.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پارانه‌وه‌كه‌ی "فه‌یله‌سوف تاگوور" له خودا
خوایه گیان نهم كه‌ی به‌سه‌رێك سه‌ری به‌رخان ببڕێت..
وهنهشم كه‌ی بهبهرخێك سه‌ربڕه‌كان سه‌ری ببڕن..
خوایه گیان بۆ ئه‌وه‌ی ووشه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌ڕووی به‌هێزو ده‌سه‌لات داران‌دا بڵێم یارمه‌تیم بده..
بۆ ئه‌وه‌ی ووشه‌ی ناحه‌ق له‌پێناو چه‌پڵه لێدانی لاوازاندا نه‌لێم یارمه‌تیم بده..
خوایه گیان ئه‌گه‌ر ماڵت پێ به‌خشیم به‌خته‌وه‌ریم لێ مهستينهوه..
ئه‌گه‌ر هێزیشت دامێ عه‌قڵم لێ مهستینهوه..
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنت پێ به‌خشیم خۆ به‌كه‌م زانینم لێ مهستينهوه..
ئه‌كه‌ر خۆ به‌كه‌م زانینت دامێ سه‌ر به‌رزی و گه‌وره‌یی ناخم لێ مهستينهوه..
خوایه گیان بۆ ئه‌وه‌ی دیووی دووه‌می ووێنهكان ببینم یارمه‌تیم بده..
ڕێگه‌م مه‌ده ناحه‌زانم به‌ناپاكی تاوانبار بكه‌م هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهبۆچوونهكانمدا له‌گه‌ڵمدا نین..
خوایه گیان ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنت پێ به‌خشیم نه‌هێڵیت له‌خۆ بایی ببم..
وئه‌گه‌ر توشی شكست هاتم نه‌هێڵیت بێ هیواببم..
هه‌موو كاتێك بیرم به‌ینه‌وه كهشكست تاقیكردنه‌وه‌ی پێش هه‌ستانه‌وه‌یه..
خوایه‌گیان فیرم بكه لێبووردن باشترین هیزو و توانایه حه‌زكردن له‌تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ش سه‌ره‌تای هه‌موو لاوازیه‌كه..
خوایه گیان ئه‌گه‌ر بێ ماڵت كردم هیوام لێ مهستينهوه..
ئه‌گه‌ر توشی شكست و دۆڕان بووم توانا و به‌رده‌وامیم پێ ببه‌خشه تاوه‌كو زاڵبم به‌سه‌ر ئهوشكستهدا..
ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی له‌ش ساغیت لێ ستاندمه‌وه نیعمه‌تی بروام پێ بهێڵه..
ئه‌گه‌ر خراپه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كرد هێزی داوای لێبووردنم پێ ببه‌خشه..
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردم توانای سنگ فراوانی لیبووردنم پێ ببه‌خشه..
خوایه گیان فێرم بكه چۆن خۆمم خۆش ده‌وێت ئاواش خه‌ڵكم خۆشبوێت..
فێرم بكه چۆن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كه‌م ئاوا له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆشمدا بیكه‌م..
س.fb
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ليوزة (2012-02-24 21:14:52)

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور جوانة دةستت خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سی تۆش خۆش بۆپه‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه