❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕییان داواکارییه‌کم هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-09 11:50:40

20aiman
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-20
دواترین سه‌ردان: 2012-02-11
په‌یامه‌كان: 3
WindowsMSIE7

هاوڕییان داواکارییه‌کم هه‌یه‌

سڵاو هاورێیان بابه‌تیکم ئه‌وێت له‌سه‌ر جۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌کاردا
ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ن سپاستاب ئه‌که‌م


به‌رێز له‌ کاتی نوسینی بابه‌تی هاوکاری هه‌وڵ بده‌ بابه‌ت له‌ شوێنی گونجاو بنوسیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان بتوانن هاوکاری به‌رێزتان بکه‌ن ..بابه‌ت گواسترایه‌وه‌ به‌شی هاوکاری ..... له‌گه‌ل رێزماندا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-11 12:07:52

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: هاوڕییان داواکارییه‌کم هه‌یه‌

ئه‌مه‌م بۆ هێنایت گیان

چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی‌ِ چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ هه‌رزه‌كاره‌كاندا

17 / 1 / 2011

پسپۆرێك له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌: ئه‌گه‌ر منداڵ‌ لایه‌نی خۆشه‌ویستی تێربوو كه‌سێتی به‌هێز ده‌بێت‌و ده‌توانرێت پشتی پێبه‌سترێت
ئا: دانێر قه‌ره‌داغی

ئایا دایكان‌و باوكان به‌رله‌وه‌ی‌ كه‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ونه‌ قۆناغ‌و ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كارییه‌وه‌ بیریان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌یدا بكه‌ن‌و به‌چ زمانێك قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ن تا هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ ناته‌ندروست نه‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌وره‌بوون‌و دروستبوونی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ لاواز‌و شه‌رمن‌و بێباوه‌ڕ به‌خود بۆ ئه‌و منداڵه‌، ئایا هه‌مووان له‌وه‌ گه‌یشتووین كه‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریی‌ قۆناغێكی‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ژیانی‌ هه‌موو تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ‌، چونكه‌ هه‌ر له‌نگییه‌ك له‌و قۆناغه‌دا، ره‌نگدانه‌وی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر باقی‌ ژیانی‌ ئه‌و كه‌سه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مانه‌‌و چه‌ند پرسیارێكی‌ تر ده‌كاته‌ بابه‌تێك‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ رای‌ مامۆستا سۆران محه‌مه‌د فه‌تاح پسپۆڕ له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ په‌روه‌رده‌‌و فێركاری‌ له‌ كه‌ركوك-مان وه‌رگرت.
قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریی‌ چییه‌‌و چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاردا بكرێت؟
سۆران محه‌مه‌د: ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كاریی‌ ئه‌و قۆناغ‌و خاڵه‌ گرنگه‌یه‌ بۆ هه‌رزه‌كاران كه‌ تێیدا له‌ژیانی‌ تاكه‌كاندا زۆر شت ده‌گۆڕێن هه‌ر له‌جه‌سته‌‌و عه‌قڵ‌‌و پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ئیش بدرێت به‌سه‌ریا ئه‌گه‌ر كچ ئیشی ماڵه‌وه‌بێت یان ده‌ره‌وه‌ هه‌ركارێك بێت، وته‌ی‌ یه‌كێك له‌زانایانی‌ ئاینی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت: (منداڵ‌ حه‌وت ساڵی یه‌كه‌می‌ وه‌ك پاشا وایه‌ چیت لیێ‌ داواده‌كات ده‌بێت بۆی جێبه‌جێ‌ بكه‌یت، له‌حه‌وت ساڵی دووه‌مدا وه‌ك وه‌زیر وایه‌ هه‌ندێكجار به‌قسه‌ی ده‌كه‌یت هه‌ندێكجاریش به‌قسه‌ی ناكه‌یت، له‌حه‌وت ساڵی دواتردا هه‌میشه‌ له‌خۆی به‌شكه‌ یان ئه‌وه‌تا رێز له‌كه‌س‌و ده‌ورووبه‌ر ناگرێت یان تێكه‌ڵاوی كه‌س ناكات)، له‌به‌رئه‌وه‌ بچوكترین شت بۆ هه‌رزه‌كار ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ كارێكی‌ پێبسپێریت به‌پێی توانای خۆی ئه‌گه‌ر خوێندنه‌، یان ئیشكردنه‌‌و له‌دوای‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی‌ رێزی لێبنرێت یان به‌جۆرێكی‌ تر هه‌وڵبدرێت وه‌ك گه‌نجێك به‌شداری ژیانی پێبكه‌یت، چونكه‌ ئه‌مه‌ قۆناغی راوێژو راگۆڕینه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و، زانایانی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رزه‌كار ئه‌وه‌نده‌ به‌شه‌رم‌و بێتاقه‌ته‌ له‌خۆی، هه‌تا كاریگه‌ریی ده‌كاته‌ سه‌ر وه‌ستان‌و دانیشتن ده‌بێت گه‌ر سه‌یریان بكه‌ین ده‌بینین هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆزێك له‌دانیشتن یان له‌قسه‌كردندا زۆر سه‌ری داده‌گرێت یان كۆم ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی قۆناغی‌ هه‌رزه‌كارییانه‌ به‌سه‌رییانه‌وه‌ ماوه‌‌و ده‌بینرێت.
تاچه‌ند سۆزی دایك‌و باوك بۆ منداڵ گرنگه‌؟
سۆران محه‌مه‌د: سۆز بریتییه‌ له‌ده‌ربرینی‌ خۆشه‌ویستی‌و ماچ‌و ته‌وقه‌و به‌خشینی‌ عیشق گرنگه‌ بۆ هه‌رزه‌كار، ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵ‌ لایه‌نی خۆشه‌ویستی تێربوو، ئیتر كه‌سێتی به‌هێز ده‌بێت‌و ده‌توانرێت له‌هه‌موو شوێنێكدا پشتی پێبه‌سترێت‌و ده‌توانێت رای خۆی ده‌ربڕێت، یان ده‌توانێت پشتی خه‌ڵكی تر بگرێت‌و داوای مافی خۆی بكات، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌وه‌وه‌ دروستده‌بێت كه‌ دایك‌و باوك له‌گه‌ڵ مامۆستادا، (سێكوچكه‌یه‌كمان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت‌و هه‌رزه‌كارانی تێدا ونبووه‌)، له‌كاتی خۆیدا زۆر توێژینه‌وه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مامۆستاو دكتۆر‌و دواتر زانایان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ به‌گشتی هه‌رزه‌كاران ونبوون له‌به‌ینی سێكوچكه‌ی ماڵه‌وه‌‌و مامۆستاو ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه‌ ده‌یخوێنێت له‌قوتابخانه‌، چونكه‌ ئه‌م سێ كوچكه‌یه‌ هه‌رسێكیان په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا كارده‌كات بۆیه‌ هه‌رزه‌كاره‌كان ونبوون له‌به‌ینی هه‌رسێكییاندا، بۆیه‌ به‌ڕای‌ من ته‌له‌فیزیۆن‌و ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر برینداركردنی هه‌ست‌و كه‌سایه‌تی هه‌رزه‌كاران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت كه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌و جێگا‌و شوێنانه‌ ده‌بوو به‌و داهێنانانه‌ی كه‌ پێیانه‌ لایه‌نی‌ كه‌سایه‌تی‌‌و به‌هێزی‌ توانی‌ گه‌نجانیان پێشبخستایه‌ نه‌ك كوشتنی‌ هه‌ندێك لایه‌ن له‌ژیانیاندا‌و جوڵاندنی‌ هه‌ندێك لایه‌نی‌ نێگه‌تیڤی‌ تریان.
پرۆگرامی خوێندن ئه‌ركی چییه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی‌ په‌روه‌رده‌كردنی هه‌رزه‌كاران؟
سۆران محه‌مه‌د: به‌پرۆگرامی خوێندن ده‌ڵێن (تحقیق الزات) بۆئه‌وه‌ی منداڵ‌ كه‌سایه‌تی خۆی بناسێت، بزانێت چۆن یارمه‌تی ده‌ربێت له‌گه‌ڵ تۆدا، بۆیه‌ ده‌بێت بۆ بونیادنانی ئه‌وه‌، پلانێكی زۆر تۆكمه‌‌و گرنگ پێویسته‌، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت، ئه‌وا هه‌میشه‌ به‌بێ ئاگایی ئێمه‌ كێشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ واتا مامۆستاكانیش نه‌ك ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌س بۆ دایكان‌و باوكان بێت، چونكه‌ ره‌نگه‌ دایك‌و باوك هه‌بێت كه‌سێكی خوێنه‌وارو هۆشیارنه‌بێت‌و نه‌توانێت زانیاری باش بدات به‌منداڵه‌كه‌ی‌‌و مامۆستاكانیش بیرییان چۆته‌وه‌ كه‌وا به‌وقۆناغه‌دا تێپه‌ڕبوون، له‌به‌رئه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كردنییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا كز‌و لاوازه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌ركه‌سێك بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ قۆناغێكی‌ زۆر ناسكه‌‌و پێویستی به‌هه‌ستێكی باش هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رزه‌كاران دووحاڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه‌، یان ئه‌وه‌تا زۆرناسك‌و عاتفیین یان زوو توڕه‌‌و بێتاقه‌ت ده‌بن‌و زۆر زوو له‌شته‌كان  بێزار ده‌بن، ئێستا له‌زۆرێك له‌وڵاتان پرۆگرامی خوێندن به‌شێكی زۆری كراوه‌ته‌ كردار، لای ئێمه‌ یه‌كێك له‌كێشه‌ گه‌وره‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ له‌پرۆگرامی خوێندنماندا به‌شی كرداریمان كه‌مه‌‌و هه‌ر مادده‌یه‌ك كه‌ ده‌شخوێنرێت ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێندكار له‌قۆناغێكی‌ خوێندنه‌وه‌ پێ‌ بپه‌رێته‌وه‌ بۆ قۆناغێكی تر، كه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خوێندكار یان هه‌رزه‌كار لایه‌نی پراكتیكی پێش بكه‌وێت‌و ئیشێكی باشی له‌سه‌ربكرێت ئه‌وا منداڵ بیر له‌داهاتووی ده‌كاته‌وه‌‌و ئه‌وسا داهێنان‌و هه‌موو شتێك ورده‌ ورده‌ دروستده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ منداڵ له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ حه‌ز له‌چی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی پێی بوترێت، زیاتر پێی ئاشنا بكرێت، تا ئه‌و خۆی‌ هه‌وڵ بۆ داهاتووی بدات‌و خۆی بۆ ئاماده‌بكات.
هه‌رزه‌كاران بۆچی ده‌كه‌ونه‌ ناو دنییای سۆزدارییه‌وه‌؟
سۆران محه‌مه‌د: زانایان وتویانه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی وه‌كو خواردن وایه‌ گه‌ر كه‌سێك تێر نه‌خوات ده‌چێت له‌شوێنێكی تر ده‌یخوات‌و ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌كاریش ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی‌ لای خێزان‌و ماڵه‌وه‌ تێری‌ نه‌خوارد، هه‌تا ئه‌گه‌ر نه‌شتزانی داهاتووه‌كه‌ی چۆنه‌، ئه‌وا ده‌چێت له‌ده‌ره‌وه‌ پری ده‌كاته‌وه‌، توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێت: (هه‌ركه‌سێك له‌حه‌وت ساڵی یه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌تا قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ چه‌ندێك دایك‌و باوك خۆشه‌ویستی خۆی بۆ بنوێنێت به‌گرنگییه‌وه‌ باوه‌شی‌ سۆزی‌ بۆ بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ش زیره‌كتر ده‌بێت‌و هه‌تا گه‌وره‌ش بێت‌و ببێته‌ خاوه‌ن ماڵیش ئه‌گه‌ر كوڕ یان كچ بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی تێر (ئیشباع) نه‌بێت، پێوه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت‌و ره‌نگ ده‌داته‌وه‌ له‌گه‌وره‌ییه‌كه‌شیدا.

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-02-11 16:49:58

20aiman
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-20
دواترین سه‌ردان: 2012-02-11
په‌یامه‌كان: 3
WindowsMSIE7

Re: هاوڕییان داواکارییه‌کم هه‌یه‌

زۆر سپاس به‌ڕێزم ده‌سته‌کانت خۆش بێ دوباره‌ سپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-02-12 16:10:46

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: هاوڕییان داواکارییه‌کم هه‌یه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئه‌زیزم من له‌خزمه‌تتدام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net