کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتین. لە ڕاستیدا بەشێک لەوەی کە ڕۆشنبیر، سیاسەتوان، یان کۆمۆنیستێک دەیکات، هەر ئەوەیە کە لە دەرەبەگێک ڕوودەدات. هەر دووکیان یەکن و بە تەقەڵێک درواون.
سیستەمی دەرەبەگایەتی (فیودالیزم) وەک گشت سیستەمەکانی تر، تەنیا بە لایەنی ئابووری، سیاسی و عەسکەرییەوە پێناسە ناکرێت، بەڵکو ئەم لایەنەش زۆر گرینگە، کە ئەم سیستەمە لە سەردەمی سەرهەڵدانییەوە تا کاتی ڕمانی، خاوەن مۆدێلی ژیان، هزر و بیرکردنەوە، پەیوەندیی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتردا، هەروەها دەوری لە داڕشتنی فکر، ڕەفتار و هزر لەو سیستەمەدا هەبووە. تەنانەت قوربانیانی ئەو سیستەمەش، بەشێک لە کولتوور و دابی ئەم کۆمەڵگەیە بوون و مۆرکی ئەو سەردەمیان پێوە بووە. بەڕووخانی ئەم سیستەمە، کولتوور، فکر و ڕەفتاری مرۆڤەکان یەکشەوە نایەتە گۆڕێن، بەڵکو ئەمە کارێکی ماراتۆنی گەرەکە. ئەزموونیش نیشانی داوە کە سەرخانی ئەم کۆمەڵگەیانە تا ماوەیەکی دورودرێژ لە پشوو ناکەون.
دەخوازم ئەوە بڵێم، کە لە زۆر لایەنی فکری و هزرییەوە، بەتایبەت سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ناو بنەماڵە، پەیوەندی پیاو لەگەڵ ژن، کێ لە ماڵدا "گەورە"یە و "قسەی دەڕوات"، هەروەها ڕەفتاری کۆمەڵایەتی، سیاسی و عەسکەری، جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان دەرەبەگ، جوتیار، وەرزێڕ، کوێخا، مەیتەر، قەرەواش، نۆکەر، جووتبەندە، شوان، گوێلکەوان .... دا نییە.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەوە سیستەمی فیوداڵییە، کۆمەڵگە لە قاڵبدەدات و چوارچێوەیەکی سیاسی، فکری و کۆمەڵایەتی دادەڕێژێت و خەڵکیش لەم سیستەمەدا دەژین، لەبەر ئەوە بەشێکن لە سیستەمەکە. سیستەمی فیوداڵی تەنیا بە ڕێگەی بەرەباب و خوێن، ئەرتەش و زوڵم زاوزێ ناکات، بەڵکو بەکۆی فکر، هزر، دابونەریت و پێوەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش خۆی بەهێز دەکات. تەمەنی سیستەمی فیوداڵی لە بواری سەرخانییەوە، درێژخایەنتر لە ژێرخانەکەیتی.
هەم دەرەبەگ، هەمیش جوتیار، لە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی لە کۆمەڵگە بەتایبەت لە ناو بنەماڵەدا، هەروەها لە شێوەی چارەسەرکردنی کێشەکان، وێکدەچن. ئەمە ڕۆشنبیرانیش دەگرێتەوە. ڕەفتاری کۆمەڵایەتیی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی کۆمەڵگە، بەتایبەت ڕۆشبیران و خوێندەواران لەم سەردەمەدا، ڕیشەکەی بۆ ئەو سەردەم دەگەڕێتەوە. نموونە زۆرن، بۆ وێنە، شێوەی بیرکردنەوە بۆ داڕشتنی ڕێکخراو، حیزب و پەیوەندی لەگەڵ "ژێردەست"ەکانیان! واتە فیودالیسمی سیاسی و حزبی لەم سەردەمەدا. ئەم (سانترالیسمی دیموکراتی)یەی کە ئەمڕۆکە کاری پێدەکرێت، زۆر لە دیوەخانی ئاغاوەتەکان دەچێت و لەگەڵ سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دەرەبەگایەتیدا هاوکووفە.
بەهەر حاڵ ئەم بابەتە بوارێکی گەلێک بەرفراوانە و لەم وتارۆکەدا جێی نابێتەوە و لە تاقەتیشیدا نییە. یەکێک لە نموونەکانی ژیانی ئەو سەردەم، "جنێو" و "جنێودان"ە. جنێودا تێڕوانینی مرۆڤیشە سەبارەت بە یەکتر. باسەکە لەوەدایە کە لەو کۆمەڵگەیەدا چۆن سەیری مرۆڤەکان دەکرا، هەروەها شێوەی پەیوەندیکردن لەگەڵ مڕۆڤەکاندا چۆن بووە؟ لەم بەشەدا باس لە چەند نموونە دەکەین. لەبەر ئەوەش بابەتی (جنێو و جنێودان)م هەڵبژاردووە، چونکە لەم سەردەمەش جنێودان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا زۆر باوە. تەنانەت وای لێهاتووە، شتی باش بە جنێو پەسن دەدرێت. ئەو "سەگبابە دەنگی خۆشە". ئەم پەتایە ئەمڕۆکە لە ناو فەیسبووکیشدا شوێنی خۆی کردۆتەوە و بەشێوەیەکی ئازاردەرانە کەڵکی لێوەردەگیرێت.
