❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جةند شعريكي جواني ~~کاوە حسێن~~

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-19 20:22:11

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

جةند شعريكي جواني ~~کاوە حسێن~~

با یه‌کترى ئاشت که‌ینه‌وه‌
واز له‌ یه‌ک کوژى بهێنین
با ده‌ستى خۆشه‌ویستیمان
به‌سه‌ر نیشتیمانا بێنین
با له‌ جێ ى ڕق یه‌کمان خۆش بوێ
دڵمان بسوتێ بۆ ووڵات
تاوانه‌ کورد به‌ ده‌ستی خۆی
نیشتیمانى خۆى له‌ ناوبات
با له‌ جیاتى شه‌رو تاوان
هاوارکه‌ین بۆ خۆشه‌ویستى
با به‌ کوردستان سوێند بخۆین
وازبێنین له‌ خۆپه‌رستى

کاوه‌ حسێن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نەکەى بگرى ئەگە ر ڕۆژێ دڵت تەنگ بوو بۆ دیدارم
چونکە ئێستا نەک لە دیدار لە وێنەکەشت بێزارم
تێپەرى ڕۆى ئەو دەمانەى من بۆ تۆ خۆم بسوتێنم
یان تا لە شیعرێک ئەبمەوە سةدان جار ناوى تۆ بێنم
ئەو خەیاڵە لەسەر دەرکە بە ووشەم ناوت بنەخشێنم
گەر پێنوسیشم باستکا پەنجەمى لەگەڵ ئەشکێنم
چونکە ئیتر هەرگیز ناوت لەسەر زووبانى ووشەم نانێم
مەگەر شیعرم ڕێ هە ڵەکات بەرەو ووڵاتى دڵت بێم
کاوە حسێن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆ کە لە ناخى رووحتەوە بەمن بڵێى رووى تۆم نــاوێ
ئیدى چاوەروانى چى بم دڵى منیش تۆى خۆشـــناوێ
خۆشم ویستى لەوەش زیاتر کەخۆت خوودى خۆت خۆشـەوێ
بەڵام دیارە تۆ دڵرەقى و سۆزى عەشقت پێ نا کـەوێ
من نەمزانى ئەمە دواین دیارى تۆیە بۆم ئەویــــنە
وامزانــى دڵــت نــاسکە تومـــەس بەردى ئاسـنینە
نەڵێى ئە م شاعیرە شێتە لەفێَڵى کچ هیچ نازانـــێ
لە مەبەدوا نەک هەرلەتۆخۆم لائەدەم لەگشت جوانــێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گوڵم ڕەبى دەست خۆش بێ کەدواى ژیانى خۆت کەوتى
کوڕێکى شێتت خۆشنەویست تەنیا شیعر بوو سەروەتى
چونکە ژیان وتەمەنم خەونێکە قەت بەدى نایە
لە دونیاى خەیاڵى خۆما بەس خەم لام بۆتە سەرمایە
کە دێم دوعاشت لێ بکەم یەکسەر دوعا ئەکەم لە خۆم
چونکە هەر دەردێ بۆ تۆبێ هەر دێتەوە بۆ دڵى خۆم
کام هیواى ژیان زۆر بەرزە بڕۆ بۆ لوتکەى سەرکەوە
من تەنیا خەیاڵ شک ئەبەم دواى درۆى شیعرم مەکەوە
کە نەتوانم گوڵى هیوا لە نێو دڵى تۆ بروێنم
ئیتر بۆچى ڕووحى پاکت لە گەڵ خۆما بسوتێنم
کاوە حسێن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جەژنت پیرۆزبێ هەناسەم لە هەرجێگایەکى دونیاى
دڵنیام تۆش دڵت تەنگەو وەکو ئێستاکەى من تەنیاى
کام نوقڵ یەکجار شرینە لەسەر زارم لە تاڵ ئەچێ
خەمت واچۆتە ڕووحمەوە بەسەد جەژن بیرم ناچێ
داوام لێ مەکە دڵ خۆشبم پێم مەڵێ جەژنت پیرۆزبێ
دڵەکەى مناڵیم نەما بە چکلێتێ دڵى خۆش بێ
کاوە ح
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەشیمانم لەگشت تەمـەن لەوڕۆژانەى بۆت ژیاوم
ئەوسەردەمەى خۆشم ویستى وەک تاوان دێتەبەرچاوم
وانەزانى خۆشم ئەوێى کەئێستا شیعرت بۆئەڵێم
ئەوەشیعرنیەبۆتۆلەگەڵ ژانى دڵمائـەدوێم
چاوەروان مەبەکەئیدى شیعربۆتۆبهۆنــمەوە
لەرووحیشم پێویست تربى ناهێڵم بێیتەدڵمەوە
گەربێ وجارێ ترسەرلەنوێ مرۆڤ دروست بکرێتەوە
قەت نایەڵم لەسینەىمن عە شقى کچێک جێـى بێتەوە
گوناهت کردمنت جێهێشت خۆت دایەدەست دڵێکى شێت
کێ ئەڵێ ئەوەى خۆشتەوێ بەعەشقەوەبۆت ئەسوتێت

کاوە حسێن
.
..
...
....
.....
.......
سةرجاوة فةيس بووك

Kurdzhin
زۆر حەز ئەکەم تێرتێر بگریم  چونکە گریان زۆر پیرۆزە ...
ئاشق بوونم پرسیارێکە      وەڵامەکەی زۆر ئاڵۆزە ...
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ad385f7d1.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-19 22:20:14

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: جةند شعريكي جواني ~~کاوە حسێن~~

دةست   خو ش  بزيت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-20 05:42:26

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

Re: جةند شعريكي جواني ~~کاوە حسێن~~

زؤر سوباس بؤتؤي ئازيز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-20 11:48:51

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: جةند شعريكي جواني ~~کاوە حسێن~~

dast xoshh sarkawtw bi    2

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-03-20 18:52:15

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

Re: جةند شعريكي جواني ~~کاوە حسێن~~

سوباس ئازيزي

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن كورديــار (2012-03-20 18:52:54)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net