❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ڵماس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-01 06:19:54

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPFirefox

ڕاپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ڵماس

سڵاو هاوڕێیان >>>>>>>>>>>>
پێویستم به‌ ڕاپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر ئه‌ڵماس تکایه‌ هاوکاریم بکه‌ن سوپاستان ده‌که‌م

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-01 10:31:03

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: ڕاپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ڵماس

فه‌رموو بزانه‌ ئه‌مه‌ باشه‌


جۆره‌كانی كاربۆن:
1-ئه‌ڵماس: ڕه‌قترین جۆری كانزایه‌ ، له‌ شێوه‌ى قوچه‌ك دایه‌ كه‌ كاربۆن له‌ گۆشه‌كاندا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك گه‌ردیله‌ى كاربۆن له‌ ناوه‌راست كه‌ گه‌ردیله‌كان به‌ چوار ئه‌لكترۆن له‌ خولی (SP3) به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن
كه‌ هێزو ره‌قى ده‌به‌خشێته‌ ئه‌ڵماس.



ئه‌گه‌ریش نا فه‌رموو ئه‌مه‌ ببینه‌

ئایا هیچت ده‌رباره‌ی چیرۆكی كێڵگه‌ی ئه‌ڵماسه‌كه‌ بیستووه‌؟
رووداوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌ باس له‌ جوتیارێكی خاوه‌ن توانا و چوست وچالاك ده‌كات، كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ كێڵگه‌كه‌یدا زۆر به‌گه‌رم وگورییه‌وه‌ كاری تێدا ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ ساڵاچوو، رۆژێك بیستی جوتیاره‌كان بۆ گه‌رِان به‌ دوای ئه‌ڵماس و دۆزینه‌وه‌ی بۆ شوێنی دوور و دیاریكراو گه‌شت ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی بخات ده‌بێته‌ كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌خته‌وه‌ری باڵی به‌ سه‌ردا ده‌كێشێت و گوزه‌رانی به‌ شێوه‌یه‌كی باش ده‌گۆرِێت و بۆ دواجار ماڵاوایی له‌ هه‌ژاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی گه‌شت كردن و گه‌رِان به‌دوای ئه‌ڵماسدا بۆ دروست ببێت، هه‌ربۆیه‌ برِیاری دا كێڵگه‌كه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵ و به‌وپه‌رِی چالاكی ودڵسۆزییه‌وه‌ كاری تیاكردووه‌ بفرۆشێت، چونكه‌ به‌ بۆچوونی ئه‌و ئیدی به‌خته‌وه‌ری له‌وێدا به‌دی ناكات و بۆ گه‌رِان به‌دوایدا پێویسته‌ بیر له‌ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌ڵماس بكاته‌وه‌، تا ببێته‌ كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و بگاته‌ ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی كه‌ به‌ دوویدا وێڵه‌.

كاكی جوتیار كێڵگه‌كه‌ی فرۆشت و گه‌شتی گه‌رِانی ده‌ست پێكرد، بۆماوه‌ی سیازده‌ ساڵ سه‌رقاڵ بوو به‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵماس، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ ئه‌ڵماسێك بدۆزێته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌و ماوه‌ زۆره‌دا شكستیان هێنا، تا گه‌یشته‌ رِاده‌ی بێهیوایی، چونكه‌ نه‌یتوانی خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێته‌دی... ده‌سته‌وسان بوو، هیچی پێنه‌كرا، جگه‌ له‌وه‌ی خۆی بهاوێته‌ ناو ده‌ریایه‌ك و خۆی كرده‌ ژه‌مێك خۆراكی ماسییه‌كان!
ئه‌و جوتیاره‌ی كه‌ كێڵگه‌كه‌ی ئه‌وی كرِی كاری له‌سه‌ر ده‌كرد و زۆر به‌ خۆشحاڵی و چالاكییه‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، هه‌ڵده‌سا به‌ بژاركردن و لێكردنه‌وه‌ی گژوگیای زیانبه‌خش و درِك و داڵه‌كانی ناو كێڵگه‌كه‌ و چاندنی نه‌مامی نوێ و ئاودانی و په‌روه‌رده‌كردنیان به‌ باشترین شێوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا كێڵگه‌كه‌ی بووه‌ باشترین و پرِ به‌رهه‌مترین كێڵگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ رووی باشی و جۆری به‌رهه‌مه‌وه‌!
رۆژێك كاری له‌ كێڵگه‌كه‌یدا ده‌كرد شتێكی بینی ده‌بریسكایه‌وه‌، كاتێ هه‌ڵیگرت و لێی رووانی بۆی ده‌ركه‌وت پارچه‌یه‌ك ئه‌ڵماسی بچووكه‌! زۆرخۆشحاڵ بوو به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ زیاتر گه‌رِان و پشكنین به‌دوای ئه‌ڵماسدا، توانی پارچه‌یه‌كی تریش بدۆزێته‌وه‌، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی پارچه‌ی سێیه‌م و چواره‌میشی دۆزییه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی توشی سه‌رسورِمانی كرد ئه‌وه‌ بوو، بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ژێر كێڵگه‌كه‌دا كانێكی ئه‌ڵماس هه‌یه‌!!
له‌م چیرۆكه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌خته‌وه‌ری زۆر نزیكه‌ لێمانه‌وه‌، پێویست به‌وه‌ ناكات له‌ شوێنی دوور به‌دوایدا بگه‌رِێین، چونكه‌ له‌ ناخی خۆماندایه‌!!

له‌ ناخ و ناوه‌رِۆكی هه‌ریه‌كێكماندا كێڵگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری، پێویسته‌ گرنگی پێ بده‌ین و بژاری گژوگیا و نه‌مامی زیانبه‌خش و درِكه‌كانی بكه‌ین و ئاودێری بكرێت تا بتوانین له‌ كاتی گه‌رِان به‌دوایدا به‌رهه‌مێكی باش و به‌ كه‌ڵك بچنینه‌وه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری.

ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی ناخمان بێبه‌ش بێت له‌ ئاودان و پرِ درِك وداڵ بێت و گیای زیانبه‌خش زاڵ بێت تیایدا، ئه‌وا بێگومان به‌رهه‌مێكی بێكه‌ڵكمان چنگ ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا شكستی كاره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌گه‌ر به‌ جۆریكی تر ئاماژه‌ی پێ بده‌ین و زیاتر روونی بكه‌ینه‌وه‌، درِك و داڵ و گیا زیانبه‌خشه‌كانی ناو كێڵگه‌كه‌ بریتی بێت له‌ بیرۆكه‌ی نه‌رێنی و ره‌شبینی و بێ هیوایی، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێت هه‌ستین به‌ دوورینه‌وه‌ و به‌ ده‌ست هێنانی ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری، چونكه‌ ئه‌م رێگایه‌ زۆر كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ و شێوازی ژیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیمان هه‌ڵسین به‌ لابردنی هه‌موو ئه‌و درِك وداڵانه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رقاڵی چاندنی نه‌مامی نوێ بین، (بیرۆكه‌ی ئه‌رێنی و گه‌شبینی و هیوا) له‌ جێی ئه‌واندا، بێگومان ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی كه‌ له‌ناخماندایه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵقوڵان و به‌رهه‌می ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری.

كه‌واته‌ هیچ پێویست ناكات وێڵ بین به‌ دوای به‌خته‌وه‌ریدا له‌ شوێنه‌ دووره‌كان، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی خۆمان هیچ هۆكارێكی تێدا به‌ دی ناكرێ و ناتوانی ئارامبگری له‌سه‌ر نارِه‌حه‌تییه‌كانی، ئه‌وه‌ی كه‌ پێویست به‌ گۆرِان ده‌كات خودی خۆمان و بیركردنه‌وه‌كانمانه‌، نه‌وه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێی ده‌ژین!

كه‌وایه‌ ئیتر دوور مه‌رِۆ له‌ ناخی خۆتدا بۆی بگه‌رِێ ...
به‌ هیوام هه‌رده‌م له‌ به‌خته‌وه‌ریدا بن ...

ئا: ســــــــــــایه‌ فــــــــارس

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net