.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سڵاو هاوڕێیان
من بابه‌تێکم ئه‌وێ ده‌رباره‌ی ((( مالاریا))) گه‌ر بتوانن یارمه‌تیم به‌ن سوپاستان ئه‌که‌م
خۆم زۆر گه‌ڕام هیچم ده‌ست نه‌که‌وت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
مەلاریا...
مشەخۆری پلاسمۆدیۆم Plasmodium هۆكارە بۆ نەخۆشی مەلاریا Malaria كە نەخۆشییەكی بڵاوە و بەهۆی مێیینەی مێشوولەی ئەنۆفێلس Anopheles دەگوازرێتەوە لە یەكێكی تووشبووەوە بۆ یەكێكی تر. پاش گەستنی پێست ئەم مشەخۆرە لە لیكی مێشوولەكە دەگاتە ناو خوێنی مرۆڤ و تووشی مەلاریای دەكات. گرنگترین نیشانەی مەلاریا لەرزوتایە، نەخۆش هەست بە سەرمایەكی زۆر دەكات و بە تووندی لەبەری دەلەرزێ، ئینجا تایەكی گەرم دەیگرێت ئەمە جگە لە سەرئێشەیەكی توند و ڕشانەوە، ئینجا پلەی گەرمی لەش دادەبەزێت و نەخۆش ئارەقەیەكی زۆر دەكات، ئینجا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك هیچ نیشانەیەكی نامێنی تا 48 یان 72 كاتژمێر. ئەمەش بە خاڵێكی گرنگی دەستنیشانكردنی مەلاریا دادەنرێت. لە پزیشكیدا، مشەخۆری مەلاریا چوار جۆری هەیە، هەرجۆرێك بەرپرسیارە لە توند و تیژی نیشانەكانی سەختی مەلاریا، زۆر جار مەلاریا پەلاماری مێشك دەدات بەمەش دەوترێت مەلاریای مێشك Cerbral malaria كە تا ڕادەیەك مەترسیدار نییە ئەگەر زوو چارەسەر بكرێتكە تا رادیەكی زۆر سادەیە. بۆ دەستنیشان كردنی مەلاریا و چەسپاندنی لە تاقیگەدا، تەنیا دڵۆپە خوێنێك بەسە كە لەسەر سلایددا بە چینێكی تەنك یان چینێكی ئەستووری خوێن بە بۆیەی تایبەت رەنگ بكرێت و بپشكنرێت، مشەخۆری مەلاریا زۆر بە ئاسانی لەژێر میكرۆسكۆبدا دەناسرێتەوە. باشترین دەرمان بۆ چارەسەركردنی مەلاریا دەرمانێكە بەناوی كلۆرۆكوین Chloroquine ئینجا دەرمانی پریماكوین Premaquineكە هەردووكیان بە شێوەی دەنك بەكاردێن. بۆ قەڵاچۆكردنی مەلاریا ڕشاندنی شوێنە سێبەرەكان پێویستە، هەروەها وەرگرتنی دڵۆپە خوێنێك بەشێوەیەكی ڕۆتینی لە هەموو كەسێك بۆ پشكنینی لە تاقیگەدا كە زۆر پێویستە لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای مەلاریادا. پاك و خاوێنیش بە خاڵێكی گرنگی قەڵاچۆكردن دادەنرێ بە داپۆشینی زبڵ و ڕشاندنی هەر ئاوێكی كۆبووە بەهۆی دەرمانی مێشوولەكوژی وەكو مەلاتیۆن یان دایازینون یان ئایكۆن.
نەخۆشى مەلاریا لە زۆربەى ناوچەكانى كوردستاندا هەیە، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا ڕێژەكەى بەرزە وەك ناوچەى شارەزوور، بیتوێن، كەلار، مێرگەسوور...تاد. ئەم نەخۆشیە بە هۆى مێ یەى مێشوولەى ئەنۆفیلسەوە دەگوازرێتەوە. چەند جۆرێك مشەخۆرى مەلاریا هەیە كە هەندێكیان دەبنە هۆى نەخۆشى ترسناك، وەكو مەلاریاى فالسیپارەم لە ئەفریقیا. بەڵام ئەم جۆرە لە كوردستاندا نىیە و تەنها جۆرى P. Vivax و P. Ovale هەیە.
نیشانەكانى مەلاریا:
1- نەخۆشیەكە بە نۆرەیەكى لەرز دەست پێ دەكات، هەندێك جار نەخۆشەكە چۆقەى ددانى دێت و لەسەرما خۆى دادەپۆشێت.
2- پاشان لەرزەكە تێدەپەڕێت و نەخۆشەكە هەست بە گەرمایەكى زۆر دەكات و ئارەقەیەكى زۆر دەكاتەوە. لە هەردوو بارەكەدا پلەى گەرمى نەخۆشەكە بەرزە.
3- ئەو كەسانەى زوو زوو تووشى مەلاریا دەبن، یان ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێن، ئەوا سپڵیان گەورە دەبێت و كەمخوێن دەبن.
4- لە منداڵى ساوادا و لە تووشبوونى چەند بارەدا، نیشانە نمونەییەكانى مەلاریا بە تەواوى دەرناكەون.
5- باشتر وایە بۆ هەموو ئەوانەى گومانى مەلاریایان لێ دەكرێت، تاقیكردنەوەى خوێنیان بۆ بكرێت واتە BFFM.
چارەسەر:
- پشوودان و دەرمانى دژى تا و ئازار.
- خەپلەى كلۆرۆكوین Chloroquine tab. 150 mg base، بۆ گەورە 10خەپلە بەم شێوەیە: یەكسەر دواى دەست نیشانكردنى نەخۆشیەكە 4 خەپلە بەسەر یەكەوە دەخوات. دواى 6 كاژێر 2 خەپلەى دیكە. ڕۆژى دواتر 2 خەپلە و ڕۆژى سێ یەم 2 خەپلە دواى خواردن.
- مەلاریا سووڕى جگەرى هەیە، بۆ لەناو بردنى مشەخۆرەكەى ناو جگەر پێویستە خەپلەى پریماكوین Primaquine tab. 15 mg بۆ ماوەى 2 هەفتە بخورێت. باشتر وایە پێش بەخشینى دەرمانى دژى مەلاریا دڵنیا بیت لەوەى نەخۆشەكە نەخۆشى فاڤیزمى G6PD نىیە.
يان
نه‌خۆشى مه‌لاریا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێ ناوچه‌دا رِێژهكهى به‌رزه وه‌ك ناوچه‌ى شاره‌زوور، بیتوێن، كه‌لار، مێرگه‌سوور...تاد. ئه‌م نه‌خۆشیه به هۆى مێ یه‌ى مێشووله‌ى ئه‌نۆفیلسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. چه‌ند جۆرێك مشه‌خۆرى مه‌لاریا هه‌یه كه هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆى نه‌خۆشى ترسناك، وه‌كو مه‌لاریاى فالسیپارهم له ئه‌فریقیا. به‌ڵام ئه‌م جۆره له كوردستاندا نىیه و ته‌نها جۆرى P. Vivax و P. Ovale هه‌یه.
نیشانه‌كانى مه‌لاریا:
1- نه‌خۆشیه‌كه به نۆره‌یه‌كى له‌رز ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه چۆقه‌ى ددانى دێت و له‌سه‌رما خۆى داده‌پۆشێت.
2- پاشان له‌رزه‌كه تێدهپهرِێت و نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به گه‌رمایه‌كى زۆر ده‌كات و ئارهقهیهكى زۆر ده‌كاته‌وه. له هه‌ردوو باره‌كه‌دا پله‌ى گه‌رمى نه‌خۆشه‌كه به‌رزه.
3- ئه‌و كه‌سانه‌ى زوو زوو تووشى مه‌لاریا ده‌بن، یان ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا سپڵیان گه‌وره ده‌بێت و كه‌مخوێن ده‌بن.
