❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیخوێنه‌وی زۆر به‌ سوده‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-14 19:48:22

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsXPSafari

بیخوێنه‌وی زۆر به‌ سوده‌


بیخوێنه‌وی زۆر به‌ سوده‌


كچێك له‌ژوری كوڕێك ده‌خه‌وێت
.
.
.
له‌ گه‌شتێكی تایبه‌تی قوتابخانه‌و بۆ سه‌ردان و بینینی یه‌كێك له‌ شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌یه‌كی ووڵات، كۆمه‌ڵێك له‌ قوتابیانی كچ و مامۆستاكانیان ڕۆشتن بۆ لادێیه‌ك تا ناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ ببینن... كاتێك كه‌ پاسه‌كه‌ گه‌یشته‌ جێ, ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌كو چۆڵه‌وانی وابوو, وه‌ دابڕاو و بێ خه‌ڵك بوو, قوتابیه‌كان و مامۆستاكان دابه‌زین ده‌ستیان كرد به‌ ته‌ماشاكردنی شوێنه‌واره‌كان و نوسینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌یانبینی, ئیتر سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یان بوون و گروپ گروپ كۆ ده‌بوونه‌وه‌ و تا ئه‌وه‌نه‌ی پێ نه‌چوو هه‌ر قوتابیه‌ و ده‌چووه‌ لای ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ پێ خۆش بوو وه‌ لای ئه‌وه‌وه‌ ده‌وه‌ستا, له‌وێدا یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كان زۆر بایه‌خی به‌ نوسینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ده‌دا و سه‌رقاڵ بوو تا وای لێ هات مه‌سافه‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیه‌كان دوور كه‌وته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا, دوای چه‌ن كاتژمێرێك قوتابیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و سواری پاسه‌كه‌ بوون له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان, وه‌ قه‌ده‌ری خوا وابوو كاتێك كه‌ مامۆستاكان سه‌رژمێری قوتابیه‌كانیان كرد وایان زانی هه‌موو قوتابیه‌كان سواری پاسه‌كه‌ بوونه‌, به‌ڵام ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌ شوێنی قوتابیه‌كان دوور كه‌وتبۆوه‌ هێشتا نه‌گه‌ڕابۆوه‌, كاتێك كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنی پاسه‌كان سه‌یری كرد هیچ كه‌سی لێ نه‌ماوه‌ و ئیتر به‌ ده‌نگی به‌رز هاواری كرد به‌ڵام كه‌س نه‌بوو وه‌ڵامی بداته‌وه‌, بۆیه‌ بڕیاری دا كه‌ به‌ پێ بڕوات تا ئه‌گات به‌ لادێیه‌كی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ و به‌ڵكو وه‌سیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێ ی بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌, دوای ڕۆشتنێكی زۆر به‌ده‌م گریانه‌وه‌و گه‌یشتنی به‌ زه‌وی و شوێنێك كه‌ كێڵراوه‌و كراوه‌ به‌ باخ وباخات كه‌پرێكی بینی له‌ دار و به‌رد دروست كرابوو, چووه‌ لای كه‌پره‌كه‌وه‌و له‌ درگاكه‌یدا كاتێك بینی كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ده‌رگاكه‌ی لێ كرده‌وه‌و به‌ سه‌رسوڕمانێكه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێت: تۆ كێیت و چی گه‌یاندویته‌ته‌ ئێره‌؟!

كچه‌كه‌ ووتی: من له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم بۆ گه‌شتێك هاتوینه‌ته‌ ئێره‌ وه‌ ئێستا ئه‌وان منیان جێ هێشتوه‌ و ناشزانم له‌ كوێوه‌ بڕۆمه‌ سه‌ر جاده‌یه‌ك و بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ووتی: ئه‌م ناوچه‌یه‌ چۆڵه‌وانی یه‌ و تاق و ته‌را خه‌ڵكی لێ ده‌ژی وه‌ ئه‌و شاره‌ی تۆش زۆر دووره‌ لێره‌وه‌ بۆیه‌ داوای لێ كرد ئه‌مشه‌و تا به‌یانی بمێنێته‌وه‌ و به‌ڵكو به‌یانی بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئیتر كچه‌كه‌ ده‌چێته‌ ژووره‌كه‌یه‌وه‌ و كوڕه‌كه‌ پێ ی ئه‌ڵێت له‌ سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی خۆی بخه‌وێت كه‌ هه‌ر به‌ گڵ به‌رزی كردبۆوه‌و خۆشی له‌ زه‌ویه‌كه‌یا ئه‌بێت, ئینجا كوڕه‌كه‌ چه‌رچه‌فێكی هێناو به‌ حه‌بلێكا هه‌ڵی واسی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دا بێت و سیسه‌می كچه‌كه‌ جیا بكاته‌وه‌ له‌ باقی ژووره‌كه‌.

كچه‌كه‌ش چه‌رچه‌فێكی دا به‌خۆیا و له‌ ترسا به‌س دوو كونه‌چاوی به‌ده‌ره‌وه‌ بوو وه‌ به‌ده‌م گریانێكی بێ ده‌نگه‌وه‌ به‌رده‌وام موراقه‌به‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌كرد بزانێت چی ئه‌كات.

سه‌یری كرد كوڕه‌كه‌ ئه‌وه‌تا له‌ سوچێكی ژووره‌كه‌یا دانیشتوه‌ و كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌, له‌ پڕ كوڕه‌كه‌ كتێبه‌كه‌ی داخست و سه‌یری مۆمێكی ئه‌كرد كه‌ به‌رامبه‌ری بوو, كه‌مێكی پێ نه‌چوو كوڕه‌كه‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كه‌ی خسته‌ به‌ر ئاگری مۆمه‌كه‌ تا چه‌ن ده‌قه‌یه‌ك و ئیتر په‌نجه‌ی سووتا, ئینجا یه‌ك یه‌ك هه‌موو په‌نجه‌كانی وا لێ كرد, كچه‌كه‌ش هه‌ر سه‌یری ئه‌كرد و ئه‌گریا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك ئه‌م كوڕه‌ جنۆكه‌ بێت و ئه‌م كاره‌ش وه‌ك په‌رستن و شتی وا بێت كه‌ ئه‌یكات, هیچ یه‌كێك له‌م كوڕ و كچه‌ تا به‌یانی نه‌نوستن, كچه‌كه‌ له‌ ترسی كوڕه‌كه‌ و كوڕه‌كه‌ش له‌ ترسێكی شاراوه‌.. كه‌ ڕۆژ بۆوه‌ كوڕه‌كه‌ كچه‌كه‌ی برده‌وه‌ بۆ شار و تا گه‌یاندیه‌ ماڵی خۆیان, كچه‌كه‌ چووه‌وه‌ ماڵه‌وه‌, به‌ڵام زۆر بێ حاڵ و ترساو بوو له‌و شتانه‌ی كه‌ شه‌وی پێشوو بینی بووی, وه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتبوو بۆ باوكی گێڕایه‌وه‌, به‌ڵام باوكیشی به‌ سه‌رسوڕمان و گومانه‌وه‌ چووه‌ لای كوڕكه‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو باوكی كچه‌كه‌ بناسێنێت پێی و تاكو چیرۆكی نه‌هاتنه‌وه‌و باسی كچه‌كه‌ی ببیستێت تا ڕاستێتی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت, كاتێ چووه‌ لای كوڕه‌كه‌ سه‌یری كرد هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ستی به‌ له‌فاف پێچاوه‌, باوكی كچه‌كه‌ش پێش هه‌موو شتێك پرسیاری ده‌ستی لێ كرد و ئاخۆ بۆ وای لێ هاتووه‌؟ گه‌نجه‌كه‌ش ووتی: من له‌ سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی خۆمان بوومه‌و له‌ناو كه‌پره‌كه‌م بومه‌و شه‌ویش كچێك هاتووه‌ بۆ ماڵه‌كه‌م وه‌ زۆر جوان بووه‌ و شه‌و له‌ماڵم خه‌وتووه‌, به‌ڵام شه‌یتان به‌رده‌وام وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ئه‌كردم (بۆ ئه‌وه‌ی زینای له‌گه‌ڵ بكه‌م) منیش له‌ ترسا په‌نجه‌كانی خۆمم سوتان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هوه‌ت و خۆشیه‌ی شه‌یتان بۆی دروست كردوم له‌گه‌ڵ سوتانی په‌نجه‌كانم دا بسوتێنن و نه‌كه‌ومه‌ داوی شه‌هوه‌ت و شه‌یتانه‌وه‌. كاتێكیش به‌یانی بوویه‌وه‌ وه‌كو خوشكێكی خۆم هێناومه‌ته‌ ماڵی خۆیان. چیرۆكه‌كه‌شی وه‌خو خۆی گێڕایه‌وه‌.

باوكی كچه‌كه‌ زۆر ئه‌م گه‌نجه‌ له‌خوا ترسه‌ی ئه‌چێته‌ دڵه‌وه‌و كه‌سێكی ئاوها زۆر زۆر كه‌م وێنه‌یه‌ له‌م ڕۆژگاره‌ پڕ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌, بۆیه‌ بردیه‌ ماڵه‌وه‌ و بڕیاری دا كه‌ كچه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات.

په‌نجه‌ سوتاوه‌كانی شه‌وێكی حه‌رامیان پێ گۆڕی, كه‌ سه‌ربه‌زی هه‌موو ژیانی پێ به‌ده‌ست هێنا.

س:fb

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-15 07:20:49

salay
خونچەی نوێ
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-14
دواترین سه‌ردان: 2012-04-14
په‌یامه‌كان: 50
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بیخوێنه‌وی زۆر به‌ سوده‌

ئه‌گه‌ر گوڵ بم له‌ ده‌ستی تۆم
گه‌ر عاشق بم عاشقی تۆم
گه‌ر بمرم له‌ داخی تۆ
گه‌ر بژیم هه‌ر بۆتۆم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-701e70753d.jpg..........خؤشم ئةويى .....................

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-15 07:23:00

salay
خونچەی نوێ
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-14
دواترین سه‌ردان: 2012-04-14
په‌یامه‌كان: 50
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بیخوێنه‌وی زۆر به‌ سوده‌

سلێمانی ئه‌مرۆ هێنده‌ نازداری
هه‌روه‌ک بوکێکی به‌هاری
پۆشیوته‌ به‌رگێکی سپی
ماشه‌للا چه‌ند جوان و کپی
شاره‌که‌م هه‌روه‌کو زیوه‌
جارێ هێشتا چیتان دیوه‌
بچۆره‌ شاخی ئه‌زمه‌ر بنۆشه‌ به‌فراو له‌وێ
که‌خاوه‌نی ئه‌م خاکه‌ جوانه‌بی ئیتر چیترت ئه‌وێ
ئه‌ی شاخی پیره‌مه‌گرونم
ده‌وای ده‌ردی ده‌رونم
تۆش له‌گه‌ل تۆستی شیرینی به‌دوو قۆلی
بچۆ بۆ بینی قه‌شقۆڵی
ئاخ سلێمانی چه‌ند شیرینی لام
به‌مشتێ خۆلی تۆنامێنێ ئێشی زام
سه‌د ره‌حمه‌ت له‌میری بابان که‌تۆی وه‌ک شار بنیات ناوه‌
له‌رێی تۆدا ئه‌یبه‌خشم ئه‌و رۆحه‌ی خوا پێمی داوه‌
ئه‌ی شاره‌که‌م ، شاری شێران
یاره‌ب قه‌ت تۆنه‌بی وێران
هه‌میشه‌ له‌به‌رزی بوبینم
فیدات بم شاری شیرینم
ئه‌ی شاره‌ پر شارستانییه‌که‌م
پێمبلێ من چیت پێشکه‌ش که‌م
گه‌ر به‌خوێنی من تۆ پێشتر ئه‌که‌وێ
ئه‌وا پێشکه‌شت بێ به‌س تۆ سه‌رکه‌وی
شاره‌ جوانه‌که‌م که‌تۆ ئێستا یه‌ک پارچه‌ زیوی
عومری به‌زیاده‌ رۆشتوه‌ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یدوی
هه‌رکه‌س ئه‌م جوانیه‌ی تۆ ببینێت
له‌یادت ناکا و رۆحی خۆیت بۆ دێنێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-15 07:24:38

salay
خونچەی نوێ
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-14
دواترین سه‌ردان: 2012-04-14
په‌یامه‌كان: 50
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بیخوێنه‌وی زۆر به‌ سوده‌

هەناسەكەم زۆر دڵنيام
ئەگەر ئەم شارە جێبێڵم يەكسەر دەمرم
چونكە جگە لەم هەوايە
هيچ هەوايەكى تر وةرناگرم......
ڕەنگە تۆ پێت سەير بێت
بڵێیت خۆ هەواى ئەم شارە پڕ لە تۆز و دوکەڵە
نا ...گییانەکەم لای من زۆر پیرۆزە
چونکە هەناسەی تۆی تێکەڵه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net