.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خؤ شه ويستا ني يا نه با به تي له سه ر أحيا با به تي كه باس له سه ر (ماده بيهؤش كه ره كان ) ئةكة ءةزيت نةبيت بابابةتىكة تؤزيك زؤربيت ئةكةرئةزيت نةبيت بابةرةسمة وة بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








فه‌رموو ئه‌زیزم
خوگرتن به ماده بێهۆشكه‌ره‌كان و هۆكاره‌كانی قاچاخی ئه‌م ماده‌یه بۆ باشووری كوردستان
له‌م ماوه‌ی رابردووه دا ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و گۆڤار و رۆژنامه و دام وده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوێبیست بووبین وا ده‌ركه‌وتوه و راگه‌یاندراوه كه قاچاخی ماده بێهۆش كه‌ره‌كان له سه‌ر سنوری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان(باشووری كوردستان) ده‌ستیپێكردوه و روو له زیاد بوون ده‌كات. كه له واقیع دا ئه‌گه‌ر له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه و به‌رخوردێكی جیدی و شایه‌نی ئه‌م كاره‌سات و بارودۆخه له گه‌ڵ تاوانباران و ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م گێژه‌نه هاتوون نه‌كرێ كاتێكی زۆری پێویست نیه كه كێشه‌ی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان ببێته سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و تێكچوونی كۆمه‌ڵگا و نه‌مانی ئاسایش و ئه‌منییه‌ت و په‌ره‌گرتنی سه‌دان و هه‌زاران تاوانی دیكه كه له دواهاته‌كانی ئه‌م گێژهنهن روو له زیادبوون بكات.
به‌ر له هه‌شتێك پێناسه‌یه‌ك له‌ماده بێهۆش كه‌ره‌كان و چۆنیه‌تی تووش هاتن و پاشان هۆكانی قاچاخی ئه‌م گێژه‌نه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌یه‌نه به‌ر باسه‌وه.
له ئه‌ساس دا تووش بوون به مه‌سه‌ره‌فی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان به هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی شیمیایی له مێشك دایه. جه‌سته‌ی مرۆڤ هورمونێكی تێدایه به ناوی ئاندرۆمۆرفین كه ئه‌ركی ئه‌م هورمونه ئه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ری ئێش و ئازار دا كاری ئارام كردنه‌وه‌ی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئیشی له ئه‌ستۆ دایه. كه له مرۆڤی خوگرتوو به ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان مێشك ده‌رهاوێشتنی ئه‌م هۆرمونه به‌فراوان ده‌كات.هه‌بوونی به‌رفراوانی ئه‌م هۆرمونه له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ دا ئه‌بێت به هۆی ئه‌وه كه له سه‌ره‌تاكانی كێشانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان حاڵه‌تێكی ئارامی و سووكی و سه‌رخۆشی تووشی مرۆڤ بێت كه ئه‌مه هه‌ر به‌م حاڵه‌ته نامێنێت و لهبهردوهامی تووش بوون دا مرۆڤی خوگرتوو فه‌قه‌ت له بیری ئه‌وه دایه كه ماده‌ی بێهۆشكه‌ر به ده‌ست بێنێت و مه‌سه‌رفی بكات و بۆ به ده‌ست هێنانی هه‌ر كارێ ده‌كات چون سیستمی مێشك تارِادهیهكی زۆر له كۆنترۆل دا نامێنێت.
تووش هاتن به‌م گێژنه چه‌ند قۆناخی هه‌یه كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین:
1) قۆناخی ئاشنایی و ناسین
له‌م قۆناخه دا به هه‌وڵدان له‌لایه‌ن دۆستانی ناله‌بار یان له رووی غرور لاوێتی و وردبینی مرۆڤ ده‌ست پێده‌كات.( ئه‌ژماری تووش هاتووان رۆژ ل دوای رۆژ زیادتر و ته‌مه‌نی تووش هاتووان دێته خواره‌وه كه له ئێران 12 ساڵ راگه‌یاندراوه)
2) قۆناخی شك وگۆمان
له‌م قۆناخه دا مرۆڤ له به‌رابه‌ری ئاوات و ئارهزهوهكانی خۆی راده‌وستێ,
3) قۆناخی خۆگرتنی یه‌كجاری و خنكان له‌م گێژه‌نه‌دا
له حاڵه‌تی به‌دره‌وامی ئیستیفاده‌كردن له قۆناخی شك و گۆمان ، واته قۆناخی دووه‌م نۆره‌ی قۆناخی دوایین وات قۆناخی سێیه‌م ده‌گات. له‌م قۆناخه دا به هۆی خوگرتنی به ته‌واوه‌تی مرۆڤ رۆژ له دوای رۆژ به مه‌سه‌ره‌فی خۆی زێده ده‌كات و به تێپه‌ربوونی زه‌مان و كات شێوه‌ی مه‌سه‌رف دهگۆرِێت و هۆی ئه‌مه‌ش دهگهرِێتهوه به‌وه كه ئێتر ئه‌و ماده كه مه‌سره‌فی ده‌كات یان ئه‌و شێوه‌ی ئیستیفاده كه بڵێن كێشانه، تێری ناكات و ئه‌و حاڵه‌ته سه‌رخۆشییه‌ی بۆ ناهێنێت ، له به‌ر ئه‌وه‌ش به ده‌رزی لێدان شێوه‌ی خۆی دهگۆرِێت. ئه‌گه‌ر چی رۆژ له دوای رۆژ ئیستفاده كردن له ماده بێ هۆش كه‌ره سوونهتیهكان جێی خۆی له گه‌ڵ مه‌وادی شیمیای دهگۆرِێت به‌ڵام مه‌سه‌رفی هه‌ر رۆژ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێت.
جۆره‌كانی تووش بوون:
فێربوونی مجازی: گریدراو بوون و به‌رده‌وام ئیستیفاده كردن له مادههایهكه كه وه‌ك ده‌رمان ده‌ناسرێن و به شێوه‌ی سرووشتی یان ده‌ستكرد پێك دێن. و بریتین له زۆرێك له ده‌رمانه ئارام به‌خشه‌كان و حب و شهبهتهكانی خه‌و، كه ئه‌م ده‌رمانانه له لایه‌ن دكتۆره‌وه یان سه‌به‌خۆ مه‌سه‌رف ده‌كرێن.
فێربوونی مه‌جازی خۆی ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه: فێربوون به ماده سرووشتیه‌كان یان ده‌ستكرده‌كان كه وه‌ك ده‌رمان ده‌ژمێردرێن و فێربوون به مادههایهك كه به ته‌نها له روانگه‌ی ده‌روونیه‌وه فێربوونی تێدایه و ئه‌بێت به هۆی ئیستیفاده كردن به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی و به‌رده‌وام بۆ وێنه وه‌كو جگه‌ره و له‌و چه‌شنه.فێربوون به‌م جۆره مادگهله له ئاسایی‌ترین تا مه‌ترسیدارترین دواهاتیان له‌گه‌ڵ دایه و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و نارِاستهوخۆ كارێگه‌ری خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر خانه‌واده و كۆمه‌ڵگا، وه‌كو نمونه تووش هاتن به تهریاك و هیرۆئین و كۆكائین و له‌و چه‌شنه.كه بێجگه له دواهاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك دواهاتی تایبه‌تیشی وه‌ك كارێگه‌ری له سه‌ر دڵ و ده‌مار و شێرپه‌نجه و میكانیزمی ته‌نه‌فوسی له گه‌ڵ دایه.
له كۆتایی ئه‌م به‌شه دا ئه‌وه زیاده بكه‌ین كه له جیهان دا 300 میلیون تووش بوو هه‌یه كه كه 50 میلیونیان به نوخۆشی ئه‌یدز (HIV) تووش هاتوون ،سهركیترین رێگای دوای كاری سێكس له په‌ره‌گرتنی نه‌خۆشی ئه‌یدز له جیهان دا گواستنه‌وه‌ی وایروسی ئه‌م نوخۆشیه له رێگای ئیستیفاده كردن له ماده سرِكهرهكان به شێوازی ده‌رزی لێدان.
هۆكاره‌كانی قاچاخی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان( باشوری كوردستان)
هه‌رێمی كوردستان له ساڵه‌كانی 92-1991 به‌م لاوه كه تارِادهیهك ئه‌منییه‌ت و ئاسایش خۆی به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌گه‌رچی به هێوری به‌ڵام رێبازێكی به‌روه پێشكه‌وتنی له هه‌مووی بواره‌كانی ژیان و بارودۆخی ئابووری هه‌رێم و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت به خۆوه بینی كه دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به سه‌ر كردایه‌تی سه‌دام حسێن، ئه‌م ره‌وته به پانتاییه‌كی به‌رفراوان تر و رۆڵێكی سوودمه‌ندتر و ئاقارێكی خێراتری تهی كرد. كه وه‌ك هه‌ر له مێژه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌راوسێ كه تاكو ئێستا هه‌ر خۆێنی كوردیان هه‌ڵمژیوه و به خوێنی كورد ژیانیان به سه‌ر بردووه ناخۆشه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ببێت ده‌یانه‌وه‌ێ كه خاكی ئه‌م وڵاته داگیربكه‌ن یان بیخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. له ناو وڵاتانی ده‌راوسێ رژێمی مه‌لاكانی ئێران و دوایی توركیا سه‌ره‌كیترین رۆڵ دهگێرِن. بۆ وێنه ئێران له‌م دواییانه به ده‌ستاوێزی هێرش بردنه سه‌ر پارته كوردیه‌كانی موعاریزی ئێران له‌سه‌ر سنوری ئێراق و ئێران ده‌یه‌ویست سنوری ئێراق به واتایه‌كی دروست تر سنوری هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنی كه نه‌یتوانی ئه‌م كاری خۆیه به ئه‌نجام بگه‌یه‌ێنێت و له راستیش دا له به‌ر هه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و به تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان دا نه‌یوێرا، كه واته رژێمی ئێران وا بیرده‌كاته‌وه كه ئه‌م به‌شه‌ی كورستان وه‌ك پێش‌و وڵاتێكی بێ ساحێب و خاونه و مه‌یدانی شهرِهو ده‌توانێ هێزه‌كانی له‌وێ دا نیشته‌جێ بكات به‌ڵام نا، رژێمی مه‌لاكانی ئێران له هه‌ڵه دایه و ئێستا ساڵانی رابردوو نیه و كوردستانیش ئه‌و كوردستانه نیه. پاشان رووداوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه سووتانی مۆنۆمێنهتهكی لێ كه‌وته‌وه سه‌دی سه‌رد كارێگه‌ری ناراستهخۆی رژێمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر جۆره لایه‌نگه‌لێكی هه‌رێمی كوردستان تێدابه‌دی ده‌كرا.
بۆ توركیاش هه‌روه‌ها كه ده‌زانن رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌یه‌وه‌ێ كه هێزه‌كانی خۆی به بههانهگهلێكی جۆراوجۆر بێنێته ناو خالكی كوردستان كه مه‌به‌ست له‌مه بێجگه له داگیركردن شتێكی دیكه‌ی تێدا نابینرێ ، هه‌روه‌ها كه دزانن له‌م داوایانه دا گروپێكی تیرۆریستی تورك له‌هه‌ریمی كوردستان ده‌ستبه‌رسه‌ر كراون كه نائه‌منی و تیرۆریان له هه‌رێم ئه‌نجام داوه و پاشانیش هه‌روه‌ها كه ده‌زانن توركیا ده‌سبه‌رداری موسڵ نیه و ساڵانی رابردووش به‌و به‌هانه‌یه كه گوایه موسڵ له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری عۆسمانیهكان سه‌ربه‌ر حكومه‌تی عۆسمانی بووه ، خۆی بۆ هێرش به سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه و داگیركردنی ئاماده كرد بوو.
ئه‌گه‌رچی وڵاتانی جیهان له‌وانه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م چه‌شنه كردهوهانه قه‌بوول نه‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ری دا هه‌ڵوێستی توند له خۆیان نیشان بده‌ن.
له‌م بارودۆخه دا و ئه‌گه‌ری مه‌ترسی قاچاخی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به‌و شێوه‌ییه‌ی كه رۆژهه‌لاتی كوردستانی ناو ئه‌م گێژه‌نه‌دا ورده ورده ده‌خنكێنێت، هه‌مان سیاسه‌ت و به‌هه‌مان ئامراز( خه‌ڵكی خۆماڵی و كورد) له بیری رێگه‌گرتن به پێشكه‌وتنه‌كانی باشووری كوردستان و به مه‌ترسی خستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه