❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنێكی بەنگلادیشی ئەندامی نێرینەی پیاوێك دەبڕیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-25 14:55:00

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

ژنێكی بەنگلادیشی ئەندامی نێرینەی پیاوێك دەبڕیت

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3f42debae2.png
لە باشووری بەنگلادیش، پۆلیس رایگەیاند كە ژنێك بە بڕین و لێكردنەوەی ئەندامی نێرینەی پیاوێك، كە دەڵێ هەوڵیداوە بە زۆر سێكسی لەگەڵ بكات، داكۆكی لە خۆی كرد و وەك بەڵگە لەگەڵ خۆی بۆ بنكەی پۆلیسی برد.
ئەو رووداوە لە گوندی میرزاپوور بە دووری 200 كیلۆمەتر لە باشووری داكاری پایتەختی بەنگلادیش روویدا.
مونجو بیگۆم، كە شووی كردووە و تەمەنی لە چلەكاندایە، گوتی كە (مزمل حەق مازی)، خۆی بە ماڵەكەیدا كرد و ویستی پەلاماری بدات. مازی كە تۆمەتەكەی رەتكردەوە، گوێزرایەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكان.
ئەبولخێر، گوتەبێژی پۆلیس گوتی "یەكسەر دوای باشبوونی باری تەندروستی دەیگرین". گوتیشی "مونجو بیگۆم، دەڵێ هەوڵیداوە پەلامارم بدات، ئەندامی نێرینەی ئەویشی لەگەڵ خۆی هێنا بۆ بنكەی پۆلیس، بۆ سەلماندنی راستی قسەكەی". گوتەبێژی پۆلیس هەروەها گوتی "ئەوە رووداوێكی دەگمەنە، یەكەم جارە كار لەسەر رووداوێكی لەو جۆرە دەكەین".
تۆمەتبارەكە گوتی كە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنە هەبووە، ژنەكە بەو دواییانە داوای لێكردبوو كە بچن بۆ داكاری پایتەخت و لەوێ نیشتەجێبن.
هەروەها مزمل حەقی مازی دەڵێ ئەو داواكەی رەتكردەوەو پێیگوتووە كە ناتوانێ لە ژن و منداڵەكانی جیاببێتەوە، ئەو ژنەش بۆ تۆڵەسەندنەوە ئەندامی نێرینەی ئەوی بڕیوە.
پرۆفیسۆر شەرەف ئەلزەمان، كە پزیشكی نەشتەرگەرە لە نەخۆشخانەیەكی شارۆچكەی باریزال، بە BBCی راگەیاند " نەكرا ئەندامەكەی بۆ بچێنینەوە". گوتیشی "پۆلیس دوای چەند كاژێرێك ئینجا ئەندامەكەیان هێنا، ئێستا ئێمە خەریكی چارەسەر كردنی ئەوین تاوەكو بتوانێت میز بكات".

rudaw net

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net