.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئیمۆ
لەم رۆژانەدا زۆر گوێبیستی وشەی (ئیمۆ) دەبین یان دەیخوێنینەوە و بەرچاومان دەکەوێت،
ئەمەش دوای ئەو ھەڵمەتە ھات کە حکومەتی عێراق لەدژی (ئیمۆیەکان) ئەنجامی دەدات و تا ئێستا چەندین (ئیمۆ) قەتلوعام کراون. بۆیە لێرەدا چەند زانیارییەک لەسەر (ئیمۆ) دەخەینەڕوو.
وشەی (ئیمۆ) واتای چی دەگەیەنێت؟
وشەی (ئیمۆ- emo) کورتکراوەی زاراوەی (یاخی بوون) و (خاوەن دەروون و نەفسیەتێکی ھەستیار)ە. کە دەگوترێ (emotive) واتە: کەسایەتییەکی ھەستیار.
ئیمۆ کەی سەریھەڵداوە؟
ئیمۆ بۆ یەکەمین جار لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور سەریھەڵدا و بوو بە دیاردەیەک..ئەمەش لەپێناو دەرخستنی ھەست و سۆزی خۆیان..بەگشتی ئەوەی کە لەبارەی ئیمۆ دەگوترێ ئەوەیە کە ئیمۆ دیاردەیەکی ترسنکاک نییە، بەڵکو بە قۆناغێکی ھەرزەکاری دادەنرێت کە مرۆڤ پێی دا تێپەڕ دەبێت.
ئیمۆیەکان چ خاسیەت و سیفەتێکیان ھەیە؟
ئیمۆیەکان چەندین خاسیەت و سیفەتیان ھەیە کە بەکورتی ئەمانەن:
یەکەم: ئیمۆیەکان زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان ١١ تا ١٧ ساڵیدایە.
دووەم: ئیمۆیەکان شەوانە دەگەڕێن و بەزۆری بەتەنھان، ئەگەر یەکێکیشیان لەگەڵدا بێت ئەوە ھەر لە پێڕی ئیمۆیەکاندا دەبێت.
سێیەم: ئیمۆیەکان زۆربەی کاتەکان نا‌ئومێد و بێزار و چاو بەگریانن.
چوارەم: سەر و رووخساری خۆیان بۆیە دەکەن بە بۆیەی جۆراوجۆر و پرچ و سەر و قژیان بە ستایلێکی جیا لە خەڵکی تر رێک دەخەن.
تێبینی: بە ھەموو ئەم خاڵانە ئیمۆیەکان گوزارشت لە خۆیان دەکەن.
ئیمۆ چ کەسایەتییەکی ھەیە؟
ئەوەی کە لەبارەی کەسایەتی ئیمۆیەکانەوە دەستدەکەوێت، ئەوەیە کە ئیمۆیەکان بەگشتی:
یەکەم: خەمبارن.
دووەم: رەشبینن.
سێیەم: نامۆ و بێزارن.
چوارەم: بێدەنگن و کەمدوون.
پێنجەم: شەرمنن.
مەیل بۆ خۆکوشتن
ئیمۆیەکان بەردەوام بیر لەو رووداو و کارەسات و دیمەنە ناخۆشانە دەکەنەوە کە بەسەریاندا ھاتووە، بۆیە ھەمیشە حەز بە خۆکوشتن دەکەن و مەیلیان بەلای ئەوەیە کە خۆیان ھەڵبواسن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان بھێنن.. ئەم حەز و مەیلەیان ھەیە ھەتا ئەگەر خۆشیان نەکوژن و خۆشیان ھەڵنەواسن.
رۆشنبیریی ئیمۆیەکان
ئیمۆیەکان ھەندێک روو لە نووسینی ھۆنراوەی خەمگین دەکەن و شتی خەماوی دەخوێننەوە، رەنگە ئەمەش ھۆکاری ئەوە بێت کە ئیمۆیەکان ئەگەر تووشی کێشەیەکی زۆر بچووکیش بن، بەڵام ھەرزوو ئەم کێشەیە زۆر گەورە دەکەن.
مۆسیقا و ئیمۆ
ئیمۆیەکان لەڕووی مۆسیقاوە حەز بە مۆسیقای (رۆک) و (میتاڵ) دەکەن. ھەروەھا ئاوازەکانیان دەبێت وەک خۆیان پڕاوپڕبن لە خەم و خەفەت.
