❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشیی وشكیی ده‌م و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-18 06:48:13

lezy
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-27
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 50
WindowsXPSafari

نه‌خۆشیی وشكیی ده‌م و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ ‌

لیك كه‌ له‌لایه‌ن لیكه‌ڕژێنه‌كانه‌وه‌ له‌ناو ده‌مدا ده‌رده‌درێت، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌پاككردنه‌وه‌و لابردنی پاشماوه‌ی خواردن له‌ناو ده‌مدا. ده‌م وشكی كاتێك رووده‌دات كه‌ لیكه‌ڕژێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش كارنه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وده‌رمانانه‌ی كه‌پێویستیان به‌ڕه‌چه‌ته‌ نییه‌ بۆ وه‌رگرتنیان (وه‌ك حه‌بی ئازار شكێن و كۆمه‌ڵه‌ حه‌بێكی دیكه‌)، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێویستیان به‌ره‌چه‌ته‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌ بنووسرێت، خواردنیان هۆیه‌كی سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به‌وشكبوونی ده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك (شه‌كره‌و پاركین سۆن و سجۆگرین) كه‌ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌كن و ده‌بێته‌هۆی وشكبوونه‌وه‌ی چاوو ده‌م، كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر كاركردنی لیكه‌رژێنه‌كان.

یه‌كێك له‌هۆیه‌كانی دیكه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی وشكبوونی ده‌م به‌كارهێنانی چه‌ند چاره‌سه‌رێكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ كه‌ زیان به‌و ده‌ماره‌ هه‌ستیارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م، ده‌ردانی لیك له‌لایه‌ن لیكه‌رژێنه‌كانه‌وه‌ پێوسیتی به‌مێشك هه‌یه‌ ت كه‌ فه‌رمان به‌ده‌ركردنی بدات، بۆیه‌ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك یان كه‌م و كورتییه‌ك كاربكاته‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی مێشك ده‌بێته‌هۆكارێ بۆ وشكی ده‌م، جگه‌ له‌وه‌ش پیربوونی مرۆڤ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی توانای ده‌ردانی لیكه‌رژێنه‌كان، هه‌روه‌ها خه‌مۆكی و قه‌له‌قی هۆكارێكی دیكه‌ی وشكبوونی ده‌من، ئه‌گه‌ر وشكی ده‌م چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی لیكه‌رژێنه‌كانی ده‌م یان زمان به‌هۆی زیادبوونی به‌كتریا له‌و جێگایانه‌دا.

هۆكاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی
*به‌سالاچوون
*كارگه‌رییه‌كی لاوه‌كی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
*ده‌رمان
*پرخه‌ پرخ كردن و ده‌م كردنه‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا.
*جگه‌ره‌ كێشان
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌بنه‌هۆی وشكبوونی ده‌م
*نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌.
*شه‌كره‌.
*پاركینسۆن.
*سجۆگرین.
* Systemic lupus erythematosus نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌له‌شی مرۆڤ هێرش ده‌كاته‌ سه‌رخانه‌كانی  خۆی.
نه‌خۆشییه‌ ترسناكه‌كان
له‌هه‌ندێك كاتدا وشكی ده‌م نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار كه‌مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كه‌:
*كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌رمان.
*هه‌وی قورس.
ئه‌گه‌ر ده‌مت وشك بێت مه‌ترسیت هه‌یه‌ تووشی چی بیت؟
*هه‌وی پووك.
*بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌و.
*له‌ده‌ستدانی ددان.
*كلۆربوونی ددان.
*نه‌خۆشه‌كه‌ كێشه‌ی ده‌بێت له‌ له‌ده‌م كردنی تاقمدا.
نیشانه‌كانی وشكی ده‌م
*هه‌ستكردن به‌وشكی ده‌م sticky feeling.
*هه‌ستكردن به‌تینوویه‌تییه‌كی به‌رده‌وام.
*كزانه‌وه‌ی ده‌م، كزانه‌وه‌ یان قلیشانی پێست له‌ده‌وری ده‌م و قڵیشانی لێو.
*هه‌ست كردن به‌وشكی قورگ.
*هه‌ست كردن به‌سووتانه‌وه‌ی ده‌م به‌تایبه‌تی زمان.
*سووربوونه‌وه‌و وشك بوون و ساف بوونی زمان.
*به‌ئاسانی قسه‌ نه‌كردن، تام نه‌كردن، گرانی شت قوتدان و جووین.
*گڕبوونی ده‌نگ و وشك بوونه‌وه‌ی ناوپۆشی لوت.
*بۆنی ناخۆشی ده‌م.
چاره‌سه‌ركردنی وشكی ده‌م
هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌وشكی ده‌م كرد سه‌ردانی پزیشك بكه‌،  ئه‌و ده‌توانێت هۆكاری ده‌م وشكییه‌كه‌ت بدۆزێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بكات. ئه‌گه‌ر وا هه‌ست ده‌كه‌ی خواردنی ده‌رمانێك بووبێته‌ هۆی ده‌م وشكییه‌كه‌ت سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ت بكه‌ تا جۆری ده‌رمانه‌كه‌ یان رێژه‌كه‌یت بۆ بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت غه‌رغه‌ره‌یه‌كی ده‌م به‌كاربێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مت به‌ته‌ڕی بهێڵێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ یارمه‌تی نه‌دایت وشكی ده‌م چاك بێت، ده‌توانیت ده‌رمانێكی تایبه‌تی به‌كاربهێنیت تایارمه‌تی ده‌ردانی لیك بدات، كه‌ Salagen یه‌كێكه‌ له‌و ده‌مانانه‌.
له‌و خالانه‌ی تر كه‌یارمه‌تیی ده‌ردانی لیك ده‌ده‌ن:
*هه‌وڵبده‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ یارمه‌تیت ده‌دات ده‌مت به‌ته‌ڕی رابگرێت.
*ددانه‌كانت بپارێزه‌ له‌مه‌ترسییه‌كانی وشكی ده‌م، به‌شۆردنیان به‌هه‌ویری ددان كه‌مادده‌ی فلۆرایدی تیایه‌، سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
*له‌ڕێی لوته‌وه‌ هه‌ناسه‌ به‌، تاده‌توانیت له‌رێی ده‌مه‌وه‌ هه‌ناسه‌ مه‌ده‌. 
*به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌بێ ره‌چه‌ته‌ش ده‌توانرێت به‌كاربێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی لیك كه‌پێیان ده‌وترێ لیكی ده‌ستكرد.


زانكۆی سلێمانی/ فاكه‌ڵتی زانسته‌ پزیشكییه‌كان/ سكوڵی پزیشكی ددان.
کەژان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-82145ea4e6.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-12-26 16:26:18

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: نه‌خۆشیی وشكیی ده‌م و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ ‌

dastakant xosh bet sarkautubet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-12-26 16:34:57

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: نه‌خۆشیی وشكیی ده‌م و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ ‌

dast xosh  bo rwn krdnawakat   88

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-01-20 17:52:32

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: نه‌خۆشیی وشكیی ده‌م و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ ‌

dast xosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-01-20 19:43:27

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: نه‌خۆشیی وشكیی ده‌م و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ ‌

دة ست  خوش

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net