❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژووی نەخۆشی خەمۆکی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-30 16:28:18

hunar_1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 199
WindowsFirefox

مێژووی نەخۆشی خەمۆکی

سڵاو هاوڕییان

پێویستم بە مێژووی نەخۆسی خەمۆکیە واتە ئەم نەخۆشیە لە کەیەوە دەرکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەی
وە پێوسیتم بە بابەتی تریشە لەسەر خەمۆکی ئەگەر توانیتان بۆم دابنێن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-30 18:03:35

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: مێژووی نەخۆشی خەمۆکی

خەمۆکی
لە ویکیپیدیا،
خه‌مۆکی ئه‌توانرێت وه‌سف بکرێت به‌ حاڵه‌تێکی هه‌ست کردن به‌ غه‌مباری، دڵته‌نگی، به‌دبه‌ختی، و بێجاره‌یی و هه‌ست کردن به‌ فه‌رامۆشکراوی و بێ هیوایی. زوربه‌مان هه‌ست به‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌که‌ین له‌ ساتێك یان ساتێکی تر له‌ ژیانمان دا به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و درێژه‌ ناکێشێت. خه‌مۆکی توند و ڕاسته‌قینه‌ بریتیه‌ له‌ کێشه‌ی مه‌زاجی مرۆڤ که‌ تیایدا هه‌ست ئه‌کات به‌ غه‌مباری ، گوم بوون ( Loss )، توڕه‌یی و بێ هیوایی له‌ هه‌موو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن.
ناوەڕۆک  [نیشاندان]
[دەستکاری]نیشانه‌کانی خه‌مۆکی

له‌ خه‌مۆکی تو‌ند و ڕاسته‌قینه‌ دا ئه‌و که‌سه له‌وانه‌یه‌‌ هه‌ست به‌ پێنج یان زیاتر له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ بکات : -- • غه‌مباری و ڕه‌شبینی. • هه‌ست کردن به‌ تاوانباری، بێ نرخی، بێ پشتیوانی، بێ هیوایی، ڕق له‌ خۆبون و نائارامی. • نه‌مانی هه‌وه‌س و له‌زه‌ت بینین له‌ ئه‌نجامدانی چالاکیه‌ ئاساییه‌کان که‌ پێشتر ئاره‌زوی کردون ( به‌ ئه‌نجامدانی سێکسیشه‌وه )‌. • ئاسته‌نگ له‌ ته‌رکیز کردن و که‌م بونه‌وه‌ی زاکیره‌ ( Memory ). • خراپتر بونی نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان له‌و که‌سانه‌ دا که‌ نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه‌، نمونه‌ ڕۆماتیزمی جومگه‌کان، نه‌خۆشی شه‌کره‌. • گۆڕان له‌ ڕژێمی خه‌وتن دا که‌ ئه‌بێته‌ هۆی بێ خه‌وی یان خه‌واڵوێتی و زۆر خه‌وتن. • گۆڕانی ئیشتیها بۆ خواردن که‌ ئه‌بێته‌ هۆی زیاد بون یان که‌م بونی کێشی له‌ش. • هه‌ست کردن به‌ ماندویه‌تی و که‌م وزه‌یی. • دڵه‌ڕاوکێ، ڕاڕایی و ئاڵۆزی ( Irritability ). • بیر کردنه‌وه‌ له‌ خۆکوشتن و مردن. • خاو قسه‌کردن و خاو جوڵان. • سه‌رئێشه‌، ئازاری گه‌ده‌ و کێشه‌ له‌ کۆئه‌ندامی هه‌رس دا.

[دەستکاری]له‌ منداڵ و مێردمنداڵ و تازه‌ پێگه‌یشتوان دا له‌وانه‌یه‌ ئه‌م نیشانانه‌ ده‌ربکه‌ون

• خه‌وزڕان، ماندویه‌تی، سه‌رئێشه‌، ئازاری گه‌ده‌ و گێژ بوون. • بێموبالاتی، دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا و دابه‌زینی کێشی له‌ش. • به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌ نایاساییه‌کان، ئه‌لکهول، دواکه‌وتن له‌ خوێندنگا و ئاسته‌نگی ته‌رکیز کردن. • دابڕان له‌ خێزان و هاوڕێیان.



