.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئاماژه گرنگه‌کان له په‌روه‌رده کردنی منداڵه‌که‌تدا
فرسه‌ت ئه‌هێنم نێوان ماوه‌یه‌ك و ماوه‌یه‌کی تر هه‌ر کتێبێکی په‌روه‌رده کردنی منداڵم به‌ر ده‌ست بکه‌وێت ئه‌یخوێنمه‌وه و و په‌ره ئه‌ده‌م به زانیاریه‌کانم له په‌روه‌رده کردنی منداڵه‌که‌مدا ....، سه‌رسامم له‌و که‌سانه‌ی که له به‌های فێر بونی په‌روه‌رده‌ی منداڵ که‌م ئه‌که‌نه‌وه و بیانوه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن ( ئه‌و دایك و باوکانه‌ی ئێمه‌یان په‌روه‌رده کردوه خۆڕسك بون و له سایه‌ی خواوه لاشمان نه‌داوه ) !
من وه‌ڵامێکم هه‌یه بۆ بیانوی ئه‌و که‌سانه له چه‌ند ڕویه‌که‌وه : --
1 – ئه‌و زه‌مانه‌ی ئێمه‌ی تیا له دایك بوین زۆر جیاوازه له‌و زه‌مانه‌ی ئه‌مانی تیا له دایك بوون، چونکه ئێستا
په‌تای کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عنه‌وی تازه‌ی ئه‌وتۆ په‌یدا بوه، مرۆڤی گه‌وره لێی ئه‌ترسێ که پێوه‌ی ئالوده
ببێت، چ جای منداڵی بێ تاوان.
2 – ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره په‌روه‌رده‌ی تۆی له سه‌ر ده‌ستی که‌سانێکی خۆڕسك دا داوه که زانستیان پێ
نه‌گه‌یشتوه و خوا به هۆی ئه‌وانه‌وه توشی لادانی نه‌کردویت، ئایا تۆش ئێستا خۆڕسکیت تا ڕه‌حم به
منداڵه‌که‌ت بکرێت به هۆی تۆوه ؟، یان ئایا خودی خۆت ( له‌م ڕۆژه‌دا ) دڵنیایت که خوا هه‌مان ڕه‌حم به
تۆش ئه‌کات ؟، ئایا تۆ گه‌ره‌نتیت هه‌یه که منداڵه‌که‌ت لا نادات ؟
3 – فێر بونی په‌روه‌رده کردنی منداڵ به هه‌ر هۆکارێك بێت ( کتێب، خول، مه‌قاله‌یه‌ك، به‌رنامه‌یه‌ك، به
ڕاوێژکاری پسپۆڕان و زانایان )، نیشانه‌ی هه‌ست کردنه به ئه‌رکی سه‌ر شانمان به‌رامبه‌ر به
ڕۆڵه‌کانمان، و به‌دیهێنانی هه‌ست کردنه به ڕه‌زامه‌ندی، کاتێ که هه‌ڵئه‌ستیت به ڕۆڵی په‌روه‌رده‌که‌ر به
شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌واو.
له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌ڵێم : با به کرده‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانمانه جێ به جێی بکه‌ین، هه‌تا ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ویستی دڵی ئێمه‌وه ده‌رچوو، ئه‌و کاته په‌شیمانی ناکێشین که ئه‌رکێك له‌سه‌ر شانمان بوه و توانیومانه به‌جێی بهێنین به‌ڵام وامان نه‌کردووه، به‌ڵکو به ئاسوده‌یی ده‌رون و خه‌یاڵه‌وه ئه‌ڵێین ئێمه هه‌ستاوین به جێ به جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانمان پێویست بووه.
له مه‌ودای خوێندنهومدا بۆ کتێبه‌کانی په‌روه‌رده کردنی منداڵ، چه‌ند ڕێنماییه‌کی کورتم یاداشت کرد له‌پێشدا بۆ خۆم، ئینجا پێم خۆش بوو ئێوه‌ی به‌ڕێزیشی تیا به‌شدار بکه‌م به‌و هیوایه‌ی هه‌موومان سود ببینین، ئه‌گه‌ر ئێستاش منداڵت نییه له دوا ڕۆژدا ببت به پێشه‌نگ له په‌روه‌رده کردنی منداڵێکی کوردی ژیر به په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست.
* له نه‌زانی دایك و باوکان و کورتبینیانه که ته‌نها گوێ ئه‌ده‌ن به له‌ش و سیما و نه‌خۆشیه‌کان و خاوێنی
منداڵه‌کانیان کاتێك د‌رك به‌وه ناکه‌ن که منداڵه‌کانیان پێویستیان به گوێ دانه به دڵ و مێشك و ئه‌قڵیان.