جلوبەرگی ئیمۆ
جلوبەرگی ئیمۆیەکان بەزۆری ڕەنگی ڕەشی تێدایە و ڕەش رەنگێکی سەرەکییە بەلای ئیمۆیەکانەوە. زۆرجاریش لەسەر جلوبەرگەکانیانەوە دێڕێک یان چەند دێڕێک لە گۆرانییەکی رۆک دەبینرێت کە گوزارەشت لە خەم و خەفەت دەکات.
لەڕووخساردا جیاکردنەوەی ئیمۆی نێر و مێ ئەستەمە
بەڕووخسار، جیاکردنەوەی رەگەزی نێر و مێ لەناو ئیمۆیەکاندا شتێکی زەحمەتە! چونکە زۆر لەیەکتری دەچن، ئەستەمە ئەگەر دوو ئیمۆی کوڕ و کچ ببینیت بڵێی (ئەم ئیمۆیە کوڕە و ئەو ئیمۆیەش کچ!)، چونکە زۆر بەیەکتری دەچن.
ئیمۆی نێر
عادەتەن ئیمۆیە نێرەکان کاوبۆی جۆری جینز لەبەر دەکەن کە تەسک و تریسک و کورتن، ئەم ئیمۆیە نێرانە کاوبۆیەکانیان کون کون دەکەن..زۆریشیان حەز بە ئینتەرنێتە و بەجۆرێک بە عاشقانی ئینتەرنێت ناودەبرێن.
ئیمۆی مێ
بەزۆری پرچیان رەش دەکەن و بەشێکیشی بە رەنگی دیکە بۆیە دەکەن (کە بەزۆری مۆرە یان شینە)، پرچیان دەبڕن و بەزۆری تا شانەکانیان دێتە خوارەوە. ھەروەھا پرچیان بەجۆێک رێک دەخەن کە دێتەوە سەر چاویان..ئەمەش لەپێناو شاردنەوەی ئەو شەرمەیە کە کەسایەتی ئیمۆ پێی ناسراوە. ھەروەھا ئیمۆی مێ دەوری چاوەکانی رەنگاوڕەنگ دەکات و کەلوپەلی زینەی جۆراوجۆر لە لووت و لێو و رووخساری دەدات.
ئایا راستە ئیمۆیەکان شەیتان دەپەرستن؟
ھەندێک پێیانوایە کە ئیمۆیەکان شەیتانپەرستن، بەڵام ئەم بۆچوونە دوورە لە راستییەوە، چونکە ئیمۆیەکان ئایینێکی دیاریکراویان نییە، بەڵکو بەگشتی بەوانە دەگوترێت کە لە دڵەڕاوکێ و خەم و خەفتدا بژین و مەیلیان بۆ خۆکوشتن بچێت، بەڵام ئەو بۆچوونە دوورە لە راستییەوە کە گوایە ئیمۆیەکان شەیتان دەپەرستن.
تێبینی: رەنگە ھۆکاری ئەم قەتلوعامەی ئەمڕۆی لە عێراقدا ئیمۆیەکان تووشی ھاتوون بۆ ئەم بۆچوونە بگەڕێتەوە.
ئیمۆیەکان گاڵتەجاڕی خەڵکن
ئیمۆیەکان زۆرجار لەلایەن خەڵکانی ئاساییەوە گاڵتەیان پێ دەکرێت و بە شێت و بێقیمەت ناودەبرێن، چونکە ئەوان حەز بە خۆکوشتن و خۆ ھەڵواسین و کۆتایی ھێنانی ژیانیان دەکەن.
