❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-16 17:17:03

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

هەندێک کەس چاوەڕی دەکەن مووعجیزەیەک رووبدات بۆ ئەوەی بە شادی ژیان دەست پێ بکەن. هەندێکی تریش، سوود لە کات وەردەگرن و خۆیان مووعجیزە دروست دەکەن.....!!!!

ناخۆشترین ساتی ژیان کاتێکه‌ دڵ هاواری گریانی به‌ کوڵی هه‌یه‌،به‌ڵام چاوه‌کان خۆ له‌ فرمێسکو گریان ده‌پارێزن

وێنه‌کان زۆر جوانن .. چونکه‌ ئه‌وان هیچ ناگۆرێن..
هه‌تا ئه‌گه‌ر .. که‌سه‌کانی ناویشی گۆرابن..

ئەم ماوەیە... شوێنی تۆم بە بوکە شوشەیێک پر کردۆتەوە...
ئەویش وەک تۆیە...منی خۆش ناوێت.. هەستی نیە...!
بەلام هەرچی بێت ، دلشکاندن نازانێت!

ئەوانەی کە زۆر دڵ شکاوو بێ هیوا بون لە ژیان دەتوانن زۆرترین کەس لە یەک کاتدا بخەنە پێکەنین
..چونکە دەزانن بێ دەنگ و دڵشکاوەکان چیان دەوێت...

جاران کەس سەعاتی نەبووە بەڵام هەرچۆنێک بێت هەموو کەس کاتی هەبووە
بەڵام ئێستا هەموو کەس سەعاتی هەیە بەڵام کەس کاتی نییە

ده‌زانى جياوازى تۆ و به‌فر چيه‌ تۆ دڵ ره‌قيت ئه‌و زۆر هێمن... ئه‌و سه‌ر چيا سپى ده‌كات تۆ سه‌رى من


یـــــــــــــــادگارييە خۆشەكان وەك تێپەربوونى پۆلێ بالندە وايە,,, ناتوانيت بيانگريت ,,, بەلام ئەتوانيت چێژ لەديمەنى جوانى تێپەربوونيان وەربگريت


جوانـترین خۆشه‌ویستی . له‌ نێوان دوو كه‌ڕو لاڵ دایه ‌،
ئه‌زانی بۆ ؟
چونكه‌ وه‌ك ئێمه‌ نین هه‌رچی بۆ یه‌ك بكه‌ن به‌ قسه‌ نایكه‌ن به‌ كرده‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن !


هـیـچ کـات مـه‌هـێـڵـه‌ کـه‌سێـك بـبـێـت بـه‌ هـه‌مـو ژیـانـت
چـونـکـه‌ " ئـه‌گـه‌ر بــڕوات ئـه‌وه‌ ژیـانـت کـۆتـایـی دێـت !!


تا مردن ئەگەر بە تەنها مایتەوە گرنگ نیە
بەس مەهێڵە لە باوشی کەسێکدا بیت ، بە خەیاڵی کەسێکی ترەوە بێت


ترسی له‌ده‌ست دانی تۆ نیوه‌ی ژیانی بردم
ئێستا نیوه‌ی ئه‌و ژیانه‌ی که‌ ماومه‌ له‌ بێ تۆیدا به‌سه‌ر ده‌به‌م....!!!


بژی بۆ کەسێ کە لە پێناوت ئەمرێت .....
پێبکەنە بۆ کەسێ کە ئەگری بۆت.....
خۆت مەگۆرە بۆ ئەوەی بەرامبەرت رازی کەیت.....
چونکە گەر بەراستی خۆشیان بوێیت..ئەوا بە تەبیعەتی خۆت قبوڵت ئەکەن


هه‌مـوو كـات مــنــداڵــم لــه‌ خــۆم خــۆشــتـر ئــه‌وێ، چـونــكـه‌ هــــه‌ر كـاتـێ داوای لـــێـــبووردنـی لـێ بـكه‌م ئــه‌مـــبـوورێ....!!!


مـانـدوو بـوم لـه ‌دووبـاره‌ بـونـه‌وه‌ی ئـه‌م ڕسـتـه‌یـه‌ ""
ئـاگـاداری خـۆت بـه‌ "
تـۆ ئـه‌گـه‌ر خـه‌می مـنت بـوايه بـه‌ جـێـت نـه‌ ئـه‌هێـشتـم !