4- له منداڵى ساوادا و له تووشبوونى چه‌ند باره‌دا، نیشانه نمونهییهكانى مه‌لاریا به ته‌واوى ده‌رناكه‌ون.
5- باشتر وایه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گومانى مه‌لاریایان لێ ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ى خوێنیان بۆ بكرێت واته BFFM .
چاره‌سه‌ر:
- پشوودان و ده‌رمانى دژى تا و ئازار.
- خه‌پله‌ى كلۆرۆكوین Chloroquine tab. 150 mg base ، بۆ گه‌وره 10خه‌پله به‌م شێوه‌یه: یه‌كسه‌ر دواى ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كه 4 خه‌پله به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌خوات. دواى 6 كاژێر 2 خه‌پله‌ى دیكه. رِۆژى دواتر 2 خه‌پله و رِۆژى سێ یه‌م 2 خه‌پله دواى خواردن.
- مه‌لاریا سوورِى جگه‌رى هه‌یه، بۆ له‌ناو بردنى مشهخۆرهكهى ناو جگه‌ر پێویسته خه‌پله‌ى پریماكوین Primaquine tab. 15 mg بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته بخورێت. باشتر وایه پێش به‌خشینى ده‌رمانى دژى مه‌لاریا دڵنیا بیت له‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشى فاڤیزمى G6PD نىیه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
بۆنی گۆرەوی كە مێشولەكان لەناو ببات
بەپێی لێكۆڵینەوەكان ساڵانە لەئەفریقا 800 هەزار كەس بەهۆی نەخۆشیی مەلاریاوە گیان لەدەستدەدەن. بەڵام خۆشبەختانە لێكۆڵەرەوان لەهەردوو دامەزراوەی بیل و میلیندا گیتس گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە دەكرێت لەرێگەی بۆنی گۆرەوییەوە سنورێك بۆ نەخۆشیی مەلاریا دابنرێت، چونكە ئەو بۆنە مێشولەی مەلاریا بەلای خۆیدا رادەكێشێت، ئەمەش سودی هەیە بۆ دروستكردنی بۆنێك
له‌سه‌ر هێڵ نییه
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمەریكایی پێكوتەیەكی نوێ بەناوی MSP3 بۆ پاراستن لە نەخۆشیی مەلاریا كە كارلێكی بەرزە دەدۆزێتەوە.
ئەم توێژینەوە ئەمەریكاییە توێژینەوەی لەسەر 45 منداڵی بوركینا فاسو كرد كە تەمەنیان لە نێوان 12 تا 24 مانگ بوو، دابەشكران بەسەر 3 كۆمەڵە، هەر كۆمەڵە و جۆرە كوتانێكی تایبەتیان لێدرا بۆ پاراستن لە نەخۆشیی مەلاریا، وارگەی (عەرەبیە) ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە.
توێژەران بۆیان دەركەوت ئەو منداڵانەی كوتانە نوێیەكەیان لێدرا، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی مەلاریا 3 تا 4 جار كەم دەكا، بەبەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی لێیان نەدرابوو.
لویز میلەر سەرۆكی پێشوو لە لقی پێشكەوتنی كوتان بۆ مەلاریا لە پەیمانگەی نەتەوەیی تەندروستیی ئەمەریكا گوتی، ئەو دەرزییە كارلێكی بەرزە و لە نێوان 64% تا 77%دایە، هەروەها ئەو ئەنجامە هاندەرێكی باشە لە توێژینەوەیەكی سەرەتایدا لە بوركینا فاسو، پێویستە لە وڵاتەكانی تریش بەكار بهێنرێ.
توێژەران ئاشكرایان كرد، ئەو منداڵانەی ئەو پێكوتەیان لێدرا، بەرگریی لەشیان زیاد دەكا بۆ پاراستن لەو نەخۆشییە.
له‌سه‌ر هێڵ نییه