❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی facebook
  •  » بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"


#1 2012-01-28 15:51:29

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bb9ba9d6b9.png

سیاوەش گۆدەرزی-سوێد

من بۆ خۆم لە دەستپێكەوە لە فەیسبووكدا هەم و بە هەمان شێوەی دەیان هەزار كوردی دیكە. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یەك لەوان فەیسبووك لە بەهاری عەرەبیدا وەك یەكێك لە پاڵێوراوانی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١١ دیاریكرابوو. ئەمڕۆ فەیسبووك نەك تەنیا لە رۆژئاوا، بەڵكو لە هەموو جیهاندا بڵاوبووە‌‌تەوە. لەگەڵ ئەوەی فەیسبووك بەبێ جیاوازی سنوور و جوگرافیا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن كەسی لە پانتایی جیهاندا لە دەوری یەكتری كۆكردووەتەوەو خەڵك بەهۆیەوە ئاڵوگۆڕی زانیاری دەكەن، بەڵام لە گەڵ هەموو ئەم لایەنە ئەرێنییانە لە فەیسبووكدا چەند لایەنێكی نیگەتیڤ و نەرێنیش هەن‌، كە لەم نووسینەدا ئاماژەیان پێدەكرێ.
لە سوێد لە سەرجەم 349 ئەندامی پەرلەمان، 315 كەس لە فەیسبووكدان، واتە رێژەی 90%. ئەمە بووەتە هۆی ئەوە پەر سترۆم Pär Ström ئەندامی لێژنەی راوێژكاری كاروباری ئای تی لە دەوڵەتی سوید دژكردەوە نیشانبدا و بڵێ وادیارە سەرجەم ئەو ٤٠٠ هەزار سوێدییەی كە لە فەیسبووكدان ئەو گرێبەستەی نێوان فەیسبووك و خۆیان نەخوێندووەتەوە كە هەموو مافێكی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان و نهێنییەكانیان بۆ هەتا هەتایە بە كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی بەخشیوە كە ئێستا ئەو خاوەنی فەیسبووكە. ئەو گرێبەستە كە ١٣ لاپەڕە دەبێ و بەر لە ئەندامێتی فەیسبووك واژۆ دەكرێ بەو مانایەیە كە ئەو كەسانە بەشێوەیەكی دڵخواز هەموو مافی بڵاوكردنەوە دەدەنە كۆمپانیای فەیسبووك. بەتایبەتی لەلاپەڕەی ٤ی گرێبەستەكەدا هاتووە كە فەیسبووك ئەو مافەی هەیە لە هەموو وێنە و بڵاوكراوەكانی بەكاربەرانی فەیسبووك، بەشێوەكی خۆبەخۆ و ئەوتۆماتیك كۆپی هەڵبگرێ و بە هەموو جیهاندا بڵاوی بكاتەوە.
پەر سترۆم ئەم گرێبەستەی فەیسبووك بە جۆرێك بە كۆیلەكردنی خەڵك و وەك گرێبەستێكی كۆیلایەتییانە ناودێر دەكات. لەڕاستیدا وەك باوەو‌ فەیسبووكیش بانگەشەی دەكات، ئەندامێتی لە فەیسبووكدا بە خۆڕایی نییە. نرخی بوون لە فەیسبووك واتە دانی شتە كەسییەكانی تۆ و هەروەها داهاتووی تۆ. ئێنیسا Enisa رێكخراوی ئاسایشی ئینتەرنێت لە ئەوروپا ماوەیەك لەمەوبەر بە بڵاوكردنەوەی لێدوانێك وشیاریدا، بەتایبەتی بەو كەسانەی كە وێنەی خۆیان، دۆستان و خزم و كەسوكاریان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەكەنەوە. چونكە ئەو وێنەو بەڵگانە بۆ هەتاهەتایە لە ئینتەرنێتدا خەزن دەكرێن و لە داهاتوودا لەو وێنە و بەڵگانە لە شوێنی دیكەی نەخوازراودا بەپێچەوانەی ئەوەی بەكاربەر بیری لێكردووەتەوە، كەڵكی لێوەردەگیرێ، بۆ نموونە لەلایەن دادوەر لە دادگاكاندا.
