❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلاو ....تکایە یارمەتی....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-26 11:39:17

Nadya Tanya
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-21
دواترین سه‌ردان: 2012-02-05
په‌یامه‌كان: 61
WindowsFirefox

سلاو ....تکایە یارمەتی....

راپۆرتەکم  دەوی لەسەر دارو درەخت بە زمانی کوردی تکایە یارمەتیم بدەن......زۆر پئوئستمە....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-29 20:43:03

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: سلاو ....تکایە یارمەتی....

مرۆڤ لە دێر زەمانەوە دار و درەختی لا پیرۆزبوە چونکە هۆکاری سەرەکی شارستانیەت بووە ... سەرچاوەی هێز و گەرم بوونەوە و چەک و ئامێرەکانی گواستنەوە و کێڵان و ...... زۆری تر بوە ، دار و درەخت نزیکەی ئەک لەسەر سێی وشکانی پێک ئەهێنێت لەسەر زەوی ... کە ئەکاتە ٤١٢٦ ملیۆن هەکتار زەوی .
لەگەڵ ئەوەشدا کە شارستانیەت بەرەو پێش چوە بەڵام هێشتا دارو درەخت مرۆڤ ئەپارێزێت لە گەورەترین و سەرسەخت ترین دوژمنەکانی کە ڕووتەڵ بوونی زەویەکان و وشک بەنەوەیانە کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ .
دارو درەخت بە ( سیەکانی سروشت ) پێناسە کراوە چونکە سەرچاوەی وەدەستهێنانی تێکڕایی ١.٥ – ٣ تەن / کم دوجایە ڕۆژانە ، هەروەها ساڵانە ٤٠ ملیار تەن دوەم ئۆکسیدی کاربۆنی ژەهراوی لەناو ئەبات چونکە دارو درەخت بە پێچەوانەی مرۆڤەوە دوەم ئۆکسید هەڵ ئەمژێ و ئۆکسجین ئەداتەوە .
بەشێکی تری سوودەکانی دارو درەخت :
١_  ڕاگرتن و وەستانی هەرەسە سەهۆڵیەکان لە ناوچە بەستەڵەکەکاندا .
٢_  کەم کردنەوەی هیزی باو تۆفان و پاراستنی سەوزاییەکان و گوڵەکان و بەرەکانیان .
٣_  بەکارخستنی هێزەکانی کار لە بواری پڕۆژەکان و سوود وەرگرتن لێیان .
٤_  پاراستنی گیانلەبەرەکان و چێژ وەرگرتن لە ڕاوەکانیان و وەرگرتنی ئیلهام بۆ شیعر و وێنەکێشان بە هۆی دیمەنە
     جوانەکانیانەوە .
٥_  ڕێکخستنی کەش و هەوا و شێ و پلەی گەرما بە هۆی بەهەڵ بوونەوە .
٦_  بە پیت کردنی زەوی و زار بە هۆی کەوتنی گەڵاکانیانەوە و رزینیان لەناو خاکدا .
٧_  پاراستنی ژینگە لە پیسبوون کە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤەکان .
٨_  دابین کردنی شوێنی گەشتیاری و بەخشینی ئاسوودەیی بە مرۆڤ بە هۆی دروست کردنی شوێنی جوان و دڵڕفێنی   
      گەشتیاریەوە و ئەمەش ئەبێتە هۆی سەرچاوەیەکی باش بۆ دەستکەوتنی داهات و دابین کردنی بژێوی ژیانی ژمارەیەکی
      زۆری خەڵک
٩_  بەدەستهێنانی میوە و بەری بەنرخ و سوودبەخش بۆ مرۆڤ .
ئەمانە بەشێکی زۆر کەم بوون لە سوودەکانی دارو درەخت کە بێ گومان سوودی زۆر زیاتری هەیە و کۆتایی نایات .


هیوادارم سوودبەخش بێت ، لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-01-30 20:59:56

Nadya Tanya
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-21
دواترین سه‌ردان: 2012-02-05
په‌یامه‌كان: 61
WindowsFirefox

Re: سلاو ....تکایە یارمەتی....

zor supas dastt xosh be.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net