.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










بۆماوه و ژینگه
ڕه‌وشتی مرۆڤ په‌یوه‌سته به دوو هۆکاری سه‌ره‌کیه‌وه که به‌رده‌وام کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌یه هه‌ر ئه‌و دوو هۆکاره‌شه که چاره‌نووسی مرۆڤ دیاری ئه‌که‌ن ، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هۆکاره له‌بار و گونجاو بوون بۆ گه‌شه‌کردنی تاک ئه‌وا ژیانی مرۆڤ ئاسایی ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌م و کورتی له‌هه‌ر یه‌کێکیاندا هبوو ئه‌و کاته ژیانی مرۆڤ ده‌بێت به دۆزه‌خ و له‌ڕێچکه‌ی ئاسایی خۆی ده‌رده‌چێت ئه‌و دوو هۆکاره‌ش بۆماوه و ژینگه‌ن .
مه‌به‌ست له بۆماوه گواستنه‌وه‌ی خاسیه‌ت و سیفه‌ته‌کانه له باوک و دایکه‌وه بۆ منداڵه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی کڕۆمۆسۆمهکانهوه بۆماوه‌زانی سه‌لماندی که ناو‌کی خانه‌ی هه‌ر مرۆڤێک ( 46 ) چل و شه‌ش کڕۆمۆسۆمی تێدایه که به‌شێوه‌ی جووت واته ( 23 ) جووت ئه‌م کڕۆمۆسۆمانه هه‌زاره‌ها جیناتیان له‌سه‌ر پشتی خۆیان هه‌ڵگرتوه ئه‌م جینانه سیفات و خاسیه‌ته‌کان هه‌ڵده‌گرن و له‌باوک و دایکه‌وه ده‌یگوێزنه‌وه بۆ منداڵه‌کانیان . منداڵ ( کۆرپه‌له ) له‌ئه‌نجامی پیتاندنی هێلکۆکهیهکی دایکه‌وه به‌هۆی سپێرمی باوکه‌وه دروست ده‌بێت ، ئه‌م هێلکه پیتێنراوه ناو ده‌برێت زایگۆت و له‌ناو منداڵدانی دایکدا و ته‌نیا له‌یه‌ک خانه پێک دێت که ( 46 ) کڕۆمۆسۆمی تێدایه ئه‌م ( 46 ) کڕۆمۆسۆمه ( 23 ) تاکی له‌ڕێگه‌ی هێلکۆکهوه له‌دایکه‌وه وه‌رگیراوه وه (23 ) تاکه‌که‌ی تری له‌ڕێگه‌ی سپێرمی باوکه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ کۆرپه‌له که‌واته دایک و باوک هه‌ریه‌که‌یان به ( 23 ) تاک کڕۆمۆسۆم به‌شداری ده‌که‌ن له‌دروست بوونی کۆرپه‌له و خاسیه‌ت و سیفه‌ته‌کانیان له ڕێگه‌یانه‌وه بۆی ده‌گوێزرێته‌وه .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه بۆ کردنه ئه‌وه‌یه که له‌و ( 23 ) تاک کڕۆمۆسۆمه ( 22 ) تاکیان خاسیه‌ته جه‌سته‌یی و بۆماوه‌کانی وه‌ک ( ڕه‌نگی چاو و پرچ و درێژی و کورتی و قه‌ڵه‌وی و لاوازی و خاسیه‌ته‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوه‌ندی و کاریگه‌ری گلانده‌کان و ........ هتد ) بۆ کۆرپه‌له ده‌گوێزنه‌وه ، به‌ڵام تاکی ( 23 ) ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له دیاری ده‌کات کوڕ بێت یان کچ ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و دوو کڕۆمۆسۆمه‌ی لای باوک ڕه‌گه‌ز دیاری ده‌که‌ن جیاوازن شێوه‌ی ( XY ) لاتینی وه‌رده‌گرن به‌ڵام دوو کڕۆمۆسۆمهکهی لای دایک دوو شێوه‌ی چوون یه‌ک وه‌رده‌گرن ( XX ) ئینجا له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی کڕۆمۆسۆمه‌کان ئه‌گه‌ر ( X ) کڕۆمۆسۆم له‌لای باوکه‌وه هات له‌ته‌ک ( X ) کڕۆمۆسۆمی دایک یه‌ک ده‌گرێت و ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له کچ ده‌بێت ( XX ) ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ( Y ) کڕۆمۆسۆم له‌لای باوکه‌وه هات ئه‌و کات له‌گه‌ڵ ( X ) کڕۆمۆسۆمی دایک یه‌ک ده‌گرێت و ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له کوڕ ده‌رده‌چێت ( XY ) به‌م شێوه‌یه زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له باوک دیاری ده‌کات نه‌ک داییک .
دوای له‌دایک بوونی منداڵ بۆماوه کاریگه‌ری نامێنێت و ڕۆڵی کاریگه‌ری دووه‌م که ژینگه‌یه ده‌رده‌که‌وێت مه‌به‌ست له ژینگه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و هۆکاره جوگرافی و مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و یابووری و ڕامیاری و ده‌روونیانه‌ن که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مرۆڤ و گه‌شه‌کردنی هه‌ر له‌دوای یه‌که‌م چرکه‌ی دروست بوونیه‌وه له‌ناو منداڵدانی دایکیدا تاوه‌کو ئه‌و چرکه‌یه‌ی که دواهه‌مین هه‌ناسه‌ی ژیانی ده‌دات .
سه‌رچاوه / سایکۆلۆژیای گشتی ( د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی )
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆ ش هاورێی هه میشه م سوپاس بۆ ئه و زانیاریه به نرخانه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه په‌یوه‌ند هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم به‌هیوای به‌خته‌وه‌ریت
سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakant xosh bet bo aw babatat

له‌سه‌ر هێڵ نییه


dest xosh behiwai berdewamitm serkewtw bit berez kuvanxan
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh gyany mn bo aw aw ba bata jwana nat gwli mn hywam sarkawtnta hywadarm bardawam bit la kara jwana kantttttt

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh azezm bo am zaneareana sar kawtw bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس تابین گیان هاوڕێی به‌ڕێزم منیش هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر بژی .
زۆر سوپاس باران گیان سوپاس بۆ به‌شداریکردنت به‌هیوای کاتێکی خۆش بۆ تۆی به‌ڕێز .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر زۆر سوپاس ئاواز گیان هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم سوپاس بۆ وته جوانه‌کانت هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی ئازیز ئه‌خوازم به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت له‌گشت بواره‌کانی ژیاندا گوڵه‌که‌م .
زۆر سوپاس کاکه کوڕه کۆیی سوپاس بۆ به‌شداریکردنت به‌هیوای خۆشی و کامهرنیت هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم.
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe kuvan gian bo aw zanyarya baswdana har sarkautu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس ئانیا گیان هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم به‌هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت هاوڕێی ئازیزم
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه