.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كۆمه‌ڵ نیوز: ڕابه‌ر دێره‌یی
دوو كه‌سی عێراقی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان به قاچاخ بردوه‌ته سوێد به‌به‌كارهێنانی پاسپۆرتی سوێدیی كه‌سانی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له شاری مالمۆ گیراون.
به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و عێراقییانه كه‌سانی عێراقیان به پاسپۆرتی ڕاسته‌قینه‌ی سویدیی كه‌سانی تر له عێراقیه‌وه داخیلی سوید كردووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كاتێك هه‌ستیان به‌مه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی به پاسپۆرتی كه‌سانی تره‌وه چوونه‌ته ئه‌و وڵاته ئیتر هه‌ر كه له فڕۆكه‌خانه دابه‌زیون ئیتر ئه‌و پاسپۆرتانهیان لا نه‌ماوه و یه‌كسه‌ر خۆیان داوه‌ته ده‌ست و داوی مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه.
پاسپۆرته‌كان له ڕاستیدا هی كه‌سانی تری غه‌یره سوێدین كه له ماوهسی ساڵانی تر چوونه‌ته سوید و بوون به هاوڵاتیی ئه‌و وڵاته و پاسپۆرتیان وه‌رگرتووه. بهمشیوهیهكش له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه به كار هێنراون بۆ داخیلكردنی كه‌سانی تر كه له خاوه‌نی ئه‌و پاسپۆرتانه ده‌چن.
به‌پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید خاوه‌نه ئهسڵییهكانی ئه‌و پاسپۆرتانه، پاسپۆرته‌كانی خۆیان فرۆچتووهته ئه‌و قاچاخچییانه به نزیكه‌ی 1,500 دۆلار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانن دواتر بڵێن پاسپۆرتكانیان بزر بووه و هی تر ده‌ر بێننه‌وه.
لێیف فرانسۆن له پۆلیسی سنووری سوید ده‌ڵێت "ئه‌وان ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیان به قاچاخ هێناوه‌ته ئێره، به‌ڵام نازانم چه‌ند... ئێمه نموونه‌ی چه‌ندان خه‌ڵكمان هه‌یه كه هه‌موو مانگێك پاسپۆرتیان بزر بووه"
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید توانیویانه ئه‌و دوو عیچراقییه بگرن دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگ له ژێر چاودێرییان داناون.
3 جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, January 23, 2012-سة ر جاوة خة ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه