❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / pewestm ba raporta

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-01 21:20:13

Snow girl
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-21
دواترین سه‌ردان: 2012-09-22
په‌یامه‌كان: 3
WindowsSafari

pewestm ba raporta

slaw hawreyan,tkaya zor pewestm ba raporteka darbaray jorek la ruwak har jorek bet grng neyya,agar btwann yarmatym ban

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-02 09:47:29

call duty
ناچالاک کراوه‌
شوێن: chamchamal
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsSafari

Re: pewestm ba raporta

هیوادارم سودی لێ ببینیت فه‌رموو ڕوه‌کی زه‌نجه‌فیل

ناوی عه‌ره‌بی/زنجبيل
ناوی ئينگليزی/Ginger
ناوی فه‌ره‌نسی/ Gingerbread
ناوی زانستی/ Zingiber officinale,L.
جۆره‌كانی/ شامی _عه‌جه‌می_فارسی_هيندی_كه‌لابی
نيشتمانی بنه‌رِه‌تی/ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسيا

مێژوی زه‌نجه‌فيل/
له‌زۆر كۆنه‌وه‌ زه‌نجه‌فيل له‌ لايه‌ن مرۆڤه‌وه‌ رۆژانه‌ به‌كار هاتووه‌ بۆ مه‌به‌ستی جاره‌سه‌ری و چێشت لێنان، به‌تايبه‌تی له‌ ووڵاتی چين و هيندو ئه‌ندۆنيسياو مه‌لايۆ .له‌ به‌ريتانيا بۆ چاره‌سه‌ری تاعون به‌ كار هاتووه‌ .له‌ سالی ١٩٤٦ ز هاتۆوته ميسر.
له‌ قورئانی پيرۆزيش ناوی هاتووه‌ هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ((مزاجها زنجبيلا))
- زانكۆی ميشيگان //راپۆرته‌ زانستيه‌كانی زانكۆی ميشيگانی ئه‌مريكی سه‌لماندويانه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌سووده‌.

وه‌سفی رووه‌كی/
زه‌نجه‌فيل رووه‌كێكی ته‌مه‌ن درێژی بۆن خۆشه، قه‌دی ژێر زه‌وی كه‌ پێی ده‌لێن ((رايزۆم ))‌
شێوه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی مرۆڤه‌ كه‌ ده‌وره‌ دراوه‌ به‌ پوله‌كه‌ی درێژكۆله‌. رايزۆمه‌كانی تا راده‌يه‌ك له‌ رايزۆمی قه‌ميش وحه‌يزه‌ران ده‌چێ،گه‌لاكنی شێوه‌ رمن ، ره‌نگی گولوكانی زه‌رده‌و له‌ پايز گول ده‌گرێ . كاتی سيس بوونی گه‌لاكان نيشانه‌ی پێگه‌يينيه‌تی .

به‌شه‌ به‌سوودكانی/ ته‌نها رايزۆمه‌.

پێكهاته‌كانی زه‌نجه‌فيل/
ره‌گی يان رايزۆمی دوای ووشك كردنه‌وه‌ی نزيكه‌ی ٣% زه‌يتی ئه‌رۆماتی تيايه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی بۆنه‌ خۆشه‌كه‌يه‌تی،ده‌توانريت ئه‌م زه‌يته‌ بۆن خۆشه‌ به‌ هه‌لماندی ره‌گه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندريت . تامێكی تيژی كاريگه‌ری هه‌يه ئه‌ويش به‌ هۆی بوونی جۆره‌ مادده‌يه‌كی راتينجي ره‌نگ زه‌ردی بێ بۆنه‌.وه‌ چه‌ندين مادده‌ی هۆرمۆنی تری تێدايه‌.
بوونی ئه‌م ئاويته‌ به‌سوودانه‌ی خواره‌وه‌ وای له‌ زه‌نجه‌فيل كردووه‌ ببێ به‌ شای كه‌ره‌سته‌ی ده‌رمانسازی:-
Oleo –resinو gingrol و Camphene و Linalol و zingerone و Zingber cucumene و β-sesquiphellandrene و shogaol و [6]-shogaol و eucalypyol و camphene و geronial و borneol و olearesin و citral و zingiberol ,و zingerone و methyl heptenone Zingerolوه‌ مادده‌ی نيشاسته‌و زۆر ئاويته‌ی نادياری تر.
سوودو به‌ كارهێنانه‌كانی/
زه‌نجه‌فيل بۆ چێشت و بۆن خۆش كردنی خوارده‌مه‌نی و جۆره‌ها شه‌ربه‌ت به‌كار دێت. هه‌وه‌ها به‌هايه‌كی زۆر زۆريشی هه‌يه‌ له‌ بواری پزيشكی وچاره‌سه‌ری وه‌ك:-