[دەستکاری]هۆکار و فاکته‌ره‌ مه‌ترسی داره‌‌کانی خه‌مۆکی

هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌مۆکی به‌ ته‌واوی نه‌زانراون تا ئێستا، زۆر له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ پزیشکیه‌کان ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ دروست بونی ناهاوسه‌نگی کیمیایی له‌ مێشك دا که‌ له‌وانه‌یه‌ بۆماوه‌یی بێت یان به‌ هۆی ڕودانی کاره‌ساتی ژیانه‌وه‌ بێت.
هه‌ندێ جۆری خه‌مۆکی له‌ خانه‌واده‌کاندا ڕو ئه‌ده‌ن ( بۆماوه‌ییه‌ )، به‌ڵام ئه‌مه‌ مه‌رج نییه‌ چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌مۆکی له‌ هه‌ندێ که‌س دا ڕو بدات که‌ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ بۆماوه‌ییه‌وه‌ و له‌ خێزانی ئه‌و که‌سه‌دا حاڵه‌تی خه‌مۆکی نه‌بینراوه‌. ژیانی پڕ له‌ چه‌رمه‌سه‌ری و پڕ له‌ سترێس و کاره‌ساتی گه‌وره‌ له‌ هه‌ندێ که‌س دا ئه‌بێته‌ هۆی ڕودانی خه‌مۆکی، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا کۆمه‌ڵێ فاکته‌ر به‌ یه‌که‌وه‌ کار ئه‌که‌ن بۆ رودانی خه‌مۆکی. پیاو و ژن له‌ هه‌موو ته‌مه‌ن، نه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ئاستێکی ئابوری توشی خه‌مۆکی ئه‌بن هه‌روه‌کو چۆن له‌ منداڵ و مێردمنداڵ و تازه‌پێگه‌یشتوانیش دا ڕو ئه‌دات.
[دەستکاری]ژماره‌یه‌ك فاکته‌ر ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ ڕودانی خه‌مۆکی دا

• ڕاهاتن له‌سه‌ر ده‌رمان و ئه‌لکهول، ڕوداو و کاره‌ساته‌کانی ژیان وه‌ك دابڕان له‌ خۆشه‌ویست ( هاوڕێی کچ یان کوڕ )، که‌وتن و ده‌رنه‌چون له‌ پۆله‌کانی خوێندنگا، نه‌خۆش که‌وتن یان مردنی ئه‌ندامێکی خێزان، یان جیابونه‌وه‌ی دایك و باوك ( بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان و مێردمنداڵان ). • ڕوداو و کاره‌ساته‌کانی ژیانی منداڵی وه‌ك خراپ مامه‌ڵه‌ کردن و پشتگوێ خرانی ئه‌و که‌سه‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی دا. • ته‌ڵاق، مردنی هاوڕێیه‌ك یان خزمێکی نزیك یان له‌ده‌ست دانی کار ( بۆ گه‌وره‌ساڵان ). • دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ( بڵاوه‌ له‌ گه‌وره‌ساڵان دا ). • هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌خۆشی وه‌ك که‌م کارکردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی ( Hypothyroidism )، به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ك له‌ چاره‌سه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، شێرپه‌نجه‌، نه‌خۆشیه‌ گه‌وره‌کان و چاره‌سه‌ری ئازاره‌ درێژخایه‌نه‌کان. • کێشه‌کانی خه‌و ( Sleeping Problem ). iخه‌مۆکی ئه‌بێته‌ هۆی گۆران یان لادانی ( ‌‌إنحراف – Distort ) دیدی ئه‌و که‌سه‌ بۆ خودی خۆی و ژیانی و که‌سانی ده‌ور وبه‌ری، به‌ مانایه‌کی تر که‌سی خه‌مۆك ڕه‌شبینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو شتێك و زۆر نێگه‌تیڤه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو ڕوداوێك و ناتوانێت وا ته‌سه‌ور بکات که هه‌ر‌ ڕوداوێك، کێشه‌یه‌ك یان هه‌ڵوێستێك به‌ شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ حه‌ل ئه‌بێت.

[دەستکاری]ده‌ستنیشان کردنی

بونی پێنج یان زیاتر له‌ و خاڵانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ دراوه‌ وه‌ك نیشانه‌کانی خه‌مۆکی‌ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌، به‌سه‌ بۆ ده‌ستنیشان کردنی. له‌ هه‌مان کات دا پێویسته‌ دیاری بکرێت که‌ هۆکاره‌که‌ی یه‌کێ له‌و نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌ییانه‌ یان ده‌رمانانه‌ نین که‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌کاریان ئه‌هێنێت وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌کی تر هه‌روه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ دراوه‌.
[دەستکاری]چاره‌سه‌ر کردن

ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ ئه‌وکه‌سه‌ به‌کاریان ئه‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی تر له‌وانه‌یه‌ ئاستی خه‌مۆکی به‌ره‌و خراپتر ببا‌ت و له‌وانه‌یه‌ پێویست به‌ گۆڕینیان بکات ( له‌خۆته‌وه‌ هیچ ده‌رمانێك مه‌وستێنه‌ یان مه‌یگۆڕه‌ به‌ بێ ڕاوێژ کردن به‌ پزیشکه‌که‌ت ). ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌مۆکن ناتوانن کار و فه‌رمانه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، یان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بیر له‌ خۆکوشتن ئه‌که‌نه‌وه‌ یان مه‌ترسیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌رونی داخڵ بکرێن بۆ چاره‌سه‌ر. زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خه‌مۆکیان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌بن و سود وه‌رئه‌گرن له‌ ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکی ( Antidepressants ) شان به‌ شانی چاره‌سه‌ری ده‌رونی. چاره‌سه‌ر به‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ کاریگه‌رن و بیرکردنه‌وه‌ نێگه‌تیڤه‌کان که‌م ئه‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام کاتیان ئه‌وێت تا هه‌ست به‌ باشتر بون بکه‌ن هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ هه‌ست به‌ باشتر بوون ئه‌که‌ن. ( *** )

دوای ده‌ست پێکردنی چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکی توند، هه‌ندێ که‌س دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م هه‌ست به‌ باشتر بون ئه‌که‌ن، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێکیشیان وا پێویست ئه‌کات چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن بۆ ماوه‌ی 4 – 9 مانگ تا کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و کاریگه‌ری ده‌رمانه‌کان ده‌ربکه‌وێت و دوباره‌ خه‌مۆکی ده‌رنه‌که‌وێته‌وه‌. هه‌ندێ که‌س که‌ باشتر نابن دوای به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکی به‌ بڕی ( جورعه‌ی ) ئاسایی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌کرێت به‌ خه‌مۆکی به‌رگری له‌ چاره‌سه‌ر ( Treatment-Resistant Depression ). سه‌باره‌ت به‌وه‌ زۆر جار بڕی ( جورعه‌ ) گه‌وره‌تریان ئه‌درێتێ ( که‌ بێ مه‌ترسیه‌ ) یان دو یان زیاتر له‌ ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکیان ئه‌درێتێ به‌یه‌که‌وه‌.ئه‌و ژنانه‌ی که‌ دوگیانن یان ئه‌یانه‌وێت دوگیان ببن و ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی به‌کاردێنن، نابێت به‌ هیچ جۆرێك بێ ڕاوێژ کردن به‌ پزیشکه‌که‌یان ده‌رمانه‌که‌ بوه‌ستێنن بۆ پێشگیری له‌ خراپ بون و توند تر بونی خه‌مۆکیه‌که‌یان.


تێبینی گرنگ
گه‌نجانی ته‌مه‌ن 18 – 24 ساڵ زۆر زۆر پێویسته‌ چاودێری بکرێن له‌ نزیکه‌وه‌ بۆ پێشگیری له‌ هه‌ولی خۆکوشتن، به‌ تایبه‌تی له‌ مانگه‌کانی یه‌که‌می دوای ده‌ستپێکردنی چاره‌سه‌ره‌ ده‌رمانیه‌کان.
[دەستکاری]چاره‌سه‌ری ده‌روونی

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خه‌مۆکیان هه‌یه‌ سود وه‌رئه‌گرن له‌ هه‌ندێ چاره‌سه‌ر کردن به‌ ئاخاوتن و ڕاوێژ کردن و کارێکی باشی ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌ و له‌وه‌ش کاریگه‌ر تر فێر ئه‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌که‌ی دا بکات. ئه‌توانرێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ که‌سی خه‌مۆك فێر بکرێت که‌ چۆن بجه‌نگێت دژی بیرکردنه‌وه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی و زیاتر ئاگادار بکرێته‌وه‌ له‌ نیشانه‌کانی خه‌مۆکی و فێر بکرێت که‌ خه‌مۆکیه‌که‌ی به‌ چی خراپتر ئه‌بێت، له‌ هه‌مان کاتدا فێری کارامه‌یی ئه‌بێت له‌ حه‌ل کردنی کێشه‌کانی دا. چاره‌سه‌ری ده‌رونی یارمه‌تی که‌سی خه‌مۆك ئه‌دات که‌ تێبگات چی له‌ پشتی ئه‌و جۆره هه‌ست کردن و بیرکردنه‌وه‌ و‌ ڕه‌وشتانه‌یه‌ که‌ لای دروست بوه.‌چاره‌سه‌ر کردن به‌ کاره‌با ( Electroconvulsive Therapy - ECT ) مه‌زاج و حآڵه‌تی ده‌رونی ئه‌و که‌سانه‌ باشتر ئه‌کات که‌ خه‌مۆکیان هه‌یه‌ و سود وه‌رناگرن له‌ چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمان یان هه‌وڵی خۆکوشتن ئه‌ده‌ن.