* له‌و هۆکارانه‌ی که بیر و هۆشی منداڵ به‌هێز ئه‌کات و یارمه‌تی ئه‌دات بۆ گوزارشت کردن له‌وه‌ی بیری لێ
ئه‌کاته‌وه، گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی ڕۆژانه و هه‌فتانه‌یه، داوای لێ بکرێت ڕوداوه‌کانی ڕابوردوو به بیر
بهێنێتهوهوه و له باره‌یانه‌وه بدوێت و گوێ بۆ ووته‌کانی شل بکرێت، له هه‌مان کاتدا کارلێك بکرێت له‌گه‌ڵ
ووته‌کانیدا.
* سێ شتی گرنگ هه‌یه که پێویسته په‌روه‌رده‌که‌ر به ووردی تاوتوێی بکات و لێی ئاگادار بێت :
1 – پێویسته بزانین منداڵه‌کانمان تێکه‌ڵی چ جۆره هاوڕێیه‌ك ئه‌بن، بۆ ناسینی ئه‌و هاوڕێیانه و دید و
بۆچونی که‌س و کاریان و تا چ ئاستێك دورن له کار و خوو ڕه‌وشتی خراپ.
2 – پێویسته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ناوماڵ تاو‌و توێ بکه‌ین و خاوێنیان بکه‌ینه‌وه و کۆنترۆڵیان
بکه‌ین له ماڵه‌که‌ی خۆماندا ( سه‌ته‌لایت، تلفزیۆن، ڕادیۆ دی ڤی دی ...هتد ) و دور بن له سه‌رچاوه‌ی
ئاڕاسته کردنی خراپ و به‌دڕه‌وشتی بۆ منداڵه‌کانمان.
3 – له به‌ر ده‌می منداڵه‌کانماندا پێویسته ده‌سته‌واژه و کرداره‌کانی خۆمان خاوێن بکه‌ینه‌وه له هه‌ر شتێك که
دور بێت له خوو و ڕه‌وشتی پاك.
* منداڵی ته‌مه‌ن خوار 4 ساڵ د‌رك ناکات به حه‌قیقه‌تی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات، ئامان نه‌که‌ی سزای
جه‌سته‌یی بده‌یت له‌و مه‌رحه‌له‌یه دا چونکه زوڵمێکی گه‌وره‌ی لێ ئه‌که‌یت، هه‌روه‌کو چۆن ئیستیعابی
ڕاستی سزاکه ناکات و لێی تێ ناگات بۆچی سزا دراوه.
- ئیهانه‌ی باوك بۆ دایك یان سوکایه‌تی پێ کردنی له‌به‌ر چاوی منداڵ ئه‌بێته هۆی شێواندنی ده‌رونی منداڵ و
متمانه‌ی لاواز ئه‌کات و ئهیلهرزێنێ بهرامنر باوك وه‌ك بهخێوکهرێك و ئاڕاسته که‌رێك، له هه‌مان کاتدا ڕق و
کینه دروست ئه‌کات بۆ باوکه‌که.
* له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی که باوکان و دایکان ئه‌یکه‌ن ئه‌وه‌یه که ناکۆکیه خێزانیه‌کانیان و کێشه‌کانیان و
دیالۆکه تایبه‌تیه‌کانیان له به‌ر چاوی منداڵه‌کانیان ئههوروژێنن !
* نه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتی منداڵه‌که‌ت بکه‌یت له به‌ر چاوی خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانی به بیانوی ئه‌وه‌ی سوری
له‌سه‌ر باش په‌روه‌رده کردنی، چونکه ئه‌وه ئه‌بێته هۆی تێکشکاندنی متمانه‌ی به خۆی و هۆکارێك ئه‌بێت
بۆ له‌رزاندنی که‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه.
* سزای جه‌سته‌یی و لێدان مه‌که به چاره‌سه‌ری ته‌نها و یه‌که‌م دوای هه‌ڵه‌ی منداڵه‌کانتان، به‌ڵکو بیکه به
چاره‌سه‌ری کۆتایی و هه‌رگیز ئه‌نجامی مه‌ده مه‌گه‌ر له کاتی زۆر ناچاریدا ئه‌ویش بۆ ڕاست کردنه‌وه و
دووباره داڕشتنه‌وه‌ی خوو ڕه‌وشتی منداڵه‌که بێت، له یادت نه‌چێت په‌روه‌رده‌که‌ری سه‌رکه‌وتوو هه‌رگیز
ناچار نابێت بگاته ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه.
* شه‌ش شێوازی گرنگ بۆ گه‌شه کردنی متمانه به خۆ بون لای منداڵ : --
1 – ئه‌وه‌نده هه‌له‌کانی پێشویان نه‌دینه‌وه به چاویاندا.
2 – باش گوێیان بۆ ڕاگرین و کارلێک بکه‌ین له‌گه‌ڵ وته‌کانیاندا.
3 – ده‌ست بێنین به سه‌ریاندا و نه‌رم و نیانی پیشان بده‌ین به‌رامبه‌ریان.
4 – ڕاهێنانی منداڵ بۆ پشت به خۆ به‌ستن.
5 – ڕاسپاردنی به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ کاری ئاسان که بگونجێت له گه‌ڵ ته‌مه‌ن و بیر کردنه‌وه‌یدا.
6 – ستایش کردنی له پێش چاوی خزمان و میوانه‌کاندا.
* کاتی قه‌ده‌غه کردنی شتێك لێی، هه‌وڵ بده جێگره‌وه‌یه‌کی گونجاوی بۆ بدۆزیته‌وه له بری ئه‌و شته وه‌کو
مه‌رجێك بۆ شتی قه‌ده‌غه کراو.
* ووشه‌ی ئه‌رێنی ( ئیجابی ) شوێنکارێکی مه‌زنی هه‌یه له نه‌فسی منداڵاندا، هه‌ر مه‌یلێکت تیا بینی له
بوارێکی باش دا، هه‌وڵ بده ستایشی بکه‌یت و هانی بده‌یت و یارمه‌تی بده‌یت له‌و بواره دا، له‌سه‌ر
په‌روه‌رده‌که‌ر پێویسته ووشه‌ی ئه‌رێنی له هه‌موو شتێکی په‌روه‌رده کردنی منداڵدا به‌کار بهێنێت.
* دووباره کردنه‌وه‌ی ووشه‌ی : تۆ بچوکی، هێشتا بچوکی، ئه‌بێته هۆی دروست کردنی نه‌وه‌یه‌کی ته‌مه‌ن
گه‌وره به‌ڵام به توانایه‌کی بچوك و وره‌یه‌کی لاواز.
* چاوپۆشی مه‌که له‌و شته‌ی که له منداڵه‌که‌ت قه‌ده‌غه کردوه له‌به‌ر پێ داگری و گریانی، چونکه چاوپۆشی
کردنت ئه‌بێت به سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌و ڕه‌وشته خراپه‌ی که منداڵه‌که‌ت فێری بوه، به‌ڵکو هه‌روه‌کو چۆن
په‌روه‌ده زانان ئاماژه‌یان پێداوه چاره‌سه‌ر کردنی به ڕونکردنه‌وه‌ی هۆکاری قه‌ده‌غه کردنه‌که ئه‌بێت به
ده‌سته‌واژه‌ی ڕون و ئاشکرا و شێوه و ڕێگایه‌کی هێمنانه له دوایشدا فه‌رامؤش کردنی و باس نه‌کردنی،
به‌مه‌ش به‌ره به‌ره هێمن ئه‌بێته‌وه هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه کاتیش بخایه‌نێت.
* چاره‌سه‌ری خۆپه‌رستی منداڵه‌که‌ت بکه : ئاڕاسته‌ی بکه بۆ یاریه به کۆمڵهکان، هانی بده به‌خشنده بێت،
دورکه‌وه‌ره‌وه له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی : ئه‌وه هی تۆیه به ته‌نها و جگه له تۆ که‌سی تر ئه‌وه‌ی نییه.
* ڕێگا مه‌ده شت له خه‌ڵك وه‌ربگرێت، ڕایبهێنه له‌سه‌ر به‌خشین، جاکتره ئه‌گه‌ر ڕایبهێنیت به ده‌ستی خۆی
شت بدات به هه‌ژاران و له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ش ستایشی بکه‌یت، دڵنیا به ئه‌م وێنه‌یه به درێژایی ژیانی له‌گه‌ڵی
ئه‌مێنێته‌وه.
- په‌روه‌رده‌که‌ر پێویسته پێشه‌نگێکی بوێژ و له هه‌مان کاتدا بێده‌نگیش بیت له ئاڕاسته کردن و نیشاندانی
خه‌سڵه‌ته باشه‌کاندا له به‌رده‌م منداڵه‌کانیدا، له‌به‌ر ده‌میاندا کتێب بخوێنه‌ره‌وه تاکو ڕابێن که هاوده‌م و
هاوڕێی کتێب بن، له‌به‌ر ده‌میاندا سه‌ری باوك و دایکت ماچ بکه ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابوون، یارمه‌تی و
خواردن بده به هه‌ژاران، دراوسێ کانت به‌سه‌ر بکه‌ره‌وه، گوێ بده به پاك و خاوێنی خۆت و که‌لوپه‌له‌کانت
ڕێك بخه، به واتایه‌کی تر هه‌موو ئه‌و کارانه بکه له‌به‌ر چاویان که ئه‌ته‌وێت فێری ببن چونکه ئه‌وان تۆ به
پێشه‌نگ ئه‌زانن و دڵنیا به په‌یڕه‌ویت ئه‌که‌ن و له‌سه‌ریان ڕادێن.