1.    بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رێشه‌و شه‌قيقه‌ /
به‌م شێوه‌يه‌ ،يه‌ك كه‌وچك له‌ هاردراوی زه‌نجه‌فيل و يه‌ك كه‌وچك زه‌يتی زه‌يتون تێكه‌ل به‌ يه‌كتری ده‌كرێت و شوێنی ژانه‌كه‌ی پێ ده‌شێلدرێ.وه‌ بۆ نه‌هێشتنی ژانه‌كه‌ش كولاوی((ره‌شكه‌و نه‌عناع وزه‌نجه‌فيل) ده‌خورێته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی چا.
2.    بۆ دۆخه‌و سه‌ر سوورانی ده‌ريا /

كه‌پسولێك به‌ قه‌باره‌ی گێلاسێك دروست ده‌كرێت به‌م رێژه‌و ماددانه‌ی:زه‌نجه‌فيل وشه‌كرو نيشاسته‌ به‌ رێژه‌ی ٣،١،١ ئه‌م كه‌پسووله‌ يه‌ك دانه‌ی لي به‌كاردێت (ده‌خورێ-قوت ده‌درێ) پێش سه‌فه‌ر كردنی ده‌ريايی.

3.    بۆ به‌هێزكردنی چاوو چاره‌سه‌ری شه‌و كويری/
به‌ خواردنوه‌ی يه‌ك په‌رداخ له‌ شه‌ربه‌تی گێزه‌ر تێكه‌ل به‌ نيو كه‌وچك له‌ زه‌نجه‌فيل و شيرين بكرێ به‌ هه‌نگوين ،به‌يانيان بخورێته‌وه‌ . وه‌ ده‌كرێ بكرێته‌ چاوو چاویشی پێ بشۆردرێت.

4.    بۆ ده‌نگ نووسان وزمان گرتن/
شێلان وچه‌ور كردنی قورگ به‌ گيراوه‌ی: زه‌نجه‌فيل و نه‌عناع وزه‌يت زه‌يتون به‌ رێژه‌ی٣،١،١ وه‌ هه‌روه‌ها به‌ تێكه‌ل كرنی ئه‌م ٣ ماددانه‌ له‌گه‌ل كوڵاوی (رازيانه‌) شيرن كراو به‌ هه‌نگوين وخواردنه‌وه‌ی به‌يانيان.

5.    بۆ چاره‌سه‌رو جێگير كردنی پاله‌په‌ستۆی خوێن/
‌ بۆ جێگير كردنی پاله‌په‌ستۆی خوێن له‌ حاله‌تی به‌رزی ونزميدا :گرتنه‌وه‌ی يه‌ك په‌رداخ گيراوه‌ی ئاو ويه‌ك كه‌و‌چك هاراوی زه‌نجه‌فيل ئينجا كوڵاندی به‌يانيان دوای نان خواردن ده‌خورێته‌وه‌. وه‌ بۆ دوای نانی شێوانه هه‌مان گيراوه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت به‌ مه‌رجێك يه‌ك پارچه‌ (فص) سيری وورد كراوی تێبكری و بخورێته‌وه‌.

6.    بۆ به‌هێز كردنی دڵ وچاڵاك كردنی سوری خوێن وتاوانه‌وه‌ی كۆليسترۆل /
به‌ دروست كردنی هه‌ويرێك له‌مانه‌ی خواره‌وه‌((٢٥گرام له‌ زه‌نجه‌فيلی هاردا و ٢٥ گرام له‌ هارداوی تۆی ته‌ره‌تووله‌ وه‌ ٢٥ گرام له‌هاردراوی تۆی رازيانه‌ وه ‌٢٥ گرام له‌ هاردراوی ره‌شكه)) ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ تيكه‌ل يه‌كتری ده‌كرێ وله‌گه‌ل هه‌نگوين لێك ده‌درێن تا ده‌بێ كێشه‌كه‌ی ده‌بێ به‌ نيو كيلۆ گرام وببێ به‌ هه‌وير . له‌ دوای هه‌موو ژه‌مێك يه‌ك كه‌وچكێك ده‌خرێت.