ھەڵوێستی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەربارەی ئیمۆیەکان چییە؟
بێگومان ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێکە کە لەپێناو خۆشبەختی و خۆشنوودی و خۆشگوزەرانی مرۆڤەکانەوە ھاتووە، نەک خەڵکی حەز بە خەم و خۆکوشتن و خۆھەڵواسین بکەن، ئیسلام خەمەکان دەڕەوێنێتەوە نەک خەمەکان گڵ بداتەوە.. ئیسلام پێمان دەڵێ: (لاتقتلوا انفسکم). واتە: خۆتان مەکوژن، چونکە خودا میھرەبانە. خودای گەورە مرۆڤی بۆ ئەوە ھێناوەتە بوون کە خوداپەرستی بکات و بەوپەڕی خۆشگوزەرانی و کامەرانی بژی نەک خەم بخوات و کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت و ھەمیشە لەناو دڵەڕاوکێ و خەفەت گینگڵ بدات و رەشبین بێت و نا‌ئومێد و بێزار بێت، بەڵکو ئیسلام لەپێناو چارەسەرکردنی ھەموو ئەمانەوە ھاتووە، ئیسلام مەرھەم و ھەتوانی ھەموو ئەم برینانەیە. مرۆڤی موسڵمان کە ناخۆشییەکی تووش بوو یان خەمی ھاتە پێش ئەوە ئیسلام فێری ئارامگرتنی کردووە، نەک خۆکوشتن و کۆتایی ھێنان بە ژیان، بۆیە لە ئیسلامدا نابێت مرۆڤ (ئیمۆ) بێت یان وەک ئیمۆیەکان بژی. جگە لەمانەش وەک گوتمان ئیمۆیەکانی نێر و مێ جیاکردنەوەیان ئەستەمە! ئەمەش لەگەڵ بنەماکانی ئیسلامی پیرۆزدا ناگونجێت، لە ئیسلامدا نێر و مێ پۆشاک و جلوبەرگی تایبەت بەخۆیان ھەیە و نابێت وەک یەک بن.
ھەورەھا گوتمان ئیمۆیەکان کاوبۆی تسک و تریسک و کورت دەپۆشن.. ئەمەش دیسانەوە لە ئیسلامدا رێ پێدراو نییە. جا ئەگەر کوڕ بیکات یان کچ.. یان ژن بیکات یان پیاو.
facebook & kurd channel
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hawbirbatasi (2012-03-17 15:21:52)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک هاوبیر
من زۆرم حه‌ز ده‌کرد له‌باره‌ی ئه‌م ئیمۆیانهوه بزانم
زۆر به‌وردی هه‌ر هه‌موویم خوێنده‌وه
دوباره ده‌سته‌کانت خۆشبێت وهه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








hhhhhhhhhhhhhhhhhhhhh
dast xosh wala mewanwkman hatbw
pyaweke per nae zane ble emo aewt la baxdad komale lemoyan sar brywa mnesh wtm trsh bw
hhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhh
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆشبێت بۆ په‌یامه‌که‌ت رۆشنا خان
منیش بۆ ئه‌وه‌م داناوه تا زانیاریتان بده‌مێ ده‌ست خۆش
ههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش چۆله‌که خان به‌راستی کاتێ په‌یامه‌که‌تم خوێنده‌وه
زۆر زۆر پێکه‌نیم و میوانیشمان هه‌بوون ئه‌وانیش هه‌موویان له‌گه‌ل پێئه‌که‌نین
ده‌سته‌کانت خۆش بێ گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت كاك هاوبير
بابةتيكى بةسووده
ئةمامه جةند زانيارييةكن كه بيويسته لةم رؤژةدا هةمووان بيزانن و شارةزاى بن
وه من به هيج جؤريك لةكةل ئةوةدا نيم كه ئيمؤكان بةو شيوةيه بكوژرين, له كؤتاييدا ئةوانيش مرؤفن
دووباره دةست خؤش
سةركةوتوو بيت انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت هه‌ر خۆش بن هولیا گیان منیش سه‌رم سوڕماوه له کوشتنیان به‌راستی به‌راستی نازانم بۆ ده‌بێت بکوژرێن ئه‌وانه .
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت کاکه شارۆخ گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت به‌ڕێزه‌که‌م .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








له‌گه‌ڵ ڕێزم برا گیان که من پێیان په‌ستم 
ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ستت خوش بيت سه ركه وتووبيت بابه تيكى زور جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانتان خۆش بێت برا گیانه‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان
کاکه تیمۆ
کاکه هاوبه‌ش
سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستت خۆشبێ ئەزیزم بۆ ئەو زانیاریانە
بەس ئیمۆکان بەوە جیادەکرێنەوە کە پرج یاخود قژیان درێژە
:)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







_Araz_ نووسی:
بەس ئیمۆکان بەوە جیادەکرێنەوە کە پرج یاخود قژیان درێژە
:)
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ڕێز به‌لێ وایه قژیان درێژە
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet gyan ba raste ron krdnweke zor jwana sabart ba imokan duabra dastt xosh bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه







supas xanmi barez
dast xosh bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه