❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك: تووشبووانى نه‌خۆشی به‌له‌كى زیاتر تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌بنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-18 12:06:41

sana gull
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-28
دواترین سه‌ردان: 2012-07-19
په‌یامه‌كان: 275
WindowsXPFirefox

لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك: تووشبووانى نه‌خۆشی به‌له‌كى زیاتر تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌بنه‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c320065d3c.jpg


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ، تووشبوانى نه‌خۆشی به‌له‌كى كه‌ نه‌خۆشیه‌كى پێسته‌ ، زیاتر دووچارى كێشه‌كانى خوێنبه‌ره‌كان ده‌بنه‌وه‌ ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ دوورن .

توێژه‌ران له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌سه‌ر خولى ئه‌مریكى بۆ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ بلاوكرایه‌وه‌ ده‌لێن" درێژخایه‌نى كاتى نه‌خۆشی به‌له‌كى مه‌ترسیه‌كان زیاتر ده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌بریل ئه‌رمسترونگ له‌ زانكۆى كالیفۆرنیا له‌ دیفیز وتى ، پاش پشكنین له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ ئه‌وانه‌ى تووشی نه‌خۆشی به‌له‌كى هاتوون ، ئه‌وا زیاتر له‌ پێشن بۆ تووشبوون به‌ كێشه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان .

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ى 9500 نه‌خۆش ئه‌نجام دراوه‌و پاش شیكردنه‌وه‌ى بارى ته‌ندروستیان ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ تووشبووانى نه‌خۆشی به‌له‌كى زیاتر تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزى ئاستى كۆلیسترۆل له‌ناو خوێن و زیادى كێشی له‌ش ده‌بنه‌وه‌ .

به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 84%ى تووشبووانى نه‌خۆشی به‌له‌كى به‌ده‌ست كێشه‌ى خوێنبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌نالێنن ، كه‌ به‌مه‌ش خوێنێكى كه‌م بۆ دڵ ده‌به‌ن .

گویل جیلفاند پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى پێست له‌ زانكۆى په‌نسلڤانیا له‌ فیلادلفیا ، ئامۆژگارى نه‌خۆشانى به‌له‌ك بوونى پێست ده‌كات ، كه‌ به‌رده‌وام پشكنینى پزیشكى ئه‌نجام بده‌ن ، بۆ ئاگاداربوون له‌ سه‌لامه‌تى دڵ .



سةرجاوة:KTV ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net