7.    بۆ ئه‌فله‌وه‌نزا‌ /
دروست كردنی شه‌ربه‌تی پرته‌قال وچاره‌كه‌ كه‌وچكێكی له‌گه‌ل تێكه‌ل ده‌كرێ وده‌خورێته‌وه‌ . هه‌روه‌ها پيش خه‌وتنان سنگ وپشت به‌ رۆنی ره‌شكه‌ ده‌شێلدرێت.

8.    بۆ پاك كردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراويه‌كان/

ئه‌م رێگايه‌ی خواره‌وه‌ په‌يره‌و ده‌كريت بۆ چاره‌سه‌ری ژه‌هره‌كان له‌ له‌ش(( ٣ سێ كه‌وچك له‌ هاردراوی زه‌نجه‌فيل ده‌كولێندرێت له‌ناو مه‌نجه‌لێك ئاو دوای كوڵان بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك وازی لێده‌هێندرێت دوای مه‌نجه‌له‌ گيراوه‌كه‌ ده‌كرێته‌ ناو(( بانيۆ))مرۆڤ تيادا خۆی بن ئاو ده‌كات ته‌نها بۆ ماوه‌ی ٢٥ خوله‌ك .وه‌ ده‌بێ به‌ به‌رده‌وامی ئاو بخواته‌وه‌، چونكه‌ ئاو خواردنه‌وه‌كه‌ وكاريگه‌ری زه‌نجه‌فيله‌كه‌ يارمه‌تی ده‌ردانی ئاره‌قه‌و مادده‌ ژه‌هراويه‌كان ده‌دات.
وه‌ يان به‌ يه‌ك ليمۆ به‌توێكله‌وه‌و خواردنه‌وه‌ی گيراوه‌يه‌ك كه‌ پێكهاتبێت له‌ (( زه‌نجه‌فيلی هاردراو + هه‌نگوين +به‌فراو)) به‌يانيان وئێواران . له‌گه‌ل خواردنه‌وه‌ی يه‌ك كوب شيرو يه‌ك پارچه‌ سير
9.    بۆ بير تيژی وله‌به‌ر كردن وبير نه‌چوونه‌وه‌/
به‌ تێكه‌ل كردنی(( زه‌نجه‌فيل وره‌شكه‌ وهه‌نگوين)) به‌كار هێنانی رۆژانه‌.

10.    بۆ به‌هێزكردنی پياوه‌تی/
خواردنی هه‌نگوينی خۆمالی وپسته‌ ((فستق))

جگه‌ له‌ مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ كوورتی بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ باشه‌:-

*ميز پێكه‌ر(مدرللبول)
*به‌هيز كردنی دڵ و دل فراوانی.
*كردنه‌وه‌ی شه‌هيه‌ی خواردن.
*شكاندنی ئێشی سك چوون.
* چاره‌سه‌ری رۆماتيزم.
*بۆ وروژان وبه‌هێز كردنی سێكس.
*بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ كاتی سه‌رمابوون.
*بۆ حه‌سانه‌وه‌و له‌ كاتی هيلاكی وماندووبوون.
* بۆ به‌ هێز كردنی جگه‌ر.
*بۆ جاره‌سه‌ری پێوه‌دانی ميروو.
*بۆ خاو كردنه‌وه‌ی جمگه‌ی ره‌ق بوو.فقرات.
*بۆ هه‌ڵامه‌ت.
*بۆ به‌هێز كردنی چاو.
*وه‌بۆ زۆر شتی تريش به‌كار دێت.













فه‌رموو ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ تر له‌ ڕوه‌ک








ڕووه‌کی بیتایا
میوه‌یه‌کی زۆر جوان ناوی ( پیتایا )یه‌

ناوی زانستی :Hylocereus undulates

ڕووه‌کێکه‌ که‌ ده‌توانرێ شه‌ربه‌تی لێ دروست بکرێ، به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته‌ 6 مه‌تر،له‌ توانایدا هه‌یه‌ به‌ چیا و دار و دره‌خته‌کاندا خۆی هه‌ڵ بواسێ به‌هۆی بوونی ڕه‌گی هه‌واییه‌وه‌، له‌سه‌ر هه‌ر ڕه‌گێکی هه‌واییش 2-5 دڕکی پێوه‌یه‌................................

به‌ری ڕووه‌کی بیتایا ده‌توانرێ به‌ ته‌ڕی ( به‌فرێشی) بخورێ یان بکرێت به‌ شه‌ربه‌ت یاخود له‌ بابه‌ته‌ شیرینیه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێ.
که‌ تیایدا بڕێکی زۆر له‌ پرۆتینات و چه‌وری و هه‌ندێ له‌ پێکهاته‌ کیمیاییه‌کانی وه‌کو کالسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامین C تیادایه‌

شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڕووه‌کی بیتایه‌ بریتی یه‌ له‌ ( مه‌کسیک و گواتیمالایه‌ و کوستریکا و سلڤادور و له‌ ئه‌مریکای باشوورو باشوری فلۆریدا و هاوای )

گوڵی ئه‌م ڕووه‌که‌ سپی و گه‌وره‌یه‌ له‌ شێوه‌ی زه‌نگۆڵه‌ ده‌ر ئه‌که‌وێ،به‌ره‌که‌ی دڕکاوی نیه‌ و درێژه‌ که‌ درێژیه‌که‌ی 10 سم ئه‌بێت وه‌ 6 سم ئه‌ستوریه‌که‌یه‌تی، به‌ توێکڵێک داپۆشراوه‌ که‌ ڕه‌نگه‌که‌ی یان سووره‌ یان زه‌رد .به‌شه‌ سپیه‌که‌ی له‌ به‌ره‌که‌ی بڕێکی زۆر له‌ تۆوی قه‌باره‌ بچوکی تیادایه‌ .





چۆن ڕووه‌که‌کان به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن؟


زۆرێك له ئێمه بۆچوونمان هه‌یه، که ڕووه‌كه‌کان وه‌ك گیانله‌به‌ره‌ک

ان ناتوانن له‌‌ژێر چنگی مشه‌خۆره‌کانیان هه‌ڵبێن و ده‌بنه قوربانی ئامێره کوشنده‌کانیان - بێگومان هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه سه‌باره‌ت به‌ ڕووه‌ك دوورن له ڕاستی: ڕووه‌ك ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بکات و نه‌یار بۆ مشه‌خۆره‌که‌ی بانگ بکات.
ئه‌گه‌ر لاروی مێرووی ناسراو به "Manduca sexta" بکه‌وێته خواردنی گه‌ڵاکانی ڕووه‌كی تووتن، ڕووه‌کی ناوبراو هانا بۆ نه‌یاری سروشتی لاروی‌ مێرووی ناوبراو ده‌بات. هۆکاری ئه‌م بانگهێشتکردنه‌ش بۆ ئه‌نزیمێکی ناو لیکی لاروی "Manduca sexta" ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌گه‌ڵ توخمه دیاریکراوه‌کانی گه‌ڵای تووتندا بۆ بۆنێك ده‌گۆڕێن. به‌مجۆره‌ش ئاماژه‌یه‌ك بۆ "Heteroptera" ده‌نێرن. دوای گه‌یشتنی ئه‌م بۆنه‌ش، "Heteroptera" به‌دوای سه‌رچاوه‌‌دا ده‌گڕێت.
ئه‌م زانیارییه‌ش "Silke Allmann" و "Ian Baldwin" له "Max-Planck-Institut" بۆ ژینگه‌ی کیمیاوی بۆیان ده‌رکه‌وت.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Science"دا نووسیویانه، که ڕووه‌کی تووتن له‌ئاکامی برینداربوونی ئاساییدا نیشانه‌ی فریاکه‌وتن ڕه‌وانه‌ ناکات. هه‌ربۆیه ده‌کرێت ناردنی نیشانه‌کانی فریاکه‌وتن به لیکی لارووه‌‌کانی "Manduca sexta" ببه‌سترێته‌وه.
"Silke Allmann" له لێدوانێکی بۆ "SPIEGEL ONLINE" وتی: "ڕووه‌ك چه‌ندین ئه‌گه‌ری هه‌یه، تا به‌ره‌نگاری هێرشی مشه‌خۆره‌کان ببێته‌وه."
خاتوونی ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا وتی: "ڕوو‌ه‌ك ده‌توانێت توخمی ژه‌هراوی دروستبکات، که به‌هۆیانه‌وه ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌کاته سه‌ر مێرووه مشه‌خۆره‌کان."
دروستکردنی ژه‌هریش له‌لایه‌ن ڕووه‌که‌وه ده‌بێته هۆکاری ناخۆشکردنی تامی گه‌ڵاکان بۆ مێرووه‌ هێرشبه‌ره‌کان.
ئه‌گه‌ر ڕووه‌کی تووتن "Nicotiana attenuata" له‌لایه‌ن لاروی "Manduca sexta" هێرش بکرێته‌سه‌ری، ده‌ستبه‌جێ ڕووه‌کی تووتن ده‌ست به‌ده‌رهاویشتنی مادده‌ی کیمیاوی ده‌کات، که‌ وه‌ك نیشانه‌یه‌کی فریاکه‌وتن کارده‌کات. ئه‌م ده‌رهاویشتنه‌ش به‌یارمه‌تی "green leaf volatiles" ڕووده‌دات و له‌زۆرێك له ڕووه‌که‌کاندا بوونی هه‌یه. "Silke Allmann" ده‌ڵێت، هه‌ر"green leaf volatiles"، که ئه‌و بۆنه به هه‌رێز ده‌به‌خشێت، کاتێك دووچاری بڕینه‌وه ده‌بێته‌وه.
پێشتر توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که ڕووه‌که‌کان بۆنی فریاکه‌وتن دوای هه‌موو برینداربوونیك ده‌رده‌هاوێژن. به‌ڵام ئێستا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڕووه‌ك بۆنی فریاکه‌وتن له زۆری باری تایبه‌تدا ده‌رده‌هاوێژێت: له ڕووه‌کی تووتندا پێکهاته‌ی ئه‌ندامی "Hexenal" له دوو شێوه‌ی جیاوازدا دێته‌ ئاراوه، "Z" و "E".
توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که گه‌ڵای ڕووه‌که‌کان "Hexenal"یان له شێوازی "Z" زیاتره وه‌ك له‌شێوازی "E". توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که مێرووه‌کان دوای گۆڕینی بڕ له‌نێوان "Z" و "E"دا چالاك ده‌بن و به‌هانای ڕووه‌کی تووتنه‌وه دێن.
به‌رزکردنه‌وه‌ی خه‌ستی "E" ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی لارووه‌‌کان: له‌ناوی لیکه‌کانیاندا ئه‌نزیمێك هه‌یه، که شێوازی "Z"ی "Hexenal" بۆ شێوازی "E" ده‌گۆڕێت.




ڕوه‌کی خه‌رته‌له‌

خه‌رته‌له‌
ناوی کوردی: خه‌رته‌ڵه‌
ناوی عه‌ره‌بی: الخردل
ناوی ئینگلیزی: mustard
ناوی زانستی: Sinapis arvensis
ناوی خێزانی :Brassicaceceae
نیشتمانی بنه‌ره‌تی: حه‌وزی ده‌ریای ناوه‌راست.

وه‌سفی رووه‌کی:
رووه‌کێکی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵه‌یه‌..به‌رزیه‌که‌ی 50-80 سم ده‌بێت به‌شه‌کانی رووه‌ک به‌ قه‌د و گه‌ڵاوه‌ به‌ وورده‌ موو داپۆشراوه‌.. گه‌ڵاکانی شێوه‌ هێلکه‌یین.. قه‌دی سه‌ره‌کی رووه‌که‌که ‌لقی زۆری لێ جیابۆوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی رووه‌ک. له‌ کۆتاییی هه‌ر لقێک هێشووێک گوڵ ده‌گرێ که‌ ره‌نگیان زه‌رده‌.. تۆوه‌که‌که‌ی خری ره‌نگ قاوه‌یی تاریکن..له‌ هه‌موو جۆره‌ خاکێک ده‌روێ.

