.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











نەجیبە هەمیشە ئامۆژگاری ژنان و كچانی گەڕەكی دەكرد كە تاكە گیانلەبەرێكی بە ئازاریش نەسووتێنن، بۆ ئەوەی رۆژی دوایی سزا نەدرێن، بەڵام ئەو ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو گیانی لەدەستدا و سێ منداڵی بەجێهێشتن. ئەستی خوشكی نەجیبە دەڵێ “نەجیبە خۆی كردە قوربانی ئابڕو نەچوونی”.
رۆژی 18/4/2011 لە گەڕەكی راپەرینی قەزای رانیە ژنێك بەناوی نەجیبە محەممەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەكانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە كاری بەرگدرووی دەكرد.
ئەستی محەممەد، 33 ساڵ، كە خوشكی گەورەی نەجیبەیە، باسی چۆنیەتی شووكردنی خوشكەكەی كرد و گوتی “زۆركەس داوای لێدەكرد شووی پێبكات، بەڵام ئەو رازی نەدەبوو، تا دواجار كوڕێك بە ناوی شەماڵ چەندین جار رێگای پێگرت، ئەویش لە ترسی ئابڕوچوونی پێیگوتبوو، ئەگەر راست دەكەی وەرە خوازبێنیم”.
هەرچەندە بنەماڵەی نەجیبە بەو شووكردنەی رازینەبوون “چونكە پرسیاری بنەماڵەكەمان كردن بەدڵمان نەبوون”، زۆر لە نەجیبە دەپاڕێنەوە شوو بە شەماڵ نەكات، بەڵام ئەو هەر سور بوو شووی پێبكات، بۆیە لە رۆژی 27/7/2006 مارەكراو و رۆژی 20ی ئەیلولی هەمان ساڵ گواسترایەوە. هێشتا نەجیبە لە مانگی هەنگوینیدا بوو كێشە رووی لە ماڵەكەی كرد، ئەستی دەڵێ “ دوای سێ رۆژ كە خزمەكانمان هاتنەوە گوتیان نەجیبە نیگەرانە، كە چووم گوتی نەخۆشم، دوای چەند رۆژێك هات گوتی مزخەی ئاومان نییە بە دەبە ئاو لە ناو بەرمیل دەكەم، بۆمان كڕی. ئەو هەر لە سەرەتاوە تووشی كێشە بوو، چونكە مێردەكەی لە بەیانییەوە دەچووە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكات، كە دەهاتەوەش نازی بەسەردا دەكرد”.
وەك ئەستی باسیكرد گرفتی شەماڵ لەگەڵ نەجیبە “دڵپیسی” بووە “نەیهێشت چیتر كاری بەرگدروویی بكات، زۆر دڵپیسی لێدەكرد و رێگەی نەدەدا بچێتە ماڵە خزمەكانیشی كە چەند مەترێك لە ماڵەكەی دوور بوون”. ئەستی گوتیشی “شەماڵ چەندین جار بەبێ هۆ لە نەجیبەی داوە، هەر لەبەرئەوەش چەند جارێك نەجیبەمان هێنایەوە، بەڵام هەموو جارێك كۆمەڵێك خەڵكی دەنارد تاوەكو نەجیبەی بدەینەوە”.
ئەستی دێتە سەر باسی خۆسووتاندنی خوشكەكەی و دەڵێ “رۆژێك پێش ئەوەی خۆی بسووتێنێ هات داوای 60 هەزار دیناری كردو گوتی كەسێك بووەتە كەفیلمان بۆ وەرگرتنی سولفە، دەبێ 250 هەزار دیناری بدەینێ، نەجیبە 600 هەزاری لامان بوو، بەڵام مێردەكەی هەمیشە بێ پارە بوو، بۆیە پێدەچێ لەسەر ئەو پارەیە كێشەیان بۆ دروست بووبێ، كاتێك سووتا بە ئێمەیان نەگوت و بردبوویانە نەخۆشخانە، كە چوومە نەخۆشخانە بینیم سەروچاوی سووتا بوو، %43ی جەستەی سووتابوو، بەڵام لەبەرئەوەی قەلەو بوو برینەكەی لە ناوەوە بوو”.
ئەستی، شەماڵ بەهۆكاری خۆسووتاندنی خوشكەكەی دادەنێ و دەڵێ نەجیبە هەر هاواری دەكرد و دەیگوت “خوا شەماڵ بگرێ، شەماڵ كوشتمی”. نەجیبە سكاڵای حاڵی خۆی لەلای ئەستی كردووەو گوتوویەتی “بەر لەوەی خۆم بسووتێنم لێیدام، لەسەر ئەوەی پێمگوت كارێك بكە و چتیر مووچەی پێشمەرگایەتییەكەت بە فیڕۆ مەدە”.
بەپێی قسەی ئەستی، ئەو تاكە كەس بووە زۆرترین زانیاری هەبێ لەبارەی خوشكەكەیەوە و تا ئەوكاتەی گیانی لەدەستدا لە نەخۆشخانە لای نەجیبە بووە، دەڵێ”خوشكەكەم بووە قوربانی عەیب و ئابڕوچوون، چونكە ئەو لە ترسی ئابڕوچوونی شووی بەو كوڕە كردو هەر لەبەر ئابڕوچوونیش نەیویست ببێتە بێوەژن و خۆی تەلاق بدات”. كەسوكاری نەجیبە ئێستا سكاڵایان لەسەر شەماڵ تۆمار كردووە، ئەستی دەڵێ “زۆر بێ ویژدانانە مامەڵەی لەگەڵ خوشكەكەم كردووە”.
رائید حەسەن خۆشناو، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان، لە رانیە لەبارەی خۆسووتاندنی نەجیبە بە (رووداو)ی راگەیاند “ئەو ژنە خۆی سوتاندووە و دۆسیەی تایبەتی بۆ كراوەتەوە و لێكۆلینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە بە مەبەستی گەیشتنە راستییەكان”.
دوا وەسیەتی نەجیبە ئەوە بووە كە منداڵەكانی لەلای ماڵی خەزووری نەمێننەوە، ئەستی دەڵێ “ئێستا منداڵەكان لەلای ماڵی خەزووری نەجیبەن، بەڵام لەبەر وەسیەتەكەی ئەو، رەنگە منداڵەكانی ببەینە رێكخراوێكی منداڵان”.
rudaw
لهسهر هێڵ نییه




dastt xish bet
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh bet bo aw babatana ba raste shte zor naxosha ,la hamuy naxoshtr chranuse mndlakanyate kawa sherazae jyanyan tekache, ba tawawe.


لهسهر هێڵ نییه





زور سوپاس بو ئیوهی بهریز نهشمیل خانو سولین خان
لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش بو ئة م بابةت

لهسهر هێڵ نییه