❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوودی مووی سه‌ر پێستی مرۆڤ چییه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-31 16:41:03

sana gull
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-28
دواترین سه‌ردان: 2012-07-19
په‌یامه‌كان: 275
WindowsXPSafari

سوودی مووی سه‌ر پێستی مرۆڤ چییه؟

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8c70e222cb.jpg


مووی سه‌ر پێستی مرۆڤ شتێکی بێسوود نییه: توێژه‌رانی به‌ریتانی توانیویانه نیشانی بده‌ن، که مرۆڤ به هۆی مووه‌کانی سه‌ر پێستی ده‌توانێت خۆی له مێرووه‌کانی وه‌ك کێچ، مێشووله یان ئه‌سپێ بپارێزێت. هه‌روه‌ها مێرووه خوێنمژه‌کان به‌هۆی هه‌بوونی مووی سه‌ر پێسته‌وه کاتێکی زۆرتریان پێویسته.
"Isabelle Dean" و هاوه‌ڵه‌کانی له "University of Sheffield" پێیانوایه، که تاکو ئێستا ئاشكرا نه‌بووه، بۆچی مرۆڤ مووی هه‌یه. مووی سه‌ر پێست مرۆڤ له سه‌رما و ته‌ڕی ناپرێزێت و بگره هیچ کارێکی دیکه‌شیان نییه. به‌ڵام "Isabelle Dean" له په‌یڤێکیدا ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کانمان ده‌ریده‌خه‌ن، که به‌هۆی مووی سه‌ر پێستمان مێرووه زیانبه‌خشه‌کان که‌متر ده‌بنه‌وه."
بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران داوایان له 10 ژن و 19 پیاو کرد، به‌شێکی باسکیان بتاشن. دواتر ژماره‌یه‌ك‌ له ئه‌سپێ "Cimex lectularius" له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه خرایه سه‌ر پێستی به‌شداران، به‌بێئه‌وه‌ی به‌شداران مێرووه‌کان ته‌ماشا بکه‌ن. ئه‌وجا داوا له به‌شداربووان کرا، ئه‌وسات ئاگاداری توێژه‌ران بکه‌نه‌وه، کاتێك‌ هه‌ست به مێرووه‌کان ده‌که‌ن. پاشان ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه له‌سه‌ر باسکی نه‌تاشراو دووباره‌کرایه‌وه.
د‌ه‌رئه‌نجام: به‌شداران زۆر زووتر هه‌ستیان به‌جووڵه‌ی ‌مێرووی مشه‌خۆر له‌سه‌ر باسکی نه‌تاشراویان کرد. باسکی مووداری پیاوان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ باسکی ژناندا هه‌ستیارتربووه، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Biology Letters"دا بڵاویانکردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که ئه‌سپێیه‌یله کاتێکی زۆرتریان پێویسته، تا له‌سه‌ر باسکی موواوی شوێنێکی له‌باری پێست بۆ گه‌زتن بدۆزێته‌وه.



سةرجاوة:مالبةري خؤزكة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-23 08:35:28

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: سوودی مووی سه‌ر پێستی مرۆڤ چییه؟

dast xosh gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net