فرمێسک زۆر به‌ نرخ و به‌ مانایه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێک جار بۆ که‌سێکی بێ نرخ و بێ مانا ده‌یڕێژین


'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''


حـــــه‌سودي به‌ هيچ كه‌س مه‌به‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ى كه‌ هه‌يه‌تى ,,, تــــــــــۆ نازانى خوايى گه‌وره‌ چي لێ سه‌ندۆته‌وه


ئه‌و فــــرمێســکه‌ی لــــه‌ کــــاتـــی شـــکستدا ده‌یــــڕێـــژیت، ئـــه‌و عـــاره‌قـــه‌یه‌ کـــه‌ لـــه‌کـــاتـــی هـــه‌وڵـــدانـــدا نـــه‌تـــرشتوه‌ ..


باش بزانه ئازيزه كه م دليك هه يه له م
دنيايه ته نيا بؤ تؤ ليده دات ئه ويش
دلى خؤته ..


ئـه‌گـه‌ر ئـه‌تـزانی کـه‌ چه‌ نـده‌ تـه‌نهام بـۆم ئـه‌گریایت بـه‌ڵام ئـه‌گـه‌ر ئـه‌تـزانی کـه‌ چـه‌ نـێك ئـه‌گـریـم هه‌رگیز تـه‌نهات نـه‌ ئـه‌کـردم!!


که‌سێکت خۆشئه‌وێت .....هه‌ستت پێ ناکات......
چاوه‌ڕێی ئه‌که‌یت و نایه‌ت....
قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌یت و وه‌ڵام نایاته‌وه‌........
... ... که‌چی نازناوی خۆشه‌ویستی پێ ئه‌به‌خشیت.......!!!
... ... زه‌مه‌نێکی چه‌ن سه‌یره‌.......
شه‌یدای که‌سێکین.....ئازارمان ئه‌یات...
هه‌موو ڕووداوه‌کانیش ئه‌که‌ین به‌ خه‌تای قیسمه‌ت و نسیب......!!!!!!


با به‌خۆیاندا نه‌نازێن ئه‌و کچانه‌ی که‌ کوڕان ده‌وره‌یان داون
چونکه‌
هه‌میشه‌ شتی هه‌رزان خه‌ڵک ده‌وری ئه‌ده‌ن


ئه‌و ساته‌ی که‌ وتت: یه‌کێكی له‌ تۆ باشترم دۆزیوه‌ته‌وه‌،
ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر که‌وتنه‌وه‌ که‌ به‌ 100 دانه‌ی له‌ تۆ باشترم ووت : من باشترینم هه‌یه‌ ..


ئەگەر جارێ منت خەڵەتان خوا بتگرێ ..
ئەگەر دوو جار منت خەڵەتان خوا خۆم بگرێ

سه‌رچاوه‌/فه‌یسبووک.

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-16 17:25:04

MoMiTaMaN2
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-24
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsXPFirefox

Re: کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

به‌ڕاستی یه‌ک له‌ یه‌ک جوانتر و پڕماناتر بوون
یاخوا ده‌ستت خۆش بێت خوشکی ئازیزم
سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر دوژمنی خۆت به‌ كه‌م بگری
بۆ غافڵی خۆت تا زووه‌ بگری
كه‌می خۆت مه‌ده‌ به‌ زۆری خه‌ڵكی
كه‌ چاو له‌ ده‌ست بی دیاره‌ بێكه‌ڵكی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-17 07:46:01

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌و برای ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-17 10:57:36

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

دةست خو ش بز يت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-03-17 16:46:06

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

زۆر سوپاس سالما گیان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن roshna (2012-03-17 16:46:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-03-17 18:39:58

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

جاران کەس سەعاتی نەبووە بەڵام هەرچۆنێک بێت هەموو کەس کاتی هەبووە
بەڵام ئێستا هەموو کەس سەعاتی هەیە بەڵام کەس کاتی نییە


dastakant xosh rosha gyan baraste barast wtakant zor pr mana bwn nazanm che bnwsm zor karyan lekrdm

dast xosh xwshka gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-03-18 08:19:43

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: کۆمه‌له‌ وته‌یه‌کی زۆر جوان

zor swpas bo payama jwanakaw cholaka jwanakay kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net