* ئه‌گه‌ر سزای منداڵه‌که‌ت دا : تێی بگه‌یه‌نه و پێی بڵێ بۆچی سزات داوه، له‌وانه‌یه هه‌موو منداڵێك نه‌زانێت
ئه‌و سزایه بۆچییه یان به باشی د‌رکی پێ نه‌کات و لێی تێ نه‌گات، هه‌رگیز له ده‌م و چاوی مه‌ده کاتێ لێدان
چونکه ئیهانه‌یه بۆی و ئه‌بێته هۆی شکانه‌وه له نه‌فسیه‌تی دا، له به‌ر چاوی هاوێکانی هه‌رگیز سزای
مه‌ده، سزاکه‌ی تێ مه‌په‌ڕێنه له قه‌باره‌ی هه‌ڵه‌که‌ی، وای لێ بکه هه‌ست بکات به خۆشه‌ویستی و
گوێ دانت به ڕه‌وشتی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تۆ له به‌ر ئه‌و هۆیه سزای ئه‌ده‌یت.
* ئه‌رکی سه‌ر شانی په‌روه‌رده‌که‌ره که وته‌کانی هاوتای کرده‌وه‌کانی بێت له گه‌ڵ هه‌موو که‌سدا له به‌ر چاوی
منداڵه‌کانی، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌بێت به‌ڵێنه‌کانمان به گه‌وره‌یی ڕابگین کاتێ به‌ڵێن ئه‌یده‌ین به منداڵه‌کانمان،
ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌ڵێنێك ببه‌ینه سه‌ر ئه‌وا له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته ئه‌و به‌ڵێنه نه‌ده‌ین پێیان.
* پێویسته منداڵه‌کانمان فێر بکه‌ین خۆیان میزانیه‌ی خۆیان ڕێك بخه‌ن و ئێمه‌ش یارمه‌تیان بده‌ین له‌و کاره‌دا
هه‌تاکو بتوانن نێوانی ده‌ستبڵاوی و پاشه‌که‌وت فێر ببن، ئه‌وه‌ش به چه‌ند ڕێگایه‌ك ئه‌کرێت له‌وانه‌ش
ڕاهێنانی له‌سه‌ر پاشه‌که‌وت کردنی بڕێك پاره بۆ کڕینی شتێکی به سود که ئه‌یه‌وێت و حه‌زی لێ ئه‌کات.
* زیاده‌ڕۆیی مه‌که له ترست بۆ یاری کردنی، له سوده‌کانی یاری کردنی منداڵان ئه‌وه‌یه که بۆ په‌رپێدانی
کارامه‌یی و لێهاتویی و ڕێکخستن و ته‌فکیر و حه‌ز کردنی بۆ زانین و فێربون و متمانه به خۆی و پشت به
خۆ به‌ستن و گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی سودمه‌نده.
تێبینی : من به‌ش به حاڵی خۆم به هیچ جۆرێك بڕوام به سزای جه‌سته‌یی نییه له په‌روه‌رده کردنی منداڵدا.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردنی حه‌مه‌سابیر
سود وه‌گیراوه له‌م دوو کتێبه
کیف نربی ابنائنا نوسینی محمد بن عقیل
الوصایا الغالیه فی تربیه فلذات اکبادنا نوسینی محمد سالح المنجد
وێنه‌کان به گه‌ڕان له گۆگڵ وه‌رگیراون
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh baswdbwn barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه










دەستەکانت خۆش بێت یاخوا کاکە حه‌مه‌سابیر گیان هەر بژیت ئەزیزم .
بەراستی بابەتێکی زۆر جوانە و چەند ئاماژەیەکی زۆر گرنگن ، بۆ پەروەردەکردنی منال
دوبارە دەستت خۆش بێت و سەر کەوتوو بیت ، هیوادارم کە هەمیشە بەردەوام بیت لەگەلماندا ،
و هیوام وایە کە هەمیشە تەندروست بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێت یاخوا هەر بژیت .
بەراستی بابەتێکی زۆر جوانە و چەند ئاماژەیەکی زۆر گرنگن ، بۆ پەروەردەکردنی منال
دوبارە دەستت خۆش بێت و سەر کەوتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh bet barasty babateky ba swda sarkawtw byt.

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەست خۆش، بابەتێکی بە پێزو بەسودە،
له‌سه‌ر هێڵ نییه