[دەستکاری]ماکه‌کانی خه‌مۆکی (Complication - المظاعفات )

ڕاهاتن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌ هۆشبه‌ره‌کان و ئه‌لکهول و جگه‌ره‌. خۆکوشتن ( 15 % ی ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌مۆکیان هه‌یه‌ کۆتایی به‌ ژیانی خۆیان ئه‌هێنن به‌ خۆکوشتن ). دروست بونی کێشه‌ی تری ته‌ندروستی بۆ که‌سی خه‌مۆك که‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی زوتر مردن ( Premature Death ) له‌ ئه‌نجامی به‌کارهێنانی ده‌رمان و نه‌خۆشیه‌کانی تر دا. که‌سی توش بو به‌ خه‌مۆکی پێویسته‌ به‌ خێرایی په‌یوه‌ندی بکات به‌ پزیشکی پسپۆڕی ده‌رونیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر : -- • گوێی زرنگایه‌وه،‌ واته‌ گوێی له‌ ده‌نگ بو که‌ له‌ ڕاستیدا بونی نه‌بوو. • زۆر جار گریا به‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆکارێکی گه‌وره هه‌بێت‌ یان به‌ بێ هۆ. • ئه‌گه‌ر خه‌مۆکیه‌که‌ بو به‌هۆی دابڕان له‌ کار کردن، دابڕان له‌ خوێندنگا یان ژیانی خێزانی. • هه‌ستی کرد ئه‌و ده‌رمانه‌ی که‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی به‌کاریان ئه‌هێنێت کاریگه‌ریان نیه‌ یان ماکیان هه‌یه‌ ( مظاعفات ).

[دەستکاری]بۆ باشتر چاره‌سه‌ر کردنی خه‌مۆکی له‌ ماڵه‌وه‌

• ده‌رمانه‌کان به‌ باشی و ڕێکوپێکی به‌کار بێنه‌. • فێر به‌ چۆن چاره‌سه‌ری ماکه‌کانی خه‌مۆکی ئه‌که‌یت. • فێربه‌ چاودێری نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌مۆکی بکه‌ کاتێ ده‌رئه‌که‌ون و فێری مامه‌ڵه‌ کردن ببه‌ له‌گه‌ڵیان کاتێ به‌ره‌و خراپتر ئه‌ڕۆن. • هه‌وڵ بد زیاتر وه‌رزش بکه‌یت، خۆت خه‌ریك بکه‌ به‌و چالاکیانه‌ی که‌ ئاره‌زویان ئه‌که‌یت و له‌زه‌تیان لێ ئه‌بینیت. • دورکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌لکهول و ده‌رمانه‌ نایاسییه‌کان چونکه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌بنه‌ هۆی خراپتر کردنی باری خه‌مۆکیه‌که‌و زیاتر هان دان بۆ خۆکوشتن. • کاتێ ئه‌جه‌نگیت دژی خه‌مۆکیه‌که‌ت هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵ که‌سێك که‌ متمانه‌ت پێی بێت بدوێیت له‌ باره‌ی چۆنێتی هه‌ست کردنه‌کانته‌وه‌. • هه‌وڵ بده‌ تێکه‌ڵی خه‌ڵکی کارامه‌ و پۆزه‌تیڤ ببیت. • هه‌وڵ بده‌ به‌شداری بکه‌یت له‌و چالاکیانه‌ دا که‌ به‌ گروپ ئه‌نجام ئه‌درێت.

[دەستکاری]ئه‌نجام

خه‌مۆکی عاده‌ته‌ن ئه‌نجامێکی باشی ئه‌بێت به‌ چاره‌سه‌ر کردن به‌ڵام نه‌ك بۆ هه‌موو که‌سێك، هه‌روك چۆن خه‌مۆکی کێشه‌یه‌که‌ بۆ هه‌ندێك که‌س که‌ سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خه‌مۆکیان توش ئه‌بێت چاره‌سه‌ری خێرا و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ریان پێویسته‌ بۆ پێشگیری له‌ زیاتر توند بونی حاڵه‌ته‌که‌ی و خراپتر بونی و درێژخایه‌نی. هه‌ندێ جار وا پێویست ئه‌کات که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.


سەرچاوە :لە ویکیپیدیا،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-01-31 17:18:27

hunar_1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 199
WindowsFirefox

Re: مێژووی نەخۆشی خەمۆکی

دەست خۆش کاک یادگار
ئایا هیچ بابەتێکتان لانیە لەسەر مێژووی نەخۆشی خەمۆکی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net