بێجگە لەوەش فەیسبووك لە داهاتوودا دەیەوێ ماتۆڕێكی لێگەڕان دابنێ كە زەوق و سەلیقەی بەكاربەرانی خۆی بە كۆمپانیاكان بفرۆشێت. ئەم‌ سیستەمە نوێیەی رێكلامی فەیسبووك لەسەر بنەمای پرۆفایل و ناسنامەی بەكاربەرانی فەیسبووك كاردەكات و شیمانەی ئەوە هەیە فەیسبووك لەم رێگەیەوە قازانجی میلیاردی بكات.
پەر سترۆم دەڵێ ئەم سیستەمە نوێیە بەو مانایەیە كە بۆ نموونە ئەگەر بەكاربەرێكی فەیسبووك لە پرۆفایلەكەیدا نووسی ئەمڕۆ حاڵم باش نییە و بڕێك بێوازم ئەوە ئەو كۆمپانیایە كە دەرمانی ئانتی دەپرەسیڤ دەفرۆشێ وەناو دەكەوێ و لەسەر دیوارەكەی ئەو كەسە رێكلامی ئەو دەرمانە بڵاودەكاتەوە. كەواتە هەر سوێدییەكی ئەندام لە فەیسبووكدا 260 دۆلار قازانج بە فەیسبووك دەگەیێنێ و نرخی كۆی هەموو سوێدییەكانی فەیسبووكیش دەكاتە ٧٥٠ ملیۆن كرۆنی سوێدی.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن ناوەندی Economist intelligence unit لە ئەوروپا كراوە،‌ پێ بەپێی ئەوە كەڵكوەرگرتن لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان وەك فەیسبووك و تویتەر لە شوێنی كار پەرەی گرتووە، سەرپەرشتیارانی كار لە ئەوروپا نیگەرانی ئەوەن كە خەڵك لە شوێنی كارەكەیان زیاتر و زیاتر لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان كەڵكوەردەگرن ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە لەلایەكەوە ئاستی بەرهەمهێنانی ئەوان داببەزێ و لەلایەكی دیكەشەوە هەرچی زیاتر نهێنییەكانی شوێنی كار بۆ‌ دەرەوە دزە بكەن و بڵاوببنەوە.
هەروەها بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای دیڤۆرس ئونلاین Divorce-Online لە بەریتانیا كراوە، فەیسبووك وەك تۆڕێكی كۆمەڵایەتی یەكێكە لە هۆكارەكانی جیابوونەوەی ژن و پیاوان لەیەكتر. وەك هۆكاریش بۆچوونی كەسانی دیكە و هەروەها بڵاوبوونەوەی وێنەی ناڕێك كە لەگەڵ چوارچێوەی ژن و مێردایەتیدا ناگونجێ، دەستنیشان كراون.
كەواتە بەر لەوەی ببیە ئەندامی فەیسبووك، تۆزێك چاو لەو گرێبەستە 14 لاپەڕەیەی نێوان خۆت و فەیسبووك بكە!

rudaw net

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-03 22:23:31

Kale_Angle
خونچەی نوێ
شوێن: Slimani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-02
دواترین سه‌ردان: 2012-04-24
په‌یامه‌كان: 3
WindowsXPSafari

Re: بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"

8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-04 13:29:00

بێستون
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-29
په‌یامه‌كان: 246
WindowsSafari

Re: بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"

جوانه‌.

Kurdzhin

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نییه‌ ،له‌ ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-04-04 17:31:13

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-04-07 08:46:00

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

Re: بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"

zor sopas bo ewe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی facebook
  •  » بابه‌تیکی گرنگ"فەیسبووك ئەوەندەش باش نییە"


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net