.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










بەڕێزان ئەمە چیرۆکێکی راستەقینەی کوڕێکە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس گیراوە کاتێ گوێم لێ بوو لە لەسەر زاری دایکیەوە گێڕایەوە گریاندمی .........
شەوێک لە شەوەکانی زستان دایە گەورەیەکی جەرگ سوتاو قژ سپی چاو پڕلە گریان بەسەرهاتی کوڕە گیراوەکەی گێرایەوە کە لەگەڵ هەموو وشەیەکی فرمێسک لە چاوانی ئەباری ئەو چیرۆکە تراژیدیایەی کە کوڕەکەی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گیراوەو ئەشکەنجە دراوە بەڕاست کە گوێم لە گێڕانەوەکەی بوو ناخمی هەژاند فرمێسکی چاومی ڕژاند
کوڕەکەی بێ تاوان لە نێو قوتابخانە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گیراوە ژنە چاو پڕ گریانەکە وتی کە گرتیان شێت و هار بوم نەمزانی پەنا بۆ کوێ ببەم چوومە بەردارگای هەموو کەسێک تا کورەکەم بەربدەم یان جارێک بتوانم بیبینم
وتی کەسێکیان پێ ناساندم کە بتوانم لە ڕێگەی ئەوەوە کورەکەم ببینم وتی ڕۆشتم بۆ لای تاکو دەردی دڵمم پێ بڵیم بڵێم کورە بێ تاوانەکەم گیراوە وتی لەو سەردەمەدا نەموێراوە سواری هیچ ئوتومبێلێک بم بە پێ ڕیگام گرتە بەر لە دەسارەکەوە تا بناری گۆیژە بە پێ رۆشتم هەموو گیانم تۆز و خۆڵی رێگاوو بان بوە گەشتە ماڵەکە چومە ژوورەوە وتویەتی فەرموو دایە گیان چیت ئەوێت کێت گیراوە وتی کوڕەکەم گیوارە هانام بۆ تۆ هێناوە چارێکم بۆ بدۆزەرەوە تا کوڕەکەم ببینم وتی خەمت نەبێ هەرچۆنێک بێت رێگات بۆ ئەدۆزمەوە تا کوڕەکەت ببینیت برۆرەوە خۆم جوابت بۆ ئەنێرم وتی هاتمەوە چاوەڕی بووم تا جوابی بۆ ناردم رۆشتمەوە بۆ ماڵی واستەکەم کە پیاوێکی زۆر چاک بوە شیرین بوە ئەوەنە نازدار بوە ڕێزی گرتووم وتی پێی وتووم دایە گیان تۆ هەر خەم مەخۆ من بۆت بەر ئەیەم وتی پێم وتوەە کوڕەکەمیان هێناوە بۆ شورتە گەر لە شورتە بێت هەر ئەم شەو بۆت بەر ئەیەم وتی کاتێ ڕۆشتوم کورەکەمیان بردەوە بۆ لای ئەمن بەداخەوە نەیتوانی بەریبات وتی بەس بڕۆ بۆ شورتە ئەتوانی بیبینیت وتی رۆشتم شتم کڕی خواردن و شتئ خۆش بۆ کوڕەکەم ببەم تا بیخوات کە رۆشتم وتیان لەلایەن کێوە هاتوی وتومە لەلایەن فڵان کەسەوە هاتووم وتی گەر دەسەڵاتم هەبوایە ئەوەی بیوتایە رژێمی بەعس باشە چەقۆیەکم ئەیا لە ملی بە دەم گریانەوە ئەم ڕستەیەی وت
وتی بەداخەوە ئەو رۆژە نایان هێشت بیبینم تا رۆژێکی تر لە گەڵ حاجی باوکی مناڵەکانم ڕۆشتین بۆ موجەهە کە هەر ئەو پیاوە بەڕێزە ئەو مەجەهەیی بۆ ڕێک خستین وتی ڕۆشتم بەرخ و میوەو هەموو خواردنێکم کڕی بۆ ئەو ماڵە چونکە زۆری ڕێز گرتین دایم پێ ئەوتم کە تۆ ئەبینم نە نانم بۆ ئەخوڕیت نە ئاو بۆ وا لە خۆت ئەکەیت کە شتەکانم برد بۆ ماڵەکە کابرا سوێنی خوارد وتی ئەو شتانە نایەتە ماڵی من بڕۆن بیفرۆشنەوە خۆم هەموو شتێکم بۆ ئەمن کڕیوە تاکو رێگە بدەن بە ئێوە کورەکەتان ببینن وتی هەستاین بچین بۆ موجەهە ئەو ڕۆژە ماجەهەیەکی خۆشمان کرد کوڕەکەم پێی وتم دایە گیان بۆ خەفەت ئەخۆیت من زۆرباشم ٣ کەسین لە ژرێکدا تا بەیانی گۆرانی ئەڵێن وتی درۆی لەگەڵ کردم بۆ ئەوەی من خەفەت نەخۆم ٦٠٠ کەس لە ژورێکدا بون وتی ئەو رۆژە کە ئەمنەکانم بینیوە وتومە ئەوانە هەمووی سجنی ئەمنن وتیان چۆن ئەزانیت وتوومە ئەوان هەموویان دەموچاویان سپیە خۆریان نەبینیوە
وتی ڕۆژی ددگای کورەکەم نزیک بۆیەوە دادگایان کرد شورتەیەک پێی وتوە هەر ئەمڕۆ چارەنوست دیاری ئەکرێت چی هەیە راست بیڵێ مەترسە لە قسەکردنا مەترسە وتی چووە بەردەم ددگا حاکم لێی پرسیوە بۆ ئەو قسانەت کردوە کوڕەکەی قۆڵی هەڵکردوە وتویەتی جەنابی حاکم گەر واش لە تۆ بکەن تۆش یەیتە قسە دیارە زۆر ئەشکەنجەیان یاوە بە گریانەوە بەردەوام بوو وتی کوڕەکەم بە حاکمی وتوە گەر واشلە بەرد بکەن یەتە قسە وتی حاکم وتوویەتی تۆ بۆ حزبی نیت وتویەتی حزبیم ئەوە ڕەقەمی فڵانە مامۆستاو فڵانە کەسە دیارە رەقەمی نۆرماڵی ئەوکاتە بوە لە ترسا وتویەتی حزبیم کاتێک حاکم پەیوەندی بەو کەسانەوە کردەوە وتویانە بەڵێ ئابونەش ئەدات بەس ئەم ناگە نەیاوە ئتر حاکم فایلەکەی سڕیوەتەوە بڕیاری بەربونی یاوە
ڕۆژێک لە ماڵەوە دا ئەنیشن حاجی مێردی بەرامبەر بە پەنجەرەی ژورەکە ڕوو لە دەرگای دەرەوە دانیشتوە و دایکی کوڕەکەش بەرامبەری دانیشتووە بینیویەتی حاجی ئەگری فرمێسک لە چاوی یەتە خوارەوە لێی پرسیوە حاجی بۆ ئەگریت چی بووە هیچ نەبوە وتی حاجی وتویەتی ئەوە خەو ئەبین یان ڕاستە بینیم لە پشتی دار هەنارەکەوە سەری کێشاوەتە ئەمدیو وتی کاتێ سەیر ئەکەم ڕاستە کورەکەم بوو وتی منیش وتومە ئەوە خەوە یان خەیاڵە وتی دەنگێک وتویەتی ماڵەکە لە ماڵنن وتی هاوارم کرد لە خۆشیا بەرز ئەبومەوە وتی تون باوشم کرد بە کوڕەکەما تێر ماچم کرد وتی ئەوەنە ئەشکەنجەیان یاوە خوێن لە گوێکانی هاتۆتە دەرەوە وتی هاوارم کرد هۆۆۆۆۆ خەڵکینە وەرن کوڕەکەم هاتەوە
نوسینەوەی ئەم بەسەرهاتە ســــــــــادۆ
تـــــایبەت بە یــــــــانەی کوردژیـــــــــــن

