.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








سلاو هاورێانی به‌ریز تکایه یارمه‌تی ڕاپۆرتم پێویسته له‌سه‌ر ده‌ستپاکی
هه‌رکه‌سێک ده‌توانیت یارمه‌تیم بدات من لێی مه‌منوون ده‌بم زۆر پێویستم
سوپاس


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سه‌ره‌تا ئه‌م رِهوشته زۆرجوان وگرنگه وهبنهمانى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌له‌هه‌موو ئاداب ونهریتێك پێویستره له‌كاتى ئیستادا دهبىَ گرنگى پێ بده‌ین لهرِووى ئیسلامه‌وه زۆر ته‌ئكیدى لێكراوه‌ته‌وه له‌م ده‌ست پاكیه دهبىَ خۆمان لىَ شاره‌زا بكه‌ین تاوه‌كو بتوانین مرۆڤێكى ده‌ست پاك بین بۆ ماڵ و خێزان وكومهڵگهكهمان تاوه‌كو كومهلگهیهكى پاك وئارام بهێنینه ئاراوه .
ئه‌وه‌ش دهبىَ بزانین ئه‌گه‌ر هاتوو پارێزگارى له‌م سپارده یان ده‌ست پاكى خۆمان نه‌كه‌ین ئه‌وا یه‌كێك ده‌بین له‌مرۆڤى دوورِوو وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا(ێ) ئیشاره‌تى پێداوه‌و ده‌فه‌رمووێت(ئه‌وانه‌ى كه‌ناتوانن پارێزگارى لهسپاردهى خه‌ڵك بكه‌ن كه پێیان دهسپَردرێت پێغهمبهردهفهرمووێت ئه‌م مرۆڤه دوورِووه)بۆئێمه‌ى مرۆڤى موسڵمان پێویسته زۆر ئاگادارى رِهوشتى رۆژانه‌مان بین كه ئێمه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین به‌داخ وحه‌سره‌ته‌وه ئه‌مه ده‌ڵێم لهرِاستیا مرۆڤ نازانێت له رۆژانه چ ره‌فتارێك ئه‌نجام ده‌دات كه دهبىَ رۆژانهچهندهها جار بىَ فرمانى خودا بكه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆ توورهبوونى خوداى گه‌وره؟؟؟ سه‌ره‌تا ئه‌م ده‌ست پاكیه به‌خششێكى پهروهردگارهكهدهبهخشرێته مرۆڤێك یان تاكێك دهبىَ ئه‌م كه‌سانه سوپاس وگوزارشتى خودا بكه‌ن كه خوداى گه‌وره چاكه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون هه‌ڵیبژاردن وكه ئه‌م ئهستۆیهى خستووته سه‌رشانى دهبىَ ئه‌مه‌ش بزانین كه‌ده‌ست پاكى له‌نێوانمان زۆرلاوازبووهبههۆى نه‌بوونى رِۆشنبیرى ونه‌بوونى شی كردنه‌وه‌ى ووشه‌ى ده‌ست پاكى كه چ مانایه‌كى گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت؟؟ سه‌ره‌تا دهبىَ له‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه په‌یمان بده‌ین كه‌سێكى رِاستگۆ وده‌ست پاك وزمان پاراوبین وه‌ك بازرگانێك بم نه‌توانم خیانه‌ت له‌كاره‌كه‌م بكه‌م یان مه‌سئوول وكاربهدهستىَ بم یان پۆستێكم له‌ده‌ست دابى بتوانم پارێزگارى لێ بكه‌م وخزمه‌تى خه‌ڵكى پێ بكه‌م نه‌وه‌ك بۆ مهرهمهتایبهتیهكانى خۆم به‌كارى بهێنم ئه‌مه‌ش ده‌ست پاكى له دڵپاكى سه‌رچاوه‌ده‌گرێت یه‌كه‌م زه‌نگه كه‌له‌ناو ناخى مرۆڤ هه‌ڵده‌قوڵێت دهبىَ دڵمان پاك بێت ئینجا ده‌ست پاك بین چونكه ده‌ست پاكى لهناوناخى دڵه‌وه هه‌ست پێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه بوو ئه‌وا كه‌سێكى دڵپیس و نه‌خۆش وزهرهرمهند ده‌رده‌چین به‌مه‌ش ناتوانین كه‌سێكى سهركهوتوومان لىَ ده‌ربچێت بۆئه‌وه‌ى خزمه‌تى نه‌وه‌كانى دوارِۆژمان بكه‌ین ئه‌مه‌شمان له‌بیرنه‌چێت كه دایك وباوكانمان زۆر گرنگن بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ى نه‌وه‌كانمان چونكه كه كه‌سێك پهروهردهبىَ سه‌ره‌تا لاى دایك وباوكیه‌وه ده‌بێت ..
چه‌ند تێرِوانێنێكى بچووكــــــــــــ
ده‌بێت ده‌ست پاكى له‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین.
هه‌وڵ بده‌ین ده‌وروبه‌رمان هوشیار بكهینهوهبۆ ئه‌نجامدانى ده‌ست پاكى.
ده‌بێت نه‌وه‌كانمان به‌جوانترین وباشترین شێوه په‌روه‌رده بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووى لىَ ده‌ربچێت وبهرهنگارى كێشه‌و گرفته‌كانى ژیان ببێته‌وه.
دایك وباوكانمان به‌یه‌كه‌م قوتابخانه داده‌نرێت بۆ په‌روه‌رده كردنى منداڵه‌كانیان.
جاداوام له‌كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه كه بتوانن ئه‌م رِهوشته جوانه به‌رپابكه‌ن وبۆیهكترى برِازێنهوه به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خۆش وئارام دروست

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست پاکی یان ئه‌مانه‌ت بریتییه له دانه‌وه‌ی مافه‌کان به خاوه‌نه‌کانیان و. پارێزگاری کردن له ماڵ و دارایی و که‌لوپه‌لی خه‌ڵکانی تر و، ئه‌نجامدانی ئه‌رک و فه‌رمانه‌کان وه‌ک ڕێکه‌وتنیان له‌سه‌ر کراوه.
به‌جێ هێنانی عیباده‌ته‌کان بۆ خوای گه‌وره وه‌ک خۆی دیاری کردوون ئه‌مانه‌ته. گێڕانه‌وه‌ی پاره و ماڵ و که‌لوپه‌لی دانراو لای که‌سێک بۆ خاوه‌نه‌کانیان ئه‌مانه‌ته. کار و فه‌رمان ئه‌نجامدان وه‌ک پێویست ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاکییه. ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کان له لایه‌ن ژن و پیاوه‌وه له ماڵی خۆیان و به‌رامبه‌ر به یه‌کتر و به منداڵه‌کانیان ده‌ست پاکییه. وانه ووتنه‌وه و په‌روه‌رده کردنی منداڵان له قوتابخانه له لایه‌ن مامۆستاوه ده‌ست پاکییه. ئه‌نجامدانی جوان و ڕێک و پێکی دوکتۆر بۆ کاره‌که‌ی ده‌ست پاکییه. سه‌رڕاستی دوکاندرێک له گه‌ڵ مشته‌رییه‌کانی ده‌ست پاکییه. ئه‌نجامدانی ئه‌رک و چالاکییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه له لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه به پێی داب و ده‌ستوری خه‌ڵکه‌که خۆی ده‌ست پاکییه. ئه‌دای ڕاست و دروستی حکومه‌ت و وه‌زیر و کاربه‌ده‌سته‌کانی ده‌ست پاکییه. سه‌رڕاستی ڕۆژنامه‌وانێک له ئه‌رکه‌کانیدا ده‌ست پاکییه. دووبات کردنه‌وه‌ی لێدوانێک یان قسه‌ی که‌سێکی تر وه‌ک خۆی و بێ که‌م و زیاد ده‌ست پاکییه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ش هه‌موو ناپاکییه.
مامۆستایه‌کی ئایینی یان داعیهیهک که بانگه‌واز بۆ دینه‌که‌ی خوای گه‌وره ده‌که‌ن، ئه‌رکی سه‌رشانیانه که خۆیان پێش هه‌موو که‌سێک پابه‌ند بن به بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه. ده‌بێ پابه‌ند بن به ڕه‌وشته جوانه‌کانی ئیسلامه‌وه و، ده‌بێ ده‌ست و ده‌م پاک بن له گه‌یاندنی ئه‌م دینه پیرۆزه. ده‌بێ پیش ئه‌وه‌ی داوای ده‌ست و ده‌م پاکی له موسوڵمانان بکه‌ن خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن و، له کار و کرده‌وه و گوفتاریاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. چونکه گه‌ر وا نه‌بوو، قسه‌کانیان ناچنه دڵی خه‌ڵکییه‌وه و، هه‌وڵه‌کانیان جگه له ماندوو بوون هیچی تر نابێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌مانه‌ت
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ست پاکی و ئه‌مانه‌تی کردۆته نیشانه‌ی ئیمانداری مرۆڤ و به‌رزی ڕه‌وشتی. بۆیه ده‌فه‌رمووێ: (لا إيمان لمن لا أمانة له، ولا دين لمن لا عهد له). ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ست پاک نییه و ئه‌مانه‌تی لا نییه، ئیمانیشی نییه. ئه‌و که‌سه‌ی په‌یمان پارێز نه‌بێت دینیشی نییه. خوای گه‌وره له ئایه‌تی (58)ی سوره‌تی (النساء)دا فه‌رمان به به‌نده‌کانی ده‌کات و، ده‌فه‌رمووێ: (إن الله يأمركم أن تؤدوا الأمانات إلى أهلها). خوای گه‌وره فه‌رمانتان پێده‌کات که ئه‌مانه‌ته‌کان بگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
له سیره‌ی ئیبن هیشامدا هاتووه: کاتیك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌تحی شاری مه‌ککه‌ی کرد و، به ده‌وری که‌عبه‌دا ته‌وافی کرد، ناردی به شێون عوسمانی کوڕی تهلحهدا و کلیلی که‌عبه‌ی لێ وه‌رگرت و، که‌عبه‌ی کرده‌وه. شانی نا به ده‌رگای که‌عبه‌وه و فه‌رمووی: (لا إله إلا الله وحده، صدق وعده، ونصر عبده وهزم الأحزاب وحده). هیچ خوایه‌ک جگه له خوای گه‌وره نییه و، په‌یمانه‌که‌ی خۆی برده سه‌ر و، به‌نده‌ی خۆی سه‌رخست و، هه‌موو حیزبه‌کانی تێکشاکاند. ئه‌مجا له مزگه‌وته‌که دانیشت و، عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رمووی: (يا رسول الله، اجعل لنا الحجابة مع السقاية). خزمه‌تکردنی حاجییه‌کانی ماڵی خوا به ئێمه بسپێره. پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : کوا عوسمانی کوڕی ته‌لحه؟. عوسمانیان هێنایه لای و، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: (هاك مفتاحك يا عثمان اليوم يوم برٍّ ووفاء). فه‌رموو ئه‌وه کلیلهکهته ئه‌ی عوسمان. ئه‌مڕۆ ڕۆژی چاکه و وه‌فادارییه. ئیتر دوای ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه که ده‌فه‌رمووێ: (إن الله يأمركم أن تؤدوا الأمانات إلى أهلها). خوای گه‌وره فه‌رمانتان پێده‌کات که ئه‌مانه‌ته‌کان بگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان. به‌و جۆره پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی دانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌تی چه‌سپاند و، کلیله‌که‌ی گێڕایه‌وه بۆ عوسمانی کوڕی ته‌لحه و، نه‌یدا به ئیمامی عه‌لی ڕه‌زای خوای لێ بێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: (لكل غادر لوا‌ء يعرف به يوم القيامة). هه‌ر که‌سێک له دنیادا غه‌درێکی کردووه له‌و دنیا نیشانه‌یه‌ک یان ئاڵایه‌کی هه‌یه که پێی ده‌ناسرێته‌وه. فێڵ کردن له ئه‌مانه‌ت غه‌در کردنه و، خاوه‌نه‌که‌ی له‌و دنیا به ناپاکییهکهیدا ده‌ناسرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (آية المنافق ثلاث: إذا حدَّث كذب، وإذا وعد أخلف، وإذا ائْتُمِنَ خان). نیشانه‌ی مونافیق سێیه. ئه‌گه‌ر قسه‌ی کرد درۆی تیدا ده‌کات و، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی دا پێچه‌وانه‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه و، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تێکی لا دانرا نایگێڕێته‌وه و خیانه‌تی لێده‌کات.
جۆره‌کانی ده‌ست پاکی
ده‌ست پاکی، یان ئه‌مانه‌ت جۆری زۆرن، له‌وانه:
1. ئه‌مانه‌ت له ئه‌نجامدانی عیباده‌ته‌کاندا: نیشانه‌ی ده‌ست پاکی و ئه‌مانه‌ته کاتێک موسوڵامان پابه‌ند ده‌بێت به‌و فه‌رمانانه‌ی خوای گه‌روه پیی ده‌کات و، واجیبه ئاینییه‌کان وه‌ک چۆن دیاری کراوون جێبه‌جێیان ده‌کات. موسوڵمان پارێزگاری له نوێژ و ڕۆژوو و ڕیزنان له دایک و باوکی و، ئه‌نجامدانی ئه‌و دوای ئه‌رکه‌کانی تر ده‌کات و، به ده‌ست پاکییه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات.
2. ده‌ست پاکی له پاراستنی ئه‌ندامه‌کانی له‌شدا: موسوڵمان ده‌بێ بزانێت که ئه‌ندامه‌کانی له‌شی ئه‌مانه‌تن لای و، ده‌بێ پارێزگاری‌یان لێوه بکات و، له کار و کرده‌وه‌یه‌کدا به‌کاریان نه‌هێنێ که خوای گه‌وره نه‌هی لێکردووه. چاو ئه‌مانه‌ته و، نابێ نه‌زه‌ری حه‌رامی پێ بکرێت. گوێ ئه‌مانه‌ته و نابێ قسه‌یه‌کی پێ ببیسترێ که خوا پیی ناخۆشه. ده‌ست ئه‌مانه‌ته و، قاچ ئه‌مانه‌ته. به‌و شێوه‌یه موسوڵمان به‌رپرسه له هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شی و، له‌و دنیا خوای گه‌وره لێی ده‌پرسێته‌وه چۆن و له چیدا به‌کاری هێنان.
3، ئه‌مانه‌ت له گێرانه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی خه‌ڵکدا: پاریزگاری کردن له‌و که‌لوپه‌ل و دارایی و ماڵه‌ی لای مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی داده‌نرێ و، ده‌بێ بیانگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان ئه‌مانه‌ته و، ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ی لای دانراوه ده‌ست پاک بێت و، که داوای کرایه‌وه بیانگێڕێته‌وه. کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) کۆچی کرد بۆ مه‌ینه، عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیبی له مه‌ککه هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌لوپه‌لانه بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان که لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دایان‌نابوو.
4. ئه‌مانه‌ت له قسه کردندا: پابه‌ند بوونی موسوڵمان به ووتنی قسه‌ی باش و جوان و جیددییه‌وه ئه‌مانه‌ته. موسوڵمان ده‌بێ بزانێ ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌یکات پاداشت یان سزای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت. قسه‌یه‌ک خاوه‌نه‌که‌ی ده‌باته به‌هه‌شت و، قسه‌یه‌کیش خاوه‌نه‌که‌ی ده‌باته دۆزه‌خ. قسه‌ی خۆش و به‌جێ وه‌ک ئه‌و دره‌خته وایه که ڕه‌گه‌که‌ی به زه‌ویدا ڕۆچووه و لک و پۆپ و گه‌ڵاکه‌شی ڕووه ئاسمان باڵای کردووه. ئه‌وه‌ش مانای ئایه‌تی (24)ی سوره‌تی (ئیبراهیم)ه که خوای گه‌وره تیایدا ده‌فه‌رمووێ: (ألم تر كيف ضرب الله مثلاً كلمة طيبة كشجرة طيبة أصلها ثابت وفرعها في السما‌ء).
5. ئه‌مانه‌ت له ئه‌نجامدانی کاردا: نیشانه‌ی ده‌ست پاکی و ئه‌دای ئه‌مانه‌ته ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێک یان کرێگرته‌یه‌ک یان هه‌ر که‌سێکی تر که کارێکی پیسپێردابێت، بێ که‌موکرتی ئه‌نجامی بدات و، ناپاکی و گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌کات.
6. ده‌ست پاکی له به‌رپرسیارێتیدا: هه‌ر به‌رپرسێک، کارمه‌ندی حکومه‌ت بێت یان حیزبی یان هه‌ر ڕێکخراوێک بێت، ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکه‌ی ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌نجامی بدات و، ناپاکی له خۆی و کاره‌که‌ی و میلله‌ته‌که‌ی نه‌کات. ئه‌رکی سهرشانیشییهتی که ده‌بێ ئه‌رکێک ئه‌نجام نه‌دات که ناحه‌قییه به‌رامبه‌ر به که‌سانی تر. به‌رپرس وه‌ک شوان وایه و ده‌بێ پاریزگاری له ڕانه‌که‌ی بکات. به‌رپرس کاروباری میلله‌تی خراوه‌ته ئه‌ستۆ و، شانی داوه‌ته به‌ر هه‌ستیارترین ئه‌رک به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره و، پاشان به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌ی و، ته‌نانه‌ت که‌مته‌رخه‌می له ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیدا ناپاکییه و، ئه‌مانه‌ته‌که‌ی سه‌رشانی وه‌ک پێویست ئه‌دا نه‌کردووه.
7. ئه‌مانه‌ت له کڕین و فرۆشتندا: ئێمه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به داخه‌وه وا تێگه‌یشتووین له مه‌سه‌له‌ی ئه‌مانه‌ت له کڕین و فرۆشتندا که ته‌نها ده‌بێ دوکانداری ساده ئه‌مانه‌تی لابێت. جێی خۆیه‌تی که ئاماژه بۆ کۆمپانیا و کارگه گه‌وره‌کانیش بکه‌ین که ده‌بێ له کڕین که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێناندا ده‌ست پاکن و، ئه‌و که‌ره‌سانه بکڕن که به‌رهه‌می چاکیان لێ دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌رهه‌مه‌کانیان گه‌شه بدات به ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی فێڵیان تێدا ده‌کرێ گومانی تێدا نییه که زیان به ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان ده‌گه‌یه‌نن و، هیچ یاسا و ڕێسایه‌ک قبوڵ ناکات که کۆمپانیایه‌ک یان کارگه‌یه‌ک به به‌رهه‌مه‌که‌ی ته‌ندوستی و له‌ش ولاری مرۆڤه‌کان تێک بدات و، تووشی نه‌خۆشییان بکات. ئه‌و کارگانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان ئێکسپایه‌ر بووه و، کاغه‌زی سه‌ر شوشه و بوتڵه‌کانیان ده‌گۆڕن و، به‌رواری نوێی لێده‌ده‌ن تاوان و خیانه‌ته و، ئه‌مانه‌تی سه‌رشانیان وه‌ک پێویست به‌جێ نه‌هێناوه.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین: هه‌ر که‌سێک ئه‌مانه‌تێکی پی سپێردراوه و ناپاکی تێدا ده‌کات، وه‌ک پێویست ئه‌نجامی نادات، ناپاک و خاینه. هه‌ر که‌سێکیش گه‌نده‌ڵ بێت له کار و کرده‌وه و ئه‌و ئه‌رکه‌ی پیی سپێردراوه، گومانی تێدا نییه باپاکه و، ده‌بێ له‌و جێیه‌ی لێیه‌تی لاببرێت و دادگایی بکرێت و، هه‌رچی بردوییهتی لێ بسه‌نرێته‌وه. خوای گه‌وره له ئایه‌تی (107)ی سوره‌تی (النساء)دا ده‌فه‌رمووێ: (إن الله لا يحب من كان خوانًا أثيمًا). خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی خۆش ناوێت که خائن و گوناهباره. هه‌روه‌ها له ئایه‌تی (27)ی سوره‌تی (الانفال)دا ده‌فه‌رمووێ: (ا أيها الذين آمنوا لا تخونوا الله والرسول وتخونوا أمانتكم وأنتم تعلمون). ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه خیانه‌ت له خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی مه‌که‌ن و، خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌تانه مه‌که‌ن که پێتان دراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







یا خوا ئه‌و ده‌سته رهنگینانهت هه‌ر خۆشبن
به‌ڕاستی کاکه سۆران گیان نازانم به چ شێوه‌یه‌ک
ده‌ست خۆشیت لێبکه‌م
هه‌ربژیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت
به‌ڕستی من زۆر گه‌ڕاوم و ماندو بووم
به‌لام هه‌ر گه‌شاوه بێت کوردژینی خۆشه‌ویست
که هاوڕێی وه‌کوو تۆی به‌ڕێز پێئه‌گه‌یه‌نێت
دووباره هیوای ساخ و سه‌لامه‌تی بۆت ده‌خوازم به‌ڕێزه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








له‌خزمه‌تی تۆی به‌ڕێزم برا جوانه‌كه‌م به‌هیوای سه‌ركه‌وتنت چاوت ماچ ده‌كه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر لێت مه‌منوونم
به‌ڕێزیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