جنێو و جنێودان لە کۆمەڵگەی فیوداڵیدا
جنێودان بۆ ئەوە بووە کە وەڵامێکی ڕەق بە هاووڵاتیان بدرێتەوە، یان نیشانی بدن کە لایەنی بەرامبەری بێهێزە یان تەنیا بۆ شکاندنی کەسایەتییەکانە، هەروەها ئەم جنێودانانە، کۆدی کۆمەڵایەتی بوون، تا "پەیوەندی"یەکانی پێ میقات بکەن. ئێستاش ئەم کۆد و وەڵامدانەوەکان، بە بارستایییەکی زۆر، بەڵام بە شێوازێکی تر لە ناو بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆکەی کوردستاندا بەدی دەکرێ.
جنێوی پیاوانە
گونی بارگینمی گرت. بە گونی بارگینم. سەی تێبەردەدەم. لە کۆڵەکەی تەویلەی دەبەسمتەوە. لەگەڵ سە دە تەویلەی دەکەم. کەرانی داوێمێ. دەڵێی نێرەکەری ئالانێیە. سە و مزگەوت. پشتی لە زگی نەرمتر دەکەم. بە قەبەری بابی دادەڕیێنم. گوی دەرخوارد دەدەم. باینجانی دەقوونێدا شین دەکەمەوە. سەی پێسووتاو. توڵە باب. چاو زەقی قوڵە خینگە. لاقی خوار دانێت، دە تەویلەی دەکەم. ناڵبەندت کوێر بێت. لە کلکی کەرێی دەبەستم. ئەگەر کەر با، شا دەبوو. خوێی دە قوونێ کەن. بابی دەگێم. دایکی دەگێم. لە ژنێی بەم. لە دایک و خوشکی بەم... !
جنێوی ژنانە
کۆچکەم شۆی. هیی کەرێی تێ. چاو لەدەرەوە. داوێن پیس. خەڵک سوارت بن. بە نۆکەری ماڵێت بەگان دەدەم. دەر و جیران خەریکت بن. بابان کڵۆڵی پاشپانییە خڕ. قوون پووچ. بەقوربانی دەرپێی خۆمت دەکەم. مارت دەناو گەڵی داوێم. داتڵیشاوەت بە لغاوی مێردت. کچەتتیوی بێدەرپێ... !
جنێو و لاتاوی سێکسی:
حەکەدار. ئاورتێبەربوو. ناوڕان کرمێ. پێخۆش. تەڕک پێخۆش. نەماوە بۆ تەڕکێک. دەم بەلیک. بەهەزاران تێر نابێت. قوربانی ئەو جێیەت بم کە تاوی وێنەکەوتووە. دایکێ منت دەبەر مریت. تا بەیانی سوارت بن. نۆکەرانت داوێمێ. بێدەرپێ. دەرپێ لەشان. کابرایەکی زەنەکە. کە پیاو دەبینیت، لیکاوی دێتەخوار. دەرپێ دەقاپ کەوتوو... !
ئەم جێنوانە بەشێکیان "پیاوان"ـەن، بەشێکی تریان "ژنان"ـەن، بەڵام هەندێکی تریان جنێوی چینایەتین، کە زۆرتر لە لایەن چینە باڵادەست و دەرەبەگەکانەوە بەکار دەهێندران و دەهێندرێن.
مەبەست لەم باسە، دۆزینەوەی پەیوەندیی لە نێوان کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی لەگەڵ زەین، ئەقڵ، بیر، هزر و رەفتاری کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەیە، کە ئاخۆ کۆمەڵگەی کوردی چەندە توانیویەتی لێی دوور بکەوێتەوە و چەندە ئەم کۆمەڵگەیە ئاڵوگۆڕی چۆنایەتی لە پەیوەندیکردن و گەیاندنی پەیامدا بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها کۆمەڵگەی کوردی لە بواری سەرخانییەوە چەندە هەڵگری پاشماوەی سیستەمی دەرەبەگایەتییە؟ زۆر وڵات گەڕاوم و پەیوەندیم بە خەڵکەکەیانەوە هەبووە و لە ناویاندا ژیاوم، لە ڕووی جنێودان و زمانشڕییەوە، کورد زۆر لە نەتەوەی ڕووس دەچێت.
لەوانەیە ئەم باسە پێ و شاقەلی هەندێکان بگرێتەوە، ئەوەیان ئیتر کێشەی من نییە، بەڵکو ئەوە ئەو ژیانەیە کە لەمێژە لە سینگی مێژوودا تۆمار کراوە، بەڵام تەنیا نووکە قەڵەمێکی گەرەکە، تا تەپوتۆزی مێژوویان لەسەر لاچێت.
قەرەنی قادری/ هەولێر ٨/١٠/٢٠١١
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh babatakat grenga chun jnew,shteke zor nashrena ka ta estash zor bawa bgra la new damu dazgakane hukumatesh aw jnewana zor dena bar gwe.ba raste shteke na shyawa.bjet


لهسهر هێڵ نییه