❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یـاســــ ـ ـــــای زێــــ ـ ـــــڕیـن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-14 10:22:18

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

یـاســــ ـ ـــــای زێــــ ـ ـــــڕیـن

یـاســــ ـ ـــــای زێــــ ـ ـــــڕیـن
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2a4225a43c.jpg


جێنشینی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) عمری کوڕی خه‌تاب (ر.ض) پێش 14 سه‌ده‌ له‌مه‌و به‌ر هه‌نگاوی یه‌که‌می دیاریکرد بۆ گه‌شه‌ سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا کاتێک فه‌رموی :( رحم الله‌ من أهدي الي عیوبي)
واته‌ :خوا له‌و که‌سه‌ ببورێت که‌ هه‌ڵه‌کانم نیشان ده‌دات و به‌دیاری بۆم دێنێته‌وه‌ .
به‌م وته‌یه‌ حه‌زره‌تی عمر (ڕ.ض) یاسایه‌کی زێڕینی دانا ، که‌ دانبپیانانی که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌ هه‌ڵه‌کانیدا و په‌سه‌ندکردنی ڕێنماییه‌کانی خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ری کرده‌ خاڵی کرانه‌وه‌ به‌ره‌و ڕووی پێشخستنێکی ناوازه‌ی کارگێڕی و گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا .

به‌ڵکو خه‌لیفه‌ (ڕ.ض) سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌وڵه‌تبوو هه‌ر به‌داواکردنی ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕازی نه‌بوو به‌ته‌نها ، به‌ڵکو پێشکه‌شکردنی هه‌ڵه‌کانیشی وه‌کو دیاریه‌ک که‌بۆی بێنن دائه‌نا به‌ئاماژه‌یه‌کی دروست و ئاشکرا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و پله‌ی ئه‌م کاره‌ که‌ به‌ خاڵی کرانه‌وه‌ی ته‌واو داده‌نرێت بۆ به‌ره‌وپێسبردنی به‌ڕیوبردنێکی ناوازه‌ ، جا په‌سه‌ندکردنی ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ری کارمه‌ندان له‌لایه‌ن به‌ڕیوبه‌ره‌وه‌ قۆناغێکی گرنگی گه‌شه‌کردنی کارگێڕیه‌ ، به‌ڵام قۆناغێکی گرنگتر که‌واتای هێزی که‌سایه‌تی به‌ڕێوبه‌رو ئاواتی سه‌ره‌کی له‌ پێشخستنی کارو جێبه‌جێکردنیدا به‌شێوه‌یه‌کی جۆراوجۆر  ده‌گه‌یه‌نێت ، هاندانی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵی کارده‌کات و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ ده‌توانێت چاره‌سه‌ریان بکات و بیرخستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان بۆچاره‌سه‌رکردن پێش به‌سه‌رچونی کات.

ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ عومه‌ر (ڕ.ض) خه‌ڵکی بانگ کردو سه‌رکه‌وته‌ سه‌ر بڵندگۆو فه‌رموی : ئه‌ی کۆمه‌ڵی مۆسۆڵمانان چی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردا که‌وتمه‌ ناو دونیا و له‌ناویدا وونبووم ..؟ من زۆر ده‌ترسم که‌هه‌ڵه‌ بکه‌م و که‌س به‌رپه‌رچم نه‌داته‌وه‌ له‌به‌ر پله‌و پایه‌ی من ، ئه‌گه‌ر چاکه‌م کرد چاوم  لێبکه‌ن و ئه‌گه‌ر خراپه‌م کرد لێم ڕاپه‌ڕن ، له‌و کاته‌دا پیاوێک ووتی : به‌خودا ئه‌ی میری بڕواداران ئه‌گه‌ر لاریه‌کمان لێ بینیت به‌ شمشێره‌کانمان ڕاستت ده‌که‌ینه‌وه‌ ، کاتێک خه‌لیفه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی بیست ئاسوده‌یی دڵی پڕکرد و فه‌رمووی : خودا بتان بورێت ، سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ که‌کاسنێکی له‌ناوتاندا والێکردوه‌ به‌ شمشێر ڕووبه‌ڕووی عومه‌ر ببنه‌وه‌ .


ئا/ شازاده‌ شه‌نێ ..... تایبه‌ت به‌ " کوردژین "

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net