به‌شه‌ به‌سوده‌کانی: گه‌ڵا و قه‌د و تۆو
جۆره‌کانی: زۆر جۆری هه‌یه‌ گرنگه‌کانی ئه‌مانه‌ن:-
خه‌رته‌له‌ی قاوه‌یی : (( Brassica hirta ))
خه‌رته‌له‌ی هیندی یان سپی : ( Brassica juncea)))
خه‌رته‌له‌ی ره‌ش : ( Braissica Nigra))) ئه‌م جۆره‌یان ژه‌هراوییه‌ و گازی خه‌رده‌لی ژه‌هراوی لێ ده‌رده‌هێنرێ

مێژووی خه‌رته‌له‌:

خه‌رته‌له‌ ناوی له‌ قورئانی پیرۆزو ئینجیلی پیرۆز هاتووه‌.ڕۆمانه‌ کۆنه‌کان له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌کاریان هێناوه‌ وه‌ک به‌هارات.وه‌هه‌روه‌ها بۆ شه‌هیه‌ کردنه‌وه‌و له‌ زه‌ڵاته
وه‌ بۆ به‌ چێژکردنی ‌ گۆشت ماسی به‌کاریان هێناوه‌..له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌کانی ناوه‌راست ده‌ست کرا به‌ به‌کار هێنانی تۆوی خه‌رته‌له‌ بۆ مه‌به‌ستی ده‌رمانی پزیشکی به‌ جۆرێک هه‌موو خاوه‌ن دوکانه‌کانی ده‌رمان درووست کردن روویان تێکرد تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ئینجا زیاتر په‌ره‌یان پێداو کارگه‌ی گه‌وره‌یان دروست کرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌....
وه‌ له‌ زه‌مانی فیرعه‌ونه‌کان تۆوی خه‌رته‌له‌یان بۆ نه‌خۆشی ((زه‌بحه‌ صدری)) و ره‌وانی و ژانه‌ ماسولکه‌و جومگه‌ به‌ کار هاتووه‌ ...
ئیبن به‌یطار ده‌رباره‌ی خه‌رته‌له‌ ده‌ڵێ:- به‌لغه‌م راده‌گرێ...ده‌مو چاو ساف ده‌کات...کولک وکێم ده‌رده‌کا..ده‌رمانه‌ بۆ ((گوڕری بون)) و ژانه‌ جومگه‌ و ده‌رده‌ ڕێوی و نه‌خۆشی سپڵ و گۆێ گرانی....هتد



پێکهاته‌ کیمییاییه‌کانی خه‌رته‌له‌

له‌ تۆوی خه‌رته‌له‌ مادده‌ی(( گلۆکۆسیدات توۆسیانی)) هه‌یه‌ ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ جۆرێک بۆ جۆرێکی تری خه‌رته‌له‌ ده‌گۆرێ بۆ نموونه‌ له‌ خه‌رته‌له‌ی


سپی پێکهاته‌ی( Sinalbin)ه‌ که‌ سوود به‌خشه‌ به‌لام له‌ خه‌رته‌له‌ی ره‌ش پێکهاته‌ی (Sinigrin) تێدایه‌ که‌ ژه‌هره‌و زیانبه‌خشه‌ بۆ مرۆڤ .
هه‌روه‌ها مادده‌ی راتنجی و تانین تێدایه‌

به‌کارهێنانی خه‌رته‌له‌:
هاردراوی تۆوی خه‌رته‌له‌ له‌ زۆر خواردن و زه‌لاته‌ به‌کاردێت هه‌روه‌ها ده‌کرێته‌ ناو سرکه‌ و ترشیات وله‌ زۆر به‌رهه‌مه‌کانی پیئشه‌سازی به‌کار دێت.... له‌ کوورده‌واریش جۆره‌ ترشیاتێکێ تایبه‌تی لێ دروست ده‌کری که‌ پێی ده‌ووترێت ((ته‌ره‌ساز))

کاریگه‌ری خه‌رته‌له‌ بۆ شێرپه‌نجه‌:-

تۆو‌ی خه‌رته‌له ‌هه‌ندێ پێکهاته‌ی تێدایه‌ دژ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ ..به‌ جۆرێک ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی به‌کار بهێندتێت له‌ خواردندا ئه‌وا خانه‌ شێرپه‌نجه‌ کانی ناو له‌شی مرۆڤ له‌ ناو ده‌با وه‌ نایه‌لێ خانه‌ی تر گه‌شه‌ بکات..

