.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا چەند مانگێك لەمەوبەر رایگەیاند كە ئەلبوومی تازەی بڵاودەكاتەوە، بەڵام تائێستا بڵاونەكراوەتەوە، هەرچەندە هەموو كارەكانی تەواوبووە. بڵند بە (رووداو)ی راگەیاند كە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی هەڵگرتووە بۆ نەورۆز.
لەوبارەوە گوتی "ئەو سیدییە تازەیە ماوەی زیاتر لە ساڵێك خەریكی بووم تاوەكو توانیم تەواوی بكەم، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە توانیم بەشێوەیەكی زۆر چاك كاری تۆماركردنی ئەنجامبدەم، كە زۆر دڵم بە كارەكانی ئەمجارەم خۆشە و دڵنیام لەوەی كارێكم كردووە بە دڵی جەماوەرە".
لـــە بارەی دواكەوتنی ئەلبوومــــــەكەشی گوتی "بڕیاربوو لە رێگەی یەكێك لەكۆمپانیا هونەرییەكان بڵاویبكەمەوە، بەڵام كارەكە نەكرا، بۆیە بڕیارمدا خۆم سەرپەرشتی چاپ و بڵاوكردنەوەی بكەم، ئێستاش ئامادەكارییەكانم تەواوكردووە و لە نەورۆزدا بڵاویدەكەمەوە".
ئەلبوومە تازەكەی بڵند لە 12 گۆرانی پێكهاتووە و ناوی (بابە)یە، بڵند سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەو ناوە بۆ ئەلبوومەكەی دەڵێ "یەكێك لە گۆرانییەكانم بۆ یەكەمجار باس لە باوك دەكات، ئەو هەوڵ و ماندووبوونانەی باوكەكان بۆ پێگەیاندنی منداڵەكانیان دەیكێشن، پێویستە بە چاوێكی رێزەوە سەیر بكرێت، بۆیە من وەك هەوڵێك یاخود رێزێك بۆ باوكم و هەموو باوكان ئەو گۆرانییەم تۆماركردووەو ئەلبوومەكەشم هەر بەو ناوە ناوناوە". بڵند كە ئێستا بەسەردانێك گەڕاوەتەوە بۆ سوێد، بەنیازە لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی هونەری سوێدی كلیپ بۆ گۆرانی (گوێت لێ نابێ) بكات كە یەكێكە لەگۆرانییەكانی ئەلبوومە تازەكەی.
rudaw net
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh barez


لهسهر هێڵ نییه





zor sopas
لهسهر هێڵ نییه