لهسهر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بیت بەریز سادۆ
ئەمه جیرۆکى زیانى جەندین کەنجى دیکەى وەک ئەم کەنجەیه که بەبئ تاوان له سەردەمى رزیمى گۆربەگۆردا بەو شیوەیه کیراون و ئەشکەنجه دراون

لهسهر هێڵ نییه




سوپاس بۆ تۆش دەست خۆش بۆ پەیامەکەت بەڵێ زۆر راستە زۆر کەسی بێ تاوان ئەم چیرۆکەی بەسەر هاتوە
هەر شاد بیت بەڕێزم
لهسهر هێڵ نییه




ده ست خوش

لهسهر هێڵ نییه










دەستەکانت خۆش بێت سادۆ گیان ، بۆ دانانی ئەم چیرۆکە تراژیدیایەی کە وێنای هەموو گەنجێکی کوردی ئەو سەردەمەبووە
بەراستی شتێکی زۆر ناخۆشە بەتایبەت کە دەبینیت کەسێکت یان کوریکت دەگیرێت لەوەش ناخۆشتر بێ تاوان و بەدەست کەسانێکی وەک رژێمی بەعس
هیواخوازم شتی وا هەر گیز دوبارە نەبێتەوە بۆ هیچ کەسێک و میللەتێک ،
دوبارە دەستت خۆش بێت و سەر کەتوو بیت ،

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بهڕێزهکهم بهڕاستی کارهساتێکی ناخۆش بووه ،
بێگومان بهههزارهها چیرۆکی هاوشێوهی ئهمه ههیه
کهبهسهر میلهتی ئێمه هاتووه.. بههیواین ههرگیز ئهو ڕۆژانه نهگهڕێنهوه
سهرکهوتووبیت
لهسهر هێڵ نییه







brwabatasi نووسی:
[size=16]دەستەکانت خۆش بێت سادۆ گیان ، بۆ دانانی ئەم چیرۆکە تراژیدیایەی کە وێنای هەموو گەنجێکی کوردی ئەو سەردەمەبووە
بەراستی شتێکی زۆر ناخۆشە بەتایبەت کە دەبینیت کەسێکت یان کوریکت دەگیرێت لەوەش ناخۆشتر بێ تاوان و بەدەست کەسانێکی وەک رژێمی بەعس
هیواخوازم شتی وا هەر گیز دوبارە نەبێتەوە بۆ هیچ کەسێک و میللەتێک ،
دوبارە دەستت خۆش بێت و سەر کەتوو بیت ،
[/size]


لهسهر هێڵ نییه






دةست خو ش

لهسهر هێڵ نییه