سووده‌کانی خه‌رته‌له‌:-

•     چاره‌سه‌ره‌ بۆ ژانه‌ سپڵ ((وجع الطحال)) .
•    چاره‌سه‌ره‌ بۆ به‌لغم.
•    به‌ سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری شه‌له‌لی مێشک((شلل دماغی)).
•    هاردراوی ده‌کرێته‌ لووت بۆ پژمین و سه‌ر ئێشه‌.
•    چاره‌ سه‌ره‌ بۆ ده‌رده‌ ڕێوی((داء الثعلب))...به‌ زه‌یته‌که‌ی شوێنه‌ تووشبووه‌که‌ی پێ چه‌ور ده‌کرێ.
•    بۆ شه‌هیه‌ کردنه‌وه‌ به‌کار دێت. به‌ خواردنی چه‌ند ده‌نکه‌ تۆوێک پێش خواردن.
•    بۆ گیرانی گه‌ده‌و ریخۆڵه‌ به‌کار دێت.
•    بۆ ئه‌کتیڤ کردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ به‌سووده‌.
•    هاردراوی تۆوی خه‌رته‌له‌ له‌گه‌ل هه‌نگوین تێکه‌ل ده‌کرێ وده‌کرێ به‌ هه‌ویر به‌یانیان و ئێواران ده‌خوری بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی سی((الالتهابات المزمنة من قصبة الرئة )).
•    بۆ ((به‌له‌کی)) به‌ کار دێت..ده‌بێ له‌شی توشبوو به‌ زه‌یتی خه‌رته‌له‌ چه‌ور بکرێ و رۆژی 6 سعات بدرێته‌ به‌ر خۆره‌تاوی به‌یانیان و ئێواران.
•     بۆ رۆماتیزم و ژانه‌ جومگه‌ به‌ کار دێت.. به‌ تێکه‌ل کردنی له‌گه‌ل ئه‌لکهول به‌ رێژه‌ی 40:1 شوێنی به‌ ژانی پێ چه‌ور ده‌کرێ.
•    هاردراوی تۆو له‌گه‌ل ئاوی پاک و هه‌نگوین تێکه‌ل ده‌کرێ و ده‌کرێته‌ چاو بۆ چاره‌سه‌ری شه‌و کوێری و به‌ هێز کردنی چاو.
•    خواردنی گه‌لاو لاسکه‌کانی بۆ ده‌رکردنی کرمی گه‌ده‌یه‌(کرمی ئه‌سکارس)باشه‌.
•    هاردراوی زۆر ووردی تۆوه‌که‌ی ده‌خرێته‌ سه‌ر ددان بۆ نه‌هێشتنی ژان.
•    هاردراوی له‌گه‌ل ئاوی شله‌تێن ((حمام مائی)) تێکه‌ل ده‌کرێت و قاچی ده‌کرێته‌ ناو بۆ نه‌هێشتنی ماندووبوون .
•    بۆ پاک کردنه‌وه‌ی پێست((مطهر الجلد)) ..40 دلۆپ زیتی خه‌رته‌له‌ بۆ یه‌ک لیتر ئاو.
•    چاره‌ سه‌ره‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ستی ((تام ))یان نه‌ماوه‌..
•    بۆ به‌ هێز کردنی ره‌گی قژ..به‌ چه‌ور کردنی پێسته‌ سه‌ر به‌ زه‌یتی خه‌رته‌له‌.
•    بۆ نزم کردنه‌وه‌ی پاله‌په‌ستۆی خوێن.
•    بۆ ده‌ر کردنی گازی گه‌ده‌ و رێخۆله‌((طرد غازات المعدة والأمعاء )) .
•    به‌ سووده‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ره‌ق بوونی ده‌ماره‌کانی خوێن.
•     بۆ ده‌ر کردنی به‌ردی گورچیله‌.
•    بۆ به‌ هێز کردنی بیستن..2-3 دلۆپ زه‌یت ده‌کرێته‌ گوێ .
•     بۆ رێکخستنی سووری خوێن.
•    بۆ ژانه‌ سه‌ر به‌سووده‌.
•    بۆ هه‌و کردنی قورگ به‌ سووده‌.
•    بۆ زه‌بحه‌ی سنگ((ذبحه‌ صدریه)) به‌ سووده‌.

Kurdzhin
تکایە واژۆۆکەت با قەبارەکەی گەورە نەبێت (دەستەی بەرێوەبەرایەتی کوردژین))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-02-04 20:12:13

Snow girl
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-21
دواترین سه‌ردان: 2012-09-22
په‌یامه‌كان: 3
WindowsMSIE7

Re: pewestm ba raporta

zor supas dast xo6 bet zor basha

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-02-04 20:29:19

call duty
ناچالاک کراوه‌
شوێن: chamchamal
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsSafari

Re: pewestm ba raporta

نا له‌ خزمه‌تتدام گیانه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net