❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاكه‌ بكه‌ دێیته‌وه‌ رێیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-13 18:04:31

taqane
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-03
دواترین سه‌ردان: 2012-08-28
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPFirefox

چاكه‌ بكه‌ دێیته‌وه‌ رێیت

دەگێڕنەوە كە ئافرەتێك هەبوو . هەموو رۆژێك ئەو ئافرەتە نانی بۆخۆیان درووست دەكرد.. وە لەگەڵ درووستكردنی نان بۆ ماڵ و خێزانەكەی، نانێكی زیادیشی درووست دەكرد بۆ ئەوەی ئەگەر كەسێك یان رێبوارێك بەوێدا تێپەڕی. بیخوات. هەموو رۆژێك پیاوێكی هەژار نانەكەی هەڵدەگرت و لە جیاتی سوپاس و رێزگرتنی ئافرەتەكە دەیگوت ( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... وە ئەو چاكەیەی كە پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات).

هەموو رۆژ ئەم پیاوە نانەكەی هەڵدەگرت و ئەو قسەیەی دەكرد. تا وای لێهات ئافرەتەكە هەستی بە كەمزانی و نەبوونی رێزی ئەو پیاوە كرد، لە دڵی خۆیدا دەیگوت: لە جیاتی سوپاس و رێز كەچی ئەم قسەیەم پێ‌ دەڵێ‌. تۆ بلێ‌ ی مەبەستی چی بێ‌، هەربۆیە توڕە دەبێت و دەڵێ‌ دەبێت ئەم پیاوە لەكۆڵ خۆم بكەمەوە. رۆژێك هەڵدەستی بە درووستكردنی نانێكی ژەهراوی و لە شوێنی رۆژانەی دادەنێ‌. بەلام لەكاتی كردنی ئەو كارەی، دەستەكانی كەوتە لەرزین، ئەوە من چی دەكەم؟؟؟ بۆچی ئەم پیاوە هەژارە بكوژم؟؟؟ لەم قسانەی دا پەشیمان دەبێتەوە و نانەكە هەڵدەداتە ناو ئاگر و وەكو رۆژانی پیێشوو نانێكی تر دەخاتەوە شوێنەكە، وە بەهەمان شێوە پیاوەكە هات و نانەكەی برد و هەمان قسەی كردەوە و رۆیشت، بێئاگا لەو صراعەی كە لەمێشكی ئەم ئافرەتە دێ‌ و دەچێ‌..

هەموو رۆژ لەكاتی درووستكردنی نانەكان. ئەم ئافرەتە دوعا دەكات بۆ كوڕە دوورە وڵاتەكەی. كە سەری هەڵگرتووە بەمەبەستی گەران بە دوای داهاتووی خۆی، بۆماوەی چەند مانگێك دەبێت هیچ نامەیەك یان هەواڵێك لەو كوڕە ناگاتە دایكەكەی. بەڵام ئەم ئافرەتە بەردەوام دوعای گەرانەوەی بە سەلامەتی دەكات. لەو رۆژەی كە ئەم ئافرەتە نانە ژەهراویەكەی درووست كرد و دواتر پەشیمان بوویەوە و هەڵی دایە ناو ئاگر، ئێوارە دەنگی تەقەی دەرگا هات. كاتێك دەرگاكەی كردەوە.. سەری سوڕما.. ئەوە كوڕەخۆشەویستەكەیەتی!!!! ئەو كوڕەی كە تامەزرۆی بیستنی هەواڵیكی بوو، بەڵام زۆر ماندوو و جلەكانی هەموو دڕا بوون. زۆر برسی و بێ‌ هێز ببوو، هەركە چاوی بە دایكی كەوت، یەكسەر گوتی ئەوە معجزە بوو كە من لێرەم. لەدووری چەند میلێك لێرەوە. زۆر ماندوو بووم و زۆر بێهێز، بە رادەیەك كە تووشی كەوتن هاتم لە رێگا خەریك بوو بمرم ئەگەر پیاوێكی پیر نەبایە. پیاوێكی هەژاری پیر لە رێگادا چاوی بەمن كەوت و هەرچی خواردنی پێ ی بوو دای بەمن. پیاوێكی زۆر باش بوو. هەموو نانەكەی دا بەمن. وە كاتێك نانەكەی پێ‌ دام گوتی: ئەمە هەموو رۆژێك خواردنی ئەوە، بەڵام ئەمرۆ دەیدەم بە تۆ چونكە تۆ زۆر زیاتر لەمن پێویستت پێیەتی.

بە بیستنی ئەم قسەیە. ئەم ئافرەتە یەكسەر پاڵی بە دەرگاكە دا و هەموو گیانی كەوتە لەرزین، ئەو نانەی بیرهاتەوە كە بەیانی ژەهراوی كردبوو،، ئەگەرپەشیمان نەبایەوە و فڕەی نەدابایە ناو ئاگر ئێستا ئەو كەسەی كە دەیخوارد كوڕەكەی خۆی بوو و هەرئەویش بوو كە دەمرد، ئێستا لە مانای ئەو قسەیە تێگەیشت كە پیاوەكەی پێ‌ ی دەگوت : ( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... وە ئەو چاكەیەی كە پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)

پەند لەم چیرۆكەدا ئەوەیە::

كاری چاكە بكە و مەوەستە تەنانەت ئەگەر لەوكاتەدا رێزیشیان لێ‌ نەنا، بەڵام دڵنیابە رۆژێك لە رۆژان تەنانەت ئەگەر لەو دونیایەش نەبێ‌ بەدڵنیاییەوە لەو دونیا پاداشتت دەدرێتەوە لەسەر ئەو كارەی كە لە دونیا كردووتە.
به مه رجيك ئه و جاكه يه ته نها له به ر ره زامه ندي خودا بيت

س :ئيسلام بيك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-13 21:10:23

hawre7
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 19
WindowsFirefox

Re: چاكه‌ بكه‌ دێیته‌وه‌ رێیت

das xosh baswda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-01-14 13:38:58

hemin xoshnus
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كــه‌ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 363
WindowsXPMSIE7

Re: چاكه‌ بكه‌ دێیته‌وه‌ رێیت

دةست خؤش
بةهيواى بةردوام بوون لة بلاوكردنةوةى بابةتى بةسوود

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f72d427580.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net