❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان، هۆكاری خۆسوتاندنیان ئاشكرا ناكه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-02 16:58:44

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

ژنان، هۆكاری خۆسوتاندنیان ئاشكرا ناكه‌ن

شاناز حه‌سه‌ن

به‌شێك له‌و ژنانه‌ی په‌نا بۆ خۆسوتاندن یان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن، له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌سوكاریان یان به‌كاریگه‌ری داب‌ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌شارنه‌وه‌، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش «باوكسالاری« كۆمه‌ڵگا به‌هۆكار ده‌زانن.

هیرۆ هیوا (٢٦ ساڵ‌)، ماوه‌ی پێنج مانگه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانی ژیانی په‌نای بۆ خۆسوتاندن بردووه‌، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌سوكاریشیه‌وه‌ ناچار بووه‌ نكوڵی له‌وه‌ بكات كه‌ خۆی خۆی سوتاندووه‌ تا كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كات.

ئه‌و كه‌ پێش پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری بۆ ماوه‌ی دووساڵ‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه‌، دوای ساڵێك له‌پێكه‌وه‌ ژیانیان هه‌ستیكردووه‌ مێرده‌كه‌ی وه‌ك پێشتر گرنگی پێنادات, تا ئه‌وكاته‌ی زانیویه‌تی‌ كچێكی تر له‌ژیانیدا هه‌یه‌.

دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌مێرده‌كه‌ی، هێرۆ له‌گه‌ڵ‌ ماڵی باوكیشیدا ژیانی ئاسوده‌ نابێت‌و دواتر وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك په‌نا بۆ  خۆسوتاندن ده‌بات.

هێرۆ، له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانیدا به‌ده‌م ئازاری سوتانی جه‌سته‌یه‌وه‌، وتی «وامزانی ئه‌مرم, بۆیه‌ خۆم سوتاند, به‌ڵام نه‌مردم, باوكم‌و دایكیشم هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم كه‌ نه‌ڵێم خۆم خۆم سوتاندووه‌‌و خۆشم  په‌شیمانم كه‌ خۆم سوتاند«.

هه‌ندێكجار، بێهیوایی وا له‌ژنان ده‌كات په‌نا بۆ خۆسوتاندن به‌رن‌و دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌سوكار‌و مێردیان بۆ نه‌دركاندنی ڕاستی هۆكاری خۆسوتاندنیان، له‌و كاره‌ په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌.

هێشوو كه‌مال (٢١ ساڵ‌)،  به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنیدا ده‌رنه‌چووه‌، خۆی سوتاندووه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت «كاتیك نمره‌كانم وه‌رگرته‌وه‌, بینیم ده‌رنه‌چووم، زۆر گریام ته‌واو بێهیوا بووم, رۆیشتمه‌ ماڵه‌وه‌ دایكیشم كارێكی پێكردم, ئه‌وه‌نه‌ی تر خه‌فه‌تی پێدام‌و هه‌ستم ده‌كرد كه‌ مردن باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ من, زۆر نائومێد ببووم‌و له‌رێگه‌ی ده‌به‌یه‌ك به‌نزینه‌وه‌ كه‌ باوكم هێنابویه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، خۆم سوتاند«.

هێشوو، به‌ده‌م گریانه‌وه‌،  وتی «باوكم له‌و كاته‌شدا به‌ئازاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردم كه‌ بڵێم بتڵ‌ له‌ماڵه‌وه‌ ته‌قیووه‌‌و به‌وه‌ سوتاوم، نه‌ك خۆم خۆم سوتاندووه‌«.

به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، هه‌ندێك له‌باوكان بوونی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان باوك‌و منداڵه‌كان  به‌هۆكارێك بۆ په‌نانه‌بردنی كچه‌كانیان بۆ خۆسوتاندن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

جه‌زا عه‌بدوڵا (٧٣ ساڵ‌)، خێزانداره‌و پێنج كچی هه‌یه‌، به‌پێویستی ده‌زانێت كچان له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ لاواز نه‌بن تا په‌نا بۆ خۆسوتاندن ببه‌ن‌و خۆسوتاندن به‌چاره‌سه‌ر نازانێت.

جه‌زا، وه‌ك باوكێك باسی ژیانی خۆی كرد له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌یدا،  وتی «من له‌گه‌ڵ‌ پێنچ كچه‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تیم دروست كردووه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر دایك‌و باوك كچ بێت یان كوڕ،  وا په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن كه‌ نابێت شت بشارێته‌وه‌ له‌دایك‌و باوكی, تا تووشی هه‌ڵه‌ نه‌بێت, وه‌ كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كیشی كرد هاوكاری بكات بۆی چاك بكاته‌وه‌ نه‌ك زیاتر بێهیوای بكات, به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی پیاوان لامان عه‌یبه‌یه‌ كچ روبه‌رووی كێشه‌یه‌ك بێته‌وه‌«.

به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجنسی سلێمانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌خۆسوتاندن، له‌11 مانگی ساڵی‌ 2011دا، (238) حاڵه‌تی سوتاوی ژنان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (15) ساڵ‌ بۆ (50) ساڵدا بووه‌، له‌و رێژه‌یه‌ش (98)یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

دڵسۆز كاوه‌ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خۆشه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجنسی، ئاشكرای ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی ده‌چنه‌ لایان, خۆیان خۆیان سوتاندووه‌، به‌ڵام «له‌به‌ر كۆمه‌ڵگه‌‌و ماڵه‌وه‌شیان ناوێرن دان به‌وه‌دا بنێن كه‌ خۆیان سوتاندووه‌, من له‌نزیكه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م‌و ئامۆژگارییان ده‌كه‌م, به‌گریانه‌وه‌ به‌سه‌رهاتی خۆیانم بۆ ده‌گێڕنه‌وه‌«.

توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش، په‌نابردنی ژنان بۆ خۆسوتاندن ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌نه‌بونی پاڵپشتی له‌خێزانه‌كانیاندا‌و كۆمه‌ڵگه‌ به‌هۆكارێكی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌زانێت.

ڕوناك عوسمان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ هاوڵاتی وتی «به‌بڕوای من كۆمه‌ڵگه‌ واده‌كات كچ ڕووی خۆی وه‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ده‌ستی خۆی بسوتێنێت, چونكه‌ كچ هیچ پاڵپشتێكی نییه‌‌و  كاتێكیش خۆیان ده‌سوتێنن, زوو په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌, خۆشه‌ویستییان بۆ دایك‌و باوك وایكردووه‌ كه‌ ڕاستی نه‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی روبه‌ڕووی كێشه‌‌و گرفت نه‌كاته‌وه‌«.

ئه‌و توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ زۆرجار وایكردووه‌, ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی سوتاندووه‌ بترسێت له‌وه‌ی ڕاستی هۆكاری خۆسوتاندنه‌كه‌ی بڵێت، وتی «كۆمه‌ڵگه‌ی باوكسالاری وایكردووه‌ ئازادی ته‌نیا بۆ كوڕ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌, شته‌كان له‌به‌رده‌م كوڕدا زۆر ئاسانتره‌, به‌ڵام زۆر حاڵه‌تی تر كه‌ بۆ كچ ده‌بێته‌ كێشه‌«.   سة ر جاوة